یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی قه‌ڵادزێ كۆچی دوایی كرد   
مه‌لا یاسین وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/05/2013 : 12:12:39
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌کارهێنانی دروشم و رواڵه‌تی دینداری بۆ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک

به‌کارهێنانی دروشم و رواڵه‌تی دینداری بۆ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک

 (جوبه‌و مێزه‌ری مه‌لایه‌تی) وه‌ک نموونه‌

 

مه‌لا یاسین وه‌رتی

 

لای زۆربه‌مان ئاشکرایه‌ که‌ سه‌رده‌می ئه‌مرۆمان سه‌رده‌مێکه‌ لێوانلێوه‌ له‌ خه‌ڵه‌تاندن و چه‌واشه‌کاری و خۆنواندن و خۆحه‌شاردان له‌ پشت روخساری چاکه‌ خوازی و مرۆڤدۆستی و دروشمی جوان و سه‌رنج راکێش. له‌ پشت ئه‌و دروشمانه‌شه‌وه‌ هه‌ر خوا ده‌زانێ چه‌نده‌ تاوان و خراپه‌کاری و ره‌فتاری نا مرۆڤانه‌ و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دروشمانه‌ ئه‌نجام ده‌درێن .

بێگوومان بواری ئایینیش له‌و دیارده‌یه‌‌ بێ به‌ش نه‌بووه‌ و دروشمه‌ ئایینیه‌کان یه‌کێکن له‌و قوربانیانه‌ی ده‌ستی چه‌واشه‌کاریان گه‌یشتۆتێ و که‌ڵک و سودی ناره‌وایان لێ وه‌رگیراوه‌. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ به‌لکو ده‌توانم بڵێم زۆرترین خراپ به‌کار هێنان و بازرگانی له‌ و‌لاتی ئێمه‌ دا به‌ دروشمه‌ ئایینیه‌کانی ئیسلامه‌وه‌ کراوه‌.

ئه‌وه‌ی وایکردووه‌ به‌و شێوه‌ به‌ربلاوه‌ دروشم و رواله‌ته‌ ئیسلامیه‌کان‌ به‌کار بهێنرێن بۆ چه‌واشه‌کردن و ده‌ستبرینی خه‌لک بریتییه‌ له‌و کاریگه‌ریه‌‌ به‌هێزه‌ی ئیسلام هه‌یه‌تی به‌سه‌ر گه‌لی کورده‌وه‌ که‌ وایکردووه‌ خه‌لک به‌چاوی رێزه‌وه‌ ته‌ماشای هه‌موو ئه‌و رواله‌ته‌ ئیسلامیانه‌ بکه‌ن که‌ به‌ نیشانه‌ی دینداری و ئاینپه‌روه‌ری و له‌ خوا ترسان داده‌نرێن .

لێره‌دا ئه‌وه‌مان له‌ بیر نه‌چێ‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام که‌ ئایینێکی گشتگیرو هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌و بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌ سه‌رتاپای ژیانی مرۆڤ به‌ دیوه‌ ده‌ره‌کی و ناوه‌کیه‌که‌یه‌وه‌ رێک بخات، ئامانجی سه‌ره‌کی و قسه‌ی یه‌که‌می له‌گه‌ل دل و عه‌قلی مرۆڤه‌ و ده‌یه‌وێ سه‌ره‌تا گۆرانکاری و چاکسازی له‌ ناخ و ناوه‌وه‌ی مرۆڤ دا بکات و به‌رهه‌می ئه‌و گۆرانکاریه‌ش له‌ کرده‌وه‌و ره‌فتاری دا ببینرێت، تاکو ئه‌و ئه‌و دووانه‌ش‌ (دل و ده‌روون + کرده‌وه‌و ره‌فتار) ملکه‌چ و شوێنکه‌وتووی شه‌رع نه‌بن دیوی ده‌ره‌وه‌ (رواله‌ت و رووکار) هیچ نرخێکی بۆ دانانرێ و شه‌فاعه‌ت بۆ خاوه‌نه‌که‌ی ناکات، هه‌روه‌ک له‌ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم هاتووه‌: ((إن الله لا ينظر إلى صوركم وأموالكم ولكن ينظر إلى قلوبكم وأعمالكم)) رواه مسلم .

واته‌: بێگوومان خوا ته‌ما‌شای شکڵ و شێوه‌و ماڵ و سامانتان ناکات به‌لکو ته‌ماشای دڵ و ده‌روون و کرده‌وه‌کانتان ده‌کات .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئایینی ئیسلام سه‌ره‌رای جه‌خت کردنه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ناوه‌رۆک و ناخی مرۆڤ و هه‌لسوکه‌وته‌کانی به‌لام ڕواله‌ت و دیوی ده‌ره‌وه‌شی فه‌رامۆش نه‌کردووه‌و کۆمه‌لێک سنورو یاسای بۆ داناوه‌ که‌ تایبه‌تمه‌ندی که‌سایه‌تی موسڵمان ده‌رده‌خه‌ن له‌ناو کۆمه‌ڵگادا، له‌ولاوه‌ش کۆمه‌لێک رواڵه‌تی تر هه‌ن که‌ داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگا دایهێناون و بوونه‌ته‌ هێمای ناسینه‌وه‌ی که‌سایه‌تی دیندارو دیاریکردنی پایه‌ ئایینیه‌که‌ی، جبه‌و مێزه‌ری زانای ئایینی یه‌کێکه‌ له‌و دروشمه‌ زۆر زه‌قانه‌ی بۆته‌ نیشانه‌و ناسنامه‌ی مه‌لایه‌تی و له‌هه‌مان کاتدا یه‌کێکه‌ له‌و ره‌مزه‌ ئاینیانه‌ی ڕووبه‌رووی خراپ به‌کارهێنان بۆته‌وه‌ .

