یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەکات    *****    *****   پشدەر: قایمقامی شارەکە سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقێ دھوک چادرەکا مەزن پێشکێشی کەمپێ دکەت بو مزگەفتێ    *****    *****   شه‌قڵاوه‌: یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند دام و دەزگایەکی دەڤەرەکە بەسەردەکاتەوە    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەژداری تیروپشکی مورشیدانی حەج دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقي سليماني يه كيتي زانايان به شداري تيرو پشكي ريبه راني ئايني حه ج ده كات    *****    *****   لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   لقي سليماني يه كيتي زانايان به شداري كونفرانسي زانستي زاناو عه للامه ي كورد ماموستا مه لا ( عبدالرحمن پينجويني ) ده كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا یاسین مه‌لا سالح هه‌ڵه‌بجه‌یی كۆچی دوایی كرد   
د.ئومێد پردمه‌مكی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/05/2019 : 01:10:32
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕەمەزان شای مانگەکان

 

بەهاتوو چۆی هەموو ساڵێك میوانێکەو بەڕێوەیە
میوانی من میوانی تۆ میوانی ئێمە و ئێوەیە

 

 

ئەو میوانی هەرماڵێکی موسڵمانە بێ جیاوازی 
دەسا کە هات واپێت دەڵێم ئەی موسڵمان ئەی گەنجی جوان سستی نەکەی لە پێشوازی

 

چۆن خۆمان ئامادە بكەین بۆ مانگى ڕەمەزان؟

 

یەكەم: ئامادەبوونى دەرروونى و زانستى بۆ ئەم مانگە پیرۆزە:
پاڕانەوە لەخواى گەورە بە هەر دوعایەك كە دەیزانى، وەك ئەم دوعایە 
((اللهُمَّ سَلِمني إلى رَمَضان وَسَلِم لي رَمَضان وتَسَلمه مِني مُتَقَبيلاً)).

 

 

* هێنانى چەند نیەتێك پێش هاتنى ڕەمەزان، چونكە
(أبو هریرة) رضي الله عنه دەگێڕێتەوە لە فەرموودەیەكى قودسى دا خواى گەورە دەفەرمووێ:
" إذا تَحَدثَ عَبدي بِأن يَعمَلَ حَسَنَةَ فأَنا أَكتُبُها لَه حَسَنَة " (صحيح مسلم).

 

 

واتە: ئەگەر بەندەكەم نیەتى كردنی چاكەى هێنا ئەوا من بە چاكە بۆى دەنووسم.
لەو نیەتانەى كە پێویستە بهێنرێت پێش مانگى ڕەمەزان:

 

1 ـ نیەتى (خەتم كردنى) تەواوكردنى قورئان لە جارێك زیاتر لەگەڵ تێگەیشتن لە ماناكەى.

2 ـ نیەتى تەوبەكردنى راست لە هەموو تاوانەكانى پێشوو.

3 ـ نیەتى ئەوەى كە ئەم مانگە سەرەتاییەك بێت بۆ كردنى خێرو ئەنجامدانى كارى چاكە و بەردەوامبوون لەسەرى بە پشتیوانى خوا تائەو ڕۆژەى دەگەڕێینەوە بۆ لاى خۆى.

4 ـ نیەتى دەستكەوتنى زۆرترین بڕى چاكە لە مانگە، چونكە لە مانگە دا پاداشت و چاكە چەندجارە دەبێتەوە.

5 ـ نیەتى چاككردنى ڕەوشت وڕەفتار ونواندنى هەڵسو كەوتى چاك لەگەڵ خەڵك و زمان شرینى لەگەڵیاندا.

6 ـ نیەتى كاكردن بۆ ئەم دینە پیرۆزە وبڵاوكردنەوەى لە نێوان خەڵكدا بە سوود وەرگرتن لەوەى كە لە مانگە پیرۆزە ئیمانى خەڵكى بەرز دەبێتەوە.

7 ـ نیەتى دانانى بەرنامەیەك پڕ لە عیبادەت و پەرستن وزیكر كردن دەست پێوەگرتنى و پشتگوێ نەخستنى.

* خوێندنەوەى كتێبى دینى پێش هاتنى مانگى ڕەمەزان: ئەویش بریتیە لە خوێندنەوەى چەند كتێبێكى سوود بەخش بە تایبەت ئەو كتێبانەى كە باسى فەزڵ و گەورەیى وئەحكامەكانی مانگى ڕەمەزان دەكەن،

 

براى موسوڵمان خوشكى موسوڵمان هەوڵبدە سوود وەربگریت لە گەورەیى و فەزڵى ئەم مانگە، چونكە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت:
" إذَا جَاءَ رَمَضَان فُتِحَ أبْوابُ الجَنَّة، وغُلِقَت أبوابُ النِّيران، وَصُفِدَتِ الشَّيطان " (أخرجه البخاري: (4/97) رقم: 1898).

