یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****   بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****    ڕانيه‌: مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد    *****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/05/2012 : 21:03:40
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ خاكی پێغه‌مبه‌راندا، خوێن له‌ ئاو هه‌رزانتره‌!!..
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ جیهانی ئیسلامییدا ده‌گوزه‌رێت به‌ تایبه‌ت له‌ خاكی پیرۆزی شامدا، هه‌تككردنی حوڕمه‌ته‌ خوداییه‌كانه‌، سه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌واییه‌تییه‌ له‌ مرۆڤبوون، بێبه‌هاكردنی هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆییه‌، نرخاندنی ترس و تۆقاندنه‌ به‌بێ سڵه‌مینه‌وه‌ له‌ هه‌ر هێما و هه‌ستێكی مرۆڤانه‌، نووسینه‌وه‌ی تۆمارێكی ڕه‌شتر له‌ ڕه‌شاییه‌ له‌ مرۆڤكوژیی له‌ سه‌ر سپێتیی ڕۆحی ئه‌و بێتاوانانه‌ی ڕه‌شه‌كوژیی ئه‌سه‌دییه‌كان نه‌یهه‌ژاندوون، ناساندنی ژیانه‌ له‌ ڕوانگه‌ی مردن و مردندۆستییدا، كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌و پرۆسه‌ دژه‌مرۆییه‌ بریتین له‌ پۆلێك خوێنڕێژ كه‌ له‌ مه‌دره‌سه‌كه‌ی ئه‌سه‌ددا به‌ مرۆڤكوژیی ته‌لقین دراون و له‌ سه‌ر ئیباده‌كردنی بنیاده‌م گۆشكراون .

ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د و ئه‌سه‌دییه‌كان ده‌ینوێنن له‌ سه‌ر شانۆی خاكی سوریادا، ده‌قاوده‌ق نمایشكردنه‌وه‌ی سیناریۆ ڕاسته‌قینه‌كانی حه‌لاج و هۆلاكۆ و مه‌غۆله‌كانه‌ كه‌ گوزارشت له‌ تاغوتگه‌راییه‌كی فیرعه‌ونانه‌ی هاوچه‌رخ ده‌كات، به‌ستنه‌وه‌ی په‌تی سته‌می ئه‌مرۆیانه‌ به‌ په‌تی سته‌می دوێنێی سته‌مكاره‌ هاوشێوه‌كانیان، به‌ دیوێكی دیكه‌، ڕه‌وتاره‌كانی ئه‌و ڕژێمه‌ یه‌هودییانه‌یه‌، به‌وه‌ی هه‌موو شێوازه‌كانی كوشتن و كاولكاریی جووه‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌، ئه‌وه‌ی جووه‌كان به‌ دریژایی مێژوو نه‌یانكردووه‌ له‌ خوڵقاندنی تراژیدیاگه‌لێكی سامناك، ئه‌سه‌د به‌ به‌رچاوی بانگه‌شه‌كارانی مافی مرۆڤی جیهانی ده‌یخوڵقێنێت، ئه‌و قه‌سابخانه‌ بێوێنه‌یه‌ی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ شاری (حۆله‌) ی سوریا له‌ سه‌ر ده‌ستی جه‌للاده‌كانی ئه‌سه‌د ئه‌نجامدرا، هیچ بیانووێكی له‌ به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییدا نه‌هێشتۆته‌وه‌ بۆ باوه‌ڕكردن به‌ تۆزقاڵێك له‌ نیازپاكی ئه‌سه‌د و ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ مرۆڤكوژی و ده‌ستبه‌رداربوونییان له‌و تامه‌زرۆییه‌ی كه‌ بۆ یاریكردن به‌ جوانییه‌كانی ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ سڤیله‌ هه‌یانه‌، نازانم له‌وه‌ زیاتر سه‌كۆی نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕێی چی له‌و دۆخه‌ شڵه‌ژاوه‌ی سوریا ده‌كات جگه‌ له‌ شه‌پۆڵگرتنی زیاتری شه‌ڵاڵی خوێنی ژن و منداڵ؟، ئیتر هه‌ر په‌رچه‌كردارێك جگه‌ له‌ ڕاماڵینی ئه‌و سیسته‌مه‌ حوكمڕانییه‌ تۆقێنه‌ره‌، هه‌ڵوێستێكی گاڵته‌جاڕانه‌یه‌ و، ده‌رفه‌تدانه‌وه‌یه‌كی نوێیه‌ به‌ درێژه‌دان به‌ پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی، به‌ ڕووێكی دیكه‌، ڕازیبوونه‌ به‌و پرۆسه‌ مرۆڤكوژانه‌یه‌ كه‌ مرۆڤی خاوه‌ن ویژدان نایه‌وێت بیبینێت چ جای ئه‌وه‌ی له‌ ئاستییدا بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بێت؟!! .

ئێستا هه‌موو هۆشمه‌ندێك به‌ ته‌واوه‌تی له‌وه‌ تێگه‌یشتووه‌ كه‌ هاوكێشه‌ی مرۆڤبوون له‌ سوریادا به‌ گوێره‌ی میزاجی ئه‌سه‌د ده‌چه‌سپێت و، له‌ ڕوانگه‌ ناشیرینه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه‌ جوانییه‌كانی ژیان وێنا ده‌كرێن، ئێستا خوێنبه‌ربوونێكی چه‌شنی ڕووبار له‌ گیانی هاوڵاتییانی ئه‌و هه‌رێمه‌دا ده‌چۆڕێت، چ خوێنێك؟، خوێنێك كه‌ له‌ پاكیزه‌ییدا ده‌گه‌وزێت، خوێنێك كه‌ ئه‌سه‌دییه‌كان نرخی ئاویشی بۆ دانانێن، به‌ڵێ له‌وێ خوێن هێنده‌ هه‌رزانه‌، نرخی ئاویشی نییه‌!!!، ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و مرۆڤایه‌تی تێكڕا، به‌رپرسیارێتی گێڕانه‌وه‌ی به‌های خوێنیان له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و، هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌و ڕووه‌وه‌، سه‌ره‌نجامی ترسناكتری لێده‌كه‌وێته‌وه‌، ئێمه‌مانانیش به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌وه‌مان له‌ ئه‌ستۆدایه‌ به‌ پاڕانه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌ په‌روه‌ردگاری جیهانییان بۆ داڕمانی كۆڵه‌گه‌كانی حوكمه‌ سته‌مكارانه‌كه‌ی ئه‌سه‌دی جووئاسا، هاوسۆزیی و هاوخه‌میمان بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌وێ ده‌رببڕین و، نه‌فره‌تیش ده‌كه‌ین له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی جورئه‌ت ناكه‌ن ته‌نانه‌ت به‌ ساده‌ترین ووشه‌ش جه‌للاد و قوربانی له‌ یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه‌!!!.