یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/09/2024 : 19:26:34
قه‌باره‌ی فۆنت
بە شوودانی کچی بچووک و هاوسەرگیری پێشوەختە

 

پرسی تەمەنی گونجاو بۆ "شووکردن"ی کچ، یان پرسی "باڵغ "بوون قسەو باسی زۆری لەسەرە ئاخۆ چ قۆناغێکە؛ بەواتایەکی تر کچ لە چ تەمەنێک باڵغ دەبێ یان چ تەمەنێک گونجاوە بۆ شووکردن؟ ئەگەر لەرووی حوکمەوە گرێبەستەکە لە هەر تەمەنێکەوە ئاسایی بێت، ئەی لەرووی عەمەلیەوە چ فەترەیەک گونجاوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری و گواستنەوە؟ رەزامەندی کچ تا چەند پێویستەو شەریعەت لەم بارەوە چ دەڵێت؟ رۆڵی سەپەرشتیار –وەلی- مەرجدارە یان یەکلاکەرەوەیە؟ ئەمانەو چەندین پرسیاری تری پەیوەست بەم بابەتە یەکێکە لەو پرسانەی جێی مشتومڕو راجیایی زۆری زانایانی فیقهی ئیسلامیە، کە مەبەستمە رۆشنایی بخەینە سەرو رەهەندو روئیاکان بەرچاو بخەین و دەرەنجامێک دیاری بکەین.

لە راستیدا راجیایی زانایان لە ئەنجامی ئەوەوە دروست بووە، کە لەم چوارچێوەیەدا دەقێکی راشکاو نیە بۆ دیاریکردنی ئەم حاڵەتە، لە هەمان کاتیش پرسەکە بە پێی شوێن و ژینگەو لایەنی فیسیۆلۆژی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، بە هەڵێنجان و ئیجتیهادکردن لە چوارچێوەی هەندێ دەقی پەیوەندیدار بە لەبەر چاوگرتنی لایەنی زانستی و بارودۆخ و تایبەتمەندی رێساکان و هەلومەرجی واقعی و ژینگەیی ئیجتیهاد کراوە، لێرەوەیە پرسی بالغبوون وە پرسی تەمەنی گونجاو بۆ بەشوودان وەک دوو شتی تا رادەیەک لێک جیاوازو پەیوەست بە یەکەوە باس دەکرێن؛ بەشێک لە زانایان بلۆغبوون دەکەنە پێوەری شیاوی و ئاسایی بوونی شووکردنی کچ، وە بەشێکیشیان لەگەڵ گەیشتنە بلۆغ مەرجی تریان داناوە.

بەپێی بۆچوون و رای زۆرینەی زانایان باڵغبوونی کچ بەستراوەتەوە بە دەرکەوتنی نیشانەکان نەک ساڵ، واتە لەبەر ئەوەی حاڵەتەکە بەپێی کەس و شوێن جیاوازە بەستراوەتەوە بە دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک: کەوتنە عادەو ئیحتیلام و موولێهاتن..هتد. بەڵام لە حاڵێکدا ئەگەر نیشانەکان دەرنەکەوتن ئەوە زۆربەی زانایانی مەزهەبی شافیعی و حەنەفی و حەنبەلی؛ وەک دڵنیایی تەمەنی 15 ساڵیان وەک تەمەنی باڵغبوون دیاریکردووە، وە بە بۆچوونی هەندێ لە زانایانی مەزهەبی مالیکی تەمەنی 16 و 17 ساڵی و لای زۆرینەشیان تەمەنی 18 ساڵی بە دیاریکردنی تەمەنی بلۆغی بە گونجاو دانراوە، لە هەموو حاڵەتەکان و بە پێی بۆچوونی مەزهەبە فیقهیەکان کچی خوار تەمەنی باڵغبوون بە منداڵ هەژمار دەکرێت.

سەبارەت بە تەمەنی گونجاو بۆ بە شوودانی کچ؛ دیسان راجیایی و بۆچوونی جیاوازی فیقهی لەم بارەیەوە هەیەو، هەموو ئاراستەکانیش بەرژەوەندی کچیان بە پلەی یەک رەچاو کردووە، چونکە لە لایەک پەیوەندی بە ماف و کەڕامەتی خودی کچەوە هەیە، لەلایەکی تریش کچ بناغەی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرییە، کە دەیان ئەرک و ماف و بەرپرسارێتی بەهۆی ژیانی خێزانی و کۆمەڵایەتیەوە دێنە ئارا، بۆیە ئامادەیی و گونجاوێتی کچ بۆ چوونە ناو ئەم پرۆسەیە دەبێ جێی بایەخی هەموو لایەک بێت، هەروەک شەریعەتی ئیسلام گرنگی زۆری بەم هەنگاوە داوەو لە چوارچێوەی فیقهی ئیسلامی دەیان بنەماو پێوەرو رێنمایی و ئامۆژگاری تایبەت بە پێکهێنانی خێزان و ماف و رێزگرتنی ئافرەت و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ دیاریکردووە، بۆ ئەوەی لەئەنجامی شایستەیی تەواوەوە چارەنووسی پێکهێنانی خێزان ئاسۆی روون بێت و سەرکەوتووانە بەو ئامانجانە بگات کە بۆی دامەزراوە.

لەبەر ئەوەی دەقێکی راشکاو نیە رێک تەمەنی بەشوودانی کچ دیاری بکات، کە ئەمەش بێ حیکمەت نیە! بەڵام ناراستەوخۆ هەندێ بەڵگە هەن ئاماژەی دروستی و نادروستی ئەم بابەتەیان هەڵگرتووە، بۆیە زانایانی فیقهی ئیسلامی بە سەرنجدان لەو بەڵگانە لەرێی هەڵێنجان و ئیجتیهادو بەراوردی دەقەکان، بۆچوونی جیاوازیان لەبارەی بەشوودانی کچی بچووک بۆ دروست بووە، کە بەشێکیان رێگەیان داوە کچی بچوک مارە بکرێ و، بەشێکی تریش بەلایانەوە دروست نیە، بەشێکیشیان مەرجداریان کردووە، هاوکات بابەتەکە هەم پەیوەستە بە سەرپەرشتیار - وەلی- هەمیش کۆمەڵێک مەرج و لێکدانەوەو وردەکاری لەو نێوەدا قسەوباسی لێوە کراوە، کە رەنگە لە وەها نووسینێک ئەو دەرفەتە نەبێت بەدرێژی باسی لێوە بکەین، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێن سێ بۆچوونی سەرەکی هەن بەم شێوەیەی خوارەوە:

1- دروست نیە کچی بچووک مارە بکرێت مەگەر بە ئیزنی سەرپەرشتیار نەبێ - باوک یان باپیر- لای مەزهەبی شافیعی و، تەنها باوک لای مەزهەبی مالیکی و حەنبەلی.

2- دروستە کچی بچوک مارە بکرێت لەژێر سەرپەرشتی باو یان باپیر یان کەسە نزیکەکانی، بەڵام گرێبەستەکە بەپێی نزیکی سەرپەرشتیار –وەلی- دەگۆڕدرێت، واتە ئەگەر بە ئامادەیی باوک یان باپیر بەشوو درا گرێبەستەکە دەچێتە سەر، ئەگەر بە سەرپەرشتی کەسانی تر بوو ئەوە پەیوەست دەکرێت بە رەزامەندی کچەکە خۆی دوای گەورە بوونی، ئەمەش بۆچوونی مەزهەبی حەنەفیە.

3- دروست نیە کچی بچوک مارە بکرێت تا بلۆغی نەبێت و ئیزنی لێ وەرنەگیرێت؛ جیاوازی نیە سەرپەرشتیاری –وەلی- باوک بێت یان کەسەکانی تر، وە ئەگەر مارەکرا ئەوە حوکمی جێبەجێ کردن دەگەڕێتەوە بۆ خودی کچەکەو لەکاتی بلۆغبوون سەرپشکە لەوەی پێی رازییە یان نا، ئەمەش بۆچوونی سوفیانی سەوری و قەتادەو تاووس و ئیبن شبرمەو ئەبوبەکری ئەسەمم و عوسمانی بەتتیە.

