یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
سایتی زانایان
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/08/2020 : 00:06:16
قه‌باره‌ی فۆنت
ژیاننامەو بەرهەمەکانی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لەدایکبووی ١٩٠١ لە گوندی گوێزەکوێرەی، مەریوان، ئێران – مردووی ٢٩ لەسەر ٣٠ی ئابی ٢٠٠٥ لە بەغدا، عێراق.

نووسەر، زانای ئایینی، شاعیر و موفتیی کوردی سەدەی بیستەمە. ئەو زیاتر لە ٦٠ پەرتووکی ئایینی، مێژوویی و وێژەیی بڵاو کردووەتەوە. ھەروەھا تەفسیری قورئانی بە زمانی کوردی و عەرەبی ھەیە. ساغکردنەوە و شیکردنەوەی چەندین شاکاری شیعری کلاسیکی کوردی لە کارە گرنگەکانی تری ئەم کەسایەتییەیە. نموونەی ئەو شاعیرانە بریتین لە مەولەوی، نالی، مەحوی، فەقێ قادری ھەمەوەندی.

ئەگەرچی زۆربەی سەرچاوەکان دەڵێن لە دێی تەکیەی ناوچەی خورماڵ لەدایکبووە، بەڵام لە ڕاستیدا لە ماوەی ساڵانی ١٨٩٩ تا ١٩٠١دا لە گوندی گوێزەکوێرەی سەر بەشاری مەریوان ھاتووەتە دنیاوە و ناوی تەواویشی عەبدولکەریم محەممەد فەتاح سلێمانە و سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەرتووکە ئایینییەکان دەست پێکردووە و گوندەکانی بەیەڵە و بالک و کانی سانان و دەرەتفێ و دووڕۆ گەڕاوە. لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانیشدا لە مزگەوتی مەڵکەندی شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە و دواتر چووەتە مزگەوتی مەلا محەممەد ئەمین بالیکەدەری و لە ساڵی ١٩٢٤ یشدا لە ئاھەنگێکی فراواندا لە شاری سلێمانی مۆڵەی مەلایەتی لەسەر دەستی زانای ئایینی شێخ عومەری ئیبن قەرەداغی وەرگرتووە. دواتر بووە بە مەلای گوندی نێرگسەجار تا لەسەر داوای حەزرەتی شێخ عەلائەددین نەقشبەندی دێتە بیارە کە بە ئەزھەری کوردستان ناسراوە و ڕۆژانە سەدان کەس سەردانیان کردووە. لە ڕاستیدا نازناوی مودەڕڕیس بۆ مامۆستا دەگەڕێتەوە بۆ وانەبێژی خانەقای بیارە کە لەوێ بە ماوەی ٢٥ ساڵ خزمەتی زانست و فەرھەنگی کوردی کردووە.

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە ساڵی ١٩٦٠ لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا بەناونیشانی «مودەریس» دامەزراوە، زیاتر لە ٥٠ فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووە، ھەر لەو کاتەوە بەبێ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس چەندین پەرتووک و بەرھەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرھات و شیعری چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و «شێخ عوسمان و سەراجەدین» ی بڵاوکردووتەوە، ھەروەھا چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی «نامی» دا بڵاوکردۆ‌تەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە بەکوردی کردنی فیقھی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا.

مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی عێراقیشدا بە زانایەکی گەورە ناسرابووە و خاوەنی توانای فتوای ئایینی بووە، بۆیە چەندین ساڵ پۆستی سەرۆکایەتی «رابطة علماء العراق» ی بەدەستەوە گرتبوو. وێڕای ئەوەی ماوەیەک ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری عێراق — دەستەی کورد — بووە، ھەروەھا باوەڕپێکراوی کۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردونیش بوو. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لەتەمەنی ١٠٤ ساڵیداو لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٩ لەسەر ٢٠٠٥/٠٨/٣٠ لە شاری بەغدا کۆچی داویی کرد.

مەلا عەبدولکەریم ژمارەیەک زۆر بەرھەمی بە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی ھەیە. بڕێکیان بریتین لەمانەی خوارەوە.

 

بەرھەمەکان بە زمانی کوردی

- باخچەی گوڵان

- بارانی ڕەحمەت

- بەھار و گوڵزار

- بنەماڵەی زانیاران

- تەرجەمەی بەھارستانی جامی (چاپ نەکراوە)

- شەرحی تەسریفی زنجانی

- تەفسیری نامی (لە چەند بەرگێکدا)

- سەناو سکاڵا

- حەج نامە

- خۆلاسەی تەفسیری نامی

- دوو ڕشتە

- دیوانی فەقێ قادری ھەمەوەند

- دیوانی مەحوی

- دیوانی مەولەوی

- دیوانی نالی

- ڕۆژگاری ژیانم

- ڕۆژگای بەھەشت

- ڕێگای پێغەمبەر

- سەرچاوەی ئایین

- سۆسەنی کۆسار

- شەریعەتی ئیسلام - لە ٤ بەرگدا

- شەمامەی بۆندار

- شەوچەرەی دڵدار

-عەقیدەی مرضیةی مەولەوی

- کەراماتی حەزرەتی ضیاء الدین «قدس سرە»

- لیمۆی مەزەدار

- مەولودنامە و میعراجنامە

- مەکتووبات کاک ئەحمەدی شێخ

- نامەی بەختیار

- نامەی ھۆشیار

- شەمامەی بۆندار

- نووری ئیسلام

- نووری قورئان

- وەنەوەشەی نازدار

- وتاری ئایینی بۆ ڕۆژانی ھەینی

- یادی مەردان (دوو بەرگ)

بەرھەمەکان بە زمانی فارسی

- فوائدالفوائح

- رسالە شمشیرکاری

بەرھەمەکان بە زمانی عەرەبی

- علماءنا فی خدمة علم و الدین

- الصرف الواضخ للمبتدئین

- الإسلام