یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/12/2022 : 11:15:05
قه‌باره‌ی فۆنت
ئيسلام شتی نامۆو پێچەوانەی فیترەتی مرۆڤی قەبوڵ نیە

سوپاس و ستایش بۆ خودای گەورە لە سەر نیعمەتە زۆر و زەبەندەکانی بەتایبەتی  نازونیعمەتی ئاینی ئیسلامی پیرۆز و جوان و خاوێن . سڵاوات و ڕەحمەتی پەروەردگار لەسەر پێشەوا و ڕابەر و مامۆستای مرۆڤایەتی بۆ  ژیانێکی پایەدارانە و سەروەرانە لە دونیا و دواڕۆژدا پێغەمبەرمان محمد هەروەها لەسەر خانەوادە و هاوەڵان و شوێنکەوتوانی هەتا  کۆتایی ژیان.

ئاینی پیرۆزی  ئیسلام هەموو  شتێکی پاک و خاوێنی حەڵاڵ کردووە و هەموو  پۆخڵەوات و بۆگەنیەکیشی قەدەغە کردووە ، لە قورئانی پیرۆز دەفەرموێت: {وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالأَغْلاَلَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ} [الأعراف: 157]

بێگومان پەیڕەو کردنی ڕێنماییە جوانەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەستەبەری ژیانێکی دروستە بۆ  مرۆڤایەتی ،

دەفەرموێت : {يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ} [المائدة: 4].هەرچی جوان و باش و خاوێنە شیاوی مرۆڤە،

لە ئایەتێکی دیکەدا دەفەرموێت : {قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللهِ الَّتِيَ أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالْطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ} [الأعراف: 32].

ژیان بە هەموو جوانیەکان و سەروەریەکان شایانی مرۆڤە چونکە مرۆڤ لە ئیسلامدا خاوەن شکۆیە و مەبەست و مەقسەدە ، هەموو ئەم ژیان و سەرزەویە ی بۆ ڕامکراوە  ،

{ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِىٓ ءَادَمَ وَحَمَلْنَٰهُمْ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ وَرَزَقْنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلْنَٰهُمْ عَلَىٰ كَثِيرٍۢ مِّمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا } الاسراء 70 ،

ئاینی ئیسلام واتە پاراستنی ژیان و هۆش و ئاوەز و ماڵ و سامان و کەرامەت و ئابڕوو و حورمەت و ئاین و بیروباوەڕی مرۆڤەکان .

ئەم زەروریات و پێویستیانە لە پەیڕەوکردنی ڕێنماییەکانی ئیسلامدا دابین دەکرێت، ئەرکی سەرەکی ئێمەی مرۆڤ ئاوەدان کردنەوەی ئەم  سەرزەویەیە نەک وێران کردنی بەداخەوە ئێستا هەندێک باس و خواس هاتۆتە ئاراوە کە پێچەوانەی ئەو  خواستە گەورەیەیە کە ئیسلام بەشایانی باڵای مرۆڤایەتی داناوە ، هاوڕەگەزبازی و هێما و سیما دزێوەکانی لەناو بەری ژیانی مرۆڤانەیە ، پێچەوانەی سروشت و فیترەتە، لە قورئاندا دەفەرموێت: { فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ}الروم (30) ،

ژیان لەم بونەوەرەدا لەسەر دوو ڕەگەزی جیاز دامەزراوە ئەم یاسا خوداییە هەموو کایەکانی دیکە دەگرێتەوە  زیندەوەرانی ناو دەریا و وشکانی و ناو هەواو و  ئەوانەش بەچاو نابینرێن ، هەموو شتەکان  سەرچاوەی دروستبون و ژیانیان دوو ڕەگەزی جیاوازە کە پێکهێنەر و ئیدامەی ژیانن ،

بۆیە هاوڕەگەز بازی پێچەوانەی سروشت و هەموو یاسا و ڕێساکانی بونەوەرانە،

 لەهەر شوێن و وڵاتێکی ئەم سەرزەمینە پیادە بکرێت واتا خۆیان بەدەستی خۆیان ماڵ و حاڵیان خاپور دەکەن،  ، خۆیان دەخەنە بەر سزای خودای گەورەی خاوەنی زەوی و ئاسمانەکان، لە قورئانی پیرۆز دەفەرموێت {  ظَهَرَ ٱلْفَسَادُ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِى ٱلنَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ ٱلَّذِى عَمِلُواْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ }الروم 41 .

ڕوو بە ڕووبونەوەی ئەم  کارە نەشیاوە ئەرکی سەرشانی تاک بەتاکمانە بەتایبەتی دڵسۆزانی ئەم  کوردستانە  زانایان و بانگخوازان ، پەروەرشیاران و مامۆستایان و زانکۆ و کایە زانستیەکان ، ڕێگەگرتن لەناشیرینیەکان و پارێزگاری لە جوانی و خاوێنیەکان کە لە ئاینی ئیسلامدا ڕەنگ دەداتەوە ئەرکی سەرشانی بەرپرسانی ئەم نیشتیمانەیە، ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان  لەبەردەم بەرپرسیارێتیەکی مێژویدایە، تا چەندێک لە گەڵ خواست و ژیان و سەلامەتی ڕۆڵە و نەوەکانی دایە ، ئەو حکومەتەی کە بەخوێن و قوربانیدانی ئەم میللەتە هاتۆتە کایەوە پێویستە بەوەفا بێت بۆ دین و ژینیان بۆ پاشەڕۆژ و داهاتویان ، پێویستە ڕۆشنبیران و نوسەر و هۆشیاران بە بیری فراوانیان بە خامەی تیژیان لە نوسینەکانیان لە کۆڕ و سیمینار و  لێدوانەکانیان مەترسی تێکچونی شیرازەی خێزانەکان و هاوڕەگەز بازی لەسەر کوردستان ی بێ دەوڵەت و سیادە ئاماژە پێبدەن  ، پێویستە چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی ، ڕێکخراوەکانی پارێزگاری لە مافی ئافرەت و ژنان هۆشیارتر کار بکەن ، بەڕونی هەڵوێستەکانیان ڕابگەیەنن ، موستەڵەحەکان تێکەڵ نەکەن ، هەوڵدان بۆ دابینکردنی مافی دایک و خوشک و کچانمان لە دژایەتیکردنی ئاین و بەها باڵاکانی کۆمەڵگەی کوردی موسڵمان جودا بکەنەوە،  بەدیهێنانی دادگەری و جیاوازی نەکردن لەسەر بنەمای ڕەگەز و جێندەری تێکەڵ بە ئیباحی و لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی نەکەن ، لە کۆتاییدا ئاینی پیرۆزی ئیسلام بە شوێن فەراهەمکردنی بەرژەوەندیەکانی مرۆڤەوەیە و  هەر شتێک خێری تێدابێت بۆ ژیان و پاشەڕۆژی ئێمە ئەوە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامە ، (حيثما تكون" حيث وجدت" المصلحة، فثم شرع الله).