یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
مەلا دلشاد شمس الدین باڵه‌كی
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/07/2015 : 12:01:11
قه‌باره‌ی فۆنت
نهێنەكانی بانگ و قامەت
وەرگێڕانی: م/دڵشاد شەمسەدین باڵەكی

كاتێك كە بەوردی هەر بابەتێك یاهەر لایەنێك لە لایەنەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام وەر ئەگریت سەیر ئەكەیت پڕِیەتی لە زانیاریو ووردەكاری سەر سوڕهێنەر, كە بەڕاستی مرۆڤ لە ئاستیدا دەستەوسان ئەبێتو دەگاتە ئەو ڕاستییەی كە بڵێ ئەم قوڕئانە تەنها فەرمودەی خوایە بۆَ مرۆڤایەتی و یاسای ژیانە بۆمان وە هیچ شتیێك نیە ئیلا قسەی لە سەر كردووە بە وورد ترین شێوە كە هیچ كەس لە توانای دانیە وەك ئەو باسی لێوە بكات,لێرەدا دمانەوێت تیشكێك بخەینە سەر یەكێك لەوبابەتەگرنگو پڕموعجیزانە ی دەریای قوڕئانی پیرۆزۆز ئەویش بریتیە لە بانگی نوێژەكان كە له ماوەی بیستوجوار كاتژمێر لە سەرتاسەری جیهانی ئیسلامی ئەگەر نەڵَێین لە تەواوی ووڵاتانی دنیا بەگوێی خەڵَكیدا دەووترێتو گوێ بیستی ئەبین بەڵام ئەم بانگه پیرۆزە هەروا ووتنێكی ئاسایی نیەو وەكو تەواوی ووتنەكانی تر گوێی لێ ڕِابگرینو بەس بەڵكو لەناو ئەم بانگەدا چەندین ووردەكاریونهێنی شاراوەو سەر سوڕهێنەر هەیە وە ئەوەی كە ئەم بانگە پیرۆزە بەناوی پیرۆزی (أللە جل جلالە) وە به ژمارەی ڕەكعەتەكانی نوێژ ئە بەستێتەوە كە چ پەیوەندیەكی سەر سورهێنەر هەیە له نێوان نوێژ و بانگو سوڕەتەكانی قوڕئان, له ئایەتەكانی تایبەت به بانگو نوێژ ئەمەش كەمێكە لەم ووردەكاریانە كە بەژمارە ی بڕگەكانی بانگ دەست پێ ئەكەین كەبڕگەكانی بریتین لە (12) دووازده بڕگەو به ووتنی )أللە اكبر) دەست پێئەكاتو بە (لاالە الا اللە ) كۆتایی پێدێت ئەگەر تەواوی بڕگەكان هەژمار بكەین سەیر ئەكەین ( 12) بڕگەیە ئەمەش بۆ ژمارەی (12 ) مانگەكانی ساڵ دەگەڕێتەوە كە بەبەردەوامی بانگی تێدا دووبارە دەبێتەوە.

دووەم : ئەگەر سەیری كۆتا بڕگەی بانگ بكەین كە( لاالە الا اللە( یە

پێك هاتوە له ( 12 ) پیت ئەوانیش پیتەكانی ( ل , ا, إ, ل, ه , ا, ل , ا , ا, ل , ل, ه(

بەئەندازەی (12) مانگەكانی ساڵ

سێیەم : هەمومان دەزانین كە بانگ ڕۆژانە (5) جار دووبارە دەبێتەوە. هەروەها ئەگەر تەواوی ووشەكانی بانگ بژمێرین پێكهاتووە لە (50) ووشە خوای گەورەش ئەفە رموێ : (مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا وَمَنْ جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَى إِلَّا مِثْلَهَا وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ) اڵانعام ١٦٠

ئەوەی بەیەك خێرو چاكەوە هاتبێت ئەوە دە چەندانەی چاكەكە پاداشتی بۆ هەیە،ئەوەش بە گوناهو هەڵەیەكەوە هاتبێت، ئەوە پاداشت نادرێتەوە جگە بەئەندازەی تاوانەكەی نەبێت و ئەوانە ستەمیان لێناكرێت.

ئەمەش یەكدەگرێتەوە لەگەڵ ژمارەی سەرەتای واجب بونی نوێژەكان كە لەسەرەتاوە ژمارەیان (50) نوێژبوو هەروەها لەڕوی خێرو پاداشتەوەش (5) كەژمارەی نوێژەكانە زەڕبی (10) بكە كە هەر نوێژێك لە ڕوی پاداشتەوە خێری (10) نوێژی هەیە

چوارە م : ئەگەر كۆی پیتەكانی ووشەی (الله) ناوە پیرۆزەكەی خوای گەورە بژمێرین لە ناو بانگدا سەیرئەكەین (112) جار دووباره بۆتەوە بەهە مان شێوە ژمارەی سوڕەتی (الإخلاص) كە باس لە یەكتاپەرستی ئەكاتو پەیوەندی بە ناوەكانی خوای گەورەوە هەیە (112) یە لە ڕیزبە ندی سوڕەتەكانی قوڕئانی پیرۆز ووشەكانیش بەم شێوەیە دابەش بوون (

پیتی (أ) 47 جار (ل) 45 جار (ھ) 20 ) جار ئەگەر تەواوی ئەم ژمارانە كۆ بكەینە وە (47+ 45+ 20 =112)

پێنجەم : ئەگەر تەواوی پیتەكانی بانگ دەر بێنین بیانژمێرین بەڵام بێ دووبارە بونەوە سەیرئەكەین دەكاتە (17) پیت ئەوانیش پیتەكانی (ا,ل,ه,ك,ب,ر,ش,د,ن,م,ح,س,و,ی,ع،ص,ف,) ئەمەش ژمارەی ڕەكعەتەكانی نوێژە لە ماوەی (24 ) كاتژمێردا : بەیانی (2) نیوەڕۆ (4) عەسر (4) مەغریب (3) عیشا (4)كەهەمویان كۆ دەكەیتەوە دەكاتە (17( واتا ژماررەی ڕەكعەتەكانی نوێژ لە ماوەی (24) كاتژمێردا (17) ڕەكعەتە و ژمارەی پیتەكانی بانگیش بە هەمان شێوە (17)پیتە

شەشەم : ووشەی (أژَّنَ) لە قوڕئانی پیرۆزدا (2) جار هاتوە ئەوانیش

1-- فَلَمَّا جَهَّزَهُمْ بِجَهَازِهِمْ جَعَلَ السِّقَايَةَ فِي رَحْلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا الْعِيرُ إِنَّكُمْ لَسَارِقُونَ) یوسف ٧٠

جا كاتێك یوسف بارگە و بنەی بۆ پێچانەوە و سازی كردن (خۆراكو دانەوێڵه یپێویستی) پێبەخشین جا مولكەی كێشان و پێوانی خستە ناو باری بنیامینی برایەوە،پاشان جاڕچیەك كە بەدەنگی بەرز وتی: ئەی كاروانچیان ئێوە بەڕاستی دزن؟!

2-- ۆنَادَیٰ أَصْحَابُ الْجَنَّەِ أَصْحَابَ النَّاڕ أَنْ قَد ۆجَدْنَا مَا ۆعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا فَهَلْ ۆجَدْتُمْ مَا ۆعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا ۖ قَالُوا نَعَمْ فَأَژَّنَ مُۆَژِّنٌ بَیْنَهُمْ أَنْ ڵعْنَەُ اللَّهِ عَڵی الڤَّالِمِینَ) اڵاعراف 44 (پاشان) نشتەجێیانی بەهەشت بانگی نیشتەجێكانی دۆزەخیان كرد:

بەڕاستی ئەو بەڵێنەی كە پەروەردگارمان پێی دابووین دەستمانكەوتو پێی بەخشین، ئایا ئێوەش ئەو بەڵێنەی كە پەروەدگارتان دابووی بەڕاستی دەستانكەوت؟! (لە وەڵامدا بەدڵ شكاوی و غەم و پەژارەیەكی زۆرەوە) وتیان: بەڵێ.. ئەوسا جاڕچیەك جاڕیدا لە نێوانیاندا و هاواری كرد: نەفرەتی خوا لە ستەمكاران بێت...

