یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
سەلام كەریم سیدان
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/07/2024 : 23:06:34
قه‌باره‌ی فۆنت
زه‌خره‌فه‌ی كوردی (هونه‌ری ئه‌ندازه‌ی خه‌ت و هێمای كوردی)

 "كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ هونه‌ری زه‌خرفه‌،  زه‌خره‌فه‌ی كوردی  پڕه‌ له‌ نه‌خش و نیگار و هێمای جیاواز ، به‌ به‌كارهێنانی  بۆیه‌ و مه‌ركه‌ب و رازاندنه‌وه‌ی په‌رواز و هونه‌ری هێلكاری، شێوه‌كاریه‌كانیشی گوزارشت له‌ ئاینده‌ و سه‌ختی ژیان و خۆڕاگری كورد و گوزه‌رانێكی ئاشتیانه‌ پر له‌  خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانێكی برایانه‌ ده‌كا".

زه‌خره‌فه‌ هونه‌رێكی ره‌سه‌نی كوردستانی فه‌رامۆشكراوه‌، بێ به‌هاو بێ نرخ كراوه‌ و نبووه‌ له‌و چه‌رخه‌ جه‌نجاڵ و ئاڵۆزه‌.   په‌راوێزخستنی زه‌خره‌فه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌ سه‌ر ناسنامه‌ و لاوازكردنی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و ئابووری و كلتوری بواره‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌تایبه‌تییش هونه‌ر هه‌بووه‌.

له‌ كۆنه‌وه‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی وه‌ستای كوردستانی له‌ دروستكردنی قه‌ڵا و، قولله‌ و، پێپلیكانه‌و، و شێوازی خانووی كۆن و، بان و، شوێنه‌ هه‌ڵگه‌ندراوه‌كان و، په‌روازی به‌رده‌رگا و رێره‌وه‌ هه‌واییه‌كانی ئه‌شكه‌وته‌كان به‌جێ ماوه‌ كه‌ به‌شێكی زۆریان مۆركی بیانیان پێوه‌ لكاوه‌ بۆته‌ موڵكی بیانی.

جۆره‌كانی مه‌ره‌كه‌ب و كه‌ره‌سته‌كانی نووسین له‌ قامیش و، هێسك و، ئامێره‌كانی به‌رگكردن و جزوبه‌ند سمغ له‌ حوجره‌ و كتێبخانه‌ و قوتابخانه‌ ئاینینه‌كان به‌ شێوازێكی پۆخت و جوان و قه‌شه‌نگ ده‌یان ساڵه‌ ئه‌و كاره‌ هونه‌ریه‌ پڕ له‌ زه‌خره‌فه‌ و رازاندنه‌وه‌ هه‌ر به‌ گه‌شاوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌.

كه‌وانه‌كانی  په‌نجه‌ره‌ و ده‌لاقه‌ی خانووی كوردی و ده‌رگا سه‌ره‌كییه‌كانی ئێستاش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌چاوی هونه‌ره‌وه‌ سه‌رنجی ده‌ده‌نێ سه‌رسامیان ده‌كا.

ده‌ست و بازووی خوشك و دایك و برایانمان له‌ چنینی (مافور، به‌ڕه‌، جاجم، تێركه‌، هه‌گبه‌، زه‌مبیلله‌، به‌رماڵ، گورینگ، لێفه‌، كڵاو، جامانه‌، سوخمه‌، ده‌سرۆك، ده‌رپێ، كورته‌ك،  ڕانك و چۆغه‌، كڵاش، كه‌ره‌سته‌ی بوكێنی، صندوق و باول  هتد...) گوزارشت له‌ ژیانه‌كی قورس و زه‌حمه‌ت پڕ له‌ هیوایه‌كی گه‌شی بۆ ئاینده‌ تێدا ره‌نگی دایته‌وه‌ ، جۆری نه‌خشه‌كان تێر و جه‌نجالن به‌ وێنه‌ی شێوه‌كاری پراكتیزه‌ به‌ جۆره‌ها گوڵ و  كۆتری فڕیو ئاسمانی شین.

هه‌ولێر ئه‌وڕۆ ده‌وڵه‌مه‌ندترین پایته‌ختی جیهانی ئیسلامیه‌ به‌ هونه‌ری خه‌تخۆشی شاره‌زایانی بواری زه‌خره‌فه‌ و ره‌نگكاری كه‌ سه‌رمایه‌كی گه‌وره‌ن بۆ كوردستان و توراسی ئیسلامی كه‌سانی وه‌ك ( زیاد موهه‌ندیس، ئه‌حمه‌ عه‌بدولره‌حمان، گه‌یلان، نه‌جات خه‌تات  و سلیم مامه‌ و بژار.. ..) كه‌داهێنه‌رن له‌ بواری زه‌خره‌فه‌و ره‌نگاری كوردستانی  به‌پێی پێویست وه‌به‌رهێنانیان له‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

هه‌ندێك له‌ ده‌ستنووسه‌كانی حوجره‌ و مه‌لایه‌كانی كوردستان كه‌ تاكو ئێستا به‌ زیندوووی ماون كاتێك سه‌یری ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌ی نه‌خش و زه‌خره‌فه‌ و مۆری(واژوو)ی نووسه‌ر جێگه‌ی سه‌رسورمانه‌. كه‌ سالانێكه‌ نووسراوه‌ ره‌نگ و بریقه‌داری وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ (مكتبة‌ المخطوطاط العراقیة‌) پارێزراون و تۆزیان له‌سه‌ر نیشتووه‌، هه‌وڵنه‌دراوه‌  وێنه‌ی كۆپیه‌كیان لێ بهێندریته‌وه‌ بۆ كوردستان و وه‌ك موڵكی راسته‌قینه‌ی حۆمان به‌جیهانی بناسینین.

به‌سوپاسه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ رێنمایی (2019)دروستكردنی مزگه‌وته‌كاندا سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر خێرخوازه‌كان كه‌ له‌ دروستكردنی هه‌ر ده‌زگایه‌كی ئایینی ده‌بێ خه‌ت و زه‌خره‌فه‌ ئیسلامی كوردستانی ره‌سه‌ن به‌كاربیت له‌ ژێرچاودێری ئه‌ندازیارانی شاره‌زای ئه‌و بواره‌ ئه‌نجام بدرێت

پێشنیاز ده‌كه‌م:

 - زه‌خره‌فه‌ی كوردستانی  گرنگی سه‌ره‌كی پێ بدرێ و بكرێته‌ سیمبولی ناسنامه‌ی كوردستانی.

 -هه‌مواری یاسای یاسای به‌رێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له‌ هه‌رێم به‌ ژماره‌ (5)  له‌ ساڵی 2021 بكرێته‌وه‌ به‌ متوربه‌كردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌.

 -ب. گشتی به‌رێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بكرێته‌ ده‌سته‌ و بلكێندری به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

- كۆلیژی ئه‌ندازیاری كۆنفرانسێكی زانستی ئه‌نجام بدات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مه‌جدی زه‌خره‌فه‌ به‌به‌شداری وه‌زاره‌ته‌كانی: (ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، رۆشنبیری ولاوان،  شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان، كۆمه‌ڵه‌ی خه‌تخۆشان و  تایبه‌تمه‌ندانی تر بۆ ئه‌وه‌ی زه‌خره‌فه‌ بكرێته‌ سیمبولی هونه‌ره‌كی سه‌ره‌كی هه‌رێم و یه‌كبخرێت و دیواری زانكۆكان، كۆلیژه‌كان، مزگه‌وته‌كان، ته‌كیه‌ و  ره‌وزه‌ و گۆڕه‌ستانه‌كان و و پێی بڕازێته‌وه‌.

 

سلام كریم سیدان

پارێزه‌ر و راوێژكاری پێشووی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی

16/6/2024