لە ئەنجامی ئەو سێ بۆچوونە دەگەینە ئەو راستیە، کە زانایان ئەگەرچی لەرووی تیۆرییەوە بەلایانەوە ئاساییە کچ مارە بکرێ، بە مەرجێک لەژێر فەرمانی سەرپەرشتیارەوە بێت بەو پێیەی باوک لەرووی سۆزی باوکایەتی ئەو مافەی هەیەو بەرژەوەندی کچ لەبەر چاو دەگرێت، بەڵام لەرووی عەمەلیەوە واتە کاتی گونجاو بۆ گواستنەوەی کچەکە مەرجی دیکەیان داناوەو رێی تێ ناچێت بە گچکەیی بگوازرێتەوە، زانایانی فیقهی ئیسلامی کە دەڵێن دروستە وەک گرێبەستی مارەبڕین کچ مارە بکرێ بە پشت بەستن و تێگەیشتن لەم دوو بەڵگەی خوارەوەیە:

یەکەم: خوای گەورە دەفەرموێ: (وَاللَّائِي يَئِسْنَ مِنَ الْمَحِيضِ مِنْ نِسَائِكُمْ إِنِ ارْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَاثَةُ أَشْهُرٍ وَاللَّائِي لَمْ يَحِضْنَ) الطلاق:4. واتە: ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ نائومێد بوون له‌ عاده‌تى مانگانه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كانتان، ئه‌گه‌ر كه‌وتنه‌ گومانه‌وه‌ كه‌ ئاخۆ عاده‌تى مانگانه‌يان مابێت يان نا، ئه‌وه‌ سێ مانگ چاوه‌ڕێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌هۆى كه‌م ته‌مه‌نيه‌وه‌ هێشتا نه‌كه‌وتونه‌ته‌ عاده‌وه‌، ئه‌وانيش سێ مانگ چاوه‌رێ بكه‌ن.

دووەم: ئەو فەرمودەیەی لە دایکی ئیمانداران حەزرەتی عائیشە (ر.خ) گێڕدراوەتەوە؛ کە دەفەرموێ: (أن النبي - صلى الله عليه وسلم- تزوجها وهي بنت ست سنين، وأدخلت عليه وهي بنت تسع) رواه البخاری ومسلم. واتە: پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) عائیشەی لە تەمەنی 6 ساڵی مارەکردووەو لە تەمەنی 9 ساڵیش گواستیتیەوە.

لەم سۆنگەوە زانایانی فیقهی ئیسلامی لەئەنجامی سەرنجدان و تێڕوانین و تێگەیشتن و لێکدانەوەو هەڵێنجان لەم دوو بەڵگەی سەرەوە بۆچوون و راجیایی زۆر گەڵاڵە بووە، بەوەی بەڵگەی یەکەم کە ئاماژەیە بۆ ئەو کچانەی هێشتا عادە نەبوون دەقێکی راشکاو نیە؛ بەڵکو دەکرێ ئایەتی (وَاللَّائِي لَمْ يَحِضْنَ) بچووک و گەورە بەتایبەت ئەوانەی کەوتنە سوڕی مانگانەیان تاخیر بووە یان هەر نەکەوتونەتە عادە بگرێتەوە، چونکە عیددە دوای گواستنەوەو تەڵاق دێتە جێ؛ ئەمەش بۆ کچی بچووک نەگونجاوە، باشتر وایە شرۆڤەی ئایەتەکە بە ئاراستەی تەمەنی گەوران لێکبدرێتەوە نەک کچیانی بچووک.

سەبارەت بە بەڵگەی دووەم کە دایکمان عائیشە (ر.خ) لە تەمەنی شەش ساڵی مارە کرابێ و لە تەمەنی نۆ ساڵی گوازرابێتەوە، لەوەشدا لێکدانەوەی زۆر هەیە، کە بە شێک لە زانایان وای بۆ دەچن ئەمە بەڵگەیەکی راشکاوە لە دروستی مارەبڕینی کچ لە تەمەنی بچوکی لەلایەن باوکیەوە، هەروەک ئیمامی نەوەوی لە شەرحی موسلیمدا کۆدەنگیش لەم بارەوەیە نەقڵ دەکات و دەفەرموێت: (وأجمع المسلمون علی جواز تزويج الأب بنته البكر الصغيرة لهذا الحديث).

