یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
مەلا صلاح الدین باقر
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/10/2021 : 10:05:39
قه‌باره‌ی فۆنت
لە یادی لە دایک بونی پێغەمبەری پێشەوادا

لە تریفەی مانگی لەدایک بونی (ربیع الاول)ەوە خەرمانەی مانگی خواناسی دونیای دڵ و نیشتیمانی ڕۆحیان ڕۆشنکردەوە،  لە ئاسانەی ئاسمانەوە هەوری ڕەحمەت دڵۆپ دڵۆپ ئاوپرژێنی ژیان دەکات مەملەکەتی بەندایەتی لەهەرچی بت و شیرک هەیه پاککردەوە مێرگی ئیمان و باوەڕی سەوز کردو تۆوی ئیمان خواناسی لە نێو دڵا ڕوان و شکۆفەی ڕەنجی دینداری دۆزەخی ژیانی گۆڕی بە بەهەشتی بەندایەتی.

ئەی شامرۆڤی خواویستی بەبۆی نێرگسی ڕوتەوە ژیانت ئاوەدانکردەوە، مرۆڤت لە خوی خراپی ئاژەڵی پاک کردەوە ، دوکەڵی ڕەشی ستەمکاری بەنوری هیدایەتی دادپەروەری  یەکسانی و ئۆقرەیی کردە دیاری   .

ئێمە ئەمڕۆ دوای (١٤٤٣)ساڵ هێشتا تینوی قومێ ئاوی عەدالەتتین ، هێشتا بتخانەکانی نێو ناخمان کڕنوش بۆ بتەکانی ڕۆژگارەبا ، هێشتا شوعلەی حەقی خواناسی  تراویلکەی سەحرای ژیانی نیشان نەداوین ، هەتا ئێستە نەزاڵم و ستەمکار دەناسین نە پەی بە دۆست و خۆشەویست دەبەین ، هۆ ئازیزەکەی خوای تاقانە فریای دڵ و ژیان مان کەوە لەهەمووساتێک زیاتر پێویستیمان بەتۆهەیه ، لەهەموو وەختێک زیاتر ئاتاجمان بەڕەوشت و مامڵە نورینەکانی تۆهەیە، ڕۆحمان تاسەی قومێ ئاوی کەوسەری تۆدەکا، دڵمان ئیشتیاقی دیداری تۆ دەکات ، چاومان تاسەی یەک نیگای جوانی ڕوخسارتەکا، زوبانمان خۆزگە بە یەک وشەی سڵاو ددکات ....

تا ژیانمان ئاوەدان و ڕۆحمان زیندو پڕئیمانبێ.. سڵاو لەڕۆژەکانی ژیانت ... سڵاو لە خۆت و گشت یارانت... دەسا خوایە بەنوری ناسینی خۆت دڵمان هەموو ڕۆشن بکە، ئەوسرداری پێغەمەبەرانە بە مەقام و مەحموود شادکەو ئێمەش بەتکاو شەفاعەتی دڵ خۆش بکە.....ئامین.