یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شێخ جمال كورێمەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەساڵیادی شەهیدبوونی مامۆستا مەلا عبدالله پەلپیتانی مەراسیمێکی یادەوەری ساز دەکات    *****    *****   ماددە هۆشبەرەکان چەکێکی تر بۆ لەناو بردنی مرۆڤایەتی    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی مامۆستا شێخ ئەحمەد باب رسول یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری گواستنەوەو گەیاندن سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات و کۆمەڵێک قورئان  بەدیاری پێشکەش دەکات    *****    *****   شاندی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی دیوانی وەقفی شیعە لە شاری بەغدا دەکات    *****    *****   شاندی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی سەماحەتی ئایەتوڵڵا سەید حسین سەید اسماعیل سەدر گەورە مەرجەعی شیعە لە شاری بەغدا دەکات    *****    *****   شاندی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری سەردانی سەرۆکایەتی دیوانی وەفقی سووننی عیراق دەکات   
عبد الله خالد فائز المدرس
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/05/2022 : 23:25:45
قه‌باره‌ی فۆنت
پێوه‌رى پێشكه‌و‌تن و گه‌شه‌كردن چييه؟

بێگومان ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌يرى گۆى زه‌وى بكه‌ين بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هيچ كۆمه‌ڵگەيه‌ك جياوازى نييه ئه‌گه‌ر هاتوو گرينگى دا به‌ سيسته‌مى گشتى و پابه‌ند بوون  به‌ به‌رنامه‌كان، ئه‌و كاته‌ى تاك له‌ گومه‌ڵگە ڕێز له‌ به‌رنامه‌كان يان سيسته‌م ده‌گرێت و پابه‌نده‌ به‌ ياساكان و بنچينه‌كان ده‌بێت ، ئه‌وا ئەو كۆمه‌ڵگەيه‌ ناودەنرێت به‌ گۆمه‌ڵگەيه‌كى پێشكه‌وتوو  وسه‌ركه‌توو.
      هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م جۆره‌ گۆمه‌ڵگەيه زۆر بابه‌تى تر هه‌يه‌ كه‌ گرينگى ئه‌و تۆی نييه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێزو خۆشه‌ويستيه‌ى كه‌ لاى درووست بووه‌ ‌ به‌رامبه‌ر به‌ سيسته‌م و ياسا‌. 
    نمونه‌ى ولاتانى جيهانى پێشكه‌وتوو و بنياد نه‌ر ئه‌مرۆ زۆر هه‌ن، وه‌ك وڵاتى يابان و كۆمه‌ڵگەى سه‌نگافوور و هه‌روها زۆرينه‌ى گۆمه‌ڵگەی ئه‌وروپى، ئه‌م سه‌ربه‌رزيه‌ بۆ ئه‌و ناوبانگه‌و پاڕێزه‌ ‌ جوانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پابه‌ندبوونيان و په‌روه‌رده‌ كردنى تاكى كۆمه‌ڵگە له‌ منداڵيه‌وه‌ به ڕێز گرتن و خۆشه‌ويستى له‌‌ سيسته‌مى گشتى ولات, بگره‌ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ ده‌رگاى قه‌برستان به‌ چاوه‌روانى مردنيان  وه‌ستان بن ڕێز له‌م جۆره‌ سيسته‌مه‌ كه‌ چاوه‌روانيه‌ ده‌گرن، پیرۆزى لاى ئه‌م گه‌ڵانه‌ ته‌نها ڕێز گرتنه له‌ ياسا وسيسته‌مى ولات، جا بابه‌ته‌كه‌ بچووك بێ يان گه‌وره‌، بگره‌ هه‌ندێك له‌م ولاتانه‌ و ولاتى تر ئاين ته‌نها ڕێز گرتنه له‌ ياسا وسيسته‌مى گشتى ولات، وپێچه‌وانه‌ى ئه‌م سيسته‌مه‌ كه‌ ژيانى رۆژانه‌ى ڕێكخستووه‌ ده‌رچوونه‌ له‌ ياسا، به‌لكو بگره‌ به‌ چاوێكي كه‌م سه‌يرى ئه‌م كه‌سه‌ ده‌كرێت له‌ نێو كۆمه‌ڵگە ، له‌ گه‌ڵ ئه‌م هۆشياريه رۆشنبيريه‌ پێشكه‌وتووه‌ له‌ رووى كرداريه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ كۆمه‌ڵگايه‌نه‌ توانيانه‌ بگه‌نه‌ ئامانجي پێشكه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدان، به‌م‌ بۆچوونه‌ جوانترين بيروباوه‌ر كه‌ يه‌كسانى وراستى پێشكه‌وتن وسه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ كردن لايان پاراستن و وڕێزگرتنه‌ له‌ سێسته‌م و به‌رنامه‌ى ولات، جا ئاڵاى پێشكه‌وتن گه‌شاوه‌ وسه‌ربه‌رز نابێت ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێز  له‌ سيسته‌مى ولات  نه‌گيرا .
     هه‌ر كاتێك تاك له‌ نێو كۆمه‌ڵگە ڕێز له‌ به‌ها گرينگه‌كان و شه‌قه‌مه‌كان و پاركه‌كان و شوينه‌ گشتيه‌كان نه‌گرت پاشماوه‌ى له‌ په‌نجه‌ره‌ى ماڵه‌وه‌ يان په‌نجه‌ره‌ى ئۆتۆمبيل هه‌ڵدايه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى به‌رپرسياره‌تى لاى هه‌بێ، يا خود ڕێز له‌ سيسته‌مى سه‌ره‌گرتن وهێڵى چاوه‌روانى نه‌گرێت يانيش به‌ كه‌م سه‌یر كردنی یاساكانی هاتووچۆ كه‌ ئه‌مانه‌ پێچه‌وانه و به‌رەنگاری سیسته‌می گشتی ولات ده‌بنه‌وه‌ ئه‌مانه‌ له‌ سامانی عه‌قل بێ به‌ش كراون، سامانى عه‌قل ته‌نها له‌ لای خودان بروانامه‌  – كه‌ پیوه‌ر نییه‌- نییه‌ ، به‌لكو كه‌سیكی ئاسایی بی بروانامه‌ نه‌ك ڕێز له‌ یاسا وسیسته‌م ده‌گرێت له‌وانییه‌ مرۆڤایه‌تی له‌ خاوه‌ن بروانامه‌ زۆر زیاتر بێ‌. 
    له‌م چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه‌‌ كه‌ ئاماژه‌م به‌ ڕێزگرتن له‌ یاسا وسیسته‌م كردووه‌ نامه‌وێ باس له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی خۆم – كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی - بكه‌م ، كه‌ به‌ شیوه‌یه‌كی گشتی ڕێز گرتن له‌ یاسا وسیسته‌می ولات به‌ شیوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه‌ كه‌ جێگا باس كردن بێ، به‌لكو به‌شیوه‌یه‌كی گشتی باس له‌ رۆشنبری و ئاكار ده‌كه‌ین كه‌ ده‌بێت چۆن تاكی ولاتمان په‌ره‌وه‌رده‌ بكه‌ین كه‌ پیویستیكی سه‌رده‌میانه‌ وه‌ك ولاتانی تر ده‌بێ منداله‌كانمان به‌شیوه‌یه‌كی پراكتیكی فیری ڕیزگرتن بكرین له‌ بچووك ترین یاسا له‌ ولاته‌كەمان، ناوه‌نده‌كانی خوێندن دریغیان نه‌كردووه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ر بابه‌تێك باس له‌ گرینگی یاسا وسیسته‌م ده‌کرێ, به‌ڵام كێشه‌ لێره‌دا بۆچی جێبه‌جێ ناكرێ؟
 ئایا مامۆستاكان له‌ ناوه‌ندی خوێندنی سه‌ره‌تایی تا زانكۆ خودی خۆیان باوه‌ریان به‌ بابه‌ته‌کە نییه بۆیە ره‌نگدانه‌وه‌ی نییه؟ . بۆیە پێویسته‌ كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ و هۆكاره‌كه‌ی ده‌س نیشان بكرێت له‌ لایه‌ن پسپۆران‌ و تویژینه‌وه‌ی مەیدانی ئه‌نجام بدرێت تاكو ئه‌نجامه‌كه‌ ده‌ركه‌وێت.