یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   نێجيريا: دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى، به‌شدارى كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا یاسین كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: زانايانى كورد به‌ درێژايى مێژوو خزمه‌تێكى جوان و ڕه‌سه‌نيان پێشكه‌شكردووه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سلێمانى: پانێڵى (بەکارهێنانی ئاین لەململانێ سیاسیەکان) به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   مامۆستا مه‌لا صالحی جۆله‌مێرگی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   هه‌ولێر: سيمينارێك به‌ ناونيشانى (به‌كارهێنانى ئاين له‌ ململانێ سياسيه‌كان- هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ر) به‌ڕێوه‌ده‌چێت    *****    *****   هه‌ولێر: ماموستا مه‌لا عبدالكريم يه‌عقوبي كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستايێكى ئايينى به‌ كاره‌ساتێكى دڵته‌زێن كۆچى دواييكرد    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به‌ ره‌وشی عه‌فرین    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: دروستکردن و چاككردنه‌وه‌ى مزگەوت و قوتابخانە و نەخۆشخانە و رێگاوبان؛ خێر و چاکەى به‌رده‌وامن و پاداشتيان لاى خوا گەورە وەک یەکە    *****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/09/2012 : 14:05:10
قه‌باره‌ی فۆنت
زانایان‌و نه‌خشه‌ ڕێی ژیان

شاراوه‌ نییه‌، كه‌ به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌ شه‌رعی‌و عه‌قڵییه‌كان، ئه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌، كه‌ زانایان بژارده‌ی خودای په‌روه‌ردگارن، وه‌ به‌ نایابترین نیعمه‌ت، كه‌ نیعمه‌تی زانسته‌، به‌رزێتی پله‌‌و پایه‌كه‌یانی له‌ سه‌ر ئاستی دین‌و دونیادا دیاریكردووه‌، دیاره‌ مه‌به‌ست له‌ زانست، زانستی قورئان و فه‌رمووده‌یه‌، وه‌ ئه‌وه‌شی هه‌ڵقوڵاو یان په‌یوه‌ندیدار به‌ ڕاڤه‌كاری ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه‌وه‌یه‌، كه‌ زانایان پسپۆڕی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و بوار و كایه‌ هه‌ستیاره‌ن و، ته‌ندروستانه‌ترو هۆشیارانه‌تر، لێی تێده‌گه‌ن و، به‌ لێهاتووانه‌ترو ووردبینانه‌تر، له‌ سایه‌یدا پێده‌گه‌ن، بۆیه‌ له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه‌، ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی زانایان ئاشكرا ده‌بێت، وه‌ گه‌وره‌یی پێگه‌كه‌یان له‌ نێو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌، ڕاده‌ی به‌رپرسیارێتیشیان له‌ هه‌موو ڕووێكی ژیانی مرۆڤایه‌تی بۆ ڕوونده‌بێته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌، به‌ تێگه‌یشتن له‌ ڕه‌هه‌نده‌ دوورمه‌وداكانی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌وه‌،

مامه‌ڵه‌‌و موماره‌سه‌ی ئه‌رك و ئامانجه‌كانییان، ته‌واو یه‌كانگیر بێت له‌ گه‌ڵ ئه‌و ئاراسته‌كردنانه‌ی، كه‌ له‌و دوو سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كییه‌وه‌ وێنا كراون، به‌ڵكه‌ له‌وه‌ش پێویستترو گرینگتر، ده‌بێت زانایان ئه‌وه‌ بزانن، كه‌ ڕاسته‌ ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌وان ووردبوونه‌وه‌‌و قووڵبوونه‌وه‌یه‌ له‌ چه‌مك و ده‌لاله‌تی لایه‌نه‌ ئایینیه‌كه‌ و به‌رجه‌سته‌كردن‌و پێشكه‌شكردنی له‌ جوانترین به‌رگ وشاكاره‌كاندا، لێ گرینگتر له‌وه‌ش، شیاوترو گونجاوتره‌، كه‌ له‌ لایه‌نی دونیاییشه‌وه‌، بۆ ئاسانكاری له‌ ڕاپه‌ڕاندن‌و ڕاییكردنی كاروباره‌كانی خه‌ڵك و موسڵمانان، كه‌ په‌یوه‌ست بن به‌ شوێنگه‌كه‌یان، گورجوگۆڵتر ببینرێن، به‌وه‌ی درك به‌وه‌ بكه‌ن، كه‌ داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێی ژیان، له‌ سه‌ر بنچینه‌یه‌كی به‌هێزو تۆكمه‌، له‌و ئاراسته‌ ستراتیژییانه‌یه‌، كه‌ ده‌بێت زانایان به‌ دیقه‌ته‌وه‌ بۆی بچن، وه‌ له‌ هه‌نگاونانیان له‌ سه‌ر ڕێی بانگه‌وازی و بانگه‌شه‌ی ئیسڵاحخوازانه‌، له‌ ڕووبه‌ره‌ سروشتییه‌كه‌ی كاری ئایینی تێپه‌ڕ ببن و، به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤتر و چڕوپڕتر، له‌ هه‌موو گۆشه‌ و ئاراسته‌كانی ژیانی موسڵمانان ده‌ربكه‌ون، ئا ئه‌مه‌یه‌ به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی له‌ كرۆكی كارنامه‌ی زانایان، كه‌ كارایی و كارامه‌یی ئه‌وان ده‌ربخات، به‌ ته‌رزێك، كه‌ ڕۆڵگێڕانی گشتگیرانه‌تریان له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییدا بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات و، به‌رچاوترو كاریگه‌رترو سوودبه‌خشتر، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو تاكێكی موسڵمان بكه‌ن.

به‌ سه‌رنجدانێكی ووردتر بۆ ئه‌و ڕاستییانه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان بۆ كردن، هه‌ست به‌ هه‌قیقه‌تی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ گرانایێكی زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تر ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی زانایان، به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ ئه‌و پله‌به‌رزیی و پێگه‌ گه‌وره‌یه‌ی هه‌یانه‌، كه‌ ئه‌و گراناییه‌ش له‌و وه‌ختانه‌دا ده‌زانرێت، كه‌ زانایان بیانه‌وێت پراكتیكییانه‌ ئه‌ركه‌كانیان ڕووه‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانییان ڕابپه‌ڕێنن، به‌وه‌ی زانایان به‌رپرسیارێتی به‌رپاكردنی پرۆسه‌ی ڕیفۆرمێكی گشتگیریان له‌ ئه‌ستۆدایه‌، كه‌ شێلگیرانه‌ تێبكۆشن له‌ پێناو چه‌سپاندنی سه‌قامگیریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ ژیانی مرۆڤایه‌تییدا، وه‌كو دیاریشه‌، به‌دیهێنانی ئه‌و خواسته‌ سترتاتیژییه‌، كه‌ داهاتووی پڕشنگداری هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگای له‌ سه‌ر ده‌وه‌ستێت، پێویستی به‌ به‌هێزیی ئاماده‌گی توێژی زانایانه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ و،

ده‌خوازێت ڕۆڵگێڕانی ئه‌وان له‌ هاوسه‌نگكردنی هاوكێشه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ژیانی مرۆڤه‌كان و موسڵمانان، ڕۆڵگێرانێكی پێشڕه‌وانه‌ بێت، به‌وه‌ی بیسه‌لمێنن، كه‌ له‌ هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌كاندا، چه‌شنی ڕابردووی دره‌وشاوه‌یان، ڕێبه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ڕابوونه‌كانن، كه‌ نه‌خشه‌ڕێی ڕیفۆرمی ڕاسته‌قینه‌ له‌ زه‌مینی واقیعدا به‌دیبێنن، بۆیه‌ هه‌ستیاری به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌یان ده‌چێته‌ قۆناغێكی سه‌ختتر، كه‌ هه‌رگیز ئه‌وه‌ ڕێپێدراو نییه‌، كه‌ سازش له‌ سه‌ر ڕێبه‌رێتیكردنی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بكه‌ن، به‌ڵكه‌ ده‌بێت درێژه‌پێده‌ری ڕه‌وته‌كه‌ بن و, به‌ گیرسانه‌وه‌ له‌ لووتكه‌، تۆمارێكی دره‌وشاوه‌تر بنووسنه‌وه‌ و، دیرۆكی ئێستایان بكه‌ن به‌ خاڵێكی زێڕین بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ داهاتوو، له‌ نوێوه‌، مه‌شخه‌ڵی نه‌خشه‌ڕێی ژیان هه‌ڵده‌گرن.

