یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   شاندێکی یەکێتی زانایان سەردانی لقی ۱۹ ی پارتی دەکەن    *****    *****   لەسەر راسپاردەی سەرۆکی یەکێتی زانایان کێشەی نێوان مامۆستا مەلا فاتح و مامۆستا هەڵۆ لە لقی سلێمانی چارەسەر کرا    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: ناکرێ مینبەر بۆ تەشهیرو یەکتر شکاندن و ململانێ و کاردانەوە بەکار بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن وەڵزی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان جه‌ژنی قوربان له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كات    *****    *****   لە مەراسیمێکدا دیاری بەسەر کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی دەڤەری زیارەت و دەوروبەری دابەش کرا    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان سەردانی شارەوانی و ئەوقافی شارەکە دەکەن    *****    *****   سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی كوردستان24 یه‌كێتی زانایان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   پرسەنامەی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەبۆنەی کۆچی دوای مامۆستا ملا کاکە احمدی چۆمان    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەژداری کۆبوونەوەی لێژنەکانی ئامادەکاری پێشوازی جەژنی قوربان دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/08/2019 : 23:11:28
قه‌باره‌ی فۆنت
چۆنیەتی و مەرج و ئادابەکانی قوربانی

جارێ بەرلەهەر شتێ پێویستە لەسەرمان شوکرانەی خوا بکەین لەسەر ئەو بەخششو خەڵاتەی کەبەسەر مرۆڤایەتی داڕشت ئەویش بەزەیی هاتنەوە پێی و ناردنی بەرانێک تاکو سەر ببڕێت وبکرێتە قوربانی ببێتە سونەتی ژیان بۆمان

قوربانی عیبادەتێکی گەورەو پێ لەماڵ ونەفس نانە،وەیادکردنەەی باوکی پێغەمبەرانە سەلامی خوایان لەسەربێ،وەگوێڕایەڵی بەندە بۆخوای تێدایە وەکو گوێڕایەڵی حەزرەتی ئیبراهیم بۆ خوا،وەگوێڕایەڵی کوڕ بۆ باوکیشی تێدایە وەک گوێڕایەڵی حەزرەتی ئیسماعیل بۆ حەزرەتی ئیبراهیمی باوکی،ئێستا گەر بێینە سەر قوربانیکردن وسەرەتا بزانین قوربانی چیەو پێناسەی بکەین:بریتی یە لە سەر بڕینی ئاژەڵی دیاری کراو لەڕۆژانی جەژنی قوربان بەنیەتی قوربانی،

خوا ئەفەرموێت(والبدن جعلناها لکم من شعائر اللە)الحج:۳٦،

وەخوا بەحەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەر بێ دەفەرموێ(فصل لربك وانحر)الكوثر:۲

وەفەرمایشتی حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەر بێ لەم بارەوە (ضحی بكبشین املحین اقرنین ذبحهما بیده وسمی وكبر ووضع رجله علی صفاحهما)

قوربانیكردن لای جمهوری زانایان سونەتێکی موئەککەدەیە

کەچی هەندێ لەزانایان بەواجبیان داناوە لەسەر پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێ و موسڵمانانی حاڵ خۆش و هەبو،ئەمەش بەڵگەکانیانە

٭فصل لربك وانحر

٭من كان له سعة ولم یضح فلا یقربن مصلانا

٭علی كل اهل بیت فی كل عام اضحاة

خێرو پاداشتی قوربانی:حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێ ئەفەرموێت(ما عمل آدمي من عمل یوم النحر احب الی الله من اهراق الدم انه لیأتی یوم القیامة بقرونها وأشعارها وأظلافها وان الدم لیقع من الله بمكان قبل ان یقع من الارض فطیبوا بها نفسا)

ــــــــــــــــــــــــ

مەرجەکانی قوربانی:

٭ئەبێ ئەوکەسەی قوربانی دەکا خۆی خاوەنی قوربانیەکە بێ،نابێ ئاژەڵی قوربانی دزراوو زەوتکراوو حەڕام بێ

٭ئەبێ ئاژەڵەکە لەو جۆرە ئاژەڵانەبێ کە شەرع دیاریکردون بۆقوربانی کەبریتین لە حوشترو گاو مانگاو مەڕو بزن

٭ئەبێ ئاژەڵەکە ساڵی شەرعی تەواو کردبێ،بەواتای حوشتر پێنج ساڵی تەواو کردبێ،مانگاو بزن دوساڵ و مەڕیش ساڵێک،وەحەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێ دەفەرموێت(لاتبحوا الا مسنة،الا ان یعسر علیكم فتذبحوا جذعة من الضأن)

واتا:بۆقوربانی جگە لەئاژەڵی ساڵ تەواو سەر مەبڕن،مەگەر دەستتان نەکەوێت،ئەو کات مەڕێکی ددان کەوتووی لەساڵێک بچوکتر سەر ببڕن

٭پێویستە ئاژەڵەکە سەلامەت بێ لەهەر عەیبێک کە ببێتە هۆی کەم گۆشتی و لەڕو لاوازی،حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەر بێ دەفەرموێت(اربع لاتجوز في الاضاحي-وفي روایة:لاتجزئ-:العوراء البین عورها،والمریضة البین مرضها،والعرجاء البین ظلعها،والكسیر التي لاتنقي)واتا،چوار جۆر ئاژەڵ بۆ قوربانی ناشێن،ئەوەی بەئاشکرا،چاوێکی کوێرە،بەئاشکرانەخۆشە،بەئاشکرا دەشەلێت،ئەوەش کەمێشکی نەماوە،یان بەشێکی گوێی یان زمانی یا دونگی یان گوانی یا ن کلکی لێکرابێتەوە،یان لەزگمانگدا گوێی نەبن،

٭پێویستە کاتی دیاریکراوی سەربڕینی قوربانی هاتبێت،کەدوی بەرز بونەوەی خۆر بەئەندازەی ڕمێک و ئەنجامدانی نوێژوو ووتاری جەژنە،حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەر بێ دەفەرموێت(ان اول ما نبدأ بە في یومنا هذا ان نصلي،ثم نرجع فننحر،من فعله فقد اصاب سنتنا،ومن ذبح قبل فإنما هو لحم قدمه لأهله لیس من النسك في شيء)

٭پێویستە ئەوەی قوربانی ئەکا نیەت بێنێ یاخود ئەوەی کراوەتە وەکیل ئەو نیەتەکە بێنێ،چونکە هیچ بەندایەتیەک بێ نیەت وەرناگیرێ،حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەر بێ دەفەرموێ(انما الاعمال بالنیات)خۆی قوربانی کردوەو نیەتیشی لێهێناوە

ـــــــــــــــــــــــــ

سونەتەکانی قوربانی:

٭سونەتە ئەو کەسەی قوربانی دەکا لەدەڕۆژی سەرەتای مانگی قورباندا هیچ موویەک لەخۆی نەکاتەوەو نینۆکی نەکات هەتا قوربانیەکەی سەردەبڕێت،حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت(من کان لە ذبح یذبحه فاذا اهل هلال ذی الحجة فلا یاخذن من شعره ولا من اظفاره شیئا حتی یضحي)

٭سونەتە ئەوکەسەی ئاژەڵەکە سەر دەبڕێت ڕوەو قیبلە ولەسەر لای چەپ ڕایبخات پێی بخاتە سەر ڕاستی ئەستۆی ئاژەڵەکە،ئەنەسی کوڕی مالک ڕەزای خوای لەسەربێ دەفەرموێ(ضحی النبيُ "صلی الله علیه وسلم"بکبشین املحین اقرنین ذبحهما بیده وسمی وكبر ووضع رجله علی صفاحهما)

٭سونەتە ئەو کەسەی قوربانی دەکا بەخۆێ سەری ببڕێ ویاخود لەوێ ئامادەبێ،هەروەک حەزرەتی خۆشەویست بەخۆی سەری بڕی وە بە فاطمةی کچیشی فەرموو(یا فاطمة قومی فاشهدی الی اضحیتیك)واتا:ئەی فاطمة بچۆ بۆلای قوربانیەکەت ولەکاتی سەربڕینی ئامادەبە