له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ له‌ناو کوردو میلله‌تانی تری جیهانی ئیسلامی دا جوبه‌و مێزه‌ر وه‌ک جلک و به‌رگی تایبه‌تی زانایانی ئایینی ناسراوه‌و له‌ کورده‌واری خۆشماندا ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگه‌ی له‌به‌ر کردبێ به‌ مه‌لا بانگیان کردووه‌و رێزیان له‌ زانست و پێگه‌ ئاینیه‌که‌ی گرتووه‌.

ئه‌و جوبه‌و مێزه‌ره‌ پاکه‌ جاران ده‌کرایه‌ به‌ر ئه‌وانه‌ی مه‌لای حه‌قیقی بوون و زانسته‌ عه‌قلی و نه‌قلیه‌کانیان له‌ خزمه‌ت زانایانی سه‌رده‌می خۆیان ته‌واو ده‌کردو له‌ مه‌راسیمێکی پڕ شکۆدا ئه‌و شه‌ره‌فه‌ گه‌وره‌یه‌یان پێ ده‌به‌خشرا، ئه‌و کات هه‌موو که‌س بۆی نه‌بوو جوبه‌و مێزه‌ر بکاته‌ به‌ری ته‌نانه‌ت مه‌لای گه‌وره‌و زانای وا هه‌بووه‌ ده‌یان فه‌قێی پێگه‌یاندووه‌ هێشتا خۆی جوبه‌ی له‌به‌ر نه‌کردووه‌ و مێزه‌ری له‌سه‌ر نه‌ناوه‌.

به‌لام ئێستا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و کاته‌یه‌، به‌ سه‌دان که‌س له‌و کوردستانه‌ی خۆمان بێ ئه‌وه‌ی مه‌لا بن یان شاره‌زاییه‌کی ئه‌وتۆیان هه‌بێ له‌ زانسته‌ شه‌رعیه‌کاندا جوبه‌یان کردۆته‌ به‌رو مێزه‌ر (مه‌ندیل) یان له‌سه‌ر ناوه‌،‌ خه‌ڵکێکی زۆر هه‌ن بازرگانی به‌و‌ به‌رگ و لیباسه‌ی مه‌لایه‌تیه‌وه‌ ده‌که‌ن و نانی پێوه‌ ده‌خۆن هه‌ندێک له‌وانه‌ نه‌ک هه‌ر ئیجازه‌ی زانستیان نیه‌و مه‌لا نین ته‌نانه‌ت تاکه‌ رۆژێکیش له‌ خزمه‌ت مامۆستایه‌کی باوه‌ر پێکراو دا ده‌رسیان نه‌خوێندووه‌ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای‌ مه‌ندیل و مێزه‌ریشیان بکه‌ی ده‌لێی (علامةی دهر) هه‌ر خۆیانن، زۆریکی تر هه‌ن کاری خۆیان شتێکی تره جگه‌ له‌ مه‌لایه‌تی‌ به‌ نموونه‌ خه‌ریکی سیاسه‌ت یان بازرگانی یان کاری راگه‌یاندنن به‌لام هه‌ر کات ئیشیان به‌ نازناوی مه‌لایه‌تی بوو جوبه‌و مێزه‌رێک ده‌که‌نه‌ به‌ریان و وه‌ک مه‌لا ده‌دوێن.

که‌سی وا هه‌یه‌ له هه‌موو‌ علم و مه‌عریفه‌تی مه‌لایه‌تی ته‌نها مه‌ولوود خوێندنه‌وه‌ی پێ براوه‌و مه‌ندیل و جوبه‌که‌شی له‌ ئی مه‌لایان زۆر گه‌وره‌ تره‌.

ئه‌وانه‌و چه‌ندان شێوه‌ی تری خراپ به‌کارهێنانی به‌رگی مه‌لایه‌تی له‌ واقیعی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌ ئاشکراو بێ هیچ لێ پێچینه‌وه‌یه‌ک تێپه‌ر ده‌بن و جۆره‌ها ساخته‌کاری و فه‌توای هه‌ڵه‌و ده‌ستبرینی خه‌لک له‌ژێر ئه‌و جوبه‌و مێزه‌ره‌ پاکه‌ی مه‌لایه‌تیه‌وه‌ ده‌کرێن و له‌ ئه‌‌نجامیش دا له‌سه‌ر سومعه‌ی ئیسلام و زانایانی ئایینی ده‌که‌ون .

بۆیه‌ من لێره‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم ئه‌گه‌ر ناشتوانین رێ له‌و خراپ به‌کارهێنانه‌ بگرێن و محاسه‌به‌ی ئه‌و ساخته‌کارانه‌ بکه‌ین (که‌ ئه‌وه‌ ئه‌رکی ئه‌وقاف و یه‌کێتی زانایانه‌) با لانی که‌م موسڵمانان وشیار بکه‌ینه‌وه‌و تێیان بگه‌یه‌نین که‌ مه‌رج نیه‌ هه‌ر که‌س جوبه‌و مه‌ندیلی له‌به‌ر بوو مه‌لا بێ و، هه‌ر که‌سێکیان به‌و جل و به‌رگه‌وه‌ دیت به‌بێ دلنیابوون له‌ که‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی و چۆنیه‌تی (بوون به‌ مه‌لا)ی، وه‌ک مه‌لا ته‌ماشای نه‌که‌ن، ئه‌م نووسینه‌ی منیش هه‌ولێکه‌ به‌و ئاراسته‌یه‌ و به‌ ته‌مام به‌رده‌وام بم، گه‌ر خوا کۆمه‌کم بکات یه‌ک به‌ یه‌کی ئه‌و رواله‌ته‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ ده‌خه‌مه‌ ڕوو.