یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان بە هەماهەنگی رێکخراوی (SHWILA) وۆرکشۆپێکی تایبەت لەسەر مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر بۆ مامۆستایانی ئایینی ساز دەکات    *****    *****   لقی  گەرمیانی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ حسین سورچی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی رەزا لە گوندی عارەب کەند کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانی مەسیحی دەکات و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازدەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا إلياس هەورامی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالجبار زەرگەزەوی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان وڵامی سەدرەدین قوبانجی ئیمام جومعەی نەجەف دەداتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حيسامەددینی قەڵاتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی هێڕشەکەی سەر کێڵگەی گازى کۆرمۆر دەکەین    *****    *****   مامۆستا مەلا سید نجم الدینی پیریادی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/11/2025 : 09:44:54
قه‌باره‌ی فۆنت
ئایا دەکرێت نوێژە بارانە لە دوای نوێژی جومعە ئەنجام بدرێت، بەڵام تەنها وتاری جومعەکە بدرێت وتاری نوێژە بارانە نەخوێنرێتەوە؟

----

پ.د.حسن موفتی

----

الحمدلله والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه:

پێش وەڵامی پرسیارەکە با هەمومان ئەم نزایە بکەین:

(الّلهُمَّ صلِّ على سيدنا محمد الذي يُستسقى الغمامُ بوجهه الكريم، واسقنا به الغيث ولا تجعلنا من القانطين، غيثاً مغيثاً مريئاً مريعاً طبقاً غدقاً نافعاً غير ضار، تُدِر به الضرع وتنبت به الزرع، وتحيي به الأرض بعد موتها يارب العالمين، وصلّ اللّهُمَّ صلاةً كاملةً، وسلِّم سلامًا تامًّا، على سيدنا محمد الذي تنحلُّ به العُقَد، وتنفرجُ به الكُرَب، وتُقضَى به الحوائج، وتُنالُ به الرغائبُ وحُسن الخواتيم، ويُستسقى الغمامُ بوجهه الكريم، وعلى آله وصحبه والتابعين لهم بإحسان الى يوم الدين).

---

وەڵامی شەرعی پرسیارەکە:

بەڵێ؛ دەکرێت و دروستە و تەنانەت دەشکرێت ئیمام  هەر لە گوتاری جومعەدا نزای بارانبارین بکات و خەڵکیش ئامینی بۆ بکەن..چونکە ئەو شێوازە رووی داوە لە زەمانی حەزرەتی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) وەک لە فەرمودەی سەحیحی موسلیمدا بە درێژی هاتووە لە ئەنەسی کوڕی مالیکه وە (رەزای خوای لێبێت).

واتە ئەگەر ویستیان نوێژەبارانە لە رۆژی جومعەدا بکرێت دروستەو سوننەتیشە تێکهەڵکێش بکرێن و نوێژی لەدوو گوتاری جومعەدا نزای بارانبارینش بکرێت پاشان نوێژی جومعەکە بکرێت..

پێشەوا بوخاری و شاریحی بوخاریش واتە شێخی عەسقەلانی کە هەردوکیان شافیعی مەزهەبن ئەوەیان بە دروست زانیوە.. قال الإمام البخاري في صحيحه: [باب من اكتفى بصلاة الجمعة في الاستسقاء] ثم روى بعض حديث أنس المذكور سابقاً. قال الحافظ العسقلاني في الفتح ج٢ص ٥٠١: " وقد ترجم له المصنف بعد ذلك (من اكتفى بصلاة الجمعة في خطبة الاستسقاء) وترجم له أيضا (الاستسقاء في خطبة الجمعة)، فأشار بذلك إلى أنه إن اتفق وقوع ذلك يوم الجمعة، اندرجت خطبةُ الاستسقاء وصلاتها في الجمعة" وقال أيضاً ج٢ص٥٠٦: " وفي هذا الحديث من الفوائد غير ما تقدم...وإدخال دعاء الاستسقاء في خطبة الجمعة، والدعاء به على المنبر، ولا تحويلَ فيه، ولا استقبال، والاجتزاء بصلاة الجمعة عن صلاة الاستسقاء".

هەروەها دەشکرێت پاش نوێژی جومعەکە یان هەر نوێژێکی تر تەنها نزای بارانبارین ئەنجام بدرێت.

بەڵام باشترینیان ئەوەیە کە بە جودا ئەنجامبدرێت و خەڵکی خۆی بۆ ئامادە بکات و بۆی دەربچن و نوێژەکەی بۆ بکەن و دوو گوتاری خۆیشی بەجودا هەبێت، بەو شێوازەی کە لە سەرچاوەکاندا هاتووە ..وەک پێشەوا نەوەوی لە (المجموع دا ج٥ص ٦٩) دەفەرموێت:" قال في الأم وأصحابنا : والاستسقاء أنواع، (أدناها): الدعاء بلا صلاة ولا خلف صلاة، فرادى ومجتمعين لذلك، في مسجد أو غيره.. (النوع الثاني) وهو أوسطها: الدعاء خلف صلاة الجمعة أو غيرها من الصلوات وفي خطبة الجمعة ونحو ذلك، قال الشافعي في الأم: وقد رأيت من يقيم مؤذنا فيأمره بعد صلاة الصبح والمغرب أن يستسقي ، ويحض الناس على الدعاء ، فما كرهت ما صنع من ذلك (النوع الثالث) أفضلها: وهو الاستسقاء بصلاة ركعتين وخطبتين وتأهب لها قبل ذلك ، ويستوي في استحباب هذه الأنواع أهل القرى والأمصار والبوادي والمسافرون ، ويسن لهم جميعا الصلاة والخطبتان ، يستحب ذلك للمنفرد إلا الخطبة".

کەواتە: دروستە هەر لە ناو جومعەدا نزای بارانباری بکرێت و دروستیشە  پاش نوێژی جومعە دوو رکاعەت نوێژەکەی بۆ بکرێت دوو گوتاریش بۆ بخوێنێتەوەو دەشکرێت ئیکتیفا بکرێت بە دوو گوتارەکەی هەینی و پاش نوێژى جومعە تەنها نوێژەبارانەکە بکرێت و نزاکانی بخوێندرێت، چونکە گوتارەکان سوننەتن و واجب نین وەک پێشەوا ابن قدامة لە (المغني ٢ص٣٢٧) دا دەفەرموێت:" لأن الخطبة غير واجبة على الروايات كلها ، فإن شاء فعلها ، وإن شاء تركها ...".

لەکۆتاییدا بزانە کە لە نزای نوێژەبارانەدا هەتا تەوەسول نەکرێت تیایدا بە زات و جاهی حەزرەتی پێغەمبەر (دروودی خودای لەسەر)و نەکرێتە تکاکار بۆلای خودا (جل جلالە)، پاشان ئال و ئەسحاب و ئەخیار، هەرگیز  نزاکە قەبوڵ نابێت و باران نابارێت، ئەوەش تەجرەبەکراوە هەر لە زەمانی پێعەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) هەتا ئەم چەرخە نزیکانەش .. فقد روى البخاري في صحيحه عن مصعب بن سعد (رضي الله عنهما) مرفوعا:"  هَلْ تُنْصَرُونَ وَتُرْزَقُونَ إِلَّا بِضُعَفَائِكُمْ" وفي رواية ابي الدرداء رضي الله عنه :" ابغوني الضُّعفاءَ، فإنَّما تُرزَقونَ وتُنصَرونَ بضُعفائِكُم" . رواه أبو داود(٢٥٤٩) والترمذي (١٧٠٣)، والنسائي (٣١٧٩) بأسانيد صحيحة. وفي صحيح البخاري برقم (٣٧١٠) عن أنس (رضي الله عنه) أنَّ عُمَرَ بنَ الخَطَّابِ(رضي الله عنه)، كانَ إذَا قَحَطُوا اسْتَسْقَى بالعَبَّاسِ بنِ عبدِ المُطَّلِبِ، فَقَالَ: اللَّهُمَّ إنَّا كُنَّا نَتَوَسَّلُ إلَيْكَ بنَبِيِّنَا (صَلَّى اللهُ عليه وسلَّم) فَتَسْقِينَا، وإنَّا نَتَوَسَّلُ إلَيْكَ بعَمِّ نَبِيِّنَا فَاسْقِنَا قَالَ: فيُسْقَوْنَ". وورد في صحيح البخاري (١٠٠٩) عن ابنِ عُمرَ (رضي الله عنهما) في الاستسقاء بوجه النبي (صلى الله عليه وسلم) قال: " ربَّما ذكَرتُ قَولَ الشاعرِ وأنا أنظُرُ إلى وجهِ رسولِ اللهِ (صلَّى اللهُ عليه وسلَّم) على المِنْبرِ يَسْتَسقي، فما ينزِلُ حتى يَجيشَ كلُّ مِيزابٍ، وأذكُرُ قَولَ الشاعرِ: وأبيَضَ يُسْتسقَى الغَمامُ بوَجهِه... ثِمالُ اليَتامى عِصْمةٌ للأرامِلِ هو قولُ أبي طالبٍ". والحديث رواه ابن ماجة(١٢٧٢) واحمد(٥٦٧٣) والبيهقي(٦٥٠٠) باسانيد صحيحة.

واللە تعالی أعلم..

وصلى الله وسلم على سيدنا محمد وعلى اله وصحبه أجمعين..

أ. د. حسن المفتي

١٥جمادى الأولى ١٤٤٧هـ ٦-١١-٢٠٢٥م