یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پارێزگاری هەولێر سەردانی مەکتەبی مەکتەبی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله قەشانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عیسی مشختی زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات    *****    *****   پرسەنامە.. مامۆستا مەلا هادی سلیم فەتاح کۆچی دوایی کرد    *****    *****   توێژینەوەیەکی وردو تێرو تەسەل لەبارەی (حەیزو نیفاس لە شەریعەتی ئیسلام)ەوە    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەک چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: لەناو کورد مزگەوت ناوەندێکی گەورەی دینداری و زانستی و هۆشیاری نیشتمانی بووە    *****    *****   لقی موسڵی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/10/2012 : 16:23:57
قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌وره‌یی رۆژانی ده‌ی حاجیان

له‌ قوڕئانی پیرۆزدا, هه‌ر كات خوای گه‌‌وره‌ سوێندی به‌ شتێك خواردبێ‌, ئه‌‌وه‌ ته‌عبیره‌ له‌ گه‌‌وره‌یی ئه‌‌و شته‌‌و هۆشیار كردنه‌‌وه‌ی به‌نده‌كانیشه‌ له‌سه‌ر پیرۆزی هه‌مان شت.

خوای گه‌‌وره‌ زه‌مه‌نی دیاریكردووه‌, خۆشه‌‌ویسترین زه‌مه‌ن‌و كاتیش ئه‌‌و مانگانه‌ن, كه‌ پێیان ده‌گوترێ‌ ( أشهر الحرم ) له‌ نا‌ویشیاندا مانگی زولحیجه‌ پیرۆزترینیانه‌, گه‌‌وره‌ترین كاتیش له‌‌و مانگه‌دا, ده‌ ڕۆژی یه‌كه‌می زولحیجه‌ن, كه‌ پێیان ده‌گوترێ‌ (عشر ذي الحجة).

ئه‌‌و ڕۆژانه‌ وێڕای ئه‌‌وه‌ی كاره‌كانی حه‌جیان تێ‌ ئه‌نجام ده‌درێ‌, به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا زه‌مه‌نێكی گرینگن له‌ ته‌مه‌نی ئۆمه‌تی ئیسلامی‌و, ڕۆژانی دابارین‌و دابه‌زینی فه‌یز‌و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌‌وره‌ن, كه‌ به‌هۆیه‌‌وه‌ به‌ هه‌زاران موسڵمان له‌ ته‌‌وا‌وی دونیا سوودی لێ‌ ده‌بینێ‌‌و وه‌رده‌گرێ‌.

ئه‌‌و ڕۆژانه‌ ‌وه‌كو ڕۆژانی سه‌ره‌تایی هه‌ر مانگێكی تر نین, به‌ڵكو ڕۆژانێكن چه‌ندین فه‌زڵ‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌, كه‌ لیره‌دا به‌ خاڵ باس لێوه‌ ده‌كه‌ین:

1 _ خوای گه‌‌وره‌ سوێندی به‌‌و ڕۆژانه‌ خواردووه‌, هه‌ر ‌وه‌ك له‌ قوڕئانی پیرۆزدا هاتووه‌‌و ده‌فه‌رمووێ‌: (ؤالْفَجْرِ، ؤلَيَالٍ عَشْرٍ) ، واته‌:  سوێند به‌ به‌ره‌به‌یان. سوێندم به‌و شه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ شه‌ون (هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌ شه‌وی كۆتایی ره‌مه‌زانه‌، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ده‌ شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ( ژی‏الحجه‏)یه‌ كه‌ كاتی ئه‌نجامدانی حه‌جه‌، هه‌ردوو بۆنه‌كه‌ش پیرۆزن.

2 _ هه‌ر له‌ قوڕئاندا خوای گه‌‌وره‌ باسی ئه‌‌و ڕۆژانه‌ ده‌كات‌و، به‌ ڕۆژانی دیار‌و زانرا‌و نا‌ویان ده‌بات, هه‌ر‌وه‌ك ده‌فه‌رمووێ‌: (ؤيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ) , واته‌: یادی خوا بكه‌ن ‏و ناوی پیرۆزی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریان بێت له‌ رۆژانێكی دیاریكراودا (كه‌ رۆژانی عه‌ره‌فه‌ و جه‌ژنی قوربانه‌).

3 _ پێغه‌مبه‌ری ئازیز ئه‌‌و ڕۆژانه‌ی به‌ گه‌‌وره‌ترین ڕۆژانی دونیا نا‌و بردووه‌, هه‌ر‌وه‌ك له‌‌و فه‌رمووده‌دا ده‌فه‌رمووێ‌: (مَا مِنْ أَيَّامٍ أَفْضَلُ عِنْدَ اللَّهِ مِنْ أَيَّامِ عَشْرِ ذِي الْحِجَّةِ) , واته‌: هیچ رۆژێك به‌قه‌د رۆژانی زیلحیجه‌ لای خوای گه‌وره‌ باشترو به‌خێرتر نین.

