یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سلێمانى: مامۆستا شێخ فاتحی قه‌ره‌داغی كۆچى دواييكرد    *****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد   
مه‌لا یاسین وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/03/2018 : 12:05:13
قه‌باره‌ی فۆنت
کامیان زیاتر دینی بۆ خزمەتی سیاسەتی خۆی بەکارهێناوە؟ ئیسلامیەکان یان عەلمانیەکان؟

بۆچی کاتێک باسی دوورخستنەوەی مامۆستایانی ئاینی لە حیزب و سیاسەت دەکرێت ئیسلامیەکان قەڵس دەبن و عەلمانیەکان بێدەنگن؟

بۆ وەڵامی پرسیاری یەکەم،

ئەگەر ئێمە ململانێی ئەو چەند ساڵەی حیزبەکانی کوردستان بەنمونە وەربگرین دەبینین حیزبە عەلمانیەکان زۆر زیاتر دینیان بۆ سودی حیزبی و سیاسی خۆیان بەکارهێناوەو هیچ پێکهاتەو دامو دەزگایەکی دینی نیە نەیان خستبێتە ژێر هەژموونی خۆیان، لەکاتێکدا ئەوان بەپێی بیروباوەڕی عەلمانیانەی خۆیان نەدەبوو دەست وەربدەنە کاروباری هیچ دینێکەوە.

حیزبی عەلمانی لەکوردستاندا لەلایەکەوە دژایەتی دینی کردوە بەشێوەی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ، لەولاشەوە هەوڵی داوە کەسایەتی و پێکهاتە دینیەکان بخاتە خزمەت سیاسەتی خۆیەوە .

تا ئێستاش هەرچی دامەزراوەی گرنگی ئاینی هەیە لە ژێر هەژموونی حیزبە عەلمانیە دەسەڵاتدارەکان دایە، هەر لە وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانەوە کە گرنگترین دامەزراوەی پەیوەندیدارن بە کاروباری ئاینیەوە تا کۆلیژو پەیمانگا دینیەکان و قوتابخانە ئیسلامیەکان و ... هتد .

حیزبی عەلمانی لە کوردستان توانیویەتی هەموو پێگەو پیرۆزیە ئاینیەکانی بەشێوازی جیا جیا بۆ خزمەتی خۆی بەکاربێنێ، وەک: مزگەوت ، تەکیەو خانەقا، بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی ئاینی و شێخانی تەریقەت ، کوبونەوەو کۆڕبەندە ئیسلامیەکان .

ئەوان کەسایەتی و زانایانی ئاینیان لە ململانێی سیاسی و حیزبی و هەڵبژاردنەکان و تەنانەت لەشەڕی ناوخۆش دا بۆ قازانجی خۆیان بەکارهێناوە .

لەولاوە حیزبی ئیسلامی کە لە بنەڕەتدا ئامانجی بەیەکەوە گرێدانی دین و سیاسەتە، گەرچی هەوڵی داوە زۆرترین زاناو کەسایەتی دینی لەخۆی کۆ بکاتەوەو لەوڕێیەوە هەوڵی خزمەت کردن بە ئیسلام و گەیشتن بە دەسەڵات بدات ، دروشمەکانیشی (وەک باوەڕو ئایدیۆلۆژیا نەک وەک بەکارهێنان) زۆربەیان دروشمی دینی بوون بەڵام بە چارەگی حیزبە عەلمانیەکان سودی سیاسی لە دین وەرنەگرتوە، چونکە لە بنەڕەتدا حیزبی ئیسلامی بەو نیەتە دروست بوە خزمەتی دین بکات نەک دین بۆ خزمەتی خۆی بەکاربێنێ، جا لەوەدا چەند سەرکەوتوو بوەو شێوازی کارکردنی تاچەند تەندروست بوە ئەوە شتێکی ترە .

حیزبی ئیسلامی جگە لە کاندیدکردنی چەند بانگخوازو مامۆستایەکی ئاینی بۆ هەڵبژاردنەکان پێم وانیە سودی سیاسیان لە دین وەرگرتبێت، ئەڵبەت حیزبە عەلمانیەکان لەوەش دا لەوان دوانەکەوتوون و چەندین کەسایەتی ئاینیان بۆ هەڵبژاردن و دەنگ کۆکردنەوە بەکارهێناوە .

لێرەدا پرسیاری دووەم دێتە پێشەوە،

مادام حیزبە عەلمانیەکان لە ئیسلامیەکان زیاتر ئاین و زانایانی ئاینیان بەکار هێناوە بۆخۆیان، تەنانەت ژمارەی مەلایەکانیان لە مەلا ئیسلامیەکان زیاترە و کۆنتڕۆڵی ڕێکخراوو دامەزراوە دینیەکان لە ژێر دەست دایە، ئەی بۆچی کە قسە دێتە سەر دوور خستنەوەی زانایانی ئاینی‌ لە حیزبە سیاسیەکان خەڵکی ئیسلامی زیاتر قەڵس دەبن؟ لەکاتێکدا ڕزگار کردن و دەرهێنانی زانایان و کاروباری ئاینی لەدەستی حیزبەکان بە قازانجی دین و زیانی حیزبە عەلمانیە دەسەڵاتدارەکانە ؟!

بەڕای من هۆکارەکەی تێنەگەیشتنی ئەو بەڕێزانەیە لە سروشتی کاری بانگەوازو لێکجیایی لەگەڵ حیزبایەتی و کاری سیاسی لەلایەک و دەرک نەکردنیانە بەو یاریەی حیزبە گەورەکان دەیکەن لەڕێی زانایان و دەزگا ئاینیەکانەوە.

لەولاوەش عەلمانیەکان لە نهێنی گەمەکە تێگەیشتوون و بێ دروست کردنی دەنگ و هەرا دەیانەوێ درێژەی پێ بدەن .

لەوانەیە هۆکاری تریش هەبن من ئاگاداریان نەبم، یان من هەر لە بنەڕەتەوە هەڵەبم لە هەڵسەنگاندنەکان ...

خوا زاناترینە