یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە دکتۆر شێخ مادیح شێخ عوسمان سیراجەدین نەقشبەندی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ناصح رۆستایی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەنتەری هۆشیاری بۆ راوێژو پەرەپێدانی تواناکان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەسایەتی و نوێنەری ئایینەکانی ئەوروپا دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خلیل ابراهیم شەنگالی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ پێشهاتە فیقهیەکان) لە سۆران پێشکەش دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا تاهير رەشاڤەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ مامۆستا  مەلا طاهير بەحرکەیی لەسەر گەشتە زانستیەکی بۆ وڵاتی یەکەن ساز دەکات    *****    *****   مەراسیمی تایبەتی ناساندن بڵاوکردنەوەی کتێبی (فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا)  بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە   
منقول
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/12/2024 : 11:43:29
قه‌باره‌ی فۆنت
ژیاننامەیە مامۆستا مەلا محمدی شەڵماشی

٭ ناوی موحـەممەد کـوڕی حـمە ئەمینی کـــوڕی موستەفایـــە ، لــە ساڵی (۱۹۳۷) لـە گوندی (شـەڵماش)

سـەر بەشاری (سەردەشت) لــە دایک بووە و سەر بـە

هۆزی هــەمەوەنــــدە ..

٭ لــە تەمەنی شەش حەوت ساڵیـەوە لە خزمەت باوکیـدا (قورئانی پیرۆز) و (ئەحمەدی) و (سمایل نامە) و (باغەبان) و (بیاداود) و (گوڵستان)و (بوستان) و (ناگەهان)یی خــــوێندووە ،کـە هەموو کتێبی ئەدەبیــن ، پــاشان ئیتر دەستی کردووە بـە گەڕان بە ناوچەکانی ئێران و عێراقدا ، لـە ساڵی (۱۹٤۷)چــۆتە گوندی (هەنداوێ)لـە خزمەت مامۆستا(مەلا حەسەنی سیێ سێری) و پاش مودەتێ چۆتەوە ناوچەی (سەردەشت) بــــۆ خزمەت مامۆستا (مەلا ڕشید ئەواخیری) پاشان چۆتـە (هەناوێ) بۆ خزمەت مامۆستا (سەید جلال)کـە ئەو دەمە موستەعید بووە ، پاشان چۆتە خزمەت (شێخ عیزەددین) بۆ گوندی (کانی ڕەش) ،، پاشـان چۆتە (بـۆکان) بۆ خزمەت مامۆستا(مەلا صدیق ئاخ کەندی) ..

٭ پـــــــاشان ئـەم مامۆستا بەڕێزە لـەگەڵ مامۆستایـەکی برادەری بەناوی (مەلا ئەحمەدی باڵەکی) بـەپێ لـە بۆکانەوە هاتوون بـۆ سەدەشت و لەوێشەوە بۆ ڕانیــە و لەوێشەوە بەچەند گوند و دێهاتەوە چوونەتە دەشتی کۆیە و پاشان دواجار چۆتە گوندی (میرزا ڕۆستەم) و لە لای (مەلا عومەری وانەیی) کـە موستەعید بووە هەندێ کتــێب دەخوێنێ و دوو سێ مانگ دەمێـنێتەوە ..

٭ پـاشان چۆتـە گوندی (جڵدیان) لە نزیک (نەغەده)کـە دەکـەوێتە نێوان (شنۆ) و (مهابات) بۆ خزمەت مامۆستا (مەلا عبدالقادری عەبباسی) و کتێبی (جامی)لـە خزمەتیدا خوێندووە ، پاشان چۆتە (سەردەشت) بــۆ خزمەت مامۆستا (قازی علی) کتـێبی گلنبووی ئاداب و عبداللە یزدی لـە خزمەتـدا خوێندووە ، پاشان چۆتـە گوندی (دولکان) بۆ خزمەت مامۆستا (مەلا علی مەحموودی) کتێبی (مختصری) لـە لا خوێندووە ،، پــــاشان چـۆتە گوندی (گـەناو) بۆ خزمەت (مەلا صالحی نەجیب زادە) کتێبی (جمع الجوامع) و (شەرحی تەهزیب)ەکەی شێخ عبدالقادری موهاجیر ،،، پـاشان چـۆتە بــۆ دواجــــار چـۆتەوە خزمــەت مامۆستا (قازی عەلی) و کتێبی (گلنبوی بورهان) و (تشریح الأفلاک) و (رسالە الحساب) پـاش تەواو کردنی ئـەم کتێـبانە ئیجازەی مەلایەتی پێدەدا کە ساڵی (۱۹٥۷) دەکات ..

٭ ئەم زاتە دەستی کردە کاری مەلایەتی و سەرەتا لـە چەند گوندێکدا بوو پاشان چۆتە سەردەشت و پـاشـان بـە هۆکاری شەهید کردنی (مەلا ئاوارە)ی برای و گرتنی (مەلا مەحمووی) برای ژیانی ئەمیش دەکـەوێتە ترسناکی و دوورە ئەمنی بۆیە (ئێران) جێدەهێڵێ و ڕوو دەکـاتە ئەم دیو (عـــێراق) و دەچێـتە سلێمانی لە ڕێی (مامۆستا مەلا عبـداللە) بێژوێ وە دوای تاقیکردانەوە دەردەچێت بۆ مزگەوتی(عومەری کوڕی خەتاب) و دەبێتـە مەلای ئەوێ مانگی بە سێ دینار و نیـو ..

٭ پـاشان دوایی (مەلا کاکە حەمەی ڕەباتی) لـە ڕێگەی (شێخ موحەممەدی خاڵ) ەوە لـە (خانەقای مەولانا) دادەمەزرێ ، دوایی (۱۰) سـاڵ مانەوە خۆیی نەقڵ دەکاتە (مزگەوتی حەمە صاڵح بۆسکانی) و لە ساڵی (۱۹۹۲) خانەنشین دەکرێ ..

٭ مامۆستا خاوەنی چەندین نوسین و بەرهەمی بەنرخ و بەسوودە وەک :

(( مەجلسی ئەولـیا ،، تیشکی مینبەر ،، دەنگی مینبەر ،، وتاری ڕەمەزان ،، کۆڕی ئامۆژگاری ،، مەجلیسی ئامۆژگاری ،، ئاوێنە مەسنەوی جەلالەددینی ڕۆمی ،، شەرحی سەبعەی موعەلەقە ،، دیمەنی مەرگ ،، خەرمان لۆغە ،، خاپەرۆ ،، سەوزەو میوەی شیفا بەخش ،، ڕۆمانی بێ سەرپەرشتان ،، بێ نەوایان ،، هەگبەی شەڵماشی ،، ئێش و ئازارەکانی مەلا صدرددین ،، داستانەکانی قورئان ،، با سەر لە نوێ پێغەمبەر بناسین ،، تەرجومەی فتح الربانی شێخ عبدالقادری گەیلانی))