یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لەساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا (حاجی مەلا حسن مرۆ)دا    *****    *****   یەکێتی زانایان جەژنی رەمەزان لەهەموو لایەک پیرۆز دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان بەشداری ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   ئەم بەرهەمە (چەمکی هاوڵاتیبوون) کەوتە بەر دیدی خوێنەران    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشدار کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا شفیق ئێدلبی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   بەهۆی وەفاتی خۆشکیانەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مەلا خدر خەلیفانی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر بێکڵۆیی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدرێت    *****    *****   شێخ محمد دەدو: کوردستان زانای گەورەی تێدایە   
د.جمیل علی سورچی
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/04/2020 : 20:38:58
قه‌باره‌ی فۆنت
سۆزێك بۆ مامۆستای پایه‌به‌رز مامۆستا مه‌لا عبدالله هه‌رته‌لی

مامۆستا مه‌لا عبدالله هه‌رته‌لی مه‌لایه‌كی گه‌وره‌و دیار له‌ نێو زانایان، ده‌نگێكی دلێرو بیستراو، كه‌سێكی به‌رچاو، خاوه‌نی عیزه‌ت و غیره‌ت، كه‌سێكی به‌ وه‌ڵام و خاوه‌ن مه‌وقیف له‌ سه‌ر دینی خوا، ره‌وانبێژو حه‌ق بێژو چاونه‌ترس به‌ بێ ره‌چاوكردنی پله‌و پایه‌و هێزی به‌رامبه‌ر كاتێك كه‌ پێیوابوو ئه‌و په‌لاماری دین ده‌دات.
خه‌مخۆری حوجره‌و قوتابخانه‌ ئاینیه‌كان و گورج و گۆڵ له‌ دادكۆكیردن له‌ هێشتنه‌وه‌یان، له‌ پاراستنیان، له‌ په‌ره‌پێدانیان.
كه‌سێكی دونیا نه‌ویست و زاهیدو ساده‌ له‌ حوجره‌كه‌ی له‌ مزگه‌وته‌كه‌ی له‌ جل وبه‌رگه‌كه‌ی له‌ ژیان و نێو ماڵه‌كی،به‌ڵام كه‌سێكی گه‌وره‌ له‌ ناخ و دڵ و ده‌روونی، هه‌مووی بۆ پاراستنی عیزه‌ت و پێگه‌كه‌ی.
كه‌سێكی ئاوه‌دان له‌ گوفتاری له‌ وتاری له‌ باسكردنی بابه‌تی زانستی.
هه‌میشه‌ كۆڕو مه‌جلیسه‌كانی ئاوه‌دان و پڕ سوود و مه‌نفعه‌ت و به‌ره‌كه‌ت به‌ خوێنده‌نه‌وه‌ی بۆ قه‌سیده‌ی مولای صلّ.
كۆكه‌ره‌وه‌ی جه‌معی مامۆستایان و ئامۆژگاریكردنیان به‌ دینداری به‌ شه‌رعدۆستی به‌ گرتنی رێگاو رێبازی پێغه‌مبه‌ر (د.خ).
خاوه‌نی رێزو حورمه‌ت بۆ مامۆستایانی ئاینی، له‌ گرنگی پێدانیان، له‌ رێز لێگرتنیان، له‌ سه‌ردانیكردنیان له‌ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یان.
پیاوێكی پڕاو پڕ له‌ وه‌لاو خۆشه‌ویستی بۆ ئیسلام و موسلمانان و دوور دوور له‌ دژه‌ دینه‌كان، هه‌رده‌م ئه‌مه‌ به‌شێك بوو له‌ ئامۆژگاریكانی بۆ زانایان.
كه‌سێكی بێ لایه‌ن سه‌ربه‌خۆ، خه‌مخۆر بۆ دین و خاك وخه‌ڵكه‌كه‌ی.
پیاوێكی پڕاو پڕ له‌ خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كی هه‌ر له‌ وتاره‌كانی تا نوسینی ژیانی پێغه‌مبه‌ری نازدراو شه‌رحكردنی بۆ قه‌سیده‌ی (برده‌ المدیح).
ئه‌و زانایه‌كی گه‌وره‌ بوو، له‌ زانایانی سه‌له‌ف ده‌چوو هه‌ر به‌ ریش و سه‌رو سیمای تا ئیخلاس و زانسته‌كه‌ی، كاتێك له‌ بابه‌تێك قسه‌ی ده‌كرد هه‌موان بێده‌نگ ده‌بوون؛ چونكه‌ ده‌یانزانی ئه‌و ده‌زانێت، به‌ خوێندنه‌وه‌كانی، به‌ ئاگاداری كون و قوژبنی په‌رتوكه‌كان و شه‌رح و ته‌علیقات و قیوده‌كان.
خاوه‌نی مه‌بده‌ئو بیروباوه‌ڕێكی پته‌و، موجاهیدو داكۆیكار له‌ راستیه‌كان، ئه‌و سازشی نه‌ده‌كرد بۆ هیچ كه‌س له‌ گوتن و نوسینه‌كانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خۆی، خاوه‌نی ده‌یان مه‌وقیفی مه‌ردانه‌ له‌ خه‌باتگێری بۆ گه‌یاندنی حه‌ق و راستی.
نوسه‌رێكی به‌ توانا، توێژه‌رێكی ئه‌مین و راستگۆ، ماندونه‌ناس له‌ گه‌ڕان به‌ دوای حه‌قیقه‌ت و سه‌رچاوه‌.
مدرسێكی باش و سه‌ركه‌وتوو له‌ گه‌یاندن و تێگه‌یاندن، كه‌سێكی به‌ ئاگاو تێگه‌یشتوو له‌ فیكرو هزری سه‌رده‌م.
هه‌میشه‌ زیندووكان تا وه‌فات نه‌كه‌ن به‌ ته‌واوی ناناسرێن، ئه‌و یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ژیاندا مافی شایسته‌ی به‌ خۆی پێنه‌درابوو، به‌ هیوای به‌خشینی هه‌موو فه‌زل و نیعه‌مه‌تێكی نه‌بڕاوه‌ پێی له‌ لایه‌ن خوای به‌ لوتف و كه‌ڕه‌م.
جێگات به‌هه‌شت و خوات له‌ گه‌ڵ مامۆستای خۆشه‌ویست و سه‌ر به‌رزو سه‌ر فیراز