یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   سلێمانى: مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ى بێتواتە كۆچى دواييكرد    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا سه‌يد صه‌فا كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   به‌رده‌ڕه‌ش: مامۆستا مەلا جه‌واد كۆچى دواييكرد    *****    *****   گه‌رمیان : به‌شكۆدارییه‌وه‌ یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر -دروودى خواى له‌سه‌ر بێت- كرایه‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: ده‌بێ قوتابیانی ئایینی به‌ زانست و نیشتیمانپه‌روه‌ری په‌روه‌رده‌ بكرێن    *****    *****   مامۆستا مەلا (سه‌ليم إبراهيم) كۆچى دواييكرد    *****    *****   سعوديه‌: به‌بۆنه‌ى يادى مه‌ولود؛ به‌ فه‌رمى 3 ڕۆژ‌ پشووى فه‌رمى ڕاده‌گه‌يه‌نێت    *****    *****   پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی مانگی مه‌ولود    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: به‌درێژايى مێژوو؛ حوجره‌ و مه‌دره‌سه‌ ئاينيه‌كانى كوردستان مه‌ڵبه‌ندى ديندارى و هيممه‌تبه‌رزى و پاراستنى مۆركى نه‌ته‌وه‌يى بووه‌    *****    *****   حوكمی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ شه‌ريعه‌تى ئيسلامدا    *****    *****   ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى زانایان؛ كۆبونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى ئه‌نجامده‌دات   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/08/2012 : 12:34:09
قه‌باره‌ی فۆنت
مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێك بۆ پاكبوونه‌وه‌‌و لێبورده‌یی

 

Sherkaway83@gmail.com

 ئه‌گه‌ر وا دابنێین مانگی پڕ خێری ره‌مه‌زان، مه‌وسمی خواپه‌رستی‌و به‌رۆژو بوون‌و نزیك بوونه‌وه‌یه‌ له‌ خوای گه‌وره‌، ئه‌وه‌ له‌هه‌مان كات ده‌بێ‌ ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌و مانگه‌ وێستگه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌‌و رێكخستنه‌وه‌ی دڵ‌و ده‌روون له‌ لایه‌ك‌و، وه‌رگرتنی ره‌وشته‌ به‌رزو ئاكاره‌ جوانه‌كان له‌ لایه‌كی تره‌وه‌.

 چونكه‌ فه‌لسه‌فه‌ی خواپه‌رستی خۆی له‌وه‌ ده‌بینیـَته‌وه‌، كه‌ كاریگه‌ری هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی ئه‌رێنی چێ‌ ده‌كا‌و تاكه‌كان له‌ فۆڕمێكی تازه‌‌و پاك‌و دروست‌و به‌رزه‌وه‌ داده‌رێژێته‌وه‌‌و ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌یان ده‌كاته‌وه‌.

 مه‌به‌ستیش له‌و ئاراسته‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ خودی ئه‌و تاكه‌ ببێته‌ فاكته‌ری خێر بۆ خۆی‌و ده‌وروبه‌ری‌و پاڵنه‌رێكی چاكه‌خوازیش بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌‌و كیان‌و ئه‌و نیشتمانه‌ی لێی ده‌ژێت، دروست بوونی ئه‌و جۆره‌ی كه‌سایه‌تی له‌ كه‌سێتی هه‌ر مرۆڤێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو خاڵی سه‌ره‌كی:

 یه‌كه‌م: وازهێنان له‌ هه‌ڵه‌‌و كه‌م‌و كوڕی‌و تاوان‌و هه‌موو ئه‌و دیارده‌ قێزه‌ونانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی تێكچوونی شیرازه‌ی بینچینه‌یی‌و كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌وه‌.

 دووه‌م: خۆ ڕاهێنان له‌سه‌ر چه‌مكی لێبورده‌یی‌و نه‌رمی‌و به‌رزه‌یی هاتنه‌وه‌‌و ویژدانێكی زیندووه‌وه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی وردتر بچینه‌ كرۆكه‌ی باسه‌كه‌وه‌‌و شیكارێكی ته‌عبیری‌و وێنایی بۆ حاڵه‌تی یه‌كه‌م بكه‌ین، ده‌كرێ‌ بڵێین ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆ خۆیی‌و له‌ پێناو وه‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی خواوه‌ هۆشیار نه‌بێ‌، ئه‌وه‌ رێك سه‌رپێچی‌و تاوانه‌كان ده‌یخه‌نه‌ په‌رێزێكی ناته‌ندروست‌و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوناه‌و تاوان هه‌میشه‌ مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌شبینانه‌ ئاراسته‌ ده‌كه‌ن‌و ژه‌نگ‌و ژاڵی زۆریش به‌سه‌ر ده‌روونیه‌وه‌ جێده‌هێڵێ‌.

 هه‌ركات مرۆڤ خۆی وا راهێنا تاوانی گچكه‌ ئه‌نجام نه‌دا، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌‌و مه‌ترسیداره‌كانه‌وه‌، هه‌ركاتیش نه‌یتوانی به‌سه‌ریان زاڵ ببێ‌، ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ داوی هه‌ڵه‌‌و كه‌م‌و كوڕی‌و تاوانه‌وه‌، كه‌ سه‌ره‌نجام كاریگه‌ری‌و ده‌رهاوێشته‌ی سه‌لبی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌وه‌ لێ‌ ده‌كه‌ویـَته‌وه‌.

 چونكه‌ تاوان‌و نه‌خۆشی دوو لای یه‌ك دراون، وه‌ك چۆن نه‌خۆشی هه‌یه‌ ساده‌یه‌‌و به‌ خواردنی حه‌بێك چاره‌سه‌ر ده‌بێ‌، به‌هه‌مان شێوه‌ تاوانیش هه‌یه‌ به‌ ساده‌یی بنه‌بڕ ده‌بێ‌‌و نامێنێ‌، وه‌ك چۆن نه‌خۆشی هه‌یه‌ پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن‌و داخیل بوون هه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ تاوان‌و ره‌وشتی خراپی واش هه‌یه‌ پێویستی به‌ كات‌و ده‌رفه‌رت‌و گرتنه‌به‌ری ئامرازی پێویست هه‌یه‌ تا لێی ده‌رباز ده‌بێ‌، وه‌ك چۆن نه‌خۆشیش هه‌یه‌ كوشنده‌یه‌‌و چاره‌سه‌ری نیه‌‌و ده‌بێته‌ سه‌ره‌تان‌و به‌ناخی مرۆڤ ده‌چێته‌ خواره‌وه‌‌و به‌ڕۆكی ده‌گرێ‌‌و ژیانی ده‌خاته‌ مه‌ترسه‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ تاوان‌و گوناهیش هه‌یه‌ ده‌بێته‌ ده‌درێكی بێ‌ چاره‌سه‌رو سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزێته‌وه‌ مه‌ترسی زۆرو گه‌وره‌ له‌سه‌ر ژیان‌و كه‌ساتی ده‌نێته‌وه‌‌و ئه‌سته‌مه‌ له‌ژێر كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی ده‌رباز بێت.

 بۆیه‌ باشترین وێستگه‌‌و چاره‌سه‌ری هۆشیار بوونه‌ له‌ به‌های مانگی ره‌مه‌زان، كه‌ زێڕینترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ مرۆڤ بتوانێ‌ تێیدا خۆی پاك بكاته‌وه‌‌و كه‌سایه‌تی خۆی دابڕێژێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ گه‌ڕانه‌وه‌‌و وازهێنان له‌ هه‌ڵه‌‌و تاوانه‌وه‌ دروست ده‌بێ‌‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌روون‌و جه‌سته‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌ حاڵه‌تی ته‌ندروستیه‌كی باش‌و ئه‌خلاقێكی به‌رز‌و جوانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌.

