یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی عێراق: پیرۆزبێت ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت؛ پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   مه‌كته‌بی ته‌نفیزی: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كات    *****    *****   ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ يادى دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستاندا    *****    *****   پەیامی بەڕێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان    *****    *****   جێگری سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بەبۆنەی (٥٠)سالەی دامەزراندنی یەكێتی زانایان    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆرانی بەسەر دەکاتەوە   
د.ئومێد پردمه‌مكی
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/01/2020 : 21:16:01
قه‌باره‌ی فۆنت
11 خاڵ لەبارەی ئەخلاقەوە

زۆر گرینگە بۆ ئەمڕمان لەئیسلاوە فێری ئەخلاق دەبین

 

مامه‌ڵه‌ كردن و هه‌ڵسو كه‌وت و ڕه‌وشتى جوان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكيدا فه‌رمان پێكراوه‌ له‌لايه‌ن خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ پاشان له‌لايه‌ن پێغه‌مبه‌رى خواوه‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌ به‌دڵنيايى فه‌زڵ و پاداشتى ڕه‌وشت جوانى گه‌لێك زۆره‌ به‌ پشتيوانى خواى په‌روه‌ردگار هه‌ندێك له‌و فه‌زڵ و پاداشتانه‌ باس ده‌كه‌ين كه‌ به‌هۆى ڕه‌وشت جوانييه‌وه‌ ده‌ستمان ده‌كه‌وێت.

 

يه‌كه‌م: باوه‌ڕدارى ڕه‌وشت جوان پاپه‌ندى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌رى خوايه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم). هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست موعازى كوڕى جه‌به‌ل (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئامۆژگاريم بكه‌، ئه‌ويش فه‌رمووى: ( وَخَالِقِ النَّاسَ بِخُلُقٍ حَسَنٍ ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (97) .واته‌: تێكه‌ڵى خڵك بكه‌و ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتت جوان بێت له‌گه‌ڵياندا، هه‌روه‌ك چۆن حه‌ز ده‌كه‌يت خه‌ڵكى ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵتاجوان بێت .

 

 دووه‌م: باوه‌ڕدارى ڕه‌وشت جوان خۆشه‌ويست ترين كه‌سه‌ به‌لاى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( أَحَبُّ عِبَاد اللَّهِ إِلَى اللَّهِ أَحْسَنُهُمْ خُلُقًا ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (179) .واته‌: خۆشه‌ويسترين به‌نده‌ى باوه‌ڕدار له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌وكه‌سه‌يه‌ كه‌ ڕه‌وشتى جوانه‌ .

 

سێ يه‌م: باوه‌ڕدارى ڕه‌وشت جوان نزيكترين به‌نده‌يه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ ڕۆژى دواييدا . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: (وَأَقْرَبَكُمْ مِنِّى فِى الآخِرَةِ مَجَالِس، أحَاسِنُكُمْ أَخْلاَقاً) صَحِيح الْجَامِع (1535)واته‌: وه‌ نزيكترين كه‌ستان له‌منه‌وه‌ له‌ ڕۆژى دواييدا، چاكترين جوانترين و ڕه‌وشت جوانتانه‌ .

 

 چواره‌م: ڕه‌وشت جوانى هۆكاره‌ بۆ چوونه‌ به‌هه‌شت. پرسيار كرا له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌رباره‌ى زۆرينه‌ى خه‌ڵك به‌هۆى چى يه‌وه‌ ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، ئه‌ويش فه‌رمووى: ( تَقْوَى اللَّهِ وَحُسْنُ الْخُلُقِ ) سِلْسِة الأحاديث الْصَحِيحة للشَّيْخ الأَلْبَاني (977) .واته‌: له‌ خواترسان و پابه‌ند بوون به‌سنوره‌ شه‌رعيه‌كانه‌وه‌، وه‌ ڕه‌وشتى جوان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكيد

 

پێنجه‌م: قورسترين كرده‌وه‌يه‌ له‌ته‌رازووى دواڕۆژدا. پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: (مَا مِنْ شَىْءٍ فِى الْمِيزَانِ أَثْقَلُ مِنْ حُسْنِ الْخُلُقِ) صَحِيح الْجَامِع(5721). واته‌: هيچ كرده‌وه‌يه‌ك نى يه‌ كه‌ له‌ ته‌رازووى كرده‌وه‌كاندا قورستربێت به‌ ئه‌ندازه‌ى ڕه‌وشت جوانى(له‌دواى يه‌كتاپه‌رستى) . 

 

شه‌شه‌م: باوه‌ڕدار به‌هۆى ڕه‌وشت جوانييه‌وه‌ ده‌گات به‌ پله‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌شه‌و شه‌و نوێژ ده‌كه‌ن . پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: (إِنَّ الْمُؤْمِنَ لَيُدْرِكُ بِحُسْنِ خُلُقِهِ دَرَجَةَ الصَّائِمِ الْقَائِمِ)صَحِيح الْجَامِع (1932)واته‌: به‌ڕاستى مرۆڤى باوه‌ڕدار به‌هۆى ڕه‌وشت جوانييه‌كه‌يه‌وه‌ ده‌گات به‌ پله‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌شه‌و شه‌و نوێژ ده‌كه‌ن و به‌ڕۆژيش به‌ڕۆژوو ده‌بن, (مه‌به‌ست ڕِۆژووى سوننه‌ته‌) . 

 

حه‌وته‌م: ڕه‌وشت جوانى باشترين به‌خششه‌ . پرسيار كرا له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌رباره‌ى خێرترين و باشترين به‌خشش؟ ئه‌ويش فه‌رمووى: ( خُلُقٌ حَسَنٌ ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (3321) واته‌: خوو ڕه‌وشت جوانييه‌

 

هه‌شته‌م: هيچ كرده‌وه‌يه‌ك نى يه‌ باوه‌ڕدار جوان بكات به‌وێنه‌ى ڕه‌وشت جوانى . پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( عَلَيْكَ بِحُسْنِ الْخُلُق، وَطُولِ الصَّمْتِ، فَوَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ مَا تَجَمَّلَ الْخَلائِقُ بِمثلِهَما ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (4048) .واته‌: پابه‌ندبن به‌ڕه‌وشت جوانييه‌وه‌، وه‌ پابه‌نديش بن به‌ بێ ده‌نگبوونى به‌رده‌وام، چونكه‌ سوێند به‌وه‌ى كه‌ گيانى منى به‌ده‌سته‌ هيچ كرده‌وه‌يه‌ك نييه‌ كه‌ مرۆڤه‌كان بڕازێنێته‌وه‌ به‌وێنه‌ى ئه‌و دووانه‌ .

 

 نۆيه‌م: باوه‌ڕدارى ڕه‌وشت جوان له‌ به‌رزترين شوێنى به‌هه‌شت كۆشكى بۆدروست ئه‌كرێت . پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( أَنَا زَعِيمٌ بِبَيْتٍ فِى أَعْلَى الْجَنَّةِ لِمَنْ حَسَّنَ خُلُقَهُ ) صَحِيح الْجَامِع (1464). واته‌: وه‌ من كۆشكێك له‌ به‌رزترين شوێنى به‌هه‌شت مسۆگه‌ر ده‌كه‌م بۆ كه‌سێك كه‌ ڕه‌وشتى جوان بێت

 

ده‌يه‌م: باوه‌ڕدارى ڕه‌وشت جوان چاكترين به‌نده‌يه‌ . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( أفضل المُؤْمِنِينَ إِيمانَاً أحْسَنُهُمْ خُلُقاً ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (1128) . واته‌: چاكترين و باشترينى باوه‌ڕداران كه‌ باوه‌ڕه‌كه‌يان ته‌واوو دامه‌زراو بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ڕه‌وشتيان جوانه.

 

يازدە‌هە‌م: ڕه‌وشت جوانى هۆكاره‌ بۆ له‌ناوچوونى دوژمنايه‌تى و به‌رپابوونى دۆستايه‌تى . خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:( وَلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ )[فصلت 34] .واته‌: چاكه‌و خراپه‌ وه‌ك يه‌ك نين، به‌چاكترين شێوه‌ وه‌ڵامى خراپه‌ بده‌ره‌وه‌ (خراپه‌ به‌چاكه‌ ڕه‌ت بده‌ره‌وه‌، نه‌ك خراپه‌ به‌خراپه‌ ڕه‌ت بده‌يته‌وه‌) چونكه‌ ئه‌گه‌ر خراپه‌ به‌چاكه‌ ڕه‌ت بده‌يته‌وه‌, ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ دوژمنيشته‌ ئه‌بێت به‌دۆستێكى خۆشه‌ويستت . له‌ كۆتايدا... ئه‌مه‌ گوڵبژێرێك بوو له‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌يى و پاداشتى ڕه‌وشت جوانى