هەروەها ووشەی ( مۆژَن ) یش لە قوڕئاندا (2) جارهاتوە هەردوو ئایەتەكانی ڕابردو . ووشەی (أذّنْ) (1) جار: ( وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ) الحج ٢٧جا بانگی خەڵكی بكە و جاڕ بدە لە ناویاندا با بێن بۆ حەج، ئەوانیش بەپیادە دێن بەدەم بانگەوازەكەتەوە، یان بەسواری (ئەو وشترانەی كە دووری ماوەكە) لاوازی كردوون و لە هەموو ڕێگەیەكی دوورەوە هەر دێن... ژمارەی هەرسێكیان كۆبكەوە دە كاتە (5) ژمارەی پێنج نوێژەكان .

حەفتەم : ئەگەرسەیری قوڕئانی پیرۆزبكە ین ئە بینین كە ژمارە (17) ل قوڕئانی پیرۆزدا چەندین نهێنی لە خۆیەوە گرتووە لەوانە,یەكەم ئایەتی قوڕئانی پیرۆز لەڕوی ڕیز بەندی ئایەتەكانەوە ئایەتی (مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَارًا فَلَمَّا أَضَاءَتْ مَا حَوْلَهُ ذَهَبَ اللَّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لَا يُبْصِرُونَ) البقرە ١٧

نموونە و وێنەی ئەوانە وەك كەسێك وایە: ئاگرێك دابگیرسێنێت (بۆسوودی خۆی و هاوڕێكانی) كەچی كاتێك هەڵگیرساو دەوروبەری خۆی ڕووناك كردەوە، خوا ڕووناكیەكەیان لێ بكوژێنێتەوە و لە چەندەها تاریكیدا جێیان بهێڵێت و هیچ تروسكاییەك نابینین و ڕێ دەرناكەن. ئە م ئایە تەپیرۆزە ژمارە كە ی (17) یە بەهەمان شێوە ژمارەی وشە كانی ئەم ئایەتە (17) وشەیە (1, مَثَلُهُمْ 2,كَمَثَلِ3, الَّذِي4, اسْتَوْقَدَ 5,نَارًا 6 , فَلَمَّا7, أَضَاوَتْ8, مَا 9,حَوْلَهُ10, ذَهَبَ11, اللَّهُ12, بِنُورِهِمْ13, ؤتَرَكَهُمْ14, فِي 15,ظُلُمَاتٍ 16,لَا 17يُبْصِرُونَ, . هەشتەم : كۆی ئەوئایەتانەی كە خوای گەورە بەوشەی (أَقِمِ الصَّڵاەَ) فەرمانی بە نوێژكردن داوە لە قوڕئانی پیرۆزدا (5) ئایەتە ئەوانیش ئایەتەكانی

1 (وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِرِينَ) ١١٤نوێژیش بەچاكی ئەنجام بدە لەهەردوو سەریڕۆژەوە (كە نیوەڕۆ و عەسرە) و لە سێ كاتەكەی شەویشدا كە (مەغریب وعیشا و بەیانی ) یە، نزیكن لە (ئەمسەرو ئەوسەری ڕۆژەوە، بەڕاستی كردەوەچاكەكان كردارە خراپەكان لادەبات و گوناهەكان دەشۆنەوە، ئەوەئامۆژگاری و بیرخەرەوەیە بۆ ئەوانەی یادی خوا دەكەن.
2 (أَقِمِ الصَّلَاةَ لِدُلُوكِ الشَّمْسِ إِلَى غَسَقِ اللَّيْلِ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا) الاسراو ٧٨ (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) نوێژ ئەنجام بدە كاتێك خۆر نیوەی ئاسمان بەجێ دەهێڵێت (ئاماژەیە بۆ نوێژی نیوەڕۆو عەسر) لە تاریكی شەویشدا نوێژی (مەغریب و عیشا) ئەنجام بدە، نوێژی بەیانیانیش (كە زۆر قورئانی تێدا دەخوێنرێتفەرامۆشی مەكە) بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی دەبینرێت (لە لایەن فریشتەكانیشەوە).

3 (إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي ؤأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي) طه ١٤، بەڕاستی هەر من (اللە) م، من خوام، هیچ خوایەك نیە جگە لە من،كەواتە هەر من بپەرستە و نوێژەكانیشت بەچاكی ئەنجام بدە، تاهەمیشە منت لە یاد بێت.

4 (اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ) العنكبوت ٤٥ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم ) ئەوەی بۆت ڕەوانە دەكرێت لە قورئان بیخوێنەرەوە و نوێژیش بەچاكی ئەنجام بدە، چونكە بەڕاستی نوێژ بەرهەڵستی لە گوناهو تاوان و نادروستی دەكات، بێگومان یادی خوالە هەموو شت گەورەتر و بەنرخترە ( كە دەبێت لە كاتی نوێژ و كاتی تریشدا بیر و هۆشی ئیماندار، دابگرێت ) و خوا خۆی زانایە بە هەمووئەو كار و كردەوانەی كە ئەنجامی دەدەن 5

يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلَاةَ ؤأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ ؤانْهَ عَنِ الْمُنْكَرِ ؤاصْبِرْ عَلَيٰ مَا أَصَابَكَ إِنَّ ذَٰلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ ) لقمان ١٧، كوڕی شیرینم نوێژەكانت بە چاكی ئەنجام بدە، فەرمان بە چاكە بدە،قەدەغە لە گوناهو خراپە بكە، بە ئارامبە لە بەرامبەر ئەوناخۆشیانەی كە تووشت دەبێت، بەڕاستی ئەوانەی كە باسكران هەندێكن لەوانەی هەر دەبێت بكرێن. ئەوەی كە جێگای هەڵَوەستە لەسەر كردنە ئەم ئایەتەی دووایی كۆتا ئایەتە كە فەرمان بە نوێژ ئەكات ئەگەر سەیری ژمارەی ئایەتەكە بكەین ژمارە (17) یەو ژمارەی وشەكانیشی (17) یە كە ووشەكانی (1يَبُنَيَّ, 2أَقِمِ, 3الصَّلَاةَ, 4ؤأْمُرْ, 5بِالْمَعْرُوفِ, 6ؤانْهَ, 7عَنِ, 8الْمُنْكَرِ, 9 ؤاصْبِرْ , 10عَلَيٰ , 11مَا 12أَصَابَكَ 13,إنَّ, 14ذَٰلِكَ , 15مِنْ , 16عَزْمِ , 17الْأُمُورِ.

لەوەش سەیر ترئەو پیتانەی كە ئەم ئایەتەی لێ پێكهاتووە ئەگەر بیان ژمێرین بەبێ دوو بارە بونە وە ژمارە یان (17) پیتە. ئەم ژمارە یەش ڕێك ژمارە ی پێنج نوێژە كانە لە ماوەی شەووڕۆژێكدا

نۆیەم : هەروەها ووشەی (اقم ) یاخود (اقیموا) كە لەگەڵ ووشەی (الصلاە) نوێژ لە قوڕئانی پیرۆز (17) جاردووبارە بۆتەوە ئەمەش لە گەڵ ڕەكعەتەكانی نوێژ یەك ئەگرێتەوە كە بریتین لە بەیانی (2( نیوەڕۆ (4) عەسر(4) مەغریب (3) عیشا (4) كۆی هەمویان = 17دەیەم : ووشەی ( الصلواە ) بە دەستەواژەی كۆ (جمع ) لە قوڕئاندا (5)جاردووبارە بۆتەوە لە وانە

1 (حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَى وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ) البقرە ٢٣٨، كەمتەرخەمی مەكەن و پارێزگاری لە ئەنجامدانی نوێژەكاندا بكەنبەتایبەتی نوێژی ناوەند (كە نوێژی عەسرە) هەمیشەو بەردەوامیش هەستن بە ئەنجامدانی فەرمانەكان بۆ خوا بەگەردن كەچیەوە.

2 (وَمِنَ الْأَعْرَابِ مَنْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَيَتَّخِذُ مَا يُنْفِقُ قُرُبَاتٍ عِنْدَ اللَّهِ وَصَلَوَاتِ الرَّسُولِ أَلَا إِنَّهَا قُرْبَةٌ لَهُمْ سَيُدْخِلُهُمُ اللَّهُ فِي رَحْمَتِهِ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ) التوبە ٩٩، لەو عەرەبە بیابان نشینانە كەسانی تریان هەیەكە ئیمان و باوەڕبەخواو بەڕۆژی دوایی ئەهێنن و ئەوەی خەرجی دەكەن و دەیبەخشن بەچەندەها هەنگاوی نزیك بوونەوەی لای خوای دادەنێن و بۆ ئەوەی بەهرەمەند بن لە چەندەها دۆعای خێری پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم)، - ئاگاداربن- بەڕاستی ئەو بەخشینەیان مایەی سەرفرازی و نزیك بوونەوەیانە لە خواوە، سەرئەنجام خوا دەیانخاته ژێر سایەی ڕەحمەتیەوە، بەڕاستی لێخۆشبوو میهرەبانە.
3 (إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوِ اعْتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَنْ يَطَّوَّفَ بِهِمَا وَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَإِنَّ اللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ) البقرە ١٥٨، بەڕاستی سەفا و مەروە (كە دوو جێگەن لە پاڵ كەعبەدا) لە دروشمەكانی خوای پەروەردگارن، جا ئەوەی حەجی ماڵی خوا دەكات،یاخود عەمرە ئەنجام دەدات (كە لە هەموو كاتێكی ساڵدا دەكرێت) ئەوە هیچ گوناهێكی لەسەر نییە ئەگەر هاتوچۆو بكات لە نێوانیاندا، ئەوەش خۆبەخشی دەكات و (عەمرە و تەواف)ی زیاتر دەكات با بزانێت كە خوا سوپاسگوزارو زانایە.

4 (الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّا أَنْ يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ) الحج ٤٠، ئەوانەی كە بەناحەق لە وڵاتیان دەربەدەر كران (تەنها تاوانیان ئەوەبوو) كە دەیانوت: پەروەردگارمان (أللە) یه، خۆ ئەگەر خواخەڵكی نەدا بەیەكداو حەق دژی بەتاڵ نەوەستێت، هەرچی شوێنی خواپەرستی جوولەكە و گاور هەیە لە خەڵوەتگە و كڵێساو كەنیسە، هەروەها مزگەوتانیش كەناوی خوای زۆر تێدا دەبرێت، هەمووی كاولدەكرێت، سوێند بێت بێگومان خوا ئەو كەسە سەردەخات كە پشتگیری ئاینو بەرنامەكەی دەكات و هەواڵی سەرخستنی دەدات، بەڕاستی خوا زۆربەهێز و باڵادەستە.

5 (ؤالَّذِينَ هُمْ عَلَيٰ صَلَؤاتِهِمْ يُحَافِظُونَ )المۆمنون ٩، ئەوانەش كە پابەندی نوێژەكانن و لە كاتی خۆیدا بە ڕێكو پێكی ئەنجامی دەدەن و دەیپارێزن.

ئەمەش بەتەواوی لەگەڵ (5) نوێژەكانی شەوو ڕۆژ یەك ئەگرێتەوە ئەوەی باس كراو شیكرایەوە قەترەیەكە لە دەریایەك لە نهێنیەكانی قوڕئانی پیرۆز كە ئەمە مان بۆ دەرئەخات ئەم قورئانە فەرموودەی خوایە و هیچ دەسەڵاتو توانایەكی مرۆڤی تێدانیە