یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/07/2014 : 11:59:30
قه‌باره‌ی فۆنت
شەوی قەدری پیرۆز

جێگەی سەرنج‌و تێڕامانە كە خوای گەورە لە هەموو دروستكراوەكانیدا گرنگترین‌و گەورەترین نوێنەری بۆ دیاری كردوین وەك دەبینی گەورەی كێوەكان عەرەفەیە، گەورەی بەردەكان بەردە ڕەشەكەیە (حجرالاسود) گەورەی كانزاكان ئاڵتونە، گەورەی مرۆڤەكان پێغەمبەرانن (سەلامی خوایان لەسەر)‌و پێشەوای پێغەمبەرانیش حەزرەتی محمدە (د.خ) و، گەورەی مانگەكانی ساڵ ڕەمەزانە و گەورەی ڕۆژەكانی ساڵ ڕۆژی عەرەفەیەو جومعەش گەورەی ڕۆژەكانی هەفتەیەو شەوی قەردیش گەورەی شەوەكانە، مرۆڤ لە ژیانیدا چەند سات‌و كات و هەلی گەورەو گرنگی بۆهەڵدەكەوێ‌ جائەگەر بەژیرانە ئەوهەلانە بقۆزێتەوە دەبێتە خاوەنی توێشوو و سەروەت و سامانێكی زۆرلە دنیاو دواڕۆژدا، ئێستاش واین لە خزمەت یەكێك لەو هەڵە زێڕینەدا كە لە وانەیە جارێكی تر بە خزمەتی نەگەینەوە ئەویش شەوانی قەدری پیرۆزە، با ئەو هەلەش بقۆزینەوە بە مەبەستی زیاتر نزیك بونەوە لە خوای پەروەردگار، لە بەر گەورەیی ئەو شەوەیە ڕەمەزان خاوەنی ئەو ڕێزەیە‌و خوا ڕێزی لێناوە بەشەوی بەڕێز ناوی ناوە، خاوەنی سورەتێكی تەواوە بەناوو ناوەرۆكەوە بۆی تەرخانكراوە، كە سورەتی (قەدرە)و فەرمویە [ انا انزلناه فی لیلەٍ القدر، وماادراك ما لیلە القدر،  ئێمە لەشەوی قەدرا قورئانمان ناردە خوارەوە لە (لوح المحفوظ)ەوە بۆ ئاسمانی دونیا، تۆ ئەی محمد(د.خ) نازانی شەوی قەدر چەند گەورەیە، لیلە القدر خیر من الف شهر  خێری تاعەت و عیبادەت لەو شەوەدا زیاترو چاكترە لە هەزار مانگ ! كە دەكاتە (82 ) ساڵ و چەند مانگێ‌، بۆ ئەوەی قەرەبوی تەمەنی كورتی ئەم ئوممەتە بكاتەوە لە چاو گەلانی ڕابردوو، تنزل الملائكە والروح فیها باذن ربهم من كل امر  لەو شەوەدا جوبریل لەگەڵ فریشتەكان بەفەرمانی خوا دێنە سەرزەوی بۆ بە جێگەیاندنی فەرمانەكانی خوا،  سـلام هی حتی مطلع الفجر] سەلامكردنی فریشتەكانە لە موسڵمانان، شەوی دابەزینی  ئاشتی و ڕەحمەت و بەرەكەتە تا بەری بەیانی، ئەم شەوە گەورەترین شەوە لەگەورەترین مانگدا، پێغەمبەری پێشەوا (د.خ) فەرمویەتی:{من قام لیلە القدر ایمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه} (بخاری ومسلم ) واتە: هەر كەس شەوی قەدر زیندووبكاتەوە بە عیبادەتكردن باوەڕی پێ‌ بێت و چاوەڕوانی پاداشتی بێت، ئەوە خوا لە تاوانەكانی ڕابردووی دەبورێت.

 سەبارەت بەناوی قەدر: هەندێ‌ لە زانایان و توێژەرەوان دەڵێن: لە بەر ئەوەی ئەندازە و قەدەری هەموو شتەكانی تێدا دیاری دەكرێت لە (لوح محفوظ ) وە دادەبەزێ‌ ، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە ، هەندێكی تر وتویانە: چونكە قەدرو ڕێزی زۆرە، پلەو پایەی بەرزە لای خوا بۆیە ناوی قەدرە.

  نیشانەكانی ئەوشەوە :

1/  لە صحیحی مسلمدا هاتوە كە بەیانیەكەی تیشكی خۆركزو زەعیفە .

2/ (ابن عباس) لە پێغەمبەر(د.خ) دەگێرٍیتەوە كە: شەوەكەی سافە ، نەساردە و نە گەرمە ، تیشكی ڕۆژەكەشی سورە .

عائیشە (خ) پرسی لە پێغەمبەر (د.خ) كە لەو شەوەدا بوین چی بڵێن؟ لە وەڵامیدا فەرموی بڵێ‌: (اللهم انك عفو تحب العفو فاعفوا عنی) (أحمد وابن ماجە) واتە: بڵێ‌ خوایە تۆ بەخشندەیی و لێخۆشبونت پێ‌ خۆشە، خوایە عەفوم بكەی، دەی با قۆڵی بەندایەتی لێ‌ هەڵكەین‌و ئەو كاتە زێڕینە بە فیڕۆ نەدەین، نەبادا نەیبینینەوە، بەڵكو خوای گەورە خێری ئەو شەوەمان بە نسیب بكات لێمان خۆش بێت.

سەرنجدان لە موعجیزەی قەدرو قورئان:   

*قەدرو قورئان بەیەكەوە گرێدراون، چونكە قورئان لە شەوی قەدر دابەزیوە (انا انزلناه فی لیلەٍ القدر) بۆیە ئەو شەوە ئەوەندە بەڕێزە.

*سورەتی قەدر (30) وشەیە،كە ئاماژەیە بۆ(30) جوزئی قورئان و (30) رۆژی ڕەمەزان.

*سورەتی قەدر (114) پیتە، كە یەكسانە بە ژمارەی سورەتەكانی قورئان (114) سورەتە.

*سورەتی قەدر (5) ئایەتە، كە ئاماژەیە بۆ (5) فەرزەی نوێژ.

 

گەڕان بەدوای ئەو شەوەدا: موستەحەببە كە لە (10) شەوی كۆتایيدا بۆی بگەڕێین، لێرە بەدواوە، لە شەوە تاكەكاندا، بەڵام بۆچونی بەهێز ئەوەیە كە لەشەوی (27) دایە چون پێغەمبەر فەرمویەتی:(من كان متحریها فلیتحرها لیلە السابع والعشرین) (مسلم) هەركەسێ‌ بۆی دەگەڕێ‌ با لەشەوی (27)دا بیدۆزێتەوە، (ابن عباس) سورە لە سەرئەوەی كە لە (27)دایە، وەكو لە وەڵامی پێشەوا عمردا وتی: چونكە ئاسمان، زەوی، حەوتن، منداڵ بە حەوت مانگی دەبێت، لە حەجدا ژمارەی بەردەكانی ڕەجم و تەواف كردن و هات وچۆی سەفاو مەروا هەموویان حەوت حەوتن، گەر سەرنجی سورەتەكەش بدەی وشەی (فیها) كە بۆ شەوەكە دەگەڕێتەوە بیست و حەوتەمین وشەیە، وە ئەگەر حسابی بیركاری بۆ بكەین (لیلة القدر ) نۆ حەرفە و سێ‌ جار دووبارە بۆتەوە (3× 9) = 27، لە بەر ئەمانە هەموویان لەشەوی (27) دایە، بۆچونەكان جیاوازن بەڵام فەلسەفەی دیاری نەكردنی بۆ ئەوەیە تاكو سەرجەم (10) شەوەكانی  عیبادەت بكەین، سەلەفی صالحیش هەر وایان كردووە، وە زۆرجاریش بەتەواوی لەژمارەی ڕۆژەكانی ڕەمەزاندا دڵنیا نین، بە ڕاستی قورئان موعجیزەیەو تەحەدای هەموو مرۆڤایەتی كردووە كەیەك سورەت بەوێنەی ئەو بێنن، ئەگەر لە لایەن خواوە نەبێت پێغەمبەرێكی نەخوێندەوار لەو بیابانەدا لە كوێ‌ ئەو ڕاستیانەی زانی كە لەو كاتەدا ئەنتەرنێتیش نەبووە هەتا لەگۆگڵ سێرجێ‌ بكات و زانیاری بەدەست بخات.