یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
ئاوات نه‌قشبه‌ندی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/10/2013 : 14:33:14
قه‌باره‌ی فۆنت
كچەكانمان دیاری خودان

گومانی تێدا نیە یەكێك لە هۆكارەكانی پێكەوەنانی خێزان، شوكردنی كچان‌و ژنهێنانی كوڕان بە شێوەیەكی گشتی هاوسەرگیری، منداڵ بوونە بەواتای هۆكاری بەردەوامی كۆمەڵگە، بۆیە كاتێك كە یەكێك خێزان دروست دەكات ئیتر كوڕەكە یان كچەكە چاوەڕوانی بەخششی خوای دەكەن لە بەشی منداڵ، ئەمەش سونەتی ژیانەو زۆرینەی كەس هەڵگری ئەم ئاوات‌و هیوایەیە، بەڵام كاتێك كە منداڵەكەیان دەبێت دەبینن كە كچە نیگەران دەبن‌و ئیتر وەكو ئەوە وایە كە ئاسمان ڕووخابێت بەسەریاندا، ئەمەش زیاتر لەلای گەلانی دواكەوتووی دوور لە شەماڵی ئیسلام و خوداناسی، ببینە كە خوای میهرەبان چۆن باسی ئەو گەلانەمان بۆ دەكات، لە قورئاندا دەفەرموێت:5وإذا بشر أحدهم بالأنثى ظل وجهه مسوداً وهو كظيم  يتوارى من سوء ما بشر به أيمسكه على هون أم يدسه في التراب ألا ساء ما يحكمون4. كاتێك كە یەكێكیان مژدەی ئەوەیان پێدەدا كە كچێكی بووە ، دەموچاوی ڕەش هەڵدەگەرا لە قەهری بوونی كچەكەیدا ، وە زۆر دڵی پێی ناخۆش دەبوو ، ئیتر ئەو باوكە كچە لە نەفای و سەرگەردانیدا نەیدەزانی بیكاتە ژێر خۆڵ یان هەر بە زەلیلی و ناڕەحەتی ئەو كچەی بهێڵایەتەوە خوای میهرەبان ئەفەرموێ ئەمە خراپترین فرمان و بڕیارە.

  بەڵام كە ئیسلام هات ئەم بڕیارە بۆگەنەی كرد بە ژێر خاكەوە و جوانترین بڕیاری كردە دیاری بۆ كۆمەڵگە كە خۆشەویستی سەردار ئەفەرموێت: [ من عال جاريتين حتى تبلغا جاء يوم القيامة أنا وهو كهاتين وضم أصابعه] واتای هەر كەس دوو كچ بە خێوبكات تا گەورە دەبن ئەو كەسە ڕۆژی پەسڵان لەگەڵ خۆشەویستدا صلى الله عليه وسلم وەكو ئەو دوو پەنجەیە وان، خۆشەویست صلى الله عليه وسلم پەنجەكانی لكاند بەیەكەوە.

   یان لە فەرموودەیەكی تری شیرینیدا خۆشەویست صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: [ من كان له ثلاث بنات يؤويهن ويكفيهن ويرحمهن فقد وجبت له الجنة البتة ، وقال رجل بعض القوم: ثنتين يا رسول الله، قال وثنتين] رواه البخارى. واتای هەر كەس سێ كچی هەبێت ئاگاداریان بێت‌و بیان حەوێنێتەوە سۆزی هەبێت بۆیان ئەوە بەهەشت بە تەواوی بۆی مسۆگەرە ، كەسێك ، ووتی: ئەی ئەگەر كەسێك دووانی هەبێت ئەویش هەروا دەبێت؟ خۆشەویست ، فەرمووی: بەڵێ‌ دوانیش بە هەمان شێوەیە.

   كەواتە ئەوانەی كە جیاوازی لە نێوان كچەكانیان و كوڕەكانیان دەكەن، بە هەر جۆرێك لەوەی كە كوڕەكانیان بە مەزنتر ڕابگرن یان كچەكانیان، ئەوە بە هەڵەدا چوون و دەكەونە بە قەهری خوایی، چونكە پەروەردگار ڕێگەی زوڵمی قەدەغە كردووە، نەك تەنها لەسەر بەندەكانی بەڵكو لەسەر خۆیشی، [یا عبادی أنی حرمت الڤلم علی نفسی وجعلته محرما بینكم].

   ئەوەی كە كچی هەیە و بە جوانی پەروەردەیان دەكات و دەیان كاتە باشترین دیاری بۆ كۆمەڵگەی موسوڵمانان ئەوە سێ مژدەی بۆ ئامادەكراوە:

1.     بەهیچ شێوەیەك ناچێتە ئاگرەوە بە بەڵێنی خۆشەویست صلى الله عليه وسلم .

2.     ڕۆژی ناهەمواری قیامەت ئەو لەگەڵ خۆشەویست صلى الله عليه وسلم دەبێت.

3.     بەهەشتی بۆ مسۆگەرە و لەوێش لەتەك خۆشەویست صلى الله عليه وسلم جێگەی بۆ ئامادەیە.

كەواتە ئەی موسوڵمانی لە خواترس، بێ فەرمانی خواو خۆشەویست مەكە!جیاوازی مەكە لە نێوان كوڕ و كچدا، وە هیچ كات لەو باسانەوە مەگلێ! تا نەكەویتە بەر قەهری خوایی چونكە چ كوڕ و چ كچ دیاری خودان تۆش بە جوانی مامەڵە بكە لەگەڵ دیاریە بەنرخەكانی خوای میهرەبان.
 *قوتابی ماستەر

 

Sirajzade1983@gmail.com