یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌ڤه‌ری ئاكرێ‌‌و شێخان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   هه‌ولێر: پێنجه‌مین خولی شیاندنی‌ په‌یمانگای كوردستان بۆ وتاربێژان كرایه‌وه‌    *****    *****   ڕۆڵی ئیسلام له‌ ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌‌و رۆشنبیركردنی تاك    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ سه‌ردانى شارى سلێمانى ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   مامۆستا محەمەد مەلا قادر کۆچی دوایی کرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران‌و شه‌قڵاوه‌ی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   هه‌ولێر: سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ مامۆستا مه‌لا ئيحسان و مامۆستا مه‌لا وه‌يسى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: نوێنەری مەجمەعی عالمی تەقریبی ئیسلامی سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێڕاق سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى پاراستنى سه‌نگى سوننه‌ت و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا -صلى الله عليه‌وسلم- ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   ئه‌مریكا: به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ی قورئانه‌وه‌   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/01/2015 : 12:05:48
قه‌باره‌ی فۆنت
خوایه‌ ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ به‌ خێر بگێڕیت!

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ به‌رواری 28/ 1/ 2015ی میلادی هاوكات به‌ 8/ 4/ 1436ی كۆچی هه‌روه‌ها 8/ 11/ 2714ی كوردی

دوو جار زه‌مین له‌رزه‌ له‌ پارێزگای سلیمانی رووی داوه‌..؟

پێویسته‌ بزانرێت كه‌ بومه‌ له‌رزه‌ له‌ ئایات‌و نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و قودره‌تی خوای گه‌وره‌یه‌.. به‌نده‌كانی خۆی پێ تاقی ئه‌كاته‌وه‌و موبته‌لایان ئه‌كات! وه‌ك وه‌بیرهینانه‌وه‌و ترس‌و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ لای خوا!

هه‌روه‌ها نیشاندانی بێ ده‌سه‌ڵاتی‌و موحتاجی‌و فه‌قیری به‌نده‌كانه‌ كه‌ هه‌میشه‌ وه‌بیرمان بێت ئێمه‌ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوا زۆر بێ هێزو بێ ده‌سه‌ڵات‌و ده‌سته‌وه‌سانین!

كه‌ واته‌ له‌ هه‌رشوێنێك ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ روویدا پێویسته‌ وتارخوێنه‌كانی ئه‌وێ خه‌ڵكه‌كه‌ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ له مەترسی ئەنجامدانی گوناهو رووچون له‌تاوان‌و بێ فه‌رمانی خوا!و بۆ  ئەنجامدانی دادپه‌روه‌ری‌و  فه‌رمان به‌چاكه‌ كردن‌و نه‌هی له‌ خراپه‌كردن..

  داوا له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی بكه‌ن كه‌ ئیستیغفارو ته‌وبه‌ بكه‌ن‌و دان به‌ بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان دابنێن له ‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و قودره‌تی خودا..!

پێویسته‌ خه‌ڵكه‌كه‌ وریا بێته‌وه‌ له‌ خه‌وی غه‌فڵه‌تی دونیا به‌ ئاگا بێته‌وه‌و به‌ زیكری خوداو دوعاو پاڕانه‌وه‌و به‌ تۆبه‌و ئیستیغفارو هه‌روه‌ها خێرو چاكه‌ كردن‌و نوێژ ئه‌نجامدان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوا..،

به‌ڵكو ئەوكاته خوای گه‌وره‌ بێ ئافاتی بكات‌و هه‌رچی به‌ڵایه‌ له‌سه‌ریان لابدات!

له‌سه‌رده‌می پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تاب خوا لێی رازی بێت جارێكیان زه‌مین له‌رزه‌ روویدا خه‌ڵكه‌كه‌ی كۆكرده‌وه‌ له‌ مزگه‌وت‌و دوای حه‌مدو سه‌ناو سوپاسی خوای گه‌وره‌ به‌وه‌ی كه‌ لایه‌قیتی و هه‌روه‌ها صه‌لات‌و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خواو ئه‌هل‌و به‌یتی.. پاشان فه‌رمووی: (له‌ مه‌دینه‌ بومه‌ له‌رزه‌ روویدایه‌.. زه‌مین له‌رزه‌ش روو نادات مه‌گه‌ر به‌ گوناهـ كردن نه‌بێت! ئه‌وجاره‌ زه‌مین له‌رزه‌ روویدا جارێكی تر دووباره‌ بێته‌وه‌ له‌ناوتان نامینێم‌و به‌جێتان دێڵم)!

پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی عبدالعزیزیش ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌و هەر زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك له‌هه‌ر شوێنه‌ك روویدابایه‌ ئه‌وه‌ نوسراوی ئه‌نارد بۆ والیه‌كه‌ی ئه‌وێ كه‌ خه‌ڵكی استغفرالله و دوعا زۆر بكه‌ن‌و وه‌ صه‌ده‌قه‌ بكه‌ن ماڵ ببه‌خشنه‌وه‌..

چونكه‌ ماڵ به‌خشینه‌وه‌ به‌ڵاو موصیبه‌ت لاده‌بات!

 

ئه‌وهش‌ له‌ چەندین فه‌رمووده‌ واریده‌ .. بۆ نمونه‌: (( ارحموا ترحموا)) رواه أحمد، هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی پیرۆزی: ((الراحمون یرحمهم الرحمن ، ارحموا من فی الأرض یرحمكم من فی السما‌ء ))  رواه الترمذي،

هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی:  (( من لا یرحم لا یرحم )) رواه البخاری، كه‌سێك ره‌حمی نه‌بێت ره‌حمیشی پێ ناكرێت!

پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان صلی الله علیه‌وسلم له‌كاتی خۆر گیران.. یان هه‌ر به‌ڵایه‌ك ده‌یفه‌رموو:  (((( فإذا رأیتم ذلك فافزعوا إلى ذكر الله ودعائه واستغفاره )) متفق علیه،

واته: ئه‌گه‌ر شتی واتان بینی په‌نا ببه‌ن بۆ زیكری خوای گه‌وره‌و نزاو پاڕانه‌وه‌و ئیستیغفار كردن!

پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی الله علیه‌وسلم كه‌ دوعای رۆژانه‌و شه‌وانه‌ی ده‌خوێند له‌ناو دوعایه‌كانی دا ده‌یفه‌رموو:

((وأعوذ بعظمتك أن أغتال من تحتي))  لێره‌دا وه‌كیع ده‌فه‌رموێ: مه‌به‌ستی زه‌مین له‌رزه‌و رووچونه‌ له‌زه‌وی.. كه‌ حاكم ده‌ڵێ ئه‌وه‌ وایه‌..

وه‌ واریده‌ كه‌ هیچ سزایه‌ك دانابه‌زێت مه‌گه‌ر له‌ئه‌نجامی گوناهكردن نه‌بێت.. وه‌ لاش ناكه‌وێت مه‌گه‌ر به‌ ئیستیغفارو ته‌وبه‌كردن نه‌بێت!

 

 

هـ بالیسانی