 

سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد_ درودی خوای له‌سه‌ر بێت_ له‌ چه‌ندین فه‌رمووده‌، هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان خوای گه‌وره‌ لێبورده‌یی خۆی ده‌كاته‌ خه‌ڵاتی ئه‌و به‌ندانه‌ی ته‌وبه‌ ده‌كه‌ن‌و رێگه‌ی چاكه‌كاری ده‌گرنه‌ به‌رو خۆیان له‌ په‌رێزی خراپه‌‌و تاوان‌و سه‌رپێچه‌كانه‌وه‌ دوور ده‌خه‌نه‌وه‌.

 

هه‌ر بۆیه‌ش یه‌كێ‌ له‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ (عفو _ لێبورده‌)یه‌‌و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆرترین نزای پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ مانگی ره‌مه‌زان ئه‌وه‌ بوو، كه‌ ده‌یفه‌رموو: (خوایه‌ تۆ لێبورده‌ی‌و حه‌زیش به‌ لێبوردن ده‌كه‌یت ده‌سا لێمان ببوره‌)، كه‌واته‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكه‌ گرنگه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌دوای لێبورده‌یی تامه‌زرۆن‌و ده‌یانه‌وێ‌ خوای گه‌وره‌ ته‌وبه‌یان لێ‌ قه‌بوڵ بكات.

 

كه‌وایه‌ با ئێمه‌ به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌ك له‌ كردارو ره‌فتارو گوفتاره‌كانمان بكه‌ین، سا به‌ ئومێدی لێبورده‌یی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ هه‌ڵه‌كانمان ڕه‌ش ببنه‌وه‌‌و بكه‌وینه‌ حاڵه‌تێكی باشتری ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌.

 له‌هه‌مان كات ئه‌ركه‌ ئه‌و وانه‌ش له‌ نێوه‌رۆكی چه‌مكی لێبوده‌یی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ فێر ببین، كه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی، مادام خوای گه‌وره‌ لێبورده‌یه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌سانی لێبورده‌شی خۆش ده‌وێت.

ده‌ی با له‌و ده‌رفه‌ته‌‌و له‌ناو خۆماندا لێبوردن بكه‌ینه‌ هه‌وێنی ته‌بایی‌و برایه‌تی‌و قیه‌می كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌‌و، هه‌ر یه‌كێكمان با له‌ئاست هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ لێبورده‌ كه‌ هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام داوین، با له‌هه‌موو ئه‌و دراوسێ‌‌و ده‌وروبه‌رو خه‌ڵكانه‌ ببورین، بۆ ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌ له‌ جۆری په‌یوه‌نده‌یه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان دروست بێ‌‌و ته‌بایی‌و ئاشتبوونه‌وه‌و برایه‌تی‌و یه‌ك ریزی بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌‌و، له‌ سایه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و ته‌بایه‌ش هه‌موو لایه‌ك له‌ به‌خته‌وه‌ری ده‌روونی‌و ویژدانی‌و ژیانه‌وه‌ نزیك ببینه‌وه‌.

 به‌تایبه‌ت له‌و مانگه‌ ئه‌ركه‌ هه‌ر تاكێك چه‌مكی لێبورده‌یی له‌ خۆیدا به‌رجه‌سته‌ بكا‌و ئاشت بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌‌و، له‌هه‌مان كاتیش بۆ ده‌رباز بوون له‌ قه‌یرانه‌ ده‌روونی‌و نه‌خۆشیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ پێویسته‌ گیانی لێبورده‌یی ببێته‌ چاره‌سه‌رو خه‌ڵكیش به‌هۆیه‌وه‌ بكه‌ونه‌ شادومانی‌و ئاسوده‌یی‌و ناخێكی پاك‌و دوور له‌ ڕق‌و كینه‌‌وه‌.