یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/06/2010 : 19:50:38
قه‌باره‌ی فۆنت
پیره‌ژنێك بۆ مزگه‌وتی لای ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كاراتر بوو
تكایه‌ عادز مه‌بن ئه‌وه‌ حه‌قیقه‌ته‌:
له‌ نوسراوێكی فه‌رمی (وه‌ك پێشنوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی مه‌لاصالح له‌ ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان) داوای دابینكردن‌و پێداویستیه‌كانی مزگه‌وتم كردبوو به‌ ئاگاداری چه‌ند ریش سپی‌و پیاو ماقوڵێك، ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه‌زۆر زه‌رورو پێویست بوون بۆ مزگه‌وت نوسیمان‌و به‌ نوسراو به‌رزمان كرده‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف..، ئه‌وانیش (خوا هه‌ڵی ناگرێ‌): به‌گه‌رم‌و گوڕیه‌كه‌وه‌‌و زمان شیرینیه‌وه‌ ئێمه‌یان به‌ڕێكردو به‌ڵێنیان دا به‌ زوترین كات‌و نزیكترین ماوه‌ بۆمان جێ‌ به‌جێ‌ بكه‌ن، به‌ڵام دواجار وه‌كو ئه‌و نوسراوانه‌ی ئێستا راسته‌وخۆ فڕێ نادرێنه‌ ناو زبڵ دان (نه‌وه‌ك خاوه‌نه‌كانیان بیانناسنه‌وه‌) به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێڕن‌و موسه‌قه‌فانه‌ به‌ جیهازی تایبه‌ت هوردو خاش ده‌كرێن‌و ده‌یهاڕن‌و ئینجا فڕێ ده‌درێت، (ئێمه‌ له‌م باره‌وه‌ هیچ دڵنیاییه‌كمان نیه‌ بۆیه‌ ناتوانین هیچ بڵێین ئه‌وه‌نه‌بێ كه‌): دوای چه‌ند رۆژو حه‌فته‌و مانگ.. چاوه‌ڕوانی، بۆ دواجار ناچار بوین روبكه‌ینه‌ خێرخوازان،(به‌تایبه‌ت ساباتێكی به‌ چینكۆ بۆ حه‌وشه‌ی مزگه‌وت یه‌كێك بوو له‌ كاره‌ زۆر زه‌رورو پێویسته‌كانی مزگه‌وت كه‌ له‌ نوسراوه‌كه‌ داوامان كردبوو: وه‌رزی زستانان له‌به‌ر باران‌وبه‌فرو سه‌رماوسۆڵ، هاوینانیش له‌به‌ر تیشكی خۆرو گه‌رما)، ئه‌ویش سوپاس بۆ (خوا) پیره‌ژنێك ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌م خێره‌ گرنگه‌ ده‌ربڕی‌و خه‌رجیه‌كانی له‌ ئه‌ستۆی خۆی گرت‌و ته‌نها به‌ ماوه‌ی چوار ڕۆژ نوێژ خوێنان (شوكر) كه‌وتنه‌ ژێر سێبه‌ری ساباته‌ جه‌مه‌لۆنیه‌كه‌و دوعاو پاڕانه‌وه‌ی وتارخوێن‌و نوێژخوێنانی مزگه‌وت بۆ وتاری نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 25/6/2010م.. داپیره‌ بۆخۆی مسۆگه‌ری كرد، ئێستاش داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌: له‌و پیره‌ژنه‌و هه‌موو خێرخوازان (به‌ ماددی‌و مه‌عنه‌وی كه‌ به‌شداری له‌كاری خه‌یری ده‌كه‌ن) خۆشبێت‌و لێیان وه‌ربگیرێت‌و پاداشتی چاكه‌كانیان به‌باشترین شێوه‌ بداته‌وه‌و به‌هه‌شت بكات به‌ماڵی هه‌موولا،
بۆیه‌ لێره‌وه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: ماتو به‌ نوسراوی فه‌رمی ئه‌مرتان فه‌رمووه‌: كه‌ (پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ بۆ مزگه‌وت‌و یا بۆ هه‌ركه‌س‌و له‌ژێر هه‌ر ناوو ناتۆره‌یه‌ك بێت قه‌ده‌غه‌یه‌)، ئیتر پێویسته‌ له‌سه‌ریشتان چوست‌و چالاك‌و ئازایانه‌ به‌ پیل هه‌موو ئه‌و مزگه‌وتانه‌وه‌ بچن كه‌ هاناو هاوارتان بۆ دێنن، به‌تایبه‌ت شوێنه‌ زه‌روره‌كان‌و كارو پێداویستیه‌ زۆر پێویسته‌كان، وه‌ ئه‌گه‌ر ناشكرێ (یا بۆتان مومكین نابێت): ئه‌وا له‌چاوه‌ڕوانی بێ‌ ئاكام لوتف بفه‌رمون‌و رزگارمان كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ هه‌ر زوو به‌مامۆستای مزگه‌وت بڵێن: چاره‌یه‌ك له‌خۆتان بكه‌ن ئێمه‌ بۆتان ناكه‌ین (یا پێمان ناكرێت)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چاوه‌ڕوانی (بێ‌ ئاكامی) مانگ‌و ساڵ رزگارمان بێت‌و ئێمه‌ش (وه‌كو مامۆستایانی ئاینی كه‌به‌رپرس‌و خه‌مخۆری یه‌كه‌می مزگه‌وته‌كانین له‌ كوردستان) بۆخۆمان زوو فریای مزگه‌وت كه‌وین‌و به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان هه‌ڵسین‌و خێرخوازانی لێ یه‌وه‌ ئاگاداركه‌ینه‌وه‌،
دووباره‌ سوپاس‌و دوعای خێرمان بۆ داپیره‌مان‌و خێرخوازان، لێره‌وه‌ش ئه‌وقاف ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌: ئه‌