یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پارێزگاری هەولێر سەردانی مەکتەبی مەکتەبی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله قەشانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عیسی مشختی زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات    *****    *****   پرسەنامە.. مامۆستا مەلا هادی سلیم فەتاح کۆچی دوایی کرد    *****    *****   توێژینەوەیەکی وردو تێرو تەسەل لەبارەی (حەیزو نیفاس لە شەریعەتی ئیسلام)ەوە    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەک چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: لەناو کورد مزگەوت ناوەندێکی گەورەی دینداری و زانستی و هۆشیاری نیشتمانی بووە    *****    *****   لقی موسڵی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/10/2020 : 21:24:05
قه‌باره‌ی فۆنت
یادی مه‌ولوود‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك..!

 پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ‌ بێ‌) به‌ مانای وشه‌ توانی ناوه‌رۆكی قۆڕئان له‌ ژیانی رۆژانه‌یدا په‌یڕه‌و بكات، نیه‌ت‌و ده‌روون‌و كارو كردارو ره‌فتارو گوفتارو ره‌وشت‌و هه‌ڵسوكه‌وتی رێك هاوته‌ریبی یه‌ك به‌ یه‌كی بڕگه‌ قوڕئانیه‌كان كرد، به‌وه‌ش بووه‌ هێمایه‌كی دره‌وشاوه‌ له‌ میهره‌بانی بۆ تێكڕای مرۆڤایه‌تی‌و گه‌وره‌ترین گه‌وره‌یی له‌ناو كۆی مرۆڤایه‌تی تۆمار كرد‌و هه‌رچی ورد‌و درشتی په‌یامی خوا‌و ئه‌و ئیسلامه‌ش هه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی روون كرده‌وه‌، بانگه‌وازیشی بۆ تێكڕای مرۆڤه‌كان ئه‌وه‌ بووه‌، كه‌ ده‌ست به‌ قوڕئان‌و فه‌رمووده‌وه‌ بگرن، چونكه‌ تاكه‌ رێی راستی‌و سه‌رفرازیه‌ له‌ ژین‌و ژیاندا.

كه‌واته‌ هه‌ركه‌س بیه‌وێ‌ گه‌وره‌ بێت، ئه‌وه‌ پابه‌ندی نواندن له‌ رێبازی ئه‌و زاته‌، زامنی پایه‌داری‌و ئه‌و راستیه‌ له‌بن نه‌هاتووه‌یه‌، كه‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌وپه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌یی.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ‌ بێ‌) پێشه‌نگ بووه‌ له‌ هه‌موو روێكه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ وردی دیقه‌ت بده‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین، كه‌ هه‌رچی پاكی‌و چاكی‌و راستی‌و ره‌وشت به‌رزی‌و نه‌رمی‌و لێبورده‌یی‌و ژیری‌و بیرو داهێنان‌و زانایی‌و دانایی به‌زه‌یی‌و به‌خشنده‌یی‌و سۆزو وه‌فا‌و ئه‌مه‌كداری هه‌یه‌، له‌ زاتی ئه‌ودا بوونی هه‌بووه‌، به‌هه‌ر وه‌سفێك وه‌سف بكرێ‌، شایه‌نی زۆر له‌ وه‌سفه‌كه‌ زیاتره‌، هه‌رچی لێهاتوویی‌و جوانی هه‌یه‌ له‌كه‌سایه‌تی ئه‌ودا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌، مرۆڤ بیری بۆ لای هه‌ر قسه‌‌و داڕشتنێك بڕوا، هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و وه‌سفی كردووه‌، هه‌رچی به‌های باڵا‌و مرۆیی هه‌یه‌ له‌واقعی ژیان‌و كه‌سایه‌تی ئه‌و زاته‌ ته‌رجه‌مه‌ بووه‌.

ئیدی ده‌بێ‌ ئه‌وه‌ش بزانین یادكردنه‌وه‌ی مه‌ولود، بۆ ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ بتوانێ‌ شاره‌زایی زیاتر له‌ ژیان‌و سیڕه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ر نازداره‌ په‌یدا بكات، كه‌واته‌ له‌و یاده‌دا، زۆر گرنگه‌ وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و سه‌روه‌ره‌مان، لانی كه‌م كار له‌سه‌ر سێ‌ خاڵ بكه‌ین:

یه‌كه‌م: به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای دینداری، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاكه‌كان زیاترو خراپه‌كانیش وه‌لاوه‌ بنێین.

دووه‌م: ئاستی پابه‌ندی‌و په‌یڕه‌وكردنی رێبازو‌و سووننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ‌ بێ‌) به‌ره‌و پێشتر به‌رین‌و، فه‌رمووده‌كان رۆژ به‌رۆژ زیاتر ته‌رجه‌مه‌ی واقع‌و هه‌ڵسوكه‌وت‌و ژیان‌و ژینگه‌ی خۆمان بكه‌ین.

سێیه‌م: با هه‌ر یه‌كه‌مان بڕیار بده‌ین، كه‌ خۆشه‌ویستی ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ له‌ناو دڵ‌و ده‌روونمان پتر بكه‌ین، چونكه‌ خۆشه‌ویستی ئه‌و نووری دڵ‌و لابه‌ری‌و خه‌م‌و هێنه‌ری خۆشی‌و شادومانی ژیانه‌.