یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****   بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****    ڕانيه‌: مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد    *****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌   
محمد مه‌لا سعدالدین گه‌ردی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/07/2016 : 10:33:16
قه‌باره‌ی فۆنت
زنجیره‌ باسێك له‌باره‌ى ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌، كه‌ى مسوڵمان بووه‌؟

موحه‌ممه‌د مه‌لا سعدالدین

            ئه‌مه‌ سه‌ره‌تاى باسه‌كانمان ده‌بێ كه‌ بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ى چه‌ند گومانێك ده‌یاننوسین كه ده‌رباره‌ى ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ ده‌وروژێنرێن، خوا یار بێ به‌زنجیره‌ باسێك درێژه‌ى پێده‌ده‌ین.

بۆ ئه‌وه‌ى بزانین كه‌ ئه‌بو هوڕه‌یره‌ كه‌ى مسوڵمان بووه‌، ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر قسه‌كانى زانایان و به‌ڵگه‌كانیان، به‌ڵام سه‌ره‌تا قسه‌كانى خۆى ده‌رباره‌ى هاتنى بۆ مه‌دینه‌ ده‌هێنینه‌وه‌، ئه‌و ده‌گێڕێته‌وه‌، ده‌ڵێ : به‌ "موهاجیر"(مه‌به‌ستى هيجره‌ت نييه‌ له‌ مه‌ككه‌وه‌ بۆ مه‌دينه‌، به‌ڵكو له‌ ده‌وسه‌وه‌ بۆ مه‌دينه‌)ى هاتمه‌ مه‌دینه‌، پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم له‌ خه‌یبه‌ر بوو، نوێژى به‌یانیم له‌ دواى سیباعى كوڕى عوڕفوته‌ كرد، كه‌ پێغه‌مبه‌ر له‌شوێنى خۆى داینابوو، له‌ ره‌كاتى یه‌كه‌م سوڕه‌تى مه‌ریه‌مى خوێند و له‌ هى دووه‌م سوڕه‌تى (ویل للمطففين) له‌دڵى خۆم گوتى وه‌یل بۆ باوكم، یان باوكى فلان (دوو ڕیوایه‌ته‌)، كه‌م كه‌س هه‌بووه‌ له‌خاكى "ئه‌زد" مه‌گه‌ر دوو پێوانه‌ى نه‌بوبێ، یه‌كیان بۆ خۆى و ئه‌وه‌ى دیكه‌ش شتى خه‌ڵكى پێ ده‌پێواو فێڵى لێ ده‌كردن(1)) .

زانراوه‌ كه‌ فه‌تحى خه‌یبه‌ر له‌ ساڵى حه‌فته‌مى كۆچى بووه ، دواى فه‌تح كردنه‌كه‌ ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ به‌ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر ده‌گا، پێغه‌مبه‌ریش به‌شی ئه‌ویش داده‌نێ له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى كه‌ له‌ فه‌تح كردنه‌كه‌دا وه‌ده‌ست هاتوون(2)) .

ئه‌مه‌ قسه‌ى خۆیه‌تى ده‌رباره‌ى كاتى هاتنى بۆ مه‌دینه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ وردى لێى بڕوانین ده‌خوێنینه‌وه‌ كه‌ هاتووه‌ و نوێژى به‌یانى له‌گه‌ڵ سیباعدا كردووه‌، كه‌واته‌ پێش ئه‌وكاته‌ مسوڵمان بووه‌!، به‌ڵام با بچینه‌ سه‌ر راى زانایان و به‌ڵگه‌كانیان له‌م باره‌یه‌وه‌، داخوا كامیان به‌هێزترن:

ڕای یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ له‌كاتى هاتنى بۆ مه‌دینه‌ مسوڵمان بووه‌، واته‌ له‌ ساڵى فه‌تحى خه‌یبه‌ردا، زۆرینه‌ى راى زانایان له‌سه‌ر ئه‌م رایه‌ن، له‌وانه‌ :

خه‌لیفه‌ى كوڕى خه‌ییات له‌ تاریخه‌كه‌یدا، له‌باسى ساڵى حه‌فته‌مى كۆچى، ده‌ڵێ كه‌له‌م ساڵه‌دا ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ مسوڵمان بووه‌.

ئه‌بو داوود ده‌ڵێ : ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ له‌ ساڵێ شه‌ش مسوڵمان بووه‌ كه‌ ساڵى فه‌تحى خه‌یبه‌ره‌(3).

ئیبنو عه‌بدولبه‌ڕ له‌ (الاستیعاب، 1/374) دا ده‌ڵێ : ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ و عیمڕانى كوڕی حصین ساڵى حه‌فته‌مى كۆچی مسوڵمان بوون(4).

هه‌روه‌ها، خه‌تتابى له‌ (غریب الحدیث، 2/485) و ئه‌بو نوعه‌یمى ئه‌سفه‌هانى له‌ (معرفة‌ الصحابة، 14/135) و به‌یهه‌قى له‌ (معرفة السنن والآثار، 3/195) و ئیبنولئه‌سیر له‌ (اسد الغابة، 3/258) و نه‌وه‌وى له‌كتێبه‌كانى و ئیبنو ته‌یمییه‌ش له‌ فه‌تاواكانى.

راى دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ پێش ئه‌م مێژووه‌ مسوڵمان بووه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ده‌ڵێن كه‌ له‌ سه‌رده‌مى جه‌نگى ئوحودیشدا مسوڵمان بووه‌، به‌ڵام جارێ هیجره‌تى نه‌كردووه‌ بۆلاى پێغه‌مبه‌ر، به‌ڵگه‌شیان ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ى بوخاری و موسلیمه‌، ئه‌و حیكایه‌ته‌ى كه‌ گرژییه‌كه‌ى نێوان ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ و ئیببانى كوڕى سه‌عیدى كوڕى عاس ده‌گێڕێته‌وه‌، ده‌ڵێ : ئیببان داواى به‌شی خۆى كرد له‌ غه‌نائیم، ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ش گوتیه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا، به‌شى مه‌ده‌، چونكه‌ ئه‌م له‌ شه‌ڕی ئوحوددا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئینو قه‌وقه‌ل (یه‌كێك له‌هاوه‌ڵه‌كانه‌ و ناوى نوعمانى كوڕى مالیكه‌) كرد و كوشتى !.

ده‌ى دیاره‌ كه‌ ئه‌گه‌ر مسوڵمان نه‌بوبێ، چۆنى زانى كێ كێى كوشتووه‌ و كێ به‌شدارى كردووه‌؟.

كۆمه‌ڵێك زانان كه‌ ئه‌م رایه‌یان هه‌یه‌، له‌وانه‌ ئیبنو حیببان له‌ سه‌حیحه‌كه‌یدا (11/187) ده‌ڵێ كه‌ ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ له‌ "ده‌وس" مسوڵمان بووه‌ ئه‌وجا هاتۆته‌ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر، ئیبنو حه‌جه‌ریش له‌ (فتح الباري، 8/102) ده‌ڵێ ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى توفه‌یلى كوڕى عه‌مر له‌كاتى بانگه‌شه‌كه‌ى مسوڵمان بووه‌ له‌ ده‌وس، هه‌روه‌ها ئیبنو سه‌عد له‌ (الطبقات الكبرى، 4/237) ڕیوایه‌تى مسوڵمان بوونى توفه‌یلى كوڕى عه‌مڕ ده‌هێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێ كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ مسوڵمان ببون ساڵى خه‌یبه‌ر هاتنه‌ مه‌دینه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى زوو مسوڵمان بوونى ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى توفه‌یل.

هه‌ندێك له‌ زانایه‌ نوێیه‌كانى وه‌ك "ئه‌عزه‌مى" له‌ په‌ڕاوێزى له‌سه‌ر (صحيح ابن خزيمة، 1/280 )، و "موسته‌فا سیباعی" له‌ كتێبى (السنة ومكانتها فی التشریع الاسلامي، لا : 359)،  و "موحه‌ممه‌د عه‌ججاج ئه‌لخه‌تیب"، له‌ كتێبى (ابو هریره‌، راویة‌ الاسلام، لا : 70)، و عه‌بدولمونعیم ئه‌لعه‌لى و زانایانى دیكه‌ش هه‌مان رایان هه‌یه‌.

ڕاى په‌سه‌ند :

ئێستا زانيمان كه‌ ساڵى مسوڵمان بوونى ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ دوو ڕاى له‌سه‌ره‌، یه‌كێكیان ده‌ڵێ : ساڵى حه‌فته‌مى كۆچییه‌ و له‌گه‌ڵ هاتنى بۆ مه‌دینه‌ مسوڵمان بووه‌.

ڕاى دووه‌ميش به‌ پشت به‌ستن به‌ قسه‌كانى توفه‌یلى كوڕى عه‌مڕه‌وه‌، ده‌ڵێن كه‌ پێش ئه‌و مێژووه‌ مسوڵمان بووه‌ و دواتر هاتۆته‌ لاى پێغه‌مبه‌ر، ئه‌گه‌ر چى ڕیوایه‌ته‌كانى كه‌ له‌ توفه‌یله‌وه‌ ده‌گێڕدرێته‌وه‌ تانه‌ له‌سه‌نه‌ده‌كانیان دراون، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ريوایه‌تن و پشتى یه‌كدى ده‌گرن .

كه‌واته‌ به‌ وردى سه‌يرى ڕيوايه‌ته‌كان و گێڕانه‌وه‌يان بكه‌ين ده‌بينين كه‌ ڕاى په‌سه‌ند ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌م پێش ئه‌وه‌ى بێته‌ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر مسوڵمان بووه‌، ئه‌وجار هه‌ردوو ریوایه‌ت هێزى خۆیانیان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌هه‌مووى گرینگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ راى ئه‌وانه‌ى پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن ساڵ و نیوێك، یان دوو ساڵ پێش وه‌فاتى خۆشه‌ویست ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ هاتووه‌ و مسوڵمان بووه‌.

په‌ڕاوێزه‌كان :

1-         بڕوانه‌ : سیر اعلام النبلا‌ء، الذهبی، 2/589، و : البدایة و النهایة، 8/104،  و الطبقات، ابن سعد، 4/327، و : مجمع الزوائد، 7/135، هه‌روه‌ها ئیبنو حیببانیش ڕیوایه‌ته‌كه‌ى هێناوه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌حیحه‌كه‌یدا(به‌و مانایه‌) ، كتاب اخباره‌ عن مناقب الصحابة رضی الله عنهم ، رجالهم ،  16/109 ، رقم الحدیث : 7156 ، شعیب الأرنؤوط و ئه‌لبانى سه‌نه‌ده‌كه‌یان به‌ (سه‌حیح) له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌ .

2-         تاریخ الإسلام ،  شمس الدین الذهبی(المتوفى: 748هـ) ، تحقیق : عمر عبد السلام التدمری ، دار الكتاب العربی، بیروت ، الطبعة الثانیة‌، 1413 هـ - 1993 م .

3-         سنن أبی داود، أبو داود سلیمان بن الأشعث السِّجِسْتانی (المتوفى: 275هـ)، تحقیق: محمد محیی الدین عبد الحمید، 2/59، رقم الحدیث : 1407 المكتبة‌ العصریة، صیدا – بیروت.

4-         الاستیعاب فی معرفة‌ الأصحاب، أبو عمر یوسف بن عبد الله القرطبي(المتوفى: 463هـ)، تحقیق: علی محمد البجاوی، دار الجیل، بیروت، الطبعه‌: الأولى، 1412 هـ - 1992 م.