یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی شارەزوری یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی 8ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح بێسفکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا قادر حسین باباو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی دایکی بەرێزیان یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی د.عومەر مەلا حسن مرۆ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله بەرواری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزیدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی عێراق: پیرۆزبێت ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت؛ پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   مه‌كته‌بی ته‌نفیزی: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كات    *****    *****   ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/09/2020 : 15:13:50
قه‌باره‌ی فۆنت
بەزەیی هاتنەوەو نەرمی نواندن بەرامبەر گیانلەبەراندا

 

بێ گومان سۆزنواندن و بەزەیی هاتنەوە بەگیانەوەران داخوازیەکی خوایی و خوڕەوشتێکی بەرزی ئیماندارانە وەیەکێک لەو ئیمتیازاتانەی موسڵمانان تۆماریان کردووەو پێشی میللەتانی تر کەوتونەتەوە بواری نەرمینواندن و بەزەیی هاتنەوەو زامینکردنی مافەکانی ئاژەڵان بووە،بناغەی ئەم ڕەوشتە مەزنەش لای موسڵمانان لەوهەموو فەرمایشتە دروست و پیرۆزانەوە سەرچاوەی گرتووە کەحەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێ فەرموونیەتی دەربارەی بەزەیی هاتنەوە بەخولقاوە بێهێزەکاندا وەک ئەو ئاژەڵانەی کەئولفەت ئەگرن و مرۆڤ ماڵیان ئەکات و بەکاریان دێنێ وەک،ڕەشەوڵاخ و مەڕو ماڵات و ئەسپ و هێسترو گوێدرێژو مریشک پەلەورەکانی تریش...یان وەک،ئەو ئاژەڵانەی کەماڵی ناکرێن بەڵام ئولفەتمان لەگەڵدا ئەگرن وەک،سەگ و پشیلەو..تاد،بۆیە ئیسلام و موسڵمانان ئەو سەروەریەیان تۆمار کردووەو ئەم هەستە هێندە لەناخیان ڕوچووە کەوەقفی خێر خوازی ئەوەندە بواری بۆ دروستکراوە،موسڵمانی خێرخوازی واهەبووە ماڵی حەڵاڵی خۆی وەقف کردووە بۆئەوەی خواردن و شوێنی حەوانەوە بۆ سەگەلە بەرەڵاو بێ خاوەنەکان دابین بکرێت بۆئەوەی لە گەرماو سەرماو برساندا لەدەشت و دەردا سەر نەنێنەوە،

بابێین هەندێ لەو فەرمایشتانە باس بکەین کەباس لەمافی ئاژەڵان ئەکەن لەئیسلامدا

٭(في كل كبد رطبة اجر)واتە:لەبەزەیی هاتنەوە بەهەر بێزمانکدا مرۆڤ پاداشتی دەست دەکەوێت

٭(عذبت امرآة في هرة سجنتها حتی ماتت لاهي اطعمتها وسقتها ان هي حبستها ولا هي تركتها تأكل من خشاش الأرض)واتە:ئافرەتێک لەسەر ئەوە خوا سزای ئەدا کەپشیلەیەکی بەند کرد تا سەری ناوە،نەخۆی خواردن و خواردنەوەی پێدا،نەبەریشی ئەدا تاخۆی بلەوەڕێت و شتێ بخوات

٭پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێ بەلای حوشترێکدا ڕەت بوو سەیری کرد زگی نوساوە بەپشتیەوە،فەرمووی(اتقوا في هذه البهائم المعجمة فاركبوها صالحة،وكلوها صالحة)واتە:لەخوابترسن کاتێک ئەکەونە مامەڵەکردن لەگەڵ  ئاژەڵە بێزمانەکاندا،تاساغبن سواریان ببن و کاریان پێ بکەن و گۆشتیان بخۆن و کاتێکیش کارتان پێیان نامێنێ یان نەخۆش وپیردەبن پشتگوێیان خەن و برسیان بکەن.

دەی ئێستا ئەگەر حەزرەتی خۆشەویست ئەم گوێدرێژانەی ئێمەی بینیبا ئەبێ چی فەرمووبا کەتا دوێنێ هەموو ئیشێکیان پێ ئەکراو خزمەتێکی زۆریان کرد ئیمڕۆش ئاوا کەوتونەتە سەر زبڵدانەکان و گەمەو مەسخەریان پێ ئەکرێ و بەهەموو جۆرێک ئازارو ئەشکەنجە ئەدرێن لەلایەن مرۆڤەبێ ویژدان و دڕندەکانەوەو لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش بڵاوی دەکەنەوە

٭ان الله كتب الاحسان علی كل شيء،فاذا قتلتم فأحسنوا القتلة،واذا ذبحتم فأحسنوا الذبحة،ولیحد احدكم شفرته،ولیرح ذبیحته،واته:خوا چاکەکردنی فەرزکردووە بەرانبەر بەهەموو شتێک،بۆیە گەر کوشتاریشتان کرد بەشێوازی چاک بیکەن و ئەگەر شتێکتان سەربڕی باش سەری ببڕن و چەقۆکەی باش تیژبکەن و پشوو بداتە سەر بڕاوەکە

