یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
ئاوات نه‌قشبه‌ندی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/10/2013 : 12:26:45
قه‌باره‌ی فۆنت
نۆمینەی حاجیان

لە كوردەواریدا عەشری زیلحیججە ناسراوە بە نۆمینەی حاجیان، واتە نۆهەمین ڕۆژی حاجی كە سەرقاڵی بەجێهێنانی كاروفرمانی حەجی ماڵی خوایە، كە بە واتەی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی زیلحیجە دێت ، ئەم مانگە شەڕوشۆڕ و خراپە زیاد لە مانگەكانی تر تێیدا حەرامترە،  زانایان كۆدەنگن لەسەر ئەوەی كە ئایەتی [والفجر ولیال عشر] مەبەستی پەروەرێنەری بە توانا ئەم دەڕۆژەی سەرەتای زیلحیججەیە، بۆیە لێرەوە پێویستە بزانین ئەم نۆمینەی حاجیانە گەورەییەكەی چی یە ؟ چی تێدا بكەین؟.

 

  گەورەیی ئەم نۆمینەیە

خوای میهرەبان لە قورئانی پیرۆزدا سوێندی پێ دەخوات , ئەگەر گەورە نەبوایە خوا سوێندی پێ نەدەخوارد , كە دەفەرموێت لە قورئاندا : [والفجر ولیال عشر]زۆرینەی زانایان بەتایبەت ئیبن كەسیر دەفەرموێت ئەمە ڕاسترینە كە ئەم ئایەتە مەبەستی لە نۆمینەی حاجیانە.

ئەم ڕۆژانە پێی دەوترێت ئەیامی مەعلومات , ڕۆژانی دیاری كراو بۆ یادی پەروەردگار, وەك خوای بە توانا دەفەرموێت [ويذكروا اسم الله فى ايام معلومات على مارزقهم من بهيمة الانعام]الحج28. كە زۆرینەی زانایان بە تایبەت ئیبن عومەر‌و ئیبن عەبباس دەفەرمون كە ئەم ئەییامی مەعلوماتە نۆمینەی حاجیانە.

پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: كە ئەم نۆمینەی حاجیانە باشترین و بەڕێزترین ڕۆژانی دونیان تەنانەت تێكۆشانیش لە ڕێگەی خوادا ناگەن بە كارێك كە لەم ڕۆژانەدا بكرێت, [عن جابر رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال :(فضل أيام الدنيا أيام العشر ـ يعني عشر ذي الحجة ـ قيل: ولا مثلهن في سبيل الله؟ قال : ولا مثلهن في سبيل الله إلا رجل عفر وجهه بالتراب] رواه البزار وابن حبان وصححه اڵالبانی.

لەم ڕۆژانەدا ڕۆژی عەرەفەی تێدایە واتە ئەو كاتەی كە حاجیان لە كێوی عەرەفە ڕادەوەستن بە هۆكاری تەواوكردنی فرمانگوزاری حەج , كە خۆشەویستدروودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت [الحج عرفە]یان دەفەرموێت : عندما سئل عن صیام یوم عرفە : یكفر السنە الماچیە والسنە القابلە) رواه مسلم فی الصحیح.

لەم ڕۆژانەیە ڕۆژی قوربانی كردن كە هەندێ لە زانایان پێیان وایە كە گەورەترین ڕۆژە خۆشەویست دروودی خوای لەسەر بێتدەفەرموێت: [أعظم الایام عند الله یوم النحر]رواە ابو داود.

كۆبوونەوەی فرمانە گەورەكان وەكو نوێژ و ڕۆژوو و حەج و خەیر كردن و یادی خوا كردن لەم ڕۆژانەدا جیا لە ڕۆژەكانی تر.

 

گەورەیی كاری چاكە لەم ڕۆژانەدا

عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: [ما من أيام العمل الصالح فيها أحب إلى الله من هذه الأيام ـ يعني أيام العشر ـ قالوا: يا رسول الله، ولا الجهاد في سبيل الله؟ قال: ولا الجهاد في سبيل الله، إلا رجل خرج بنفسه وماله ثم لم يرجع من ذلك بشيء] رواه البخاری.

واتە هیچ ڕۆژێك نیە كە مرۆڤ كردارێكی چاكی تێدا بكات كە خۆشەویست تر بێت لەم ڕۆژانی نۆمینەیی حاجیانە  وتیان ئەی پێغەمبەری خوا جهادیش ئەوەندە گەورە نیە فەرمووی نەخێر جهادیش ئەوەندە گەورە نیە مەگەر كەسێك بڕوات بۆ جهاد نە خۆی نە ماڵەكەی نەگەڕێنەوە .

 

ئەو كارانەی لەم ڕۆژانەدا بتوانین بیكەین:

حەج و عومرە كردن لەم ڕۆژانەدا زۆر گەورەن.

خۆشەویست دروودی خوای لەسەر بێتدەفەرموێت :[ العمرة إلى العمرة كفارة لما بينهما، والحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة]

واتە لە نێوان دوو عومرەدا گوناهەكان پاك دەبنەوە وە حەجی وەرگیراو پاداشتەكەی تەنها بەهەشتە.

ڕۆژوگرتن زۆر گرنگە لەم ڕۆژانەدا بەتایبەت ڕۆژی عەرەفە , چونكە گوناهی ساڵیبَك لە پێش خۆی و ساڵێك لە دوای خۆی پاك دەكاتەوە , خۆشەویست دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت: [صیام یوم عرفة احتسب علی الله أن یكفر السنة التی قبله والتی بعده] رواه مسلم.

پێشەوا نەوەوی پێی وایە گرتنی ڕۆژووی هەر نۆ ڕۆژەكە پاداشتی زۆر گەورەیە‌و سونەتی خۆشەویستە بۆ ئەوانەی كە لە حەج نین.

 

نوێژ كردن لەم ڕۆژانەدا.

خوای میهرەبان لە فەرموودەیەكی قودسیدا دەفەرموێت : [لا یزال عبدی یتقرب الی بالنوافل حتی احبە] بەم شێوە ئەگەر لە پاڵ نوێژە فەرزەكان نوێژە سونەتەكانیش بە جێ بێنین ئەوە خوای گەورە خۆشی دەوێین.

 

یادی خوا كردن و وتنەوەی ویردەكان.

[فعن ابن عمر رضی الله عنهما عن النبی صلی الله علیه وسلم قال: (ما من أیام أعظم عند الله ولا أحب إلیه العمل فیهن من هذه الأیام العشر، فأكثروا فیهن من التهلیل والتكبیر والتحمید].

 

خەیر‌و چاكە كردن.

پێویستە لەم ڕۆژانەدا خەیر‌و چاكە لەبیرنەكەین وە هەوڵ بدەین ئەوەی لە تواناماندا هەبێت بیكەینە خەیر چونكە خۆشەویست دروودی خوای لەسەر بێت ئەفەرموێت: [ما نقصت صدقة من مال].

 

كەواتە خوێنەری خۆشەویست با ئەم ڕۆژانە لە دەستی خۆمان وهاوڕێ و كەسەكانمان نەدەین و زیندوویان بكەینەوە.