یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
عبدالله مه‌لا تاهير به‌حركه‌يى
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/11/2017 : 11:11:01
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌رماڵه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بى له‌شاره‌كانى كۆيه‌ و كه‌ركووك

دوای پیرۆزبونی خاكی مەدینە بەچونی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بی ئەو هاوەڵانەش كە پێشتر كۆچیان كردبوو بۆ وڵاتی حەبەشە كۆچیان كرد بۆ خاكی مەدینە، كە یەكێك لەوان پێشەوا عوسمانی كوڕی عەفان بوو، پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بی بەگەیشتنی پێشەوا عوسمان بەشاری مەدینە زۆر شادمان بوو بۆیە ئەو بەرماڵەی كە نوێژی هەینی لەسەر دەكرد فەرمانی بە ئەنەسی كوڕی مالیكی خزمەتكاری كرد كە بیهێنیت و بیكاتە دیاری پێشەوا عوسمان، پێشەوا عوسمان بەرماڵەكەی وەرگرت و خستیە سەرچاوانی و بۆنی ئەكرد وەك چۆن یەكێ بۆنی گوڵەباخی بەهار بكات، لەڕووی ئەدەبەوە هەرگیز نوێژی لەسەر ئەو بەرماڵە نەكرد بەڵكوو بەرماڵەكەی دائەخست و بەرماڵیكی دیكەی بەسەردا ئەدا بۆ ئەوەی پێ نەنێتە سەر ئەو بەرماڵە كە حەزرەت پێی موبارەكی ناوەتە سەری.

پاش كۆچی دوایی پێشەوا عوسمان بەرماڵەكە بەردەوام لەدوای كۆچی دوایی باوكەوە بۆ كوڕ گواستراوەتەوە، نەتەوەكانی ئەو بنەماڵەیە لەساڵی 1220ز هاتونەتە كوردستان و لەناوچەی تانجەڕۆ نیشتەجێ‌ بوون، بەهۆی تێكەڵاو بوون لەگەڵ كوردەكان ئەوانیش وردە وردە بەتەواوی بونەتە كورد، دواتر لە تانجەڕۆ كۆچیان كردووە بۆ شاری كۆیە، وەلەدەوروبەری ساڵی 1866ز لەكۆیەوە گواستویانەتەوە بۆ شاری كەركووك و لەوێ‌ نیشتەجێ‌ بوون، ناوەكانی تر بە وردی كە بەرماڵەیان بۆ بەجێماوە بەم شێوەیە:

كەوتە لای ئەبانی كوڕی پێشەوا عوسمان، دوای كۆچی دوایی ئەبان لەساڵی 104 كۆچی بەرماڵەكە كەوتە لای أبو عبدالله الخفیف، پاشان حەمدوون، طاهیر، داود، اخ بابا، حەمید، علا‌ء الدولة، شجاع الدین، حبیب الله، أفضل ، محمد، أویس، عبدالقاسم ، عبدالباقی، عبدالقاسمی دووەم، عبدالرحمن، محمد، ئیسماعیل، عەلی، جا پیر میكائیل کە دەکاتە باپیرەی گەورەی مەولانا خالیدی شارەزووری، ئیبراهیم، ئەبوبەكر، سەعدەدین، مەنصوور، ئیبراهیم، محمد، ئیسماعیل، حەسەن، ئاصەف، خضر، سەعدی.

سەعدی كێ یە؟

لەساڵی 1737ز لەشاری كۆیە لەدایك بووە، دوای تەواوكردنی خوێندن دەستی كردووە بە دەرس دانەوەو كتێب دانان، دەلێن ئەوەندەی كتێب داناوە كتێبەكانی خۆی خستووەتە سەریەك و لەپاڵیاندا وەستاوە دانراوەكانی بەقەدەر باڵای خۆی بەرز بووە، یەك لەكتێبەكانی ئەبو سەنای ئالووسی تەفسیرزان پەسەند نامەی بۆ نوسیوە، مەلا سەعدی لەساڵی 1844ز لە كۆیە كۆچی دوایی كردووە.

دوای مەلا سەعدی بەرماڵەكە كەوتوەتە لای حاجی محمد ئەفەندی، كە لەدەوروبەری ساڵی 1819ز لەدایك بووە، دەوروبەری ساڵی 1866ز لەكۆیەوە ماڵی گواستوەتەوە بۆ كەركوك، وە لەلایەن سوڵتانی عوسمانیەوە موچەی بەناوی (خادم السجادة) بۆ بڕاوەتەوەو خانوێكی تایبەت بۆ پاراستنی بەرماڵەكەو زیارەتكردنی لەلایەن سوڵتانەوە دروستكراوە، حاجی محمد لەساڵی 1887ز كۆچی دوایی كردووە.

