یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
نووسینى / پڕۆفیسۆر عەلى قەرەداغى
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/07/2012 : 12:03:22
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕۆژوو هۆكارێكه‌ بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ڕۆح وپاككردنه‌وه‌ی‌ دڵ و ئارامی‌ ده‌روون

مانگی ڕه‌مه‌زان مانگێكی گه‌وره‌و پیرۆزه‌ چونكه‌ خودای گه‌وره‌ وابه‌یانی كردووه‌ هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری نازداریش (د.خ) زۆرگرنگی و بایه‌خی داوه‌ به‌م مانگه‌ به‌وه‌ی ببێته‌ مانگی پاككردنه‌وه‌ی دڵه‌كان و ته‌زكیه‌دانی ڕۆح و زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوو، خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت  {شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ }البقرة185.

به‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ گه‌وره‌یه‌ چونكه‌ قورئانی تێدا دابه‌زیوه‌ كه‌كتێبی هیدایه‌ت و سۆز و میهره‌بانی و شیفاده‌ری‌ ڕۆحه‌ و مایه‌ی خێرو چاكه‌یه‌ نه‌ك بۆ ئوممه‌تی ئیسلامی به‌ڵكو بۆ هه‌موو جیهانه‌  {فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ }البقرة185، واته‌ به‌ڕۆژوبوون یه‌كێكه‌ له‌ئالیه‌ته‌كانی شكوركردنی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌و به‌خششانه‌ی خودای گه‌وره‌ پێی‌ به‌خشیوه‌ .

پێغه‌مبه‌ری‌ نازدار (د.خ) زۆرباسی گه‌وره‌ی ئه‌م مانگه‌ی كردووه‌ و له‌چه‌ندان حه‌دیپ و به‌چه‌ندین شێوه‌ به‌وه‌ی كه‌له‌م مانگه‌دا ده‌رگای ئاسمانه‌كان و ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌ و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن و شه‌یتانه‌كان كۆت ده‌كرێن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌جنۆكه‌ و شه‌یاتینن كه‌ كاریگه‌ری  ده‌ره‌كییان له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان هه‌یه‌ به‌ند ده‌كرێن، ته‌نها نه‌فسی مرۆڤه‌كان ده‌مێننه‌وه‌ كه‌مرۆڤه‌كان به‌ره‌و چاكه‌كاری‌ یا خراپه‌كاری‌ ده‌به‌ن و هیچ به‌هانه‌یه‌كیش بۆئه‌وه‌ نامێنێته‌وه‌ كه‌شه‌یتان ئه‌مه‌ی پێكردم ، هه‌رچه‌نده‌ به‌ده‌ر له‌م مانگه‌ش كاری‌ شه‌یتان ته‌نها بریتیه‌ له‌وه‌سوه‌سه‌ دروست كردن.

خوای‌ گه‌وره‌ فه‌رمانمان پێده‌كات به‌وه‌ی كه‌ڕۆژوو به‌شێوه‌ ڕاسته‌كه‌ی بگرین چونكه‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌وانه‌ی كه‌ڕۆژوو ده‌گرن وه‌ك خویه‌ك كه‌هیچ كاریگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر به‌جێ ناهێڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ ڕاسته‌كه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن وه‌ك ڕۆژووی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كه‌كار ده‌كاته‌ سه‌ر نه‌فس و ڕۆح ‌و مێشك و لاشه‌ و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌یان به‌وه‌ی كه‌هه‌مووی به‌ڕۆژووه‌، به‌ڕاستی مانگی ڕه‌مه‌زان و ڕۆژوو قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و مرۆڤی مسوڵمان تیایدا ده‌رده‌چێ و شه‌هاده‌ی ته‌زكیه‌ و ئاماده‌گی ڕۆحی به‌ده‌ست ده‌هێنێ چونكه‌ مرۆڤ له‌م مانگه‌دا ده‌گاته‌ گه‌وره‌ترین پله‌، له‌په‌روه‌رده‌كردنی خۆی‌ ‌و جڵه‌وگرتنی نه‌فسیدا، چونكه‌ خودا نایه‌وێ مرۆڤه‌كان ئازاربدات به‌وه‌ی برسی و تینویان بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت مرۆڤه‌كان بگه‌نه‌ پله‌ی ته‌قواو له‌خودا ترسان وه‌ك ده‌فه‌رموێت  {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ }البقرة21، خودایه‌ بۆ ؟ خودای گه‌وره‌ جواب ده‌داته‌وه‌ و ده‌فه‌رموێت { لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ  } البقره‌21، ته‌قواش وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ڕوونی كردۆته‌وه‌ له‌نه‌فس و دڵدایه‌ به‌وه‌ی كه‌ببێته‌ هۆی‌ ته‌سفییه‌ كردن و پاككردنه‌وه‌ی نه‌فس و دڵمان له‌تاوان و خراپه‌كاری‌ و سه‌رپێچی و حه‌سودی و چاوچنۆكی و غه‌یبه‌ت و بوهتان كردن هه‌تا ته‌واو پاك ببێته‌وه‌، تابێته‌ دڵێكی سه‌لیم و بێخه‌وش چونكه‌ به‌بێ سه‌لامه‌تی و باشی دڵی مرۆڤ سه‌ره‌نجامێكی سه‌لامه‌ت و باشی نابێت (وْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ، إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ)، كه‌واته‌ ڕۆژوو هۆكارێك و هاوكارێكه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ دڵێكی سه‌لیم، وه‌كاتێك مرۆڤ گه‌شته‌ ده‌ره‌جه‌ی ته‌قواو خودا په‌رستی وه‌كاتێك گه‌شته‌ ئه‌م پله‌یه‌ ده‌بێت به‌ئه‌ولیای خوا (أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ)  ئه‌ولیای خودا كامانه‌ن ؟ ئه‌وانه‌ن كه‌بڕوایان هێناوه‌و به‌ته‌قواو خودا په‌رستن .

خودای گه‌وره‌ بۆ ده‌یه‌وێت مرۆڤه‌كان بخاته‌ ناو ئه‌م خوله‌ په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ بۆماوه‌ی مانگێك، بۆ ده‌یه‌وێت مرۆڤ بگاته‌ پله‌ به‌رزه‌كان ؟ بۆ ؟ چونكه‌ له‌كرداره‌ موباحه‌كان ده‌مانگرێته‌وه‌ و به‌ڕۆژیشدا له‌ شته‌ ڕێگه‌پێدراوه‌كانی‌ وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه‌ و له‌په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ران ده‌مانگرێته‌وه‌  به‌درێژای ماوه‌ی سی ڕۆژ ئه‌م كردارانه‌مان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر تۆشی توانیت پاش ئه‌م ماوه‌یه‌ نه‌فست  ڕابهێنێت له‌سه‌ر ته‌رك كردنی موباحات ئیتر چۆن ناتوانێت وازبهێنێ له‌حه‌رامكراوان، كه‌واته‌ فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژوو بریتیه‌ له‌خۆگرتنه‌وه‌ له‌و شتانه‌ی كه‌له‌كاته‌كانی تردا ڕێگه‌ پێدراون و خۆ گرتنه‌ وه‌ له‌وشتانه‌ی له‌ كاته‌كانی تردا گوناهیان كه‌متره‌ له‌پێناو ئامانجێكی گه‌وره‌دا ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ڕاهێنانی نه‌فسی مرۆڤ له‌زاڵ بوون به‌سه‌ر هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زووه‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری‌ و پاش سی ڕۆژ  له‌په‌روه‌رده‌ كردن بڕوانامه‌ی ته‌قواو خودا په‌رستی پێده‌درێت و هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و پله‌ی ئه‌ولیابوون گه‌ر وانه‌بێت و به‌وردی ‌و دیقه‌ته‌وه‌ به‌ڕۆژوو نه‌بین ئیتر سودێكی وای نابێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێـت : (ئه‌وه‌ی واز له‌ قسه‌و كرداری زیاده‌و بێ سه‌رو به‌ره‌ نه‌هێنێت خودای گه‌وره‌ پێویستی به‌برسێتی  و تینوێتی ئه‌م كه‌سه‌ نیه‌) بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موومان به‌م ڕۆحیه‌ته‌وه‌ و به‌م ئامانج و خۆشه‌ویستیه‌وه‌ پێشوازی له‌م مانگه‌ بكه‌ین و به‌ڕۆژوو ببین تیایدا .