یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   سلێمانى: مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ى بێتواتە كۆچى دواييكرد    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا سه‌يد صه‌فا كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   به‌رده‌ڕه‌ش: مامۆستا مەلا جه‌واد كۆچى دواييكرد    *****    *****   گه‌رمیان : به‌شكۆدارییه‌وه‌ یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر -دروودى خواى له‌سه‌ر بێت- كرایه‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: ده‌بێ قوتابیانی ئایینی به‌ زانست و نیشتیمانپه‌روه‌ری په‌روه‌رده‌ بكرێن    *****    *****   مامۆستا مەلا (سه‌ليم إبراهيم) كۆچى دواييكرد    *****    *****   سعوديه‌: به‌بۆنه‌ى يادى مه‌ولود؛ به‌ فه‌رمى 3 ڕۆژ‌ پشووى فه‌رمى ڕاده‌گه‌يه‌نێت    *****    *****   پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی مانگی مه‌ولود    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: به‌درێژايى مێژوو؛ حوجره‌ و مه‌دره‌سه‌ ئاينيه‌كانى كوردستان مه‌ڵبه‌ندى ديندارى و هيممه‌تبه‌رزى و پاراستنى مۆركى نه‌ته‌وه‌يى بووه‌    *****    *****   حوكمی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ شه‌ريعه‌تى ئيسلامدا    *****    *****   ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى زانایان؛ كۆبونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى ئه‌نجامده‌دات   
ئادەم بێدار
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/07/2012 : 14:16:16
قه‌باره‌ی فۆنت
ته‌قوا ئامانجی رۆژووه‌

گرنگترین ئامانج له‌ فه‌رزكردنی رۆژوودا وه‌ك خوای گه‌وره‌ ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌ ته‌قوایه‌، خوا ده‌فه‌رموێ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) واته‌: كۆمه‌لی باوه‌رداران رۆژوو له‌سه‌ر ئێوه‌ واجب كراوه‌ هه‌ر وه‌ك له‌سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی پێش ئێوه‌ش واجب كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواتان هه‌بێت.

تقوا چیه‌؟

 

- قال علي بن أبي طالب رضي الله عنه : (( التقوى هي الخوف من الجليل ، والعمل بالتنزيل ، والقناعة بالقليل ، والإستعداد ليوم الرحيل )) واته‌: ته‌قوا بریتیه‌ له‌ ترسان له‌ خوای جه‌لیل، كاركردن به‌ قورئان، قه‌ناعه‌ت و رازی بوون به‌ شتی كه‌م، ئاماده‌كاری وبه‌رهه‌فكرن بۆ رۆژی دوایی.

 

- قال ابن مسعود رضي الله: (أن يطاع فلا يعصي ويذكر فلا ينسى وأن يشكر فلا يكفر)واته‌: گوێرایه‌لی خوا بكه‌یت و سه‌رپێچی فرمانه‌كانی نه‌كه‌یت، زیكرو یادی خوا بكه‌یت و له‌بیری نه‌كه‌یت، سوپاس گوزاری نیعمه‌ته‌كانی بیت و كوفری نه‌كه‌یت.

 

-وقال ميمون بن مهران رحمه الله : (المتقي أشد محاسبة لنفسه من الشريك الشحيح لشريكه) واته‌: ئه‌و كه‌سه‌ی له‌خوا ترساوه‌و موته‌قیه‌ ئه‌وه‌نده‌ حیساب له‌گه‌له‌ خۆی ده‌كات زۆر زیاتر له‌ كه‌سێكی ره‌زیل و قرچۆك كه‌ حیساب له‌گه‌ل شه‌ریكه‌كه‌ی ده‌كات.

 

- قال أبو هريرة رضي الله عنه وسئل عن التقوى فقال : هل أخذت طريقا ذا شوك ؟قال : نعم ، قال : فكيف صنعت؟ قال : إذا رأيت الشوك عزلت عنه أو جاوزته أو قصرت عنه ، قال : ذاك التقوى) واته‌: ئه‌بو هوره‌یره‌ كاتێك پرسیاری لێ ده‌كرێ له‌باره‌ی ته‌قوا له‌ وه‌لامدا نمونه‌ به‌و كه‌سه‌ دێنێته‌وه‌ كه‌ به‌ناو كۆمه‌لێك درك رێ ده‌كات و زۆر به‌ ئاگاداری و له‌سه‌ر خۆیی به‌و رێگایه‌ ده‌روات نه‌وه‌كو دركی له‌ پێ رابچێت، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قواشی هه‌یه‌ به‌و شێوه‌ ئاگاداره‌ له‌وه‌ی توشی گوناح و سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوا بێت.