یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى كوردستان سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای فه‌توا: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به‌ دروست نازانین    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا (صدیق عثمان ئیلينجاغی) کۆچی دواییکرد    *****    *****   ڕاگه‌یه‌نرا‌وی كۆتایی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان    *****    *****   هه‌ولێر: كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييهات    *****    *****   هه‌ولێر: كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى يه‌كێتى زانايان به‌ڕێوه‌ده‌چێت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****   بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****    ڕانيه‌: مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد   
مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/11/2013 : 21:42:48
قه‌باره‌ی فۆنت
كوردو كۆچ

كۆچ وه‌یان كۆچكردن ماناو واتای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ له‌مێژوی مرۆڤایه‌تی، مانگی موحه‌ره‌میش كه‌ساڵوه‌گه‌ری كۆچی پیشه‌وای مرۆڤایه‌تی‌و گه‌وره‌ترین مرۆڤی ئه‌و جیهانه‌ پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان‌و هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كانیه‌تی كه‌ له‌زێدی باب‌و باپیرانیان شار به‌ده‌ركران ریگای سه‌خت‌و دژواریان گرته‌ به‌ر به‌ره‌و ئامانجێكی دیاركراو كه‌پاراستنی بیروباوه‌ی یه‌كتاپه‌رستی‌و خۆراگری بوو، بۆ رزگاركردنی مرۆڤایه‌تی له‌كۆیلایه‌تی‌و ژێر ده‌ستی دواكه‌وتووی‌و به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری له‌ هه‌ردوو جیهانداو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌و دانانی ده‌ستورێك بۆ پێكهاته‌كانی مه‌دینه‌ كه‌ مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی تیدا پارێزراو بوو.

 

وه‌گه‌رانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رو یاوه‌رانی به‌عیزه‌ت و سه‌ر بلندی بۆشاری مه‌كه‌ی پیرۆز، (ان الذي فرض عليك القران لرادك الي معاد) به‌ڵێنی نه‌گۆری په‌روه‌ردگاربوو، بۆیه‌ ئێمه‌ی گه‌لی كورد هه‌موو سالێك له‌ساڵوه‌گه‌ری كۆچیدا برینه‌كانمان ده‌كوڵێنه‌وه‌ كه‌ له‌هه‌موو گه‌لانی جیهان زیاتر ئاشنای ئازاره‌كانی كۆچین.

 

كۆچی تاك‌و كۆچی كۆ هه‌ر له‌ شۆرشه‌كانی ده‌رسم‌و كۆماری مه‌هابادو شۆره‌وی    سالی1975 و وێرانكردنی 4500دێهات شاروچكه‌ی كوردستان و ئه‌نفال و كۆره‌وی یه‌ك ملیۆنی و هه‌زران نه‌هامه‌تی تر.

 

بۆیه‌ ناحه‌قمان نیه‌ له‌بیره‌وه‌ری كۆچیدا هه‌زاران برینی سارێژنه‌كراومان ژان ده‌گرنه‌وه‌ و ئاخ‌و حه‌سره‌تمان بۆ لاشه‌ به‌جێماوه‌كان له‌گۆرستانه‌كانی دووره‌ وڵاتی نێژراون كه‌ بوار نه‌بوو له‌زێدی خۆیان بنێژرێن له‌یاده‌كان كه‌س‌و كاریان گۆره‌كانیان به‌سه‌ر كردبوایه‌وه‌.

 

بۆیه‌ هه‌ر له‌ئاواره‌ی ماونه‌ته‌وه‌ هه‌ر ئاواره‌ی بێ گیانن، با له‌یادی كۆچیدا به‌خۆمان دابچینه‌وه‌ قه‌درو قیمه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزیمان بۆ خاكی وڵات بزانین سوپاسگوزاری په‌روه‌رینمان بكه‌ین له‌به‌رانبه‌ر نیعمه‌ته‌ زه‌ره‌كانی.