لە دیوێکی ترەوە زانایان لە چوارچێوەی لێکدانەوەی زانستی و بەراوردکاری و تاوتوێی ئەم بەڵگەیەو بەڵگەکانی تر، بۆچوونی تایبەتیان لەسەر ئەم فەرمودەوە هەیە، کە دەکرێ لە دوو خاڵ باسی بکەین:

یەکەم: ئەم فەرمودەیە کە باس لە مارەبڕینی حەزرەتی عائیشە(ر.خ) دەکات، تایبەتمەندی پێغەمبەر بووە (درودی خوای لەسەر بێت) نەک تەشریع، هەروەک زۆر شتی تر هەبووە تایبەت بووە بە خودی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) لەبەر کۆمەڵێک هۆکار حیکمەتی تێدا بووە، ئەگەرچی بەپێی توێژینەوەی نوێ باس لەوەش دەکرێ تەمەنی عائیشە هێندە بچووک نەبوبێت، بەو پێیەی بەشێکی عیلم لەو وەرگیرایە، ئەمەش بۆ تەمەنی منداڵ کارێکی ئاسان نیە.

دووەم: دەڵێن ئەم فەرمودەیە لەرووی حوکمەوە نەسخ بۆتەوە، لەبەر ئەوەی ئەم زەواجە لە قۆناغی سەردەمی مەککەو پێش هیجرەت بووە لەلایەک، لە لایەکی تریشەوە کۆمەڵێک بەڵگەو فەرمودەی تر هەن کە ئەو راستیە دەسەلمێنن و باس لەوە دەکەن؛ پێویستە کچ ئیزنی لێوەربگیرێت ئینجا بە شوو بدرێت، لەوانە:

1- پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ: (لا تُنْكَحُ الْأَيِّمُ حَتَّى تُسْتَأْمَرَ، وَلَا تُنْكَحُ الْبِكْرُ حَتَّى تُسْتَأْذَنَ، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَكَيْفَ إِذْنُهَا؟ قَالَ: أَنْ تَسْكُتَ. مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ. واتە: بێوەژن مارە ناکرێ تا بڕیاری لێ وەرنەگیرێت، وە کچیش مارە ناکرێ تا ئیزنی لێ وەرنەگیرێت، پرسیان ئیزنی چۆنە؟ فەرموی: ئەوەیە بێدەنگ بێت. یان دەفەرموێت: (الثَّيِّبُ أَحَقُّ بِنَفْسِهَا مِنْ وَلِيِّهَا، وَالْبِكْرُ تُسْتَأْمَرُ، وَإِذْنُهَا سُكُوتُهَا) رواه مسلم. واتە: بێوەژن لە سەرپەرشتیاری شیاوترە بۆ بڕیاردانی خۆی، کچیش ئیزنی لێ وەردەگرێت و ئیزنەکەشی بێدەنگ بوونە.

2- پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) مارەبڕینی بێ ئیزن وەرگرتنی رەتکردۆتەوە، وەک خەنسا کە ئافرەتێکی ئەنساری بێوەژن بوو دەگێڕێتەوە: (أنَّ أباها زَوَّجَها وهي ثيِّبٌ فكَرِهَت ذلك فجاءت رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم فذكرت ذلك له فَرَدَّ نِكاحَها) رواه البخاری. واتە: ئەو دەڵێ باوکی لە پیاوێکی مارە کردووە، ئەویش پێی ناخۆش بووە، بۆیە هاتۆتە لای پێغەمبەرو پێی گوتووە، ئەویش مارەبڕینەکەی هەڵدەوەشێنتێتەوە.

3- دایکی ئیمانداران عائیشە دەگێڕێتەوە: (جاءَتْ فتاةٌ إلى رسولِ اللهِ -صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ- فقالت: يا رسولَ اللهِ، إنَّ أبي زوَّجَني ابنَ أخيهِ يرفَعُ بي خَسيسَتَه، فجعَلَ الأمرَ إليها، قالت: فإنِّي قد أجَزْتُ ما صنَعَ أبي، ولكنْ أردْتُ أنْ تَعلَمَ النِّساءُ أنْ ليس للآباءِ منَ الأمرِ شيءٌ) رواه النسائی. واتە: کچێک هاتە لای پێغەمبەرو گوتی: باوکم منی لە برازاکەی مارە کردووە تا کەمایەتی خۆی پێ لا بدات، منیش زۆرم پێ ناخۆشە. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) فەرمانەکەی دایە دەست کچەکە - واتە سەرپشکە لەوەی رازی دەبێت یان نا- ئەویش گوتی: ئەوە رێگەمدا بەو کارەی باوکم بەس ویستم ئافرەتان فێری ئافرەتان بکەم لەوەی باوکان بێ ئیزنی ئەوان ناتوانن کارێک بەزۆری بکەن.

