یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێـتی زانایان خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری مه‌راسیمێكی كه‌نیسه‌ی (مریم العزرا‌ء) ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان هه‌واڵێكی سایتی (لڤین)و رۆژنامه‌ی (ژیان) ره‌ت ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   وه‌زیری ئه‌وقاف لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا: حوكمی واجب بوونی باڵاپۆشی (حیجاب) روون ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   هه‌ولێر: كونسوڵی فه‌ڵه‌ستین سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   هه‌ڵه‌بجه‌: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی خه‌ڵات ده‌كات    *****    *****   یەکێتی زانایان سەبارەت بە بەرنامە ئایینەکان روونکردنەوەیەك بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   بۆچی خورما بۆ رۆژوەوانان گرنگە؟    *****    *****   لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   ماوەی بە رۆژبوون لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا 20 بۆ 21 کاژێرە   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/04/2019 : 16:57:27
قه‌باره‌ی فۆنت
خواپەرستی لەنێوان ئەرک و چێژدا

هیچ گومان لەوەدانیە کەپەروەردیگار مرۆڤ وئەجندەی بۆبەندایەتی ئافراندون مەبەستی سەرەکی لەدروستکردنیان خواپەرستیە،وەک دەفەرموێت(وما خلقت الجن والانس الا لیعبدون)الذاریات:٥٦،واتە ئێمە مرۆڤ وئەجنەمان بۆهیچ شتێ دروست نەکردون تەنها بۆخواپەرستی نەبێ،وەخوای گەورە بەڕاسپاردەی خۆی ئەفەرموێ(وعبد ربك حتی یاتیك الیقین)الحجر:۹۹،واتە بەندایەتی خوا بکە تادەگەی بەمردن وئەگەڕێیەوە لای من

یاخود ئەفەرموێ(فاذا فرغت فانصب والی ربك فارغب)الشرح:۸،واتە دوابەدوای کارێکی خێرو چاک ڕاستەو خۆ بڕۆسەرکارێکی تری خێر،لەوکاتەی بەتاڵی بگەڕێوە لای خواو هەوڵی ڕەزامەندی ئەو بدە لەتەواوی کارەکانت،یاخود داوای شەونوێژو هەستانەوەو قورئان خوێندنی لێ ئەکات و(قم الیل الا قلیلا٭نصفه اوانقص منه قلیلا٭اوزد علیه ورتل القران ترتیلا)المزمل:۲واتە شەو هەستەوەزیندوی بکەوەو تەنهاکەمێکی نەبێ،کاتێ خۆشەویستی جیهانیان ئەم داوایانەی لای پەروەردیگار پێدەگاو بەجۆرێک بەندایەتی ئەکاو خۆی ماندوئەکات تادایکمان حەزرەتی عائیشە ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لەسەربێ بەزەیی پێدا دێتەوەو پێی دەفەرموێ:ئەی خۆشەویستی خوا ئەوهەموو هیلاکی وماندوبونەت لەپای چی ئەی خوا لەگوناهی پێش وپاشت خۆشنەبوەو بەڵێنی بەهەشتی پێنەداوی؟لەوەڵامدا ئەفەرموێ (افلا اکون عبدا شکورا)ئەی ناکرێ بەندەیەکی سوپاس گوزارو شوکرانە بژێربم،هەرخۆی ئەفەرموێ ڕۆژانە سەدجار داوای لێخۆشبون لەخوای گەورە ئەکەم،وەزۆر نزای کردوەو فەرمویەتی دوعاکردن کرۆکی خواپەرستیە وەنوێژیش میعڕاجی ئیماندارە،بەندایەتی لەلای پێغەمبەری خواو هاوەڵانی و پیاوی خوایی چێژبوەو لەزەتێکی زۆریان لێبینیوە،ئەوەتە پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەربێ نوێژ ڕۆناهی چاوانە،ئەی فەرموە بیلالی بانگبێژ ارحنا یابلال دڵمان ئاودێرو ئاسودەبکە ئەی بیلال بەبانگدان یاخود شەوانە جێگای خەوو حەوانەوەی جێ هێشتوەو مۆڵەتی لەخاتو عائیشە وەرگرتوە تاکو ڕازو نیاز موناجات لەگەڵ خوای خۆی بکاو بکەوێتە کڕنۆش و نوزانەوەو پاڕانەوە

هاوەڵانی بەهەمان شێوە بەشێوەیەک بەندایەتیان کردوە وەکو خۆراکی ژیان بۆیان ڕوانیە کاتێ چونەتە ناونوێژو ڕازو نیازیان لەگەڵ خوا کردوە هیچ شتێ  نەیتوانیوە ئەم پەیوەندی و نزیکیەیان پێ ببڕێ لەکتێبە مێژوییەکان باسکراوە هاوەڵی واهەبوە لەناو نوێژ مار پێ وەداوە هی واهەبوە دوپشک پێی وەداوە هی واهەبوە تیری بۆهاوێژراوەو لەلاشەی چەقیوە  کەچی خۆیان لەگورە نەبردوەو نوێژیان نەبڕیوە،ئیمامی عەلی ئەفەرموێ سێ جۆر بەندایەتی هەیە بەندایەتی عەوامانە یاخود تیجاری،بەندایەتی عابیدانە،بەندایەتی عاریفانە

عەوامانە هی خەڵکی گشتیە بەندایەتی ئەکا وەک چاولێکەریەک یاخود بەمنەت ئەی کا،هی عابیدانە بۆبەدەست هێنانی بەهەشتە،هی عاریفانە بۆ ڕەزامەندی خواو دیتنی جوانی و جەماڵی خوایە تەنها خوایان گەرەکە بەهەشتیشیان بێ خوا ناوێ،وەک ڕابیعەی عەدەوی ڕەزای خوای لێبێ ئەی فەرمو خوایە نە لەبەر خۆشی بەهەشت تۆدەپەرستم نەلەترسی دۆزەخیشە بەڵکو حەقێکی خوایت لەسەرمە ئەبێ بت پەرستم من تەنهاتەنها تۆم گەرەکە بۆیە ئەیفەرمووگەر بێت ونێوانی من وتۆ باشبێ وئاوەدان بێ،بەیینی من هەموو عالەم چۆڵ ووێران بێ باکم نیە،ئەوان لەگۆریشدا ئۆقرەناگرن گەر نوێژو ڕاز نەکەن،ئەوان ئەوەندە بەتاسەوە ئەوەندە بەخشوع و ملکەچیەوە نوێژیان دەکرد ئینجا دەیفەرموو خوایە یان دڵم لەنوێژ ئامادەبکە،یاخود نوێژی بێ دڵم لێ قەبول بکە،پرسیارەکە ئالێرەیە چێژی ئەوان بۆبەندایەتی وخواپەرستی لەکوێ،ئەرکولەسەر شان گران بونی بەندایەتی لای ئێمە لەکوێ،ئێمه لەبەر دوری لەخواو تێکەڵبونی حەرام و سیاسەتی نادروست وفەوزاو غەوغای ژیان وهەڵپەمان بۆ پلەو پۆستی دونیایی وێرانی دڵ وپەرتەوازەیی بیرو لاوازی ئیمان ئەم چێژە لەبەندایەتی وەرناگرین،گەر نوێژدەکەین هەروەکو ئەوە وایە لەبەرامبەر دوژمن ڕاوەستاین پەلەمانە هەرچی زوە تەواو بێ،خۆشەویستی جیهانیان درودی خوای لەسەربێ ئەفەرموێ،مرۆڤی ئیماندار لەناومزگەوتو بەندایەتی وەکو ماسی وایە لەناو ئاو هەر بێتە دەر دەخنکێ،مروڤی مونافقیش لەناو مزگەوت وبەندایەتی وەکو باڵندەوایە لەناو قەفەس هەر خوا خوایەتی کەلێنێکی هەبێ ودەرگای لێ بکرێتەوەو خۆی ڕزگار بکات.