یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سلێمانی يەكێتی زانايان كۆبوونەوەی ئاسايي مانگانەی خۆی ئەنجام دا    *****    *****   شاندێکی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پەرلەمانی کوردستان سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پرسەو هاوخەمی.. مامۆستا مەلا ئەحمەد حسێن نادر کۆچی دوایی کرد    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان دامەزراوەیی ئایینی و ئیداری پارێزگای دهۆک بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   شاندىكی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوون چەند دامەزراوەیەک بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان پێشوازی لەبەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای ھەولێردەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان سەردانی ئەوقافی قەزای شێخان دەکات    *****    *****   پرسەو هاوخەمی.. مامۆستا مەلا سەردار حسین کۆچی دوایی کرد    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک لە زانکۆی چەرموو دەکات    *****    *****   روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی دوو مزگەوت دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/01/2021 : 23:22:38
قه‌باره‌ی فۆنت
چۆنیەتی و گەورەیی و گرینگی ئەرکی بانگخوازی

 گومان لەوەدانیە کە ئەرکی بانگخوازی گەورەترین و پیرۆزترین و قوڕسترین وەزیفەیە بۆیە خوای گەورە پێغەمبەرانی بۆ ڕەوانەکردوون گەر بهاتباو شتێکی لەوە پیرۆزتر هەبوایە پێغەمبەران ئەویان هەڵەبژارد بۆیە سەرەکی و ئەولەویەتی کارەکانیان بانگخوازی و ناساندنی خوا بەخەڵک بوە،خوا ئەفەرموێت(ومن أحسن قولا ممن دعآ الی الله وعمل صـلحا وقال إننی من المسلیمن)واتە:کێ لەو کەسە قسەی جوانترە،کەخەڵک بەرەو یەکخواناسی وبۆ ئیسلام کردنە پەیڕەو پڕۆگرام بانگ دەکات و،کردەوەی چاکیش دەکات و بەشانازیەوە دەڵێ من یەکێکم لەموسڵمانان،بۆیە بانگخوازی بەچڵەپۆپەی جیهاد دانراوەو نزیکترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بەڕەزامەندی پەروەردگار.

خوای گەورە دەفەرموێت(کنتم خیر امة اخرجت للناس تامرون بالمعروف وتنهون عن المنكر وتٶمنون بالله)خوا ئێمەی ئوممەتی محمد المصطفی بەچاکترین ئوممەت داناوین چونکە فەرمان بەچاکە دەکەین و ڕێگری لەخراپە دەکەین ئیمانمان بەخوا هەیە،جەوهەری بانگخوازیەکەش ئەم ئایەتە شیرینەیە کەئەفەرموێت(ادع الی سبیل ربك با لحكمة والموعظة الحسنة وجـدلهم بالتی هی أحسن)بۆیە هەرکاتێ بانگخوازی دانایی و نەرمی و دڵسۆزی و جوانی لەگەڵ نەبو ئامانجەکە ناپێکێندرێ،خوا بەپێغەمبەر گیان ئەفەرموێ(ومن اللە لنت لهم ولو کنت فظا غلیظ القلب لنفظوا من حولك)واته:ئەی گەربهاتباو کەسێکی ڕەق و توندو گرژ بوای خەڵک لەدەورەت کۆنابونەوەو بەگوێیان ناکردی.

هەر لەسەر گەورەیی بانگخوازی پێغەمبەری خوا ئەفەرموێتە ئیمامی عەلی ڕەزای خوای لێبێ"فوالله لان یهدي الله بك رجلا خیر لك من ان یكون لك حمر النعم"واتە:سوێند بەخوا ئەی عەلی تەنها یەک کەس لەسەر دەستی تۆدا خوا هیدایەتی بدات،چاترە بۆتۆ لەوشتری سوور،لەڕیواتێکی تر دەفەرمووێ:چاترە بۆتۆ لەوەی کە خۆری بەسەردا هەڵدێ و ئاوادەبێ واتە لەهەموو دونیا باشترە بۆتۆ،بەڵام زۆر زەرورە بانگخواز ئەم ئایەتەی هەمیشە لەبەر چاوبێ کەخوا ئەفەرموێ(اتامرون الناس بالبر وتنسون انفسكم)واتە:ئایە فەرمانی چاکە بەخەڵک دەکەن و خۆشتانی لێ ئەبورن و لەبیرەکەن،بۆیە گەر بێت و دکتۆری خۆی نەخۆش بێ هەرگیز ناتوانێ چارەی نەخۆشان بکات،

بۆیە زانایانی شەریعەت کومەڵێک خاڵی جەوهەریان داناوە بۆئەوانەی بەم ئەرکە پیرۆزە هەڵدەستن:

٭سیفەتی ڕەحمەت و بەزەیی هاتنەوە بەخەڵکی واتە ئەبێ لەم سۆنگەیەوە بۆ گوناهبار بچن و هەرگیز ڕقیان لەگناهبار نەبێ بەڵکو لەتاوان و کرداری گوناهبارەکەبێ وەکو حەزرەتی لوط علیه السلام فەرموویە گەلەکەی(قال لعملکم من القالین:واتە من ڕقم لە کردەوەکەتانە،نەی فەرموو"انی لکم من القالین":من ڕقم لەئێوەیە،

٭ڕەببانی بوون

٭دڵیان دەفرێکی پڕ لە خۆشەویستی خوایی بێ،وەپڕ لە بەگەورە زانینی قەدەغەکراوەکانی خوابێ

٭مەوعیدێکیان هەبێ لەسەحەردا لەگەڵ پەروەردیگاریان

٭کارەکانیان تەنهاو تەنها بۆخوابێ

٭ڕاستگۆیی لەگەڵ خواو خۆدی خۆت و دەوروبەر

٭خۆداماڵین لەهەموو مەبەست و حەزو ئارەزوێکی دونیایی

٭خۆپاراستن و تێکهەڵ نەکردنی سیاسەت و حیزبایەت:وەک شێخ سەعیدی نورسی ئەیفەرموو(اعوذ بالله من الشیطان والسیاسة)

وەئەبێ بانگخواز ئەوەی لەبیربێ کەعیبڕەت بەکۆتاییەکەیەتی:لەم بارەیەوە پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەربێ ئەفەرموێت"اذ قال الرجل هلك الناس فهو اهلكهم"یان ئەفەرموێ"من قال هلك الناس فهو اولهم هلاكا"واتە کەسێ وتی خەڵک هەمووی بەهیلاک چوونە ئەوەی زیاتر لەهەموان پێش وان بەهیلاک چوە بۆیە ناکرێ و ڕێی تێ ناچێ بانگخواز بەدبینانەو گومانی خراپی بەخەڵک و ڕەحمی خوا هەبێ،وەبانگخواز نابێ هەرگیز پاکانەی خۆی بکات و خەڵکیش بەکەم و گوناهبار لەقەلەم داخوا ئەفەرموێ(فلا تزکوا انفسکم هو اعلم بمن اتقی)واتە:جاکەوابو پاکانە بۆخۆتان مەکەن و خۆتان هەڵمەخەڵەتێنن و هەڵمەکێشن،بەڕاستی خوا قەلب ناسەو ئەزانێ کێ لەکێ باشترو چاکترە.

لۆیێ لەوەئەچێ زۆر جار کەبانگخواز بەسەر گوناهبارێ ئەقیڕێنێ و ئابڕوی ئەبات گوناهبارەکە زۆر نزیکتربێ لەخوا لەبانگخوازەکە،پرسیارەکە لێرە ئاخۆ ئێمەی مامۆستایانی ئاینی باش و درک بەحەقیقەتانە ئەکەین گرینگی و پیرۆزی و ئەزانین ئەی بۆ ئاواساردین بۆ کەمتەرخەمین لەگەڵ ئەوەی ئیمڕۆ ئەم هەموو وەسائیل و ئاسانکاریەی هەیەبۆئەوەی بتوانین دەنگمان بەدوورترین و بەزۆرترین کەس بگات،خۆزگە لێبڕاوانە،دڵسۆزانە ڕاستگۆیانە،جەریئانە قوڵی مەردایەتیمان لێ هەڵەماڵی و دەستمان پێی ئەکرد دوور لە ئینتیمای حیزبایەتی و دەمار گیری قەومی نیشتیمانی و مەزهەبی جائەمان بینیوە چ ڕۆڵ و کاریگەریەکمان ئەبو بەسەر جیهانی ئیسلامی.

بەداخەوە ئەو کەمە جوڵەی ئێستا هەیە زۆر ساردو کرچ و کاڵ و سەرەتایە،زۆر جار شارەزانەبون و بەخۆزانین و شانازی و بەخۆکردن و زمان زبری و حەزکردن بەپلەو پۆست وای لێکردوین لەبەری ئەوەی خەڵکی نزیک کەینەوە لەخوا ئیسلامیان لا شیرن و جوان بکەین شتەکەمان پێچەوانە کردۆتەوە،ئاخر کەی ئەبێ بانگخواز حیزبی بێ،کەی ئەبێ زمان شڕو دەم پیس بێ،کەی ڕەوایە بەرژەوەندچی و توندو توڕەو توش و گرژو مۆن و خۆبەزل زانبێ،وارید بووە لە لە ئەبو یەزیدی بەستامیی"قدس اللە سرە"کاتێ خەڵکی زۆر لەدەوری کۆئەوبونەوەو مەجلیسەکەی دەبووە قەرەباڵغی و لەهەموو لایەکەوە ڕوویان تێ ئەکرد،هەستی بەزەلیلی و ملکەچی دەکردو دەستەکانی بەرز دەکردەوەو دەیفەرموو"خوایە تۆ دەزانی ئەوانە هاتوونەتە زیارەتی تۆ نەک من،بەڵام کەدێن بۆلای تۆ ئەوا منیش دەبینن کەهاتووم بۆلای تۆ"موڕشیدانی هەقیقی و بانگخوازانی ڕاساڵ و ڕاستگۆ بەم شێوەیە بونە.

ئێمەش بەداخەوە هەر ئەوە خەڵکێک لەدەورەمان کۆبۆوە ئیدی لوت قەپی و خۆبەزلزانی ئەمان گرێ و وازانین کەس وەک ئێمە پاکنیە کەس بەئەندازەی ئێمە بانگخوازی و خزمەتی نەکردوە ئیتر خۆ لەئاسمان ئەبینینەوەو خەڵکیش لەزەلکاوی تاوان و گومڕایی،خۆزگە وەک ئەوەی خوا لێمانی گەرەکە بانگخوازیمان دەکرد نەک بەمیزاج و پێوەرو دیدو تێڕوانینی خۆمان.