دوای حاجی محمد بەرماڵەكە كەوتوەتە دەست حاجی ئەمینی كوڕی كە لەساڵی 1914ز كۆچی دوایی كردووە.

دوای حاجی ئەمین بەرماڵەكە كەوتوەتە دەست ڕەفیق ئەفەندی كوڕی كە لەساڵی 1866ز لەدایك بووە، دەرسی لەخزمەت مامۆستا عەلی حیكمەت ئەفەندی خوێندووە، شاعیر بووە و شیعری بەكوردی و فارسی توركی و عەرەبی هەیە، هەر لەسەردەمی ئەویشدا ئەو خانوەی بەرماڵەكەی تێدا پارێزرابوو لەكاتی جەنگی جیهانی یەكەم تووشی داڕمان بوو بۆیە مەلیك فەیسەلی یەكەم دوبارە لەساڵی 1921ز خانوەكەی نۆژەن كردەوە، ڕەفیق ئەفەندی لە ساڵی 1936ز كۆچی دوایی كردووە.

دوای ئەو بەرماڵەكە كەوتوەتە لای هەرسێ كوڕەكانی ڕەفیق ئەفەندی : عەلی و ڕەئفەت و ئەمجەد.

عەلی لەساڵی 1901ز لەدایك بووەو براگەورەیان بووە، لەساڵی 1926ز بوەتە مامۆستای سەرەتایی، زمانەكانی كوردی و عەرەبی و فارسی و توركی زانیوە،

زانایان و مێژوونوسان و لێكۆڵەرەوان هیچ گومانیان لە ڕاست و دروستی ئەو بەرماڵە نیە كە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ پێشەوا عوسمان، بنەماڵەكە چەندەها بەڵگەنامەیان هەیە كە ئەوە دەسەلمێنی ئەو بەرماڵە هەمان ئەو بەرماڵەیە كە پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بی بەخشیتیە پێشەوا عوسمان، زانای گەورە ئەبوبەكر موصەنیف كە لەساڵی 1605ز كۆچی دوایی كردووە باسی ئەم بەرماڵەی كردووە و ڕشتەكەی نوسیوە، هەروەها زانای تەفسیرزان ئەبو سەنای ئالووسی و خاوەن تەفسیری (روح المعاني) و قازی داودی دێرێ و چەندەها زانای تر دانیان بەڕاست و دروستی ئەم بابەتەدا ناوە.

مامۆستا عبدالكریمی مودەڕیس دەڵێت: من خۆم چەند جار چووم زیارەتم كردووە.

مامۆستا طەیب بەحركەیی دەڵێت: منیش لەگەڵ مامۆستایان مەلا فائیز مەلا عبدالله بێتواتەیی و مەلا سەید عبدالله گردەسۆری و مەلا عبدالمجیدی قوطب و چەند كەسێكی تر بەخزمەتی ئەو بەرماڵە گەیشتین لەسەرەتای ساڵی حەفتاکان.

هەروەها سوڵتانەكانی عوسمانی سوڵتان عبدالمجیدی یەكەم و سوڵتان عبدالحمیدی دووەم هەردوكیان لەسەردەمی خۆیاندا زۆر هەوڵیانداوە ئەم بەرماڵە لە خاوەنەكانیان بكڕن بە نرخێكی زۆر، بەڵام ئەم بنەماڵەیە ڕازی نەبوون ئەم بەرماڵەیان لەدەست بچێت، گرنگی پێدانی سوڵتانەكانی عوسمانی دوپاتكردنەوەی ڕاست و دروستی ئەوەیە كە ئەو بەرماڵە هی پێغەمبەر بووە درودی خوای لەسەربی.

ئەو بەرماڵە ئێستا لە كوێ یە؟

دەگوترێت یەكێك لەكەسە دەست ڕۆیشتوەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق (عزت دووری) بەزۆرداری لەدەست ئەم بنەماڵەی دەرهێناوەو بۆخۆی بردویەتی.

..

كانگاكان:

1- الریاض النضرة فی مناقب العشرة/ المحب الطبري: 2/ 12

2- دلیل تأریخ مشاهیر ألویة العراقیة/ عبدالمجید فهمی حسن: 283-280/2

3- علماؤنا فی خدمة العلم والدین/ عبدالكریم مدرس: 221.

4- حیاة الأمجاد من العلما‌ء الأكراد/ طاهر ملا عبدالله البحركی: 310- 309 / 1

5- عقد الجمان/ حمدی سلفی و تحسین دوسكی: 929-928 / 3

6- بنەماڵەی زانیاران/ م.عبدالكریمی مودەڕیس: 603-611.

7- مێژووی زانایانی كورد/ مەلا طاهر بەحركەیی: 412-411/1