له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رمووێ‌: (مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهَا أَحَبُّ إِلَي اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الَاَيَّامِ الْعَشْرِ قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ ؤلا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ؟ قَالَ: ؤلا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلا رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ ؤمَالِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْ‌وٍ), واته‌: هیچ ڕۆژانێك گه‌‌وره‌تر‌و خۆشه‌‌ویستتر نین لای خوای گه‌‌وره‌, كه‌ كرده‌‌وه‌یان تێدا پیرۆز بێت وه‌كو ده‌ ڕۆژانی زولحیجه‌، پرسیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا جیهادیش له‌ پێناو خوا؟ فه‌رموێ‌ : به‌لێ‌ جیهایش له‌ پێناو خوا، مه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ نه‌فس‌و سامانه‌وه‌ رووی كردبێته‌وه‌ جیهاد‌و نه‌گه‌ڕابێته‌وه‌.

4_ ئه‌‌و ده‌ ڕۆژانه‌ گه‌‌وره‌ترین ڕۆژی دونیایان له‌ خۆ گرتووه‌, كه‌ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه‌, عه‌ره‌فه‌ش گه‌وره‌ترین روكنی حه‌جه‌‌و بێ‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و روكنه‌ ته‌نانه‌ت حه‌جیش قه‌بوول نابێ‌.

5_ خێر‌و چاكه‌ له‌‌و ڕۆژانه‌دا چه‌ند قات ده‌بنه‌‌وه‌, بۆیه‌ ئه‌نه‌سی كوڕی مالك ده‌فه‌رمووێ‌, له‌باره‌ی ئه‌‌و ڕۆژانه‌‌وه‌ گوترا‌وه‌, هه‌ر ڕۆژێك به‌ هه‌زار ڕۆژ هه‌یه‌, به‌ڵام عه‌ڕه‌فه‌ به‌ ده‌ هه‌زار ڕۆژ هه‌یه‌ له‌ خێر‌و چاكه‌‌و گه‌‌وره‌یی .

هه‌روه‌ها حه‌سه‌نی به‌سری ده‌فه‌رموێ‌: به‌رۆژوو بوونی هه‌ر رۆژێك له‌و ده‌ رۆژه‌ به‌ قه‌د دوو مانگ خێری گه‌وره‌یه‌.

6_ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمانی داوه‌، به‌ زۆر زیكر كردن له‌و رۆژانه‌، هه‌روه‌ك له‌ پێشتر ئه‌و باسه‌مان خسته‌ ڕوو.

7_ گه‌وره‌یی ئه‌و ده‌ رۆژه‌ له‌و زیاتر ده‌ر ده‌كه‌وێت، كه‌ مه‌وسمی حه‌جه‌‌و فه‌رزی حه‌جی تێدا ئه‌نجام ده‌دریت، كه‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و فه‌رزه‌ش خێرو گه‌وره‌یی‌و پاداشتی زۆری هه‌یه‌‌و، به‌هۆیه‌وه‌ مرۆڤ له‌ گشت تاوان‌و گوناهه‌كان پاك ده‌بێته‌وه‌.

8_ رۆژی جه‌ژنی قوربانیش ده‌كه‌وێته‌ ناو ئه‌و ده‌ رۆژانه‌ی مانگی (ذی الحجة)، ه‌ ئه‌مه‌ش جه‌ژنی ئۆمه‌تی ئیسلامیه‌‌و، رۆژێكیشه‌ له‌ رۆژه‌ گه‌وره‌كانی دونیا، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فرموێ‌: (إِنَّ أَعْظَمَ الْأَيَّامِ عِنْدَ اللَّهِ تَبَارَكَ ؤتَعَالَي يَوْمُ النَّحْرِ ثُمَّ يَوْمُ الْقَرِّ) ، واته‌: گه‌وره‌ترین رۆژ لای خوای گه‌وره‌ رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌، دوای ئه‌ویش (یوم القر) واته‌ ئه‌و رۆژه‌ی دوای جه‌ژن دێت.

9_ به‌رۆژوو بوون له‌و ده‌ رۆژانه‌، به‌تایبه‌تی رۆژی عه‌ره‌فه‌، گوناهی ساڵێكی رابردوو و داهاتوو ڕه‌ش ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) ده‌فه‌رموێ‌: (صِيَامُ عَرَفَةَ إني أَحْتَسِبُ علي اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ التي قَبْلَهُ ؤالسَّنَةَ التي بَعْدَهُ)، واته‌: به‌رۆژوو بوونی رۆژی عه‌ره‌فه‌ وای ده‌بینم خوای گه‌وره‌ به‌هۆیه‌وه‌ تاوانی ساڵی داهاتوو و رابرددوو له‌سه‌ر مرۆڤ ڕه‌ش ده‌كاته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ حاجیان ناگرێته‌وه‌، هه‌روه‌ك پێشتر روون كراوه‌ته‌وه‌.