یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
كوردۆ شابان
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/08/2012 : 11:32:01
قه‌باره‌ی فۆنت
مەفهومی موخالەفە

مەفهومی موخالەفە

ئاخاوتنێكی نەرێیی گوتراو، كە بەمەست لێی پەیامێكی ئەرێیی نە گوتراوە، لە ئاییندا پێی دەڵێن مەفهومی موخالەفە. شەرعناسەكان دەزانن كە جگە لە پەیڕەوانی ئەبو حەنیفە، تەواوی مەزهەوەكانی دی، بە پێشینییەكانەوە، پێوەی پابەندن و بەڵگەی گەورەش بە قورئان و فەرمودەی پێغەمبەر (د.خ) دەهێننەوە.

هەر ئەم مەفهومی موخالەفەیە، لە زمانی ئەدەبدا، لەپێشا شیعر و شانۆ، دواتر وتار، یەكێكە لە رێچكەكان و نووسەر و خوێنەری زۆری لێكۆبووەتەوە و بە شێوازی تەنز دەنووسرێ. ئیبراهیم ئەحمەد شالیارێكی مەزنی ئەو بوارە بوو.

تەنز و مەفهومی موخالەفە (پێكەوە) هەڵقووڵاوی ساتیرن. ساتیر زمانێكی قۆشمەیە بۆ بەگژداچوونەوەی ناهەقی و ناعەدالەتی و گرفتە كۆمەڵایەتییەكان، وەلێ نە گاڵتەجارییە، نە تەشهر و سنوور بەزاندن. "ساتیر كاریكاتێرە بە وشە و باس لە بەدڕەوتاری دەكات و رووناكی دەخاتە سەر پێوەندییە نەگونجاوەكان".

لەنووسیندا پەیڤێكی باو هەیە دەڵێ، رەنگە ساتیرنووس نەتوانێ بە زمانێك بنووسێ جگە لەوە، بەڵام پێچەوانەكەی بە پێچەوانەوەیە. ئاخر هەر نووسەرێك، ئەگەر یەك وتاریش بێت، بەشێوەی ساتیر نەینووسیبێت، بنچینەكانی نووسەری راستەقینەی لەخۆی داماڵیوە.

یەكێك لە ساتیرنووسە بەتواناكانی ئەم دەڤەرە، ئەو دیاردە نەشازانەی كە هەر مانگی رەمەزان دێتە پێشەوە، سەرو گوێلاكمان دەگرن، باسكرد. بەڵام بەداخەوە ئەگەر بەتەنگەوە هاتنی سەرۆكی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی كوردستان نەبووایە، رەنگە هەرایەكی گەورە لە(رووداو) روویبدایە.

خوای گەورە دەفەرموێ: ((ویل للمصلین، الذین هم عن صلاتهم ساهون)) سزایەكی توند بۆ نوێژخوێنان، ئەوانەی لە نوێژەكانیان هەڵە دەكەن. بەو پێناسەیەی لە سەرەتا باسمانكرد، ئاخاوتنێكی نەرێیی گوتراو، كە مەبەست لێی پەیامێكی ئەرێیی نەگوتراوە، مەفهومە موخالەفەكەی ئەوەیە، بەخشندەیی بڕژێ بەسەر نوێژخوێنان، ئەوانەی لە نوێژەكانیان هەڵە ناكەن. مامۆستایانی ئایینی، جگە لەوەی مانای (منطوق)ی ئایەتەكە تێدەگەن، دەبێ مانا شاراوەكەشیان بۆ دەركەوتبێ، خۆ ئەگەر وانەبێ، هاوار بەحاڵمان. ئاخر ئەگەر مەفهومی موخالەفەی دەقێكی پیرۆز شینەكەنەوە، چۆن دەتوانن لە وتارێك تێبگەن ئەگەر بڵێ رەمەزان مانگی خێروخۆشی نییە، مانگی رەحمەت نییە، ئاخر ئەوە نییە زەنگین قۆڵی هەژار دەبڕێ، فێڵكردن لەخەڵك و خۆتەعریبكردن لەرێگەی جلوبەرگی خەڵكی ژێر رەشماڵەكان و سەدان دیاردەی نەشاز بڵاو دەبنەوە.

واچاكە وەزارەتی ئەوقاف ئەو مامۆستا ئایینیانە بخاتە سەر مینبەر و دوانگەكان كە باشتر لە ئایین شارەزان، ئەركی ئەوانیش گەیاندنی پەیامەكەیە. ئەگەر مامۆستایان هێرش بكەنە سەر نووسەرێك، دواتر دەركەوت هێرشەكەیان لەجێی خۆی نییە، ئیدی هەق وا نییە ئێمەش داوایەك بۆ وەزارەتەكەیان بەرز بكەینەوە، تا تێبگەیەنرێن كە شتێك هەیە لە دین و دونیا پێی دەوترێ مەفهومی موخالەفە؟.