یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/12/2014 : 16:14:13
قه‌باره‌ی فۆنت
خوێندنەوەك بۆڕۆژی جیهانی ئەیدز...AIDS

سەرنجامی خراپی تاوان ..كاریگەری لەسەر گەلان

ئەیـدز دەردێكی بێدەرمانە، كە لە ڕێگەی ڤایرۆسی(HIV) مرۆڤ توشی دەبێت و بەهۆیەوە سیستەمی بەرگری لەش لە بەرانبەرنەخۆشیدا تێك دەدات، ئەم پەتا كوشندەیە لە (1/12/976) لە ئەمریكا دۆزرایەوە، (لە وڵاتی نێربازوزیناكاران) ڤایرۆسی ئەم پەتایە ساریەو زووبڵاو دەبێتەوەو نەمانی بەرگری لەشی لێدەكەوێتەوە، بۆیە توشبوانی لە (40) ملیۆن تێپەڕی كردووەو(25) ملیۆن گیانیان لە دەستداوە كە (26) ملیۆن لەو چلە لە كیشوەری ئەفریقیایەو (15) ملیۆن مناڵی هەتیوكردووە! ڕۆژی (14) هەزار كەس دەیگرێتەوە كە زۆربەیان مناڵ وهەرزەكارن، (80./.)ی توشبوانی ئەم نەخۆشیە لە ڕێگەی سێكسی ناشەرعیەوە دووچاری بوون، بە تایبەت كرداری سێكسی لە گەڵ كەسانی جیا جیاو جوتبونی پیاو لە گەڵ پیاو(نێربازی) یان پیاو لەگەڵ ئافرەت لە ڕێگەی كۆمەوە یان جوت بون لەگەڵ ئالودەبوانی ماددە هۆشبەرەكان، سەیری كتێبی (تەندروستی وژیان) لاپەڕە (95ـــ96) بكە لە بڵاوكراوەكانی یونسێفەوكە هیچ پەیوەندیشی بەئیسلامی ودینەوە نیـە بە زمانی حاڵ ومەقاڵ هاواردەكات ودەڵێت ئەوە دەرهایشتەكانی پەتای عەولەمەو دامێن پیسیەو گەر لەناوم نەبەن لەناوتان دەبەم، خۆتان دەڵێن خۆپاراستن چاكترە لە چارەسەركردن، ئەی بۆچی واناكەن؟ بۆ لە پێناو هەواو ئارەزوو بازرگانیدا مرۆڤەكان قڕدەكەن؟!

لێرەدا ئەگەرسەرنج بدەین لە هۆكارەكانی توشبونی ئەم پەتایە كە لە ناو ئەوكتێبەدایە، گەورەترین وانەو پەندە بۆ سەلماندنی ڕاستیەكانی دین وگەورەیی ئیسلام، كە سەرجەم ئەو شتانەی حەرام كردووە كە وەك هۆكاری توشبون بەم پەتایە لەو كتێبەدا باسی لێكرایە! قورئانی قسەلەجێ‌ لە سورەتی ئیسرا/ ئایەتی (32) ئاگادارمان دەكاتەوە كە دوربكەوینەوە لە پێشەكیەكانی زیناو دامێن پیسی چ جای زینا كە لەتاوانە گەورەكانەو سزای ڕەجم و حەددی بۆداناوە، تا وەكو شیرازەی خێزان تێك نەچێت و كۆمەڵگا پاك وحەیاو ناموس پارێزراوبێت، دەیان ئایەت و فەرمودە لەو بارەوە هەن كە هانمان دەدەن بۆ ئەوەی بەڕاستی و بەكردەوە مرۆڤانە بژین جیاواز لە ژیانی ئاژەڵان كە بەرپرسیارنین، تەنانەت غیرەتی ئاژەڵانیش زیناو تێكەڵاوی نادرووست قبوڵ ناكەن جگە لە بەراز كە ئەویش حەرامكراوە، خۆتان زۆرجار كۆتر و چۆلەكەتان بینیوە كە پارێزگاریان لەمیینەكەی خۆیان كردووە لەوەی كە یەكیكی تر لە گەڵیداجوت بێت!

سەرجەم حەرامكراوەكان بۆبەرژەوەندی ژیان وژیاری مرۆڤەكانەوەك (ماددەهۆشبەرەكان، بەراز، زینا، ...) ڕۆژگار سەلماندی كە دەردو بەڵاو پەتا كوشندەكان لەئەنجامی بێفەرمانی خوایە، سەرچاوەی گرفت وقەیرانە كانیش ئەوروپاو ڕۆژئاوایە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە كە دڵنیابین لە ڕاستی وچاكی وپاكی ئیسلام وگەڕانەوە بۆ گوێڕایەڵی فەرمانەكانی پەروەردگار، نەك بەندایەتی هەواو ئارەزوی نابەجێ‌، بە خوێندنەوەی وردو زانستی بۆ هەر كام لە ئایدزو ئەنفلۆنزای بەرازو قەیرانە سیاسی وكۆمەڵایەتیەكان دەردەكەوێ‌ كەئیسلام ئارامی وتەندروستی وپێشكەوتنەو پارێزەری ژیانی مرۆڤــەكانە.         

موعجیزەیەكی زانستی:

(ئۆراڵ سێكس) دەبێتەهۆی توشبون بەشێرپەنجەی گەروو!

ئەوە ناو نیشانی لێكۆڵینەوەیەكی زانستیە كە لە زانكۆی ئۆكسفۆرد ئەنجام دراوەو لە گۆڤاری شێر پەنجە ناسیدا بڵاوكراوەتەوە، كە نەخۆشیەكە لەمژینی ئەندامی ڕەگەزیەوە دەگوازرێتەوەو بە هۆی ڕەگەزبازیەوە دوچاری دەبن، وەك دەبینن ودەبیستن لەبانگەشەی نێربازی كەدەرهاویشتەی فیكری (جێندەرە)و سیفەتی قەومی لوتەو هی سەردەمی نەفامیە! كە هەمو ئەمانە ئیسلام حەرامیكردوە بە خاتری بەرژەوەندی دنیاو دواڕۆژیان، (سبحان الله) لە گەورەیی ئەم دینە لە هەر بوارێكەوە سەرنجی بدەی موعجیزەیە! سەرنج بدە كە ئێستا بە مەلاین خەڵك دوچاری شێرپەنجە بون و یان لەناوچون، خۆئەگەرنەگەڕێنەوە هەر خۆیان زەرەر دەكەن (فلاتاس علی القوم لفاسقین).

Facebook   mala ahmadi Qamishi___________________________                                 سەرچاوە كتێبی تەندروستی وژیان/ یونسێف ..HEAITH  AND  LIFE

 

هــ.بالیسانی