4- ئەو فەرمودەیەی ئیبن عەباس دەگێڕێتەوە، کە دەفەرموێ: (أنَّ جاريةً بِكْرًا أتتِ النَّبيَّ صلَّى اللَّهُ علَيهِ وسلَّمَ، فذَكَرت أنَّ أباها زوَّجَها وَهيَ كارِهَةٌ فخيَّرَها النَّبيُّ صلَّى اللَّهُ علَيهِ وسلَّمَ) رواه أبو داود. واتە: کچێک هاتە لای پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) گوتی: باوکم لە کەسێکی مارە کردووم و منیش پێم ناخۆشە، پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) کچەکەی سەرپشک کرد لەوەی رازی دەبێت یان هەڵیدەوەشێنێتەوە.

لە کۆی ئەو فەرمودانەی خستمانە ڕوو، دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئیزنی کچ پێویستە، مەعلومیشە ئەمە کاتێک دێتە دی کە ئەو کچە خۆی ناسیبێت و فام و تێگەیشتنی شتەکانی هەبێت، ئەگەرنا کچی نافامیدەو بچووک کوا فایدەی ئیزن لێوەرگرتنی هەیە! کەواتە ئەگەر گرێبەستەکە لەرووی تیۆرییشەوە دابمەزرێت، ئەوە لەرووی عەمەلیەوە رێگە نادرێت بگوازرێتەوە تا بلۆغی نەبێت و ئیزنی لێوەرنەگریت و شیاوی جەستەیی تێدا دروست نەبێت، وە ئەگەر کچەکە دوای ئیزن وەرگرتنی رازی نەبوو مافی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هەیە، چونکە بەپێی ئەو فەرمودانەی باسمان کردن لە پرۆسەی زەواجدا رەزامەندی کچ شتێکی رەمزی و رۆتین نیە، بەڵکو ئەسڵ و بناغەیە.

لەناو زانایانی کوردو ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە سەرنجدان لەو فەرمودەو بەڵگانەی سەرەوە، وە لە روانگەی ئەوەی فەتوا بەپێی شوێن و زەمان گۆڕانکاری بەسەر دادێت، وە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی ئەو سەردەمەو شێوازی ژن و ژنخوازی و ئاڵنگاری و لێکەوتەکانی لەناو کۆمەڵگەو رەچاو کردنی بەرژەوەندی خێزان و ئافرەت، ئەنجومەنی باڵای فەتوا مارەکردنی کچ لە تەمەنی بچووکی و هاوسەرگیری پێشوەختە، بە باش و پەسند نازانێت و داوا دەکات ئەم عادەتە قەدەغە بکرێت.

هەروەک لە ژمارە (31و32)ی گۆڤاری (دەنگی زانا) کۆنووسی تایبەت بەم پرسە لە کۆبوونەوەی 20ی5ی1999م بڵاوکراوەتەوەو دەقی فەتوایەکە دەڵێت: "دوای گەنگەشەو سەرنجدان لە هەڵسوکەوتی هەندێ سەرپەرشتیار لەم سەردەمە، کۆکبووین لەسەر ئەوەی ئەم عادەتی کچ بە شوودانە لەتەمەنی منداڵی تەرك بکرێت، چونکە هەم کێشەی کۆمەڵایەتی لێ دەکەوێتەوەو رەچاوی بەرژەوەندی کچ ناکرێ لەو جۆرە مارەبڕینە پێشوەختانە، هەمیش بۆ ئەوەی دەرفەت نەدرێت کچی بچووک مارە بکرێت؛ ئەگەر لە تەڕەف – سەرپەرشتیار- باوک و باپیریشیەوە بێت".

مةلا عبدالله شێرکاوەیی
ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان