یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/02/2016 : 11:34:21
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆچی بەشی ژنان لە میراتدا نیوەی بەشی پیاوانە؟

مەلا ئاراس ڕواندوزی

کاتێك دەمانەوێت قسە لەسەر بابەتی دابەشکردنی میرات بکەین، پێویستە لەسەرمان بگەڕێینەوە بۆ کۆڵەگە بنەڕەتییەکان، کە فەلسەفە و یاسای ئیسلامی لەسەر دەوەستێت لەو بوارەدا، بۆ ئەوەی بۆمان ڕوون ببێتەوە، کە ئیسلام لە پرەنسیپە جێگیرەکانیدا، نیوە بەشی میراتی بۆ ژن داناوە بە بەراورد بە پیاو، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی، کە ژن سیفەتی دایك یان خێزان یان کچ یان خوشك هەڵدەگرێت، هەر یەکێکیش لەمانە لە پرسی میراتدا، تایبەتمەندی خۆیان هەیە لە شایستەبوونیان بە بەشە میراتەکانیان.

ئەگەر لەو دیدگایەوە بۆ پرسەکە بڕوانین، بە ڕوونی ئەوە دەبینین، کە حاڵەتی ژن لێرەدا وەکو ئەوە وایە، ژن بکەوێنە ناوەڕاستی بازنەیەکەوە، هەرچییەکیش لە دەوروبەرەکەیەتی هێڵی بەرگرییە و دەیپارێزێت و پێویستییە هەنووکەیی و داهاتووییەکانی بۆ دابین دەکات، بەوەی ئەگەر ژن هۆکارێك لە هۆکارەکانی مسۆگەرکردنی خەرجییەکانی ژیانی لەناو کەسوکارەکەی لەدەستدا، دەبینین هەموو کەسوکارەکانی دیکەی ئەو ناتەواوییەی بۆ پڕ دەکەنەوە، چونکە ئیسلام خەرجییەکانی ژنی خستووەتە ئەستۆی پیاو، چ کچی بێت یان خێزانی بێت، ئەوە بێجگە لە خانوو و خۆراك و جلوبەرگ و داوودەرمان و هەندێك شتی دیکە.

ژنیش سەرەڕای مافەکانی، کە لە سەرەوە باسمانکرد، هەندێك مافی دیکەشی هەیە لە بەرامبەر بەخێوکردن و شیرپێدانی منداڵەکانی پیاوەکەی، بێجگە لەوەی کە دەبێت پیاوەکەی پارەی کڕینی شیر بۆ منداڵەکانی دابین بکات، هەروەها پارەی کڕینی کەرەستەکانی ئارایشت و خۆجوانکردنیشی لەسەر پیاوەکەیەتی، بەڵام دەبێت ژنەکە سنوور تێنەپەڕێنێت، تەنانەت ئەگەر ژنەکە دەوڵەمەندیش بێت ئیسلام داوای لێ نەکردووە خۆی خەرجییەکانی خۆی دابین بکات، هەروەکو ئەگەر ژنەکە مرد خەرجییەکانی کفن و شوشتن و پارەی کڕینی زەوی بۆ گۆڕەکەی لەسەر پیاوەکەیەتی، کە لێرەدا دەردەکەوێت پیاو هەموو ئەو خەرجییانەی ژنەکەی و ماڵ و منداڵەکەی و دایك و باوکی لە ئەستۆ دەگرێت، تەنانەت ئەگەر خوشکی هەبوون و کەس نەبوو بژێویان دابین بکات، پێویستە لەسەری خەرجییەکانیان لە ئەستۆ بگرێت، ئەوە بێجگە لە چەندین بەرپرسیارەتی دیکە کە دەکەونە ئەستۆی پیاو.

لەگەڵ ئەو هەموو هەقیقەتانەشدا، دەبینین ژن نیوەی بەشە میراتی پیاو وەردەگرێت، لە کاتێکدا ئەگەر گریمان هەموو میراتەکەش بۆ پیاو بێت شتێکی لۆژیکییە، وەکو چۆن لە پێش هاتنی ئیسلام و هەندێك نەفامێتی سەردەمدا شتی وا دەبینرێت.

لێرەوە ئەو ڕاستییەمان بە ڕوونتر دێتە بەرچاو، کە ئیسلام هەرچییەك ژن پێویستی پێبێت لە خەرجییەكانی ژیان، بە یاسا و دەستوور بۆی دابینکردووە و هەموو مافەکانی بۆ مسۆگەر کردووە، کە ئەوەش میهرەبانی و سۆزی خودایە بۆ ئافرەت، ئیسلام لەوەش غافڵ نەبووە کە لەوانەیە ڕۆژێك بێت ئافرەت ئەو کەسە لەدەستبدات کە بژێوی بۆ دابین دەکات و شەرمنییەکەی ڕێگر بێت لەوەی داوای پارە و پوول لە کەسوکارەکەی بکات.

هەروەکو لە بنچینەدا ئیسلام نایەوێت ئافرەت لە هەموو کاتێکدا شەرم و حەیای خۆی لەدەستبدات، بێجگە لەوەی کە بەشە میراتێکیشی بۆ داناوە، کە گونجاو بێت بۆ بژێوییەکەی، کە ئەگەر بەشە میراتەکە زیاتر بوایە لەوە، ئەوە دەبووە هۆی ناڕێکی لە مافە گشتییەکان، بەڵام ئەگەر گریمان ئەوە بەشە میراتەی بە بەراورد بە بەشە میراتی پیاو کەمترە، مانای کەمکردنەوە نییە لە شکۆی ئافرەت و بە کەم تەماشاکردنی مرۆڤبوونەکەی نییە، ستەمکردنیش نییە لە مافەکانی، بەڵکو تەواو بە پێچەوانەوە، من گوێبیست نەبوومە ئایینێك هەبێت لە دونیادا کە هێندەی ئیسلام لایەنی عاتیفی ژنان لەبەرچاو بگرێت، کاتێك دەبینین هەموو ئەحکامەکانی تایبەت بە ئافرەتانی لەسەر هەموو ئاستەکان و لە هەموو بوارە جیاوازەکان ڕوونکردووەتەوە.