یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات    *****    *****   لە ژێر چاودێری یەکێتی زانایان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان) بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/11/2014 : 13:28:52
قه‌باره‌ی فۆنت
هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان

 (25/11)ی هەمووساڵێ‌ بە ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئافرەتان دانراوە، كە پەیوەندی بەئێمەوە نیەو بە ناوو ناوەرۆكەوە دەرهاویشتەی سلبیاتی ئەوروپایە، لەو ڕۆژەدا یان لەوهەفتەیەدا هەندێ‌ چالاكی ئەنجام دەدەن و دروشمەكانی دژبەتوندوتیژی و چەوسانەوەی ئافرەتان بەرزدەكەنەوە، سەرەڕای ئەمانەیش بە پێی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان كارە توندوتیژیەكان دژ بە ژنان زیادی كردووە! ئەوەش ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ‌ كە دوركەوتنەوە لە بەها ڕەوشتیەكانی ئیسلام‌و هەڵوەشانەوەی خێزان توندو تیژی بەدواوەیە، چونكە ئیسلام توندوتیژی خێزانی رەتدەكاتەوە، بۆیە لەوە بترسێ‌ كە لە خوا ناترسێ‌، هەندێكیشیان لەو بۆنەدا بە مەبەست یان بەبێ‌ ئاگایی ناڕاستەوخۆ ئیسلام تۆمەتباردەكەن بەوە كە سەرچاوەی توندوتیژیە!

لێرەدا ئێمەش بە كورتی تیشك دەخەینە سەر چەند مافێك لەو بارەیەوە، پەروەردگار لە فەرمودەی قودسیدا فەرمویەتی:{ئەی بەندەكانم من ستەمم لەسەر خۆم حەرام كردووە، دەی ئێوەیش ستەم لە یەكترمەكەن..، فلاتظالموا} ئەوە كۆمەڵگایە ستەمی لە ئافرەت كردوە نەك ئیسلام، بە نەریتی لارو خواری(ژن بەژن و شیربایی وكچ لەبری خوێندان و بەزۆر بەشودان و میرات پێنەدان و ئاڵتون پێفرۆشتن و كاری دەرەوەو ماڵەوەیشی پێبكەی یان نەدرێتە هاوشانی خۆی)! فەرمانی خوای پەروەردگارە كە پێویستە لەگەڵیاندا باش بین (وعاشروهن بالمعروف)،هەریەكەیان ئەرك ومافی بزانێ‌ و ئافرەت خۆشەویستی دەوێت وپیاویش ڕێزی گەرەكە بەوەیش خێزان بەختەوەردەبێت.

_ هەركام لەناوی ژن و پیاو(الرجل والمر‌ۆَ)(24)جار لە قورئاندا وەك یەك هاتوە.

_ ئافرەتان لەمیانەی كاركردنیاندا لە دەرەوە ڕوبەڕوی دەستدرێژی دەبنەوە، ئەوەش لە ڕاپۆرتێكی گۆڤاری (الطب النفسى الامريكى)دا هاتووە كە(42./.)ی ئافرەتانی فەرمانبەر لەئەمریكا ڕوبەڕوی دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە(90./.) لە ئەنجامی ئەو حاڵە توشی نەخۆشی دەرونی دەبن، ئەمە لە وڵاتێ‌ كە بە حیساب لوتكەی پێشكەوتن وشارستانی و مافی مرۆڤە!.