یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات   
ملا عبدالله دەروەکۆتری
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/07/2024 : 11:22:47
قه‌باره‌ی فۆنت
پەیامێکی گرنگ لە ژێر رۆشنایی سێ ئایەتی قورئاندا

لەم وتارەدا لە خزمەت سێ ئایەتی قوڕئانی پیرۆز دەبێ لەسورەتی حەشر کە باسی سێ کۆمەڵی ئیماندارمان بۆ  دەکات و هەریەکەیان بە جۆرێک وەسف دەکات کە جێگەی سەرنج و تێڕامانە، بۆیە بابەیەکەوە و بەگوێی دڵ هەڵوەستەیان لە سەر بکەین و بەرچاو ڕۆشنی دین و دونیای خۆمانیان لێوەرگرین:

یەکەم: الصادقون، ڕاستان و ڕاستگۆیان: کەهاوەڵانی پێغەمبەری خۆشەویستمانن ئەوانەی لە مەککە هەموو پشتیوانیەکی پێغەمبەریان کردوو پاشان کۆچیان کرد بۆ مەدینەو لەبەر خوا و بۆ دینی خوا وازیان لە هەموو بەرژەوەندیەکی خۆیان هێنا کە بە موهاجیر و کۆچەری ناسراون بۆیە خوا بەڕاستگۆ وەسفی کردن کەلەناویاندا ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەلی و باقی هاوەڵە موهاجیرەکانی تر خوا لەهەمویان ڕازی بێت: ( لِلْفُقَراءِ الْمُهاجِرِينَ الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيارِهِمْ وَ أَمْوالِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلاً مِنَ اللَّهِ وَ رِضْواناً وَ يَنْصُرُونَ اللَّهَ وَ رَسُولَهُ أُولئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ ).

 

دووەم:  المفلحون: سەرکەوتوو سەرفرازان: ئەو هاوەڵە بەڕێزانەی پێغەمبەری خۆشەویستمانن کە خەڵکی مەدینە بوون و موسوڵمان بوون و بەرگریان لە ئیسلام کردو پشتیوانی دڵسۆزی پێغەمبەر بوون و هەموو شتێکیان بەقوربانی ئیسلام و پێغەمبەر کرد بۆیە خوا وەسفی کردن بە مفلحون = سەرکەوتوان. کە بریتین لە هەزاران لەهاوەڵان و گەورە زانایان و کەڵە پیاوانی ئیسلام لە خەڵکی مەدینەی پیرۆز، کە پێیان دەگوترێ ئەنسار، واتە پشتیوانان.

(وَالَّذِينَ تَبَوَّؤُا الدَّارَ وَالْإِيمانَ مِنْ قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حاجَةً مِمَّا أُوتُوا وَيُؤْثِرُونَ عَلى‏ أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كانَ بِهِمْ خَصاصَةٌ وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ).

 

سێیەم: ئەوانەن دوای جیلی هاوەڵانی موهاجیر و ئەنسار هاتون بە سەردەمی ئێمەشەوە ئەرکمان چیە؟ و دەبێ چیبکەین بەرامبەر هەردوو کۆمەڵی موهاجیر و ئەنسار؟

خوا بۆمان دیاری دەکات و دەفەرموێ: ( وَالَّذِينَ جاؤُ مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنا وَلِإِخْوانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونا بِالْإِيمانِ وَلا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنا غِلاًّ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنا إِنَّكَ رَؤُفٌ رَحِيمٌ).

 کە پێمان دەفەرموێ دەبێ دوعایان بۆ بکەین و دڵمان بەرامبەریان پاک و خاوێن و دور لە بوغز و حیقد بێت.

ئیمام مالیک دەفەرموێ: خوای گەورە هەموو ئوممەتی ئیسلامی کۆکردۆتەوە لەو سێ ئایەتەدا و هەر کەسێ لەموهاجیر و ئەنسار نەبێت و لە بەشی سێیەمیش نەبێت کەدوعا بۆ هەردوو بەشەکەدەکات کەواتە موسوڵمان نیە.

بۆیە موسوڵمانانی بەڕێز بابەتی باسکردن لە هاوەڵانی خۆشەیستمان خوا لەهەمویان ڕازی بێت بەشێکی گرنگی عەقیدە و بیر و باوەڕی ئێمەی موسوڵمانە و فەرمانی خوایە کە دوعای خێریان بۆ بکەین و وەسێتی رەسولوڵڵایە کە ڕێزیان بگرین.

ئەوەی کە هێندێ کەس بەناوی عاشوڕا وە دەیکەن و لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە کە سەحابە بەئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەشەڕەی موبەشەڕە وە بە بەهەڵگەڕاوە و مونافیق و کافر ناودەبەن و خێزانەکانی پێغەمبەری خوا بە بەدڕەوشتی باس دەکەن بەڕاستی تاوانێکی یەکجار گەورەیە و مرۆڤ پێی کافر دەبێ و پێی لەدین دەچێتە دەرەوە، بۆیە دەبێ زۆر وریابین.

ئەوەی جێگەی داخ و سەرنج و سەر سوڕمانە ئەوەیە کە هەندێک خەڵکی فەقیرحاڵ و سادە وتێنەگەیشتوو لەدین، و لەدونیا، بەناوی خۆشەویستی ئالو بەیتەوە یان بەناوی جیرانەتی و برادەرایەتی و خزمایەتیەوە دەچن لەبەردەم ئەو هەموو درۆ مێژوویانە و لەبەردەم کەسانێکی نەزان و نەخوێندەوار  دادەنیشن و بۆ پاروەنانێک و بۆ ڕسم گرتنێک بەشداری ئەو تاوان و مونکەڕە گەورەیە دەکەن، بەڕاستی ئەوانە دەبێ تۆبەبکەن و پەشیمان ببنەوە ئەگینا چۆن ڕویاندێ و چیدەکەن لەڕۆژی قیامەتدا کە پێغەمبەری خوا پێیان بڵێ ئێوە جنێوتان بەخێزانەکانی من گوت یان گوێتان بۆ کەسانێک گرت کە بوختانیان پێکردن و هاوەڵانی منیان بەکافر وەسف کرد بڕۆن دورکەونەوە لەئێمە و بڕۆن بۆلای ئەوانەی چەپڵەتان بۆ لێدان و ئاپۆرای ئەوانتان زیاد کرد!؟

موسوڵمان نابێ هێندەسادەو فەقیر بێت و هەرکەسێک هات فێڵی لێبکات.

لەلایەکی تریشەوە ئێمە وەکو خەڵکی کوردوستان هەر لەکۆنەوە ڕێزمان لەهەموو دین وبیرو باوەڕێک گرتووە ئەگەر پێچەوانەی ئیسلامیش بوبێت بۆیە شوێنکەوتوانی دینەکانی غەیری ئیسلام بەئازادی پەیڕەوی دینی خۆیان دەکەن و ڕێزیان لێدەگیرێت ، بەڵام ئەوە بەومانایە نیە کە دین و مەزهەبی تر دەستدرێژی بکەنە سەردینو مەزهەبمان و ئێمەش بێ دەنگ و بێ هەڵوێست بین!!

ئەوە نە خوا قبوڵی دەکات و نە مێژوو ڕەحممان پێدەکات.

بۆیە ئێمە داوا دەکەین حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگە نەدات بەو جۆرە کەس و گروپ وڕێکخراوانە کە کار لەسەر دروستکردنی ناکۆکی و لەبەر یەک هەڵوەشاندنی ڕیزەکانی گەل دەکەن چونکە ئەگەر کورد بەرگەی ئەنفال و کیمیاباران و ڕاگوازتن و پڕۆسەی تەعریب و شەڕی ناوخۆ  و قەیرانی دارایی و پاشەکەوتی مووچە و زۆر کارەساتی تری گرتووە بەدڵنیاییەوە  بەرگەی شەڕی دینی و مەزهەبی ناگرێ بۆیە نابێ حکومەت بەناوی ئازادی بیروڕا و ئازادی دینداری ڕێگە بدات ئەو فیتنەیە کە زۆر میللەت و وڵاتی لەبەر یەک هەڵوەشاندون لێرەش سەرهەڵبدات، ئێمە دەبێ هەوڵبدەین چی کۆمان دەکاتەوە و چۆن کۆک و تەبا دەبین وابکەین نەک تۆوی دوبەرەکی و ڕق و دوژمنایەتی بچێنین!!

دەبێ بزانین کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان سوننەی شافیعی مەزهەبە و ئەمەش جگە لە پشتیوانی مێژوویی بڕیار و  ڕاسپاردەی کۆنفڕاسە هاوبەشەکانی یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقافە.

بەڕاستی ئەوەی ئەم ساڵ بەناوی عاشوڕا لەدەڤەری ڕاپەڕین بەتایبەتی ئەنجامدراو لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆوە کە بێ پەردە هاوەڵانی خۆشەویستی پێغەمبەر بەکافر و مونافیق ناو دەبەن ئەوانەی کە قوڕئان دەربارەیان دەفەرموێ  (وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ﴾

ئەوە جگە لەوەی پێچەوانەی قوڕئان و سوننەت و بیروڕای تێکڕای خەڵکی و مێژووی سەلمێنراوی ئیسلامە،  ڕاستەوخۆش بەئامانج گرتنی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانیمانە کە دەیانەوێ لەوڕێیەوە بەگژیەکماندا بکەن و ئەوەی بەئەنفال و کیمیاباران بەسەرمان نەهات بەشەڕی مەزهەبی پێمان بکەن!؟

بۆیە ئەرکی دڵسۆزان و خەمخۆرانی وڵاتمانە پێشمەرگە ئاسا بەرامبەر بەوهەوڵە نامۆو تێکدەرانە بوەستنەوە و بەرگری لەیەکڕیزی کوردو هاونیشتیمانیان بەگشتی بکەن و لەو چوارچێوەیەشدا ئەرکی داواکاری گشتیە ئەودۆسیەیە بجوڵێنێت و بەیاسا پارێزگاری لە ئاسایشی نەتەوەیی بکات وئەوڕێکخراوانە دابخات و ڕێگەیان پێنەدات کارو چالاکی لەوجۆرە ئەنجام بدەن

ئەرکی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکانە لەسەرهەست بن وەکو سەلماندویانە لەڕابردودا و  نەهێڵن درز بخرێتە ڕیزەکانمان.

ئەرکی زانایانە بەرچاو ڕۆشنی بدەن و میللەت بەئاگابێننەوە لە پیلان و تەڵەکەی ناحەزان و (ولا یخافون فی اللە لومە لائم)

خوایە سەرفرازی دین و دونیامان بکەی و لەگەڵ پێغەمبەرو هاوەڵە بەڕێزەکانیدا حەشرمان بکەی وڵاتمان ئاوەدان و پارێزراو بکەی، هەرکەسێ خێری بۆمان دەوێ یارمەتی بدەی و ئەوەشی شەڕی بۆمان دەوێ بە قەهر و قووەتی خۆت لێی بدەی. ئامین.