وەحەزرەتی خۆشەویست و نەهی کردوە لەوەی وڵاغ لەسەر زەوی ڕابکێشرێ و بۆسەر بڕین و وەنابێ چەقۆی نیشان بدرێ،وەنابێ لەبەر چاوی یەکتر سەرببڕێن،وەنەفرینی لەوکەسانە کردوە کەئەوەی گیانی بەتێدایە بکرێتە نیشانەو نیشانەشکێنی پێ بکات،وەڕێگری لەوەکردوە ئاژەڵان بەشەڕ بدرێن و یەکتر خوێناوی بکەون دڵرقانەش سەیر بکرێن بۆکات بەسەر بردن و پێکەنین،وەنەهی کردوە لەوەی لەدەم و چاویان بدرێت و دەم و چاویان داخ بکرێت و خاڵی لێ بکێشرێت،

ئەمه جگە لەوەی فەقیهو شەرعزانەکان،هێنده بەدرێژی و ووردی و باسی مافەکانی گیانەوەرانیان کردووەو شتی وایان فەرمووە کەبەخەیاڵی هیچ کەسێکدا نەهاتووە لەو ڕۆژگارانەدا،کەفاکتەری سەرەکی بۆ ووتنی ئەم شتانە پاڵنەرێکی ئاینی و ئەخلاقی هەیە کەئەویش ئەوەیە ئازارو ستەم لەسەر هەموو ئەو زیندەوەرە بێزمانانە هەڵبگیرێت کەخاوەنی جگەرو ڕیخۆڵەیەکی تەڕن کەهەست دەکەن و ئێشیان پێدەگات و دەرکیان هەیە.بەڵام زمانێکیان نییە کەشکات و  سکاڵای حاڵی خۆیانی پێ بکەن،

هەندێ لەو شتانەی فەرمویانە کەنابێ لەدەم و چاویان بدرێ،وەنابێ بەنەقیزەو شتێکی والێیان بدرێ کەزامداریان بکات،وەدەبێ خواردن و خواردنەوەی تەواویان پێ بدرێ،نابێ جێگایان زۆر تەنگ و تەسک بێ،وەنابێ نەفرین لەئاژەڵ بکرێ،گەر کەسێ خەرجی بەخێوکردنی نەبێ زۆری لێ ئەکرێ یان بیفڕۆشێ یان بەکرێی بدات،ونابێ باری قوڕس وزیادیان لێ بنرێ و زۆر ماندوبکرێن،وەنابێ هێندە بدۆشرێ زیان بەبەچکەکەی بگەیەنرێت چونکە خوا ئەوشیرەی بۆ ئەو خولقاندووە،وەئەو کەسەی شیردەدۆشێ نابێ نینۆکی زۆر هاتبن تاکو ئازار بەگوانی ئاژەڵەکە نەگەیێنێ،وەنابێ کلکیان ببڕدرێ و یازەنگیان پێوە بکرێ یان کەوانە لەملیان بکرێ،وەنابێ بەزۆر خواردنی پێ بدرێ تاکو قەڵەو بێ ئەمانە هەموی کەڕاهەتی توندیان لەسەرە،وەنابێ پشتیان وەکو کورسی لێ بکرێ و بۆدانیشتن،وەنابێ هیچ پەلەورێک بێ هۆ بکوژرێ،یانیش بەند بکرێ،گەر بەندیشت کرد بەو مەرجەی خزمەتی بکەی و خواردن و خواردنەوەی پێبدەی،دەی ئەگەربێت و هەموو ئەوشتانە باس بکەین و هەمووئەو فەرمایشتانە بێنین کەباس لەمافەکانیان ئەکات هێندە زۆرە ئەستەمە بتوانرێ لەوەها دەرفەتێکی کورت کەما حەقی بدەینێ،بەڵام ئیدی ئەوە مشتێک بو لەخەروارێ،بەڵام گرینگە بزانین ئەوەی باسکرا هەمووی ڕادەی بێخداری بەها ڕەوشتیەکان و ڕەوشت بەرزی و لەناو کۆمەڵگە موسڵمانەکان و لەناو شارستانیەتی ئیسلامی ئێمەدا دووپات دەکاتەوەو،بەداخەوە ئەڵێین ئەوەی ئێستا بەرامبەر ئاژەڵان ئەکرێت لەئازارو ئەشکەنجەو ئێش پێ گەیاندن و داخ کردن و هەتکردن و کەوڵکردن بەزیندویی و فڕێدانیان لەشوێنی بەرزو بڵاو کردنەوەشیان لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان،بەڕاستی نەهیچ عەقڵ و لۆجیکێ نەهیچ ئایدیاو قانون و یاسایێ نەهیچ ویژدانێکی زیندوو ئەوەی پێ هەزمەکرێ،ئەو هەمو سەماحەت و بەزەییەیی لەئیسلامدا باسکراوەو ئەوەشی ئێستا ئەکرێ و ئەگوزەرێ حاردو ئاسمان لێک دوورن،بەو هیوایەین هەموان بەگشتی لایەنی پەیوەندیدار بەتایبەتی ئاوڕێکی جدی لەتەواوی گیانداران بدەنەوەو مافەکانیان بۆ دەستەبەر بکەن یانیش لایەنی کەم ئەوانەی بەم شێوەیە ئازارو ئەشکەنجەیان ئەدەن ڕاپێچی دادگایان بکەن و بەتوندی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت و ئیجرائات وەرگرن،ئەگینا ئاوابڕوا زۆر نزیکە غەزەب وقەهری خوا بەجۆرێک بەرۆکمان بگرێ کەلێی ڕزگار نەبین.