به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا، ڕۆژژمێری مێژووی میلله‌ته‌كه‌مان، سه‌ربوورده‌ی ساته‌وه‌ختی هاتنه‌كایه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌گێڕێته‌وه‌، به‌ گرینگی ده‌زانم، به‌ چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك، كۆمه‌ڵه‌ پێشنیارێكی پێویست بخه‌مه‌ به‌ردیده‌ی زانایانی ئایینی كوردستان، به‌و ئومێده‌ی ببێته‌ هانده‌رێك بۆ هه‌مووان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن نه‌خشه‌ڕێی ژیان، كه‌ داهاتووی ڕووناكی خۆیان و موسڵمانان و تێكڕای خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ سه‌ر ده‌وه‌ستێت، به‌ سه‌ركه‌وتوویی و سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ دابڕێژن و درێژه‌یپێبده‌ن.

1_ هه‌وڵبدرێت بایه‌خدان‌و بره‌ودان به‌ ڕاوێژو ڕاگۆڕینه‌وه‌و ڕێزگرتن له‌ یه‌كتری، بكرێته‌ بنچینه‌و ئه‌وله‌وییه‌ت له‌ مامه‌ڵه‌و په‌یوه‌ندی‌و كاروچالاكی زانایان، چونكه‌ ئه‌مانه‌، به‌ بنه‌بڕكردنی هه‌موو دووبه‌ره‌كی‌و ناكۆكی و ناحاڵیبوونێك له‌ یه‌كتر ته‌واو ده‌بێت، به‌ ته‌ئكید هه‌ر هه‌نگاوو كارێكیش، ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ مه‌زنه‌ی به‌دواوه‌ بێت، پێویسته‌ له‌ لایه‌ن سه‌رجه‌م زانایانه‌وه‌، په‌نای بۆ ببردرێت و، بكرێته‌ ئامرازی سازاندنی زه‌مینه‌سازییه‌كی به‌هێز، بۆ زامنكردنی ڕۆحییه‌تی ته‌بایی و، تۆخكردنه‌وه‌ی یه‌كده‌ستیی و یه‌كڕیزیی و یه‌كده‌نگیی و، ته‌كاندان به‌ پێشكه‌وتن و پێشه‌نگێتی زانایان. 

2_ زانایانی كوردستان خاوه‌نی بوێرییه‌كی به‌رزی زانستی بن، به‌وه‌ی له‌ كایه‌ زانستییه‌ جۆربه‌جۆره‌كاندا، ئاماده‌گی به‌هێزیان هه‌بێت و، له‌و گۆشه‌گیرییه‌ بترازێن، كه‌ سنووری دابڕان له‌ نێوان ئه‌وان و پێشهات و پێشكه‌وتنه‌ زانستییه‌كان بكێشێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی، كه‌ پێگه‌ی به‌هێزی زانایانی كوردستان، له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌، ڕوو له‌ به‌رفراوانبوونی زیاتر بێت و، له‌ پرسه‌ زانستییه‌كاندا، چه‌شنی ڕابردووی زێڕینیان، پێشه‌نگ بگرن، هه‌مدیس، لاوازی له‌ ئاستی زانستییاندا ڕه‌نگنه‌داته‌وه‌، كه‌ ببێته‌ هۆی كاڵبوونه‌ی ناو و ناوبانگی زانستییان، بێگومان به‌دیهێنانی ئه‌و خواسته‌ش، له‌ سه‌ر گرنگیدانی زیاتر ده‌وه‌ستێت به‌ ته‌دریس‌و دیراسات‌و خۆخه‌ریكردن به‌ خوێندنه‌وه‌‌و نووسین.

3_ هه‌میشه‌ زانایان ده‌ستپێشخه‌ر بن بۆ هه‌ر پرۆژه‌ و بیرۆكه‌ و ئامانجێكی ستراتیژی و چاره‌نووسساز، كه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی‌و كرانه‌وه‌ی ئاسۆ ڕووناكه‌كان بۆ موسڵمانان‌و میلله‌ته‌كه‌مان، هاوكات، زانایان ببنه‌ فاكته‌رو دۆزه‌ره‌وه‌ی كلیلی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و كۆتاییهێنان به‌و كێشه‌‌و گیروگرفتانه‌ی، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ته‌بایی‌و پێكه‌وبوون‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان لایه‌ن‌و پێكهاته‌‌و ئاراسته‌ جیاوازه‌كانی قه‌واره‌كه‌مان بكات.

4_ له‌ سه‌ر ئاستی پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانییه‌كانیشدا، زانایان ببنه‌ بنیاتنه‌ری پردی په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان و، هه‌وڵبده‌ن له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌، داهاتووی پڕشنگداری چاوه‌ڕوانكراو بۆ گه‌له‌كه‌مان نزیكتر بكه‌نه‌وه‌، له‌ ته‌ك ئه‌وه‌شدا، به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ پێشهاته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن و، به‌ پراكتیكیانه‌، مكوڕبوونی خۆیان له‌ سه‌ر به‌دیهێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كورد دووپات بكه‌نه‌وه‌.

5_ زانایان سوودوه‌ربگرن له‌ داهێنانه‌كانی سه‌رده‌م، به‌وه‌ی له‌ ڕێی كه‌ناڵه‌ پێشكه‌وتووه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه‌، داخوازیی ئه‌وه‌ پێشكه‌شی تاكه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ن، كه‌ به‌ یه‌كڕیزیی و یه‌كده‌نگییه‌وه‌، داكۆكیكاری نه‌ریته‌ جوانه‌كانی كورده‌وراری و پارێزگاریكاری سه‌روه‌رییه‌كانی خاك و نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمان بن، به‌م هه‌نگاونانه‌ش، زانایان ده‌بنه‌ زامنی پاراستنی ئینتیمای ئایینی و دابونه‌ریت و ده‌ستكه‌وته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.

6_ له‌ سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تییدا، زانایان هه‌وێنی هێمنی و به‌رقه‌رابوونی ئاشتی و ته‌بایی و سه‌قامگیریی بن ، چونكه‌ ڕۆڵ‌و پێگه‌ی زانایان له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌دا زۆر به‌هێزه‌، ته‌نانه‌ت هیچ چین و توێژێكی تر، هێنده‌ی زانایانی ئایینی خاوه‌ن كاریگه‌ری نین له‌ ناو خه‌ڵكدا، بۆیه‌ زۆر زه‌رووره‌، ئه‌و پشتیوانییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ی زانایان، كه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یانه‌، بیخه‌نه‌ خزمه‌ت دروستكردنی هه‌ماهه‌نگیی و هاوده‌نگی‌و هاوچاره‌نووسی له‌ نێوان تاكه‌كانییدا‌و، له‌و گۆشه‌نیگایه‌شه‌وه‌، ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو له‌ سوودوه‌رگرتن له‌ پشتیوانی جه‌ماوه‌ر بخوڵقێنن، نه‌وه‌ك خوانه‌خواسته‌، بیكه‌نه‌ هۆكار‌و ڕێگه‌یه‌ك بۆ خوڵقاندنی ته‌فڕه‌قه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.

ئەم بابەتە لە ژمارە (85)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە