یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت   
شاهۆ تۆفیق غفور
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/04/2016 : 10:13:32
قه‌باره‌ی فۆنت
كه‌ڵه‌ شاخ و كاريگه‌ريه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانى

شاهۆ تۆفیق غفور

 


كه‌ڵه‌شاخ مێژوويه‌كى دێرينى هه‌يه‌ له لاى هه موئاين وگه‌لانى دونيادا ،وه ك‌ چاره سه‌رێكى پزيشكى بێ وێنه به‌كاريان هيناوه‌وبايه‌خى زۆرباشيانيان پێداوه‌،هه‌ندێك له‌زانايان وشاره زايانى بوارى كه‌ڵه شاخ، مێژووكه‌ى ده‌گڕێننه‌وه‌ بۆسه‌رده‌مى حه‌زره‌تى ئاده‌م وسه‌ره‌تاى ئاوه‌دانى سه‌رزه‌مين وده‌ڵين حه‌زره‌تى ئاده‌م يه‌كه‌م كه‌سێك بووه‌ كه‌ڵه شاخى وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كارهێنابيت،به‌لام ڕاوبۆچونى زۆرينه‌ى شاره‌زايان ومێژوونوسان ده‌ڵين به‌كارهێنانى كه‌ڵه‌ شاخ وه‌ك چاره‌سه‌ر مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ ڕێته‌وه‌بۆپێنج هه‌زارساڵ پێش زايني له‌ناودانيشتوانى خۆرهه‌لات وخۆرئاواى سه‌ر زه‌ويدا وه‌ك‌ چۆن ئه‌م ڕاستێيه‌به‌دى ده‌كرێت له‌شوێنواروحه‌زارات ووێنه‌ هه‌ڵكۆڵراوه‌كانى گه‌لاندا به‌تايبه‌ت چينێكان وفه‌راعينه‌كانى ميصروهندێكان وهندێ سوره‌ كان وئيغرقيه‌كان وڕۆمه‌كان وئاشوريه‌كان وفارسه‌كان و بابلێكان وعه‌ره‌به‌كانى پێش ئيسلام،وه‌كاتێكيش ئاينى پيرۆوزى ئيسلام هات وسه‌رى هه‌ڵداله‌ناوجه‌زيره‌ى عه‌ره‌بيدا،بايه‌خى زۆرباشى به‌كه‌ڵه شاخداووه‌ك چاره‌سه‌رێكى بێ وێنه‌دانى پێداناوبابه‌ته‌كه‌ى زياتر ده‌وڵه‌مه‌ند كرد،وه‌ك له‌مه‌ودوا ئاماژه‌ى پێ ده‌كه‌ين ان شاءالله وتعالى.

 

كه‌ڵه‌شاخ (الحجامة) چيه‌؟:

 


كه‌ڵه‌شاخ:بريتيه‌ له‌ده‌رهێنانى خوين له چه‌ند شوێنێكى ديارى كراوى ‌جه‌سته‌دابه‌هه ڵمژين له‌ڕێگه‌ى شاخى كه‌ڵه‌وه‌،ياخودبه‌وئامێره‌ پێش كه‌وتوانه‌ى ئه‌مڕۆكه‌له‌به‌رده‌ستى پزيشكان وشاره‌زايانى كه‌ڵه‌شاخدايه‌،به‌چه‌ند مه‌رجێكى ديارى كراو.وه‌ناونانه‌كه‌شى به‌ كه‌ڵه‌شاخ ده‌گه‌ڕيێته‌وه‌بۆكاره‌كه‌،واته‌ ناونانى كردارى چاره‌سه‌ره‌كه‌يه‌به‌كارى شاره‌زايانى كه‌ڵه‌شاخ.
دواتر دێينه‌سه‌ربڕيارى شه‌ريعه‌تى ئيسلام له‌سه‌ركه‌ڵه‌شاخ وچۆنێتى كاره‌كه‌وكات وشوێن وسودوقازه‌نه‌جه‌كانى

 

 


بڕيارى شه‌ريعه‌تى ئيسلام له‌سه‌ركه‌ڵه‌شاخ:

 

 


كه‌ڵه‌شاخ سونه‌تێكى قه‌ولي وفيعلي وته‌قريرى پێغه‌مبه‌ره‌ صلى الله عليه وسلم به‌ گوتارورفتاركردويه‌تى وه‌زۆريش پێى ڕازى بوه‌ فه‌رمانيشى پێكردوه‌ وبه‌چاره‌سه‌رێكى زۆرباش و بێ وێنه‌ ى داناوه‌ووه‌ئاماژه‌ى به‌ سوده‌كانى كردووه‌ هه‌روه‌ك چۆن ئه م ‌راستيه‌ به‌دى ده‌كرێت له‌فه‌رموده‌كانيدا.
عن أنس بن مالك (رض):(قال :رسول الله صلى الله عليه وسلم :إنَّ أمثل ماتداويتم به الحجامة)وفي رواية(خيرماتداويتم به الحجامة) رواه البخاري.واته‌پێغه‌مبه‌رده‌فه‌رموێت:باشترين وبێ وێنه‌ترين چاره‌سه‌ركه‌خۆتانى پێ چاره‌سه‌ربكه‌ن كه‌ڵه‌ شاخه‌.

 

 

 

وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (مامررت ليلة أسري به بملء من الملائكة إلا قالوا يامحمد مُرْ أُمَّتك بالحجامة) وفي رواية (عليك يامحمد بالحجامة) رواه إبن ماجة في سننه برقم ٢٨١٩
واته‌ ئه‌وشه‌وه‌ى شه‌وڕه‌ويم پيكرائه‌گه‌شتم به‌هه‌ركۆمه‌ڵه‌ فريشته‌يه‌ك ده‌يان فه‌رموئه‌ى موحه‌مه‌د فه‌رمان بكه‌ به‌گه‌له‌كه‌ت وشوين كه‌وتوانت باكه‌ڵه‌شاخ بكه‌ن. وقال: صلى الله عليه وسلم ( اخبرني جبريل ان الحجم انفع ما تداوى به الناس) اخرجه احمد والنسائي.وه‌چه‌نده‌هافه‌رموده‌ى له‌سه‌ره‌ له‌به‌ردرێژى بابه‌ته‌كه‌نه‌مان هێناوه‌ له‌م فه‌رمودانه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌ێت كه‌ڵه‌شاخكردن سونه‌ته‌وخيروپاداشتى زۆرى تێيادايه‌ووه‌باشترين وسودبه‌خشترن چاره‌سه‌ره‌تاڕۆژى قيامه‌ت.هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌شه‌ پێويسته‌موسوڵمانان وه‌ك سونه‌تيك وبۆموباره‌كى وپيرۆزى و شيفاوه‌رگرتن سالانه‌ئه‌نجامى بده‌ن وئه‌م سونه‌ته‌ فه‌رامۆشكراوه‌يه‌ زيندوبكه‌نه‌وه‌.

 

 

 

له‌پێشه‌وه‌ئاماژه‌مان پێداكه‌ ئه‌م باته‌ ئاينى پيرۆزى ئيسلام زياتر ده‌وڵه‌مه‌ندى كردووه‌ وباسى سوده‌كانى كردووه‌ به‌ومه‌رج وكات وشوينه‌ تايبه‌تيانه‌ى كه‌له‌جه‌سته‌دايه‌وپێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دياركردووه‌وزانايان به‌تێ گه‌شتنى خۆيان بۆفه‌موده‌كان له‌په‌رتوكه‌كانى خۆيان دا باسيان كردووه،ان شاء الله به‌كورتى ئاماژه‌ى پێ ده‌كه‌ين.
‌زانايان فه‌مويانه‌ كه‌ڵه‌شاخ كردن چواركاتى ديارى كراوى خۆى هه‌يه‌ده‌بيت ڕچاوبكرێن.
١- (الموعدالسنوي للحجامة) مه‌وعيدى ساڵانه‌ بۆكه‌ڵه‌شاخ:
ساڵانه‌سونه‌ته‌كه‌ڵه‌شاخ بكريت بۆساغ ونه‌خۆش و هيچ ساڵێك ته‌رك نه‌كريت، چونكه‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم:ده‌فه‌رموێ: (نعم العادة الحجامة.)(أخرجه الهيثمي في الزوائد)واته‌باشترين عاده‌تى ساڵانه‌ بۆخه‌ڵكى كه‌ڵه‌شاخكردنه‌ ،بۆله‌ش ساغ پارێزه‌روويقايه‌يه‌ ، بۆنه‌خۆشيش شيفايه‌ ان شاءالله.
٢- (الموعدالفصلي)مه‌وعيدى وه‌رزى:
كه‌ڵه‌شاخ سونه‌ته‌له‌به‌هاراندابكريت پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم:ده‌فه‌رموێ:(( إذا اشتد الحر فاستعينوا بالحجامة ، لا يتبيغ بكم الدم فيقتلكم ))[ الحاكم في المستدرك عن أنس]
واته‌كاتێك گه‌رما تين وهێزى په‌يدا كرد ئێوه‌كه‌ڵه‌شاخ بگرن باخوێنى جه‌سته‌تان هه‌ڵ نه‌چێت چونكه‌ هه‌ركات خوێنى جه‌سته‌تان هه‌ڵ چووده‌تان كوژێت. ‌زانايان ده‌فه‌رمون مه‌به‌ست وه‌رزى به‌هاره‌ ‌باشترين مانگيش بۆكه‌ڵه‌شاخ. (كۆتاى مانگى ئاذارومانگى نيسان ومانگى مايس وتامانگى حوزيرانيش) هه‌رباشه‌.

 

 


٣- (الموعدالشهري)مه‌وعيدى مانگى:
مه‌وعيدى مانگى : سونه‌ته كه‌ڵه‌شاخ بگيرێت‌ له‌پاش (١٥) پانزه‌ى مانگى عه‌ربيه‌وه تا(٢٧)ى مانگ ،به‌لام باشترين ڕۆژه‌ كانى مانگ بۆكه‌ڵه‌شاخ(١٧مانگ و١٩ مانگ و٢١) چونكه‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم:ده‌فه‌رموێ: (من أراد الحجامة فليتحر سبعة عشر، أو تسعة عشر، أو إحدى وعشرين، لا يتبيغ بأحدكم الدم فيقتله) (رواه ابن ماجة ٢٨٢٤).وقال بعض العلماء:(ويكفي في معرفة ذلك أن رسول الله صلى الله عليه وسلم لم يحتجم إلا في نقصان الهلال.)هه‌ندێك له‌زانايان فه‌رمويان نه‌گرتنى كه‌ڵه‌شاخ له‌لايه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه‌صلى الله عليه وسلم له‌سه‌ره‌تاى مانگه‌وه‌ به‌سه‌وكافيه‌ كه‌ كه‌ڵه‌شاخ نه‌گيريت جگه‌له‌پاش پانزه‌ى مانه‌وه نه‌بێت‌.سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ زانستى سه‌رده‌ميش ده‌يسه‌لمێنێت كه‌خوێنى سه‌رتاى مانگ سروشتى وده‌رهێنانى زه‌ره‌ نه‌ك قازانج.

 

 


٤- (الموعداليومي) مه‌وعيدى ڕۆژى:
كه‌له‌شاخ له‌هه‌موڕۆژێكداناگيرێت ئه‌وه‌ى ديارى كراوه‌له‌سونه‌تدا له‌ڕۆژه‌كانى هه‌فته‌دا ڕۆژى (دووشه‌ممه‌وسێ شه‌ممه‌وپێنج شه‌ممه‌يه‌)جگه‌له‌م سێ ڕۆژه‌ى هه‌فته‌كه‌ڵه‌شاخ ناگيرتوهيچ سود ێكى نيه‌ وبه‌ڵكوزه‌ره‌ريشى ده‌بيت به‌تايبه‌ت له چوارشه‌ممه‌دا. عن ابن عمر رضي الله عنهما قال سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول:( الحجامة على الريق أمثل وفيه شفاء وبركة وتزيد في العقل وفي الحفظ فاحتجموا على بركة الله يوم الخميس واجتنبوا الحجامة يوم الأربعاء والجمعة والسبت ويوم الأحد تحريا واحتجموا يوم الإثنين والثلاثاء ؛ فإنه اليوم الذي عافى الله فيه أيوب من البلاء ن وضربه بالبلاء يوم الأربعاء فإنه لا يبدو جذام ولا برص إلا يوم الأربعاء أو ليلة الأربعاء ) .
عبدالله كوڕى عمر(رض) ده‌فه‌رموێت:گوێم له‌حه‌زره‌تى رسول الله صلى الله عليه وسلم بوو ده‌يفه‌رمو:كه‌ڵه‌شاخ له‌سه‌ر برسێتى بێ وێنه‌يه و‌شيفاوبه‌ركه‌تى تيادايه‌وپيرۆزه‌ عه‌ قڵ وژيرى وزيره‌كى زيادده‌كات كه‌ڵه‌شاخ بگرن له‌به‌ره‌كتى خواوه‌له‌ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌،خۆتان بپارێزن له‌كه‌ڵه‌شاخ گرتن له‌ڕۆژانى چوارشه‌ممه‌و هه‌ينى وشه‌ممه‌ويه‌ك شه‌ممه‌دا،هه‌وڵ به‌ن له‌ڕۆژانى دووشه‌ممه‌وسێ شه‌ممه‌داكه‌ڵه‌شاخ بگرن چونكه‌له و‌دووڕۆژدابووخواى ميهره‌بان شيفاى حه‌زره‌تى ئه‌يوبى داسه‌لامى خواى لێبێت،وه‌له‌ڕۆژى چوارشه‌ممه‌دابووتوشى به‌ڵاونه‌خۆشيه‌كه‌ى كرد ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ئه‌وڕۆژه‌يه‌له‌شه‌وڕۆژه‌كه‌يداگولى وگه‌ڕى وبه‌ڵه‌كى تيادا يه‌.خواى گه‌وره‌ بمان پارێزيت له‌هه‌مووده‌ردوبه‌ڵايه‌ك.

 

 

 

شوێنه‌كانى كه‌ڵه‌شاخ له‌جه‌سته‌دا: 
شوێنى كه‌ڵه‌شاخ له‌جه‌سته‌دانزيكه‌٩٨ شوێنه‌وه‌ك زانايان فه‌رمويانه‌ به‌لام ئه‌وه‌ى كه‌زۆر گرنگه‌وپێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم زۆربايه‌خى پێداوه‌چوارشوينه‌،
١- (الكاهل) ناوشان،به‌باشترين شوێن داده‌نريت .‌
٢- ( الخدعين)دووشوێنن له‌پشته‌سه‌ردايه‌ونزيك گوێ.
٣- (فوق الرأس) ته‌وقه‌سه‌ر.
٤- (ظاهرالقدمين) بان پێيه‌كان.
ئه‌م چوارشوێنه‌ بۆپياوژن سونه‌ته‌وزۆر سودبه‌خشه‌.

 

 

چه‌ندڕێنمايه‌ك:
كه‌ڵه‌شاخ گرتن هه‌ندێك ياساورێساى خۆهه‌يه‌ده‌بێت ڕچاوبكرين،بۆئه‌وه‌ى كاره‌كه‌به‌سه‌ركه‌وتى ئه‌نجام بدريت وسوده‌كانى وه‌ده‌ركه‌ون:
١- به‌ناوى خواوه‌ ده‌ست پێ بكرێت و٧صه‌ڵاوات و٧جارسوره‌تى فاتحه‌ له‌گه‌ل ٧جارئايه‌ته‌لكورسى بخوێنرێت،وه‌پێويست دڵنيابيت له‌سودوقازانجى كه‌ڵه‌شاخ وباوه‌رى ته‌واوتت هه‌بێت پێى.
٢- كه‌له‌شاخ بۆپياوان له‌سه‌روى ٢٠ساڵيه‌وه‌ئه‌نجام ئه‌ده‌رێت چونكه‌ خوێنى پێش ٢٠ساڵان سروشتيه‌،بۆژنانيش له‌سه‌روى ٤٠ساڵيه‌وه‌ چونكه‌ژنان سورى مانگانه‌يا‌ن هه‌يه به‌‌ئه‌وسورى مانگه خۆێنه‌پيسه‌كه‌ى جه‌سته‌يان ده‌ڕوات به‌لام‌ له‌دواى ٤٠ساڵان سوڕى مانگانه‌يان نامێنێت زووترموعه‌ره‌زن بۆنه‌خۆشى ،به‌لام ئه‌گه‌ر نه‌خۆشبن ئه‌وكات پێويست ناكات ڕچاوى ته‌مه‌نيان بكرێت.

 

 


٣- هه‌وڵبدرێت ئه‌وڕۆژه‌ى كه ڵه‌شاخى تياده‌گريت باساف وڕوون بێت باى نه‌بێت ونه‌ساردبێت ونه‌گه‌رم.
٤- ئه‌گه‌ركه‌ڵه‌شاخ بۆكراوه‌كه‌ژن بوو ده‌بێت كه‌سى نزيكى خۆى له‌گه‌ڵ بێت.
٥- له‌ڕۆژدابێت له‌شه‌ودانه‌بێت به‌تايبه‌ت له‌سه‌ره‌تاى ڕۆژه‌وه‌زۆربه‌سوده له‌ سه‌عات٧بۆ٩‌ ى به‌يانى.
٦- له‌سه‌ربرسێتى ئه‌نجام بدرێت وتێرنه‌بيت وه ك ئاماژه‌مان پێداقال : النبي صلى الله عليه وسلم﴿الْحِجَامَةُ عَلَى الرِّيقِ أَمْثَلُ وَفِيهِ شِفَاءٌ وَبَرَكَةٌ وَتَزِيدُ فِي الْعَقْلِ وَفِي الْحِفْظِ ).
٧- پێويسته‌ ئه‌وه‌كه‌سه‌ى كه‌ڵه‌شاخى بۆده‌كرێت ٢٤كاتژمێرپێش كه ڵه‌شاخ به‌دوربووبێت له‌ جيماعوكارى خێزانى وگۆشت و هێلكه‌خواردن و٧بۆ٨كاتژمێر خه‌وتبێت وپاش له‌خه‌وهه‌ستان هيچ نانى نه‌خواردبێ وزۆريش نه‌جوڵابێت،له‌پاشانيش ٢٤كاتژمێرى تربه‌دوربێت له‌كارى خێزانى وخۆى بدوربگرێت له‌خواردنى گۆشت وهێلكه‌وماست وشيره‌مه‌نى وترشى وسويرى،چونكه‌خواردنيان زه‌ره‌ر ئه‌دات هه‌ر وه‌ك زانايان وشاره‌زايانى بوارى كه‌ڵه‌شاخ فه‌رمويانه‌.

 

 


٨- پێويسته‌ كاتژمێرێك له‌دواى كه‌ڵه‌شاخ نان بخۆرێت وخۆ شۆردن ئه‌نجام درێت به‌ئاوێكى سارد،چونكه‌ ئاوى ساردكه‌سى كه‌ڵه‌شاخ بۆكراوچالاك و ده‌كات ونه‌شاطى زياترى پێده‌بخشێ.
٩-وه‌پێويسته‌ ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ڵه‌شاخه‌ده‌كات ده‌بێت ده‌ست كێش وده‌سته‌وانه‌له‌ده‌ست كات وهه‌موكه‌س كه‌ته‌روپه‌رداخى خۆى بۆبه‌كاربێنێ وشتى كه‌س بۆكه‌س به‌كارنه‌هێنێت چونكه‌ دواتركاره‌سات ده‌بێت ئه‌گه‌روانه‌كات.
١٠- پێويسته‌حه‌سانه‌وه‌له‌پاش كه ڵه‌شاخكردن بۆكه‌سى كه‌ڵه‌شاخ بۆكراو .
١١- چه‌ند ڕۆژێك له‌پاش كه‌ڵه‌شاخكردن هه‌ست ده‌كرێت به‌( تاوگه‌رماى جه‌سته‌ى) هيض نيه‌ و ‌سروشتيه‌ نيشانه‌ى ‌سودوه‌رگرتنه‌له‌كه‌ڵه‌شاخه‌كه.

 

 

 

سوده‌كانى كه‌ڵه‌شاخ:
له‌راستيدا ده‌توانين بڵێن كه‌ڵه‌شاخ سودقازانجى هه‌يه‌ بۆهه‌مونه‌خۆشيكان چونكه‌باوه‌ڕمان به‌فه‌رموده‌كانى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌رصلى الله‌ عليه‌ وسلم هه‌يه كه‌ده‌فه‌رموێت :(‌ إن في الحجم شفاء متفق عليه)كاواته‌ ده‌لێين سودى كه‌ڵه‌شاخ زۆر له‌وه‌زۆرتره‌ كه‌بتوانين له‌بابه‌تێكى كورتى ئاواداباس بكرێت، به‌ڵام ئامه‌ژه‌ده‌كه‌ين به‌گرنگترينيان.

 

 


١-به‌هێزبونى ئێسك وپاڵفته‌بونى خوێن.
٢-نه‌هێشتنى هه‌ستانى ده‌ماره‌كانى شان ومل (التشنجات).
٣-نه‌خۆشيه‌كانى دڵ(الأمراض القلبية).
٤-نه‌خۆشى (ره‌بوه‌).
٥- سه‌رێشه‌(الشقيقة).
٦-شه‌وكوێرى وكه‌م بينى.
٧- نه‌خۆشى ڕۆماتيزم وئينزيلاق.
٨- لاوازى جنسى ونه‌زۆكى ونه‌خۆشيه‌كانى ژنان .
٩- خورانى پێست سورهه‌ڵگه‌ڕانى.
١٠- بۆڕووتانه‌وه‌ى موكان (داء الثعلب).
١١- بۆسه‌رطان وزه‌خت وشه‌كره‌وپرۆستات ونه‌خۆشيه‌كانى پشت.
١٢- بۆته‌مبه‌ڵى وخه‌واڵوبوون (الكسل) .
١٣- خه‌مۆكى قه‌له‌قى وكه‌ئابه‌ وچه‌نده‌هاى تريش كه‌لێره‌داناتوانين باسى كه‌ين.

‌‌‌‌
له‌كۆتايدائامه‌ژه‌ده‌كه‌م به‌چه‌ند خاڵێك:

 

 

 

١- لێره‌دا هه‌ندێك شتم فه‌رمامۆش كردووه‌ و ئاماژمه‌پێنه‌كردووه‌. له‌به‌ردرێژنه‌كردنه‌وه‌ى باته‌كه و وه‌به‌لاشمه‌وه‌زۆر پێويست نه‌بووه‌‌
٢- كه‌باسى كه‌ڵه‌شاخ وگرنگى چاره‌سه‌رمان كرد به‌كه‌ڵه‌شاخ ئه‌وه‌ناگه‌يه‌نێت چاره‌سه‌ره‌كانى ترفه‌رمۆش بكرێت وه‌ ك خواردنى ره‌شكه‌وهه‌نگوين چون بۆلاى پزيشك ده‌رمان خواردن به‌ڵكوده‌بێت زياترهۆشيارو وريابين وگرنگى زياتربه‌چاره‌سه‌ره‌كان بده‌ين به‌تايبه‌ت كه‌ڵه‌شاخ.
٣- وه‌ده‌ڵێم پێويسته‌ موسڵمانان هه‌وڵبده‌ن ئه‌م سونه‌ته‌زيندوبكه‌نه‌وه‌ وبايه‌خى ته‌واوى پێ بدن وباوه‌رى ته‌واويان هه‌بێت به‌چاره‌سه‌ربه‌كه‌ڵه‌شاخ ووه‌ك سه‌به‌ب وهۆكارێك سيرى بكه ين وته‌نهاخواى گه‌وره‌به‌شيفابه‌خشى حه‌قيقى بزانين.

 


٤- ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ڵه‌شاخ ده‌كات پێويسته‌ ڕچاوى هه‌موكات ومه‌رجه‌كانى كه‌ڵه‌شاخ بكات .
٥- هيوادارم لايه‌نى ده‌سه‌لاتيش بره‌وى زياترو ته‌وابدات به‌م چاره‌سه‌ره‌سروشتى وئاينيه‌ ونه‌خۆشخانه‌ى تايبه‌تى وپزيشكى كارامه‌وشاره‌زاى بۆدابين بكات.وه‌بۆزانيارى هه‌مولاك من خۆم ساڵانه‌ئه‌م سونه‌ته‌زندووده‌كه‌مه ووتارێكى هه‌ينيشى له‌سه‌ر پێش كه‌ش ده‌كه‌م ،وه‌ هه‌رخۆشم بۆزۆركه‌سى ئه‌نجام ئه‌ده‌م ته‌نها له‌به‌رره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌وزيندوكرنه‌وه‌ى ئه‌وسونه‌ته‌يه وفێركردنى هه‌ندێك موسوڵمان،وه‌ئه‌م بابه‌ته‌شم له‌به‌رئه‌وه‌نوسى تاخوێنه‌رانى خۆشه‌ويستى پێ ئاشنابكه‌م وبه‌هه‌ره‌مه‌نديان ‌كه‌م به‌ئومێدى به‌ده‌ست خستنى ره‌زامه‌ندى ولێخۆشبونى خودايى داواكارم له‌خواى ميهره‌بان لێمان وه‌رگرێت.