٭وەسونەتە لەپێش سەر بڕین دووعای کردنەوەی نوێژ بخوێنرێ (وجهت وجهي للذی فطر السموات والارض حنیفا مسلما وما انا من المشركین،ان صلاتی ونسكي ومحیاي ومماتی لله رب العالمین،لا شریك له وبذلك امرت وانا من المسلمین)

ئینجا بگوترێ(بسم اللە،،واللە اکبر،اللهم تقبل منی،ئینجا سەر ببڕێت

٭سونەتە قوربانیەکەی بکاتە سێ بەشەوە:بەشێکی بۆخۆی وماڵ وخێزانی،وەبەشێکی بکات بەخێر،وەبەشێکی تریشی بکاتە دیاری،خوای پەروەردیگار دەفەرموێت(فکلوا منها واطعیموا القانع والمعتر)

٭وەسونەتە ئەوکەسەی قوربانی دەکات بۆخۆی لەگۆشتەکە بخوا،حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێ فەرمانی پێکردوین لەگۆشتی قوربانیەکە بخۆین وخۆشی لێی خواردووە،

ــــــــــــــــــــــــ

بەشێکی تر لەحوکمەکانی قوربانی

٭بەهیچ شێوەیەک نابێ هیچ بەشێک لەقوربانیەکە بفڕۆشێت،یان بدرێتە قەصاب لەبری کرێ،حەزرەتی عەلی ڕەزای خوای لەسەر بێ دەفەرموێ(امرنی رسول اللە"صل الله علیه وسلم"ان اقوم علی بدنه،وان اتصدق بلحمها وجلودها واجلتها،وان لا اعطی الجزار منها.

قال:نحن نعطیه من عندنا.

٭لای جمهوری زانایان ئاژەڵی نێرو مێ دروستەو ئەشێ بۆ قوربانی

٭ئاژەڵی نێرەموکو خەسێندراو ئەشێن بۆقوربانی

٭وشترو گاو مانگا،بۆحەوت کەس دروستە بکرێنە قوربانی

٭مەڕوبزن تەنها بۆیەک کەس دورستە بکرێنە قوربانی

٭دروستە ئەوکەسەی قوربانی دەکا حەڵکی تریش بکاتە هاوبەش لە خێرەکەی

٭قوربانی سونەتێیکی کیفایەیە لەخێزانێک کەسێ قوربانی بکا خێر بۆهەموانە بەڵام قوربانی تەنها بۆئەوکەسە کە قوربانیەکە ئەکات

٭باشترین ئاژەڵی قوربانی،مەڕێکی قەڵەوە ئینجا حوشتر ئینجا ئەوانی تر

٭سونەتە ئاژەڵی قوربانی ڕابگیرێ قەڵەو بکرێ،بۆئەوەی زۆرترین خەڵکی هەژار سود لەگۆشتەکە ببینێ

٭باشترین ڕەنگی ئاژەڵی قوربانی:ڕەنگی سپیە،ئینجا،زەرد،پاشان بەڵەک،دواتر ڕەش،وەهیچ ڕەنگێ کەڕاهەتی نیە

٭ئاژەڵی خێل یاخود شەوکوێر یاخود گوێ بچوک یاخود بێ قۆچ یاقۆچ شکاو دروستن بۆقوربانی بەمەرجێ نەبوبێتە هۆی لاوازی ئاژەڵەکەو کاریگەری لەگۆشتەکە نەکردبێ

٭ئەوئاژەڵەی لوتی بڕاوە، یاخودتەواوی ددانەکانی کەوتوە یاهەندێ لەددانەکانی کەوتوەو توانای لەوەڕی نەماوە،یان گوێی بڕاوە،یاخود شێت بوە،یان کۆرەو شەل بوە،یان گڕو بێ و برینی زۆری تێدابێ،بۆقوربانی ناشێن

٭باشترین کاتی قوربانی،ڕاستەوخۆ دوای نوێژوو ووتاری جەژنە،بەڵام تا ئێوارەی ڕۆژی چوارەمیش دەبێ

٭قوربانی بەشەو ڕۆژ دروستە،بەڵام بەڕۆژ باشترە بۆئەوەی زۆرترینی هەژاران بتوانن ئامادەبن وهەڵەنەکرێت لەقوربانیەکەدا

٭بۆ گواستنەوەش چۆن لەبەرژەوەندی هەژارانە ئاوا لێ بکرێ و بتوانرێ بگەیێنرێتە دەستی زۆر ترین چینی هەژاران

٭خواردن لەگۆشتی قوربانی سونەتێکی گەورەیەو،لەقوربانی نەزر ڕای جیاواز هەیە بۆدەرچون لەگومان واباشترە هەموی بدرێتە هەژاران ولێی نەخورێت

٭هەندێ لەزانایان وەکو ئیمامی نەوەوی دەفەرمون دروستە گۆشتی قوربانی سونەت بدرێتە جولەکەو مەسیحی کەلەگەڵ موسڵمانان دەژن تا ڕێیان داوە بدرێتە کافری هەژاریش بەتایبەت گەر جیران بوون

٭قوربانی کردن بۆمردو ڕای جیای زانایانی لەسەرە،بەڵام ڕای بەهێزتر ئەوەیە کەدروستە قوربانی بکرێ بۆ مردوو.

ـــــــــــــــــــــــــــ

زۆرێک لەخەڵکی کاڵ فام ڕەخنە لەقوربانی ئەگرن کە گوایە کارێکی بێ ویژدانانەیەو پێشێل کردنی مافی ئاژەڵانە ومەرگەسات و خوێن ڕێژی و خۆپەرستیە

کەچی لەتوێژینەوەکان دەرکەوتوە ئەو وڵاتانەی ڕێژەی ئاژەڵی زۆرە وەکو مالیزیا توشی گازێک دەبن کەپێی دەوترێ گازی میسان،کەچەندین نەخۆشی بەدوای خۆیەوە دێنێ

خوا کوشتنەوەی لەسەر ئاژەڵان داناوەو بەڵام ئەبێ بەجوانترین شێوە سەربڕێن وئازار نەدرێن وچەقوەکە باش تیژ بکرێ و زور نیشانی نەدرێ و وڵاغەکە لەسەر ئەرز ڕانەکێشرێ

٭ئەوانەی هەمیشە ئەڕشێنەوە بەسەر پەیامی پیرۆزی بێ گەردی ئیسلام و پێی ئەڕەون،هەرئەوانەن گەورەترین قەصابخانەی مرۆییان خولقاندوە،مێژوش باشترین شاهیده بەسەریانەوە،ئاوان مافی ئاژەڵیان پێ گرینگترە لەمافی مرۆڤ

ئەبێ هەمیشە هاوسەنگی ژینگەیی ڕابگیرێ وبپارێزرێ،گەر بێت وقوربانی نەبێ ونەکرێ ئەم هاوسەنگیە لاسەنگە بێ، ئەوان پێیان ئاساییە هەژاران لەبرسان بمرن،بەڵام ئاژەڵان سەریان نەبڕێ

ـــــــــــــــــــــ

ئیسلام دوست و شاعیران باش لەم ڕاستیەوە گەیشتون

تاهیر بەگی جاف وتویەتی

سەد شوکر دوبارە جەژنە وەختی عەیش و شادیەن

لۆبەڵا گەردانی باڵات قۆچی قوربانم دەوێ

٭٭٭

مەولەویش وتویەتی

قوربان قوربانەن جەژن وشادیەن

دەسەنە گەردەنەن ڕوی ئازادیەن

٭٭٭

قانع ی شاعیر وتویەتی

ئاوا دوبــارە قوربان دڵـم قوربــانی قوربــانە

فەوارەی ئەشکی چاوانم وەکو بارانی نیسانە

     نەبو دکتۆرێ زانا تـێببگا دەردم چ دەردێـکە

    تەواو بێزارم ئەمڕۆ لەدەس دەرمانی کوێرانە

٭٭٭

وەرزێر پشدەری وتویەتی

"خلیل اللە"کوڕی خۆی کردە قوربانی بۆخوا

دەخەڵکینە سەرنج دەن ڕاستی ئەوەیە بڕوا،

٭٭٭

واتا دەگینە ئەو ڕاستیەیەی کە جەژنی مرۆڤ دۆستیە نەوەک مەرگ دۆستی