یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
مامۆستا کەمال ئەمین گوڵپی
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/09/2021 : 23:01:33
قه‌باره‌ی فۆنت
ناوت با هەرناوی باوکت بێت و شکۆی دایکشت بپاڕێزە.

ئەوەی کە ئەمڕۆ جیهانی خۆرهەڵاتی سەرقاڵ کردووە باس لە مافی منداڵە بەجۆرێک هەوڵ دەدرێت کە حەق ومافە شایستەکانی منداڵ لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا لە یاسادا جێگیربکەن وبیکەنە بڕگەیەک لە یاساکانی بەرێوەبردنی ژیانیان بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت مافی منداڵ پێشێل بکات، لەگەڵ ئەم هەوڵ وبەخەرج دانەی کات وتواناکان بیریان چووە کە ئیسلام بەشێوەەکی دروست وتەواو بە منظومەیەکی تێرو تەسەلەوە مافەکانی منداڵی پاراستووە هەر لەچاودێری کردن وپاراستنی و بەرجەستەکردنی ژیانێکی کامەران و پڕ لە هێمن وئەمان بۆ منداڵان دابین کردووە، چونکە ئیسلام منداڵی بە بەشێک لە دایک وباک هەژمارکردوو جگەریانە بۆیە ئیسلام پەروەردەیەکی عەقڵی وئەخلاقی و نەفسی بەدەنی بەیەکێک لە ئەرکەکانی دایک وباوک داناوە ونا بێت لەم بوارەدا کەمتەرخەمی بنوێنن.

بۆ ئەوەی کاتمان نەکوژین بەوەی بزانین غەرب چۆن مافی منداڵی دابین کردووە یاخود چۆن مافی منداڵی دەستنیشانکردووە ئەوە تەنها ئەوەندە بەسە بگەرێنەوە بۆ ئیسلام ئەو مافانە بناسین

دیارترین مافێک کە ئیسلام دەستنیشانی کردووە وەک مافی منداڵ پاراستنی ڕەچەڵەکیەتی و دانەوەپاڵی منداڵە بۆلای باوک ودایکی، بۆیە ئیسلام هەموو ڕێکارەکان دەگرێتە بەر بۆ جێگیر کردنی ئەو مافە بۆ منداڵ، تەواوی ڕێکارەکانی تر بەحەرام هەژمار دەکات کە ئەو مافە لەمنداڵ زەوت دەکات، بۆ نموونە تەبەنی کە ڕێگایەکە بۆ شێواندنی نەژادی منداڵ ودانەوەپاڵی منداڵە بۆ لای غەیری باوکی بەحەرام دەزانێ، پەوەندییە ناشەرعییەکان و گرێبەندییەکانی دەرەوەی بازنەی شەرع بەحەرام هەژماردەکات ، چونکە نەژادی منداڵیان تێدا وندەبێت حەتا هەوڵە زانستیەکانی وەک بەکرێدانی رەحمیش بەحەرام دادەنێت، بۆیە ئەگەر ئێمە دەمانەوێت نەژادی منداڵ پارێزراوبێت ئەوە دەبێت بگەرێنەوە بۆ شەریعەتی ئیسلام کە بەشێوەیەکی زۆر تۆکمە ئەم لایەنەی پاراستووە ومنداڵی داوەتەوە لای باوکی، تەواوی هۆکارەکانیشی گرتوەتەبەر بۆ ئەوەی ئەومنداڵە ئەو مافەی نەفەوتێت، چونکە ئەم لایەنە گرنێکی تەواوی هەیە لە ژیانی هەر تاکێکدا لەژیاندا پاراستنی ئەم لایەنە پشتێنەیەکی کۆمەلایەتی دەرونی وبەدەنی هەیە بۆ لەدەستنەدان وسەرگەردان نەبوونی هەرتاکێک لە کۆمەڵگەدا، چونکە ئەگەر تاک ئەم لایەنەی لا ڕوون نەبێت ئەوە ئیتر هەموو ژیانی بە خەمۆکی ونامۆیی دەباتە سەر و هۆکارێکیشە بۆ زیادبوونی ئینتیحاری ئەو جۆرەکەسانە کە ناوی باوکیان یان باوکیان ناناسن.

بۆیە خێزان لە ئیسلامدا دەفری پاراستنی نەژادو شکۆی مرۆڤە وتاکە، چونکە خێزان یەکەم ڕایەڵەی مرۆڤە بە باوک ودایک براو خوشکەکانیەوە پاشان حاشیەکانی وەک مام وپور وخاڵ وخزمانی تر ودواتر دراوسێ وکۆلان وکۆمەڵگە تۆکمەی ئەو ڕایەڵەش لەسەر دیاری باوک و پاراستنی نەژادەوە دروست دەبێت

هەر لە بەر ئەوەیە ئیسلام قەدەغەی کردووە مرۆڤ ناوی خۆی بداتەوە پاڵ کەسێکی تر غەیری باوک ودایکی ڕەسەنی خۆی، هەروەک چۆن دروست نییە خۆی بداتە پاڵ غەیری نەژاد وبنەماڵەی تر، چونکە کۆمەڵێ پرس لەم نێوەندەدا تێکەڵ دەبێت لەرووی شەرعییەوە گرفت وکۆسپ دروستدەکەن لەسەر ئەو کەسە کە دراوەتە پاڵ کەسێک یان بنەماڵەیەکی تر یاخود نەسەب ونەژادێکی تر، ئەم خۆدانە پاڵ غەیری باوک ونەژادەی تر بەناشیرینترین وەسف وەسفدەکرێت لە ئیسلامدا و پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت) نەهی کردووە لەو کارە و خوای گەورەش لە قورئاندا دەفەرمووێت[ولا تطع كل حلاف مهين هماز مشاء بنميم مناع للخير معتد أثيم عتل بعد ذلك زنيم].

الزنيم : واتە کەسێک بانگەشەی غەیری نەسەبی خۆی بکات ، پێغەمبەری خوا لە فەرموودەیەکدا کە فەرموودەکە درست و سەحیحە دەفەرمووێت" من ادعى إلى غير أبيه وهو يعلم أنه غير أبيه فالجنة عليه حرام" هەرکەسێک خۆی بداتەوە باڵ کەسێک کە باوکی نەبێت و باش بزانێ کە ئەوکەسە باوکی ئەو نییە بەهەشتی لەسەر حەرامە، چونکە بەلایەنی کەمەوە هەر بەو بانگەشەیە بوهتانی بۆ دایکیکردووە.

بۆکێ دروستە منداڵی بدرێتەوە پاڵ؟

نەسەب یان منداڵ دانەوە پاڵ لە خێزاندا گومانی تێدا نییە لە حەزرەتی ئادەمەوە هەتا ئەمڕۆ ئەوەی کە ناوی بەدوای ناوی منداڵەکەیەوە دێت لە ناوخێزاندا باوکە، چونکە لەرووی خەلقیشەوە لەپێشەوە باوک کە ئادەمە خەلقکراوە پاشان دایک هەر بۆیە منداڵانیش دەدرێنەوە پاڵ ئەو، خوای گەورەش لە قورئاندا هەمیشە دەفەرمووێت (یا بنی آدم) نا فەرمووێت یا بنی حەوا. وەک دەفەرمووێت[واتل عليهم نبأ ابني آدم] بۆیە لە ئیسلامدا منداڵ بۆ دروستی نەسەبی دەدرێتەوە پاڵ باوک وداکی ڕاستەقینەی خۆی و ناویشی لەپێش ناوی باوکیەوە دادەنرێت فڵانی کوڕی فلان زەیدی کوڕی عەمر، چونکە بەم جۆرە کۆمەڵێ ماف بۆ ئەو منداڵە دەستە بەردەبن وەک مافی میرات و خەرجی و وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی و لە ئەستۆگرتنی حەقی خوێن  ئەگەر موسیبەتێکی لێقەوما  ، چەقی بازنەی خێزانی باوکە هەرکاتێک هێزی باوک لە هەر تاکێکدا بوونی پەیداکرد وەک خودی باوکەکەوایە هەر وەک چۆن شتێک دەسوتێنی ئەگەر دەست بدەی لە سوتاوەکە وەک چۆن ئاگر دەتسوتێنێ ئەویش دەتسوتێنێ چونکە بووەتە بەشێک لە ئاگرەکە، هەربۆیە خوا دەفەرمووێت:[الرجال قوامون على النساء بما فضل الله بعضهم على بعض وبما أنفقوا من أموالهم] هەر کەسێک شەرەفی خەرجکردنی نەفەق و مەسرەفی کەوتە ئەستۆ شەرەفی دانەوە پاڵیشی پێدەبڕێت، بەتایبەت دانەوە پاڵی منداڵ بۆلای باوک فەرمانێکی خواییەو نابێت فەرامۆش بکرێت وەک دەفەرمووێت[ ادعوهم لآبائهم هو أقسط عند الله فإن لم تعلموا آباءهم فإخوانكم في الدين ومواليكم]،  پێغەمبەری خواش سەبارەت بە جوانی ناو و هەڵبژاردنی ناوی شایستە بۆ منداڵ دەفەرمووێت:[فأنتم تدعون يوم القيامة بأسمائكم وأسماء آبائكم]

بۆیە ناونانی منداڵ و دانەوە پاڵی باوکی، هەم مافێکی شەرعی باوکەو پاراستنی شکۆی داکە و سەربەرزییە بۆ منداڵەکە.

مافی باوکە چونکە بەرپرسیاریەتی پژێوی منداڵەکەیو وپاراستنی و پەروەردەکردنی لە ئەستۆیە، مافی داکوپاراستنی شکۆی دایکی منداڵەکەیە ، چونکە دیاربوونی ناوی باوکی لەگومان زیناو بوهتانی نابەچێ ئەم دایکە دەپارێزرێ هەتا لەکاتی جیابوونەوەشدا یان لەکاتی مردنی مێردی ئەم ئافرەتیشدا زەمەنێک دیاری کراوە کە ئافرەت دەبێت ڕەچاوی بکات پاشان ئەگەر بیەوێت شوبکاتەوە ئەوەش بۆ پاراستنی تێکەڵ نەبونی نەسەبە، مافی منداڵەکەیە چونکە ئەگەر منداڵێک ناوی باوکی دیار نەبێت لەناو خەڵکیدا بە کەمی تەماشادەکرێ کە هیچ دەسەڵاتێکی ئەوی تێدانییە.

ئایادەکرێت ناوی منداڵ پاڵ بدرێتەوە لای دایکی؟

گومانی تێدانییە کاتێک منداڵێک بەرهەمی گرێبەندیەکی شەرعیەو باوک وداکی دەناسرێن و ناوی لەپاڵ ناوی باوکەیدایە وەک نازناو هیچ گرفتێکی تێدانیە لەرووی شەرعییەوە بگوترێ زەیدی کورڕی زەینەب.

پرسیارەکە لێرەدا دروست دەبێت ئەی ئەومنداڵانەی کە لە پەیوەندیەکی ناشەرعیێەوە دێنە ژیانەوە یان بەهەر هۆیەک بێت باوکیان دیارنییە ئایادەکرێت بدرێنەوە پاڵ دایکیان شەرعەن؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسە زانایان دوو بۆچونیان هەیە

١- هەندێکیان بە ڕەهایی بەنادروستی دەزانن و بەغەیرە شەرعی دەیدەنە قەڵەم و بەڵگەشیان ئەو ئایەتەیەکە خوای گەورە دەفەرمووێت:[ادعوهم لآبائهم]. ئەو فەرموودانەی کە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کەناوی منداڵ دەبێت لەپاڵ ناوی باوکیانەوە بت. بۆیە ناوەندی فیقهی ئیسلامی لەم بارەوە لۆمەی پەرلەمانی میسری بەتوندی کردوە بەوەی کە دەنگی لەسەر ئەوەداوە کە ڕێگەیانداوە منداڵانی بەرهەمی پەیوەندی ناشەرعی بدرێتەوە لای دایکیان.

بۆچوونی دووەم: هەندێ لە زانایان ئەوەیان بە دروست زانیوە کە ئەو منداڵانەی کە بەرهەمی پەیوەندییەکی ناشەرعین وهاتونەتە بون وباوکیان نادیارە وناناسرێتەوە بدرێنە پاڵ داکیان، بەڵگەی ئەمانەش ئەوەیە کە دەڵێن کەسێک کە باوکی ناناسرتەوە ودیارنییە حەق نییە بدرێتە پاڵ کەسی تر بۆیە با بدرێتە پاڵ دایکی، ئەمەش هەڵبژاردنی ناچارییە ، ئەگەرنا ئەسڵ وایە هەرکەسێک ناوی بدرێتەوە پاڵ باوکی.

بۆیە ڕای دروست و پەسەند لە کاتی ئاسایدا ئەوەیە کە دروست نییە ناوی منداڵ بدرێتەوە پاڵ دایکی مادام باوکی شەرعی خۆی هەیەو ودیارە و بەڵام بۆ ناسناو لەقەب هیچ گرفتێکی تێدانیە وەک لەناو هاوەڵانیشدا هەبووە.

ئیسلام بەم جۆرە هەموو هۆکارەکانی دڵ ئارامی و سەقامگیری دەبەخشتە منداڵ وەک مافێکی خۆی.