 

 

واتە: كە مانگى ڕەمەزان بەسەردا دێت دەرگاكانى بەهەشت دەكرێنەوە، و دەرگاكانى دۆزەخیش دادەخرێن، و شەیتانەكان زنجیر دەكرێن. 
مانگى ڕەمەزان شەوێكى تێدایە كە مەلائیكەكان داواى لێخۆشبوون دەكەن، پاداشت وچاكەى تێدا چەند جارەدەبێتەوە.

 

 

وە ڕۆژوو لە گەورەترینی ئەو پەرستشانەیە كە موسڵمان ڕادەهێنێت لەسەر ئیخلاس, 
لەبەر ئەوەی ڕۆژووەوان كەس پێی نازانێت جگە لەخوا نەبێت, 
خوای كاربەجێ‌ پاداشتی ڕۆژووی شاردۆتەوە بۆ لای خۆی, هەروەكو چۆن ڕۆژووەوان ڕۆژووەكەی دەشارێتەوە لە خەڵكی,
وە ئەو خوایەی كەیەكێك لە ناوو سیفەتە بەرزو پیرۆزەكانی بریتیەلە (الكریم) 
واتە: بەخشندە, لەپاداشت وبەخشیندا زۆر نەبێت نابەخشێت,
وەكو لە فەرموودەیەكی قودسیدا هاتووە كە خوای گەورە دەفەرموێت:
" كُلُّ عَمَلِ ابنِ آدَمَ لَهُ إلا الصِّيَامَ ، فَإِنَّهُ لِي ، وَأَنَا أَجْزِي بِه " [البخاری (١٧٦١) ومسلم (١٩٤٦)]

 

واتە: هەموو كردەوەكانی مرۆڤ بۆخۆیەتی, جگە لە ڕۆژوو نەبێت كە بۆمنەو هەر خۆمیش پاداشتی دەدەمەوە.

پێشوازی لەڕەمەزان دەكەن بەدەستگرتن بەكاتەوە وبەسەربردنی لە چاكەو گوێڕایەڵیدا

 

كات بەنرخە, لەبەنرخی وگرنگی كاتەوەیە كەئەوەی لێ بڕوات هەرگیز ناگەڕێتەوە تا ڕۆژی دوایی,
هەروەها خودی كات هۆكاری خۆشبەختی وبەدبەختی و ڕزگاربوون و تیاچوونە... 
ئالێرەوەیە كە پێشینی چاكی ئەم ئوممەتە كۆششی لەڕادەبەدەریان كردووە لە پاراستنی تەمەنیان و پاراستنی كاتەكانیان و بەفیڕۆنەدانی و سووربوونیان لەسەری زیاتر لەسووربوونیان لە پارەودراو...

 

بۆ نموونە: سعیدی كوڕی عبدالعزیز بە عومەیری كوڕی هانئی وت دەبینم كە زمانت پشوو نادات لە زیكرویادی خوا, ئایا ڕۆژی چەندجار زیكرو تەسبیحاتی خوا دەكەیت؟ ئەویش لەوەڵامدا ووتی: سەد هەزار جار !,

وە ئەوە سعیدی كوڕی مسیبە كە دەڵێت: چل ساڵە نوێژێكی جەماعەتم لەدەست نەچووە !

وە پیاوێك بە عامری كوڕی عبدقیسی وت: بوەستە باقسەت لەگەڵدا بكەم, ئەویش وتی: خۆر بوەستێنە(واتە با كاتم نەڕوات)!

 

جارێكیان كۆمەڵێك خەڵك لای معروفی كەرخی زۆر دادەنیشن, ئەویش پێیان دەڵێت: ئایا ناتانەوێت هەستن؟ چونكە بەڕاستی فریشتەی خۆر پشوو نادات لە سووڕدانی.
ئەو پەرستشانەی كەلە مانگی ڕەمەزاندا دەكرێت :

 

 

یەكەم: بەڕۆژووبون لە ڕۆژەكەیدا:
لەبەر ئەم ئایەتە
[فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ‌ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِ‌يضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ‌ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ‌ ۗ] (البقرە: ١٨٥)

 

واتە: ئەگەر هەركەسێكتان مانگی ڕەمەزانی بەسەرهات, وە ڕێبوار ونەخۆش نەبوو, بڕووبیانووی شەرعیشی نەبوو, دەبێ بەڕۆژووبێت, ئینجا ئەو كەسەشتان كەنەخۆشە یان لەسەفەرە ڕۆژووەكەی دەشكێنێ ودەبێ لە ڕۆژانی دیكەدا چەند ڕۆژێكی تر بەقەزا بگرێتەوە.

 

وە هەروەها لەبەر ئەم فەرموودەیە كە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت
" مَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ "(متفق عليه)

 

.واتە: ئەوەی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرێت باوەڕی پێ هەبێت وبەچاوەڕوانی پاداشتەوە, ئەوا خوا لەو تاوانانەی ڕابردووی خۆش دەبێت.

 

دووەم: نوێژی تەراویح:
لەبەر ئەم فەرموودەیە كە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت
" مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ"(متفق عليه) .

 

واتە: ئەوەی نوێژی تەراویحی مانگی ڕەمەزان ئەنجام بدات و باوەڕی پێ هەبێت وبەچاوەڕوانی پاداشتەوە, ئەوا خوا لە تاوانی پێشووی خۆش دەبێت.

 

وە مانگی قورئانە, خوای پەروەردگار دەفەرموێت
[ شَهْرُ‌ رَ‌مَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْ‌آنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْ‌قَانِ] (البقرە: ١٨٥)

 

واتە: مانگی ڕەمەزان ئەو مانگەیە كە قورئانی تێدا نێردراوەتە خوارەوە, كە ڕێنمایی مەردوم دەكات بۆ گشت كارێكی چاك وچەندین بەڵگەونیشانەی زۆر ڕوونی تێدایە بۆ شارەزایی ڕێی هەق و جیاكردەونەی ڕاست وناڕاست.

وە جبریل(علیە السلام) لەم مانگەدا قورئانی بە پێغەمبەر دەخوێندەوە. هەربۆیە پێشینی چاكی ئەم ئوممەتە لەم مانگەدا خۆیان تەرخان دەكرد بۆ خوێندنەوەو تێڕامانی زیاتر لە قورئان.

پێشەوا زوهری(ڕەحمەتی خوای لێبێت) كە ڕەمەزان دەهات دەیوت: بەڕاستی ئەو مانگە بریتیە لە خوێندنی قورئان و نان بەخشین.

وە عبدالرزاق دەڵێت: كە مانگی ڕەمەزان دەهات سفیانی سەوری(ڕەحمەتی خوای لێبێت) هەموو پەرستشەكانی واز لێدەهێناو ڕووی دەكردە قورئان خوێندن.

وە هەروەها زبیدی یەمانی كە مانگی ڕەمەزان دەهات, قورئانەكانی كۆدەكردەوەو هاوەڵەكانیشی بۆ كۆدەكردەوە بۆئەوەی بیخوێننەوە.

 

چوارەم: بەربانگ كردنەوە بە ڕۆژووەوان :
لەبەر ئەم فەرموودەیە كە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)
دەفەرموێت
" مَنْ فَطَّرَ صَائِمًا كَانَ لَهُ مِثْلُ أَجْرِهِ غَيْرَ أَنَّهُ لَا يَنْقُصُ مِنْ أَجْرِ الصَّائِمِ شَيْئًا "(رواه أحمد والنسائي وصححه الألباني) .

 

واتە: ئەوەی بەربانگ بە ڕۆژووەوانێك بكاتەوە ئەوا وەكو ڕۆژووگرەكە پاداشتی بۆ هەیە, وە جگە لەوەی كە هیچ لەپاداشتی ڕۆژووەوانەكە كەم ناكات.

 

پێنجەم: بەخشین :
پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم)
لە هەموو كەس بەخشندەتر بووە, وەبەتایبەت لە ڕەمەزاندا زۆر بەخشندەبووە, لەو كاتەی كە جبریل دەهاتە لای وقورئانی پێدەخوێند, وە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) لە بایەكی هەڵكردوو زیاتر خێری دەبەخشیەوە. (متفق علیە)

 

یەكێك لەشێوازەكانی بەخشین بریتیە لە خواردن دان بە خەڵك,

 

ئەبو سواری عدوی دەڵێت: كۆمەڵێك لە پیاوانی هۆزی عەدی لە مزگەوت نوێژیان دەكرد, هەرگیز هیچ یەكێكیان بەتەنها بەربانگی نەدەكردەوە, ئەگەر كەسێكی دەست بكەوتایە لەگەڵیدا نانی بخواردایە ئەوا ئەمیش دەیخوارد, وە ئەگەرنا بەشە خواردنەكەی دەبردە مزگەوت و لەگەڵ خەڵكیدا دەیخوارد!
وەهەروەها عبدالله ی كوڕی ئیمامی عومەر(ڕەزای خوایان لێبێت) بەربانگی نەدەكردەوە مەگەر لەگەڵ هەتیوو هەژارەكاندا نەبوایە.

 

 

شەشەم: عەمرەكردن لە ڕەمەزاندا :
لەبەر ئەم فەرموودەیە كە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت
" عمرة في رمضان تعدل حجة"وفي رواية "حجة معي متفق عليه)." 
واتە: عەمرەیەك لە ڕەمەزاندا بەرامبەرە بە حەجێك. لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە كە دەفەرموێت" بەرامبەرە بە حەجێك

 

 

د.ئومێد محمد پردمەمکی 
1/5/2019