یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
نووسینى / پڕۆفیسۆر عەلى قەرەداغى
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/06/2012 : 11:17:55
قه‌باره‌ی فۆنت
مافەکانى دراوسێ وەک بەشێک لە مافەکانى هاوولاتی بوون
لەم ووتارەدا باس لەمافەکانی بەرامبەر دەکەین، کەخوای گەورە فەرزی کردووە بەسەر ئەم ئوممەتەدا بۆ ئەوەی ببێتە ئومەتێکی میانڕەو و ناوەند و ئوممەتێکی خاوەن سەنگ و دامەزرێنەر بێت، کە نەشلگیر بێت ء نە توندڕەو، بەتایبەتیش لەڕوی ئەرک و مافەوە، ئەو کاتەش نەستەمکاری و نەتاریکی بەدی نایەت، چونکە لە زیادەڕەویدا ئوممەت لەسەر ڕاستە شەقام لادەدات و لەسەر ئەو ڕێگەیە نامێنێت کە خوای گەورە بانگی بۆ ئەدات، خواى گەورە بەردەوام بانگمان لێ دەکات بۆ سەر ڕاستەڕێ، چونکە ئەو ڕێگایە دێتەدی کەمرۆڤ ئەوە بزانێت کەلەسەریەتی و ئەوش کەپێویستە ئەنجامی بدات، پێویستە مسوڵمان ئەو ئەرکانە جێبەجێ بکات کەلەسەر شانیەتی لەدوای ئەوە داوای مافەکان بکات، وەئەگەر بۆشی نەهاتە دی ئەوا دەیداتە دەست خواو بەمەش ئارامییەکی دەرونی بۆ دروست دەبێت ، بەڵام ئەگەر لەبارودۆخێکدا تاکەکانی کۆمەڵگە تەنها داوای مافەکانیان بکەن بێ گوێ دانە ئەوەی کەلەسەر شانیانە ئەو کاتە گرفتی گەورە دروست دەبێت و بەمەش کۆمەڵگە روو لەئاڵۆزی دەکات .

قورئانی پیرۆز و سوونەتیش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەم کێشەیە ببێتە کێشەی مافەکانی کەسانى بەرامبەر و ئەمەش ببێتە کلتورێکی بنەڕەتی و وەک یەکێک لەپێکهاتە سەرەکیەکانی بیرکردنەوەی مرۆڤی مسوڵمانى لێ بێت و ببێتە بەشێک لەکلتور و عەقیدە و مامەڵە و هەڵسوکەوت، قورئانی پیرۆز زۆر جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەو لایەنە و وای لەقەڵەم دەدات کە لەهەموو شتەکانى دنیادا پەیوەندی نێوان مرۆڤەکاندا لەسەر پاراستنی مافەکانی بەرامبەر دادەمەزرێت .

لەم ووتارەدا باس لە مافەکانی نێوان دراوسێ دەکەین، ئەگەر هەموو لایەک هەڵبسێت بەوئەرکانەی کەلەسەر شانیەتی ئەوا ئێمە پێویستمان بەهیچ شتێکی تر نابێت، و ئەو هەموو گرفتەش دروست نابێت، خواى گەورە لەم ئایەتەدا فەرمانمان پێ دەکات کە ئەو ئەرکانە بپارێزین {وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ۖ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَبِذِي الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَىٰ وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنْبِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ مَنْ كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا}النساء36، لەم ئایەتەدا خواى گەورە بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە عبودیەت دەبێت تەنها بۆ خوابێت و، یەکتاپەرستی و شەریک پەیدا نەکردن بۆی پەیوەستە بەوەی کەتاچەند لە سلوک و هەڵس و کەوتیدا ڕەنگ دەداتەوە، ئیسلام تەنها ئیمانێک نیە لەدڵدا، وەتەنها دیعایەی یەکتاپەرستی نی یە دەبێت پەیوەست بێت بە مامەڵەی باش و سلوکی چاک و جێبەجێ کردنی بەها باڵاکان، ئەمەیە مانای بەندایەتى ڕاستەقینە، خواى گەورە بەندایەتى پاکی بەخۆیەوە پەیوەست کردۆتەوە ،یەکتاپەرستی و شەریک پەیداکردن و هەموو ئەمانەش پەیوەست دەکاتەوە بەکۆمەڵێک ئەرک و مافەوە .

کە یەکەمیان چاکەیە لەگەڵ دایک و باوک و خزمەکان و بەجێهێنانی پەیوەندی خزمایەتی، بەواوێک هەموو ئەمانە پەیوەست دەکاتەوە بەیەکترەوە و ئەمەش هەمووی بەئیسلام لەقەڵەم دەدات لەعەقیدە و هەڵسوکەوتی مسوڵمانان لەگەڵ خوا و دایک و باوک و خزم و دراوسێ و هەموو خەڵک ، ئەم ئایەتە هاتووە و ئاستی مافەکان دیارى دەکات و بۆ دراوسێی مسوڵمان سێ ماف دیارى دەکات :

1- مافی ئیسلام .
2- مافی دراوسێیەتی .
3- مافی خزمایەتی .

بەڵام دراوسێی نامسوڵمان تەنها مافی دراوسێیەتی هەیە، ئەومافانەی کەخواى گەورە باسی دەکات هەردوو جۆرە دراوسێکە دەگرێتەوە، پاشان باس لەدراوسێی نزیک و دراوسێی دور دەکات، ئەو دوو وشەیە لەلای زۆرینەی زانایان دووجۆر ڕاڤە هەڵدەگرێت، یەکەمیان لەلای سەرجەم زانایان (جار ذی القربى) مانای دراوسێی نزیکە واتە لەڕوی خزمایەتییەوە (الجارى الجنب) واتە ئەو دراوسێیەی کەنزیک نی یە، هەردوو جۆرەکە هەندێ جار بەشوێن ڕاڤە کراوە، هەردوو ڕاڤە کردنەکە ڕاستە بەڵام بەلای زۆرینەی زانایان ڕاڤەی یەکەم ڕاستترە .

پاشان خواى گەورە باس لەمافەکانی تر دەکات وەک مافی خاوەن و مافی هاوڕێکان، ئەوانەى کە هیچ نزیکایەتیەکیان نیە لەڕووی خزمایەتییەوە، تەنانەت لەڕوی ئاینیشەوە، بەڵام لەم کاتەشدا ئەوان هەرمافیان لەسەرتە هەروەها خواى گەورە خواى باس لەمافی ئەوانەش دەکات کەپێشتر بەندەبون و وەک خزمەتکار لەماڵەکاندا کاریان کردووە، ئەمڕۆش لەم شێوانە هەن لەشێوەی کرێکار و خزمەتکار و خزمەتگوزار، خواى گەورە فەرمانمان پێ دەکات کەچاکەیان لەگەڵدا بکەین هەروەک فەرمانمان پێ دەکات کە خوابپەرستین بەهەمان ئاست و بەهەمان هێز .

لەفەموودەیەکدا کە ئیمامی بوخارى و موسلیم لەعائیشەو ئیبنو عومەر ڕەزای خوایان لێبێت دەگێڕنەوە پێغەمبەری خوا فەرمویەتی (ما زال جبريل يوصيني بالجار حتى ظننت أنه سيورثه)،واتە شتەکە گەیشتە ئەو ئاستەی کەپێغەمبەرى خوا (درودى خواى لێبێت )وا گومانی بردووە کەئەگەر دراوسێیەک بمرێت میراتەکەی بۆ دراوسێکەی بەجێ دەهێڵێت، بەڵام دوایی لەئایەتێکدا کەلەسورەتی (نساء) دا هاتە خوارەوە باس لەوە دەکات کەدراوسێ میراتی دراوسێ نابات هەر لەوسورەتەشدا قورئان ئاستەکانی خزمایەتی دیارى کرد .

لەفەرمودەیەکی تردا کە ئیمامی بوخارى و موسلیم لە ئەبو هورەیرەوە دەیگێڕنەوە پێغەمبەرى خوا(درودى خواى لێبێت) فەرمویەتی ( والله لا یۆمن ، والله لا یۆمن ، والله لا یۆمن )) ! قیل : من یا رسول الله ؟ قال : (الذی لا یامن جاره بوائقه) واتە ئیماندار نیە کەسێک کەدراوسێکەی لەشەڕی پارێزراو نەبێت، ئەمە بەرزترین ئاستی مافی دراوسێیەتیە کە پێغەمبەرى خوا (درودى خواى لێبێت) سێ جار سوێند دەخوات کەئیمانی نیە، ئەمە مانای کافر بوون نیە، چونکە کافر بوون لەقورئان و سوننەتدا بەچەند قۆناغێک دەبێت، هەروەک إبن عباس دەڵێت : کوفرێک بەبێ کافر بوون، فاسقیەک بەبێ فاسق بوون، دورییەک بەبێ دووربوون، ئەمە مانای ئەوەنیە کە ئەم دراوسێیە کافر بوبێت، یان لەڕیزی ئوممەتی ئیسلامی چوبێتە دەرەوە، ئەمە مانای ناتەواو بوونە لەئیسلام و ئیمان و عەقیدەی تەواو، بەڵام تاوانبار کردنی بەکافربوون جائیز نیە، ئەمەش بەپێچەوانەی هەندێک گروپی لەڕێ لادەر کەئەم دەقانە بەبەڵگەی کوفرەوە دەهێنێتەوە و بەئاسانی خەڵک کافر دەکەن ئەویش ئایەتێک دەهێنێتەوە کە دەفەرموێت : (وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا ۚ وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ)، واتە کوفری نیعمەت، ئەمە مانای کوفرێکی سەرپێچی کارنییە لێرەدا ئەوەی نەچێ بۆ حەج بەکافر دانانرێت ئەویش بەبەڵگەی (إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ)، فەرموودەکەی پێغەمبەری خوا (درودى خواى لێبێت) مانای وایە سزایەکی توند بۆ ئەوانە هەیە کە ئازارى دراوسێ دەدەن و بەمەش نزیک دەبنەوە لەکوفر، نابێت بەهۆى کردارێکی هەڵەوە خەڵک تەکفیر بکرێت، چونکە ئەمە پیشەی توندڕەوە کەبەبینینی تاوان و هەڵەیەک لەمسوڵمان تەکفیری دەکەن، ئەمە بەپێچەوانەی مەنهەجی ئەهلی سوننە و جەماعەتە، چونکە بەپێی مەنهەجی سوننەو جەماعە کەس تەکفر ناکرێت تەنیا لەحاڵەتێکدا نەبێت، کەبکەرەکە دان بنێت بەکافر بوونی بەخوا یان بەئازادی و ئیرادەى خۆى کوفرێکی ئاشکرا ئەنجام بدات، ئەمەش پێغەمبەرى خوا (درودى خواى لێبێت) روونی کردووەتەوە، سوێند خواردنی پێغەمبەری خوا (درودى خواى لێبێت) لەو فەرمودەیەدا مانای وایە ئەو کەسە لەدواى مردنی توشی فیتنەی شەیتان و سەرە مەرگ دەبێت، چونکە شەیتان لەسەرەمەرگدا دێت بۆ لای مسوڵمان و شتەکانی دنیای لەبەرچاو جوان دەکات ئەگەر ئیمان و عەقیدەیەکی پتەوی نەبێت ئەوا سوجدە بۆ شەیتان دەبات و لەئیمان دەچێتە دەرەوە ، لەفەرمودەیەکی تردا کە لەبوخارى و موسلیمەوە ریوایەت کراوە پێغەمبەرى خوا (درودى خواى لێبێت) فەرمویەتیی (من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فلا يؤذي جاره، ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم ضيفه، ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيراً أو ليسكت) ، هەرکەسێک خاوەنى ئیمانێکی ڕاستەقینە بێت ئەو ئیمانەی کەفەرمان بەچاکە و نەهى لە خراپە دەکات، ئیمانی بەڕۆژی دوایی هەبێت کەلەخراپە بیگیرێتەوە، هەرکەسێک بروای تەواوی بەڕۆژی دوایی هەبێت، ئازارى دراوسێکەی نادات، مسوڵمان دەبێت کە قسەی کرد قسەی باش بکات، یان بێ دەنگ بێت، پێغەمبەر (د.خ) لە فەرموودەیەکی تردا دەفەرموێت : (من کان یۆمن بالله والیوم اڵاخر فلیحسن الى جاره)، فەرمودەی یەکەم بۆ ئەوەیە کەئازارى دراوسێ نەدەین، فەرمودەی دووەم بۆ ئەوەیە کەئازارى دراوسێ نەدەیت و چاکەشی لەگەڵدا بکەیت، لەفەرموودەیەکی تریشدا هاتووە کەپێغەمبەرى خوا (د.خ) فەرموویەتی : (باشترین کەسێک ئەوەیە کەلەگەڵ هاوڕێکەیدا باش بێت، باشترین دراوسێش ئەوەیە کە بۆ دراوسێکەی باش بێت) لەم فەرمودەیەدا خێرو چاکە لەیەکێکدا کۆدەکاتەوە، کە بۆ دراوسێکەی باش بێت، یان لەگەڵ هاوڕێکەیدا چاکە دەکات، لێرەدا پێوەرى چاکە کار دەکات، چاکە خوازی و باش بوون لەگەڵ دراوسێ، لەعومەرى کوڕى خەتابەوە دەگێڕێتەوە کە ڕۆژێکیان پرسیاری لەپیاوێک کرد ئایا فڵان کەس دەناسیت ؟ ووتی بەڵێ پیاوێکی باشە پرسیاری لێ کرد ئایا سەفەرەت لەگەڵدا کردووە ؟. ووتی : نەخێر ، پاشان ووتی ئایا مامەڵەت لەگەڵ کردووە بەدینار و درهەم، ووتی : نەخێر پاشان پرسیاری کرد ئایا دراوسێیەتیت کردووە، ووتی : نەخێر ، ووتی کەواتە لەوانەیە تۆ لەمزگەوتدا بینیبێتت سەرى بەملاولادا بادابێت ؟ ووتی بەڵێ لەمزگەوتدا بینیومە، ووتی باشە بڕۆ .

لێرەدا پێوەر تەنها نوێژ کردن نیە، سەرەڕای ئەوەی کەنوێژ زۆر گرنگە، پێوەرەکە ئەوەیە کە تۆ نوێژت کرد پاشان دواى نوێژەکە ئایا ئەوە جێ بەجێ دەکەیت کەنوێژەکە داواى دەکات : (وَأَقِمِ الصَّلَاةَ ۖ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ)، ئەگەر یەکێک لەمزگەوتدا بگری و نوێژ بکات بەڵام ڕێزی دراوسێ نەگرێت و حەرام بخوات ئایا سوودی ئەو نوێژە چییە، ئەگەر لەخراپە دوورى نەخاتەوە، لە ڕوانگەی ئەم ئایەت و فەرمودانەدا مافەکانی دراوسێ دیارى کراوە، ئەمەش مافێکی بەرامبەرە، هەر دراوسێیەک دەبێت باش بێت بۆ دراوسێکەی، ئەگەر هەموو کەس چاکە کار بێت پێویستمان بە دادوەر نییە ، ئەگەر ئەمە بکەین ئەوا ئارامی و ئاسایش باڵ دەگرێ بەسەر کۆمەڵگەدا .

ئێستا کاتی پشووی سەرى ساڵە، مناڵەکان پشوو دەدەن و دەوامی قوتابخانەیان نیە، پێویستە ئاگاداریان بن ئازاری دراوسێکان نەدەن، پێویستە لەگەڵ مناڵەکانتاندا دابنیشن باش پەروەردەیان بکەن لەسەر چاکە کارى رایان بهێنن، لە شتی چاک و چاکەکارى رایان بهێنن، لە شتی چاک و چالاکی باشدا توانای مناڵەکان بخەنە گەڕ، بەئازاردانی دراوسێ و شتی خراپ سەرقاڵ نەبن، چونکە ئێوە وەک دایک و باوک بەرپرسیارن بەرامبەریان .



• ئەمیندارى گشتى یەکێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان.
• سەرۆکى ڕابیتەى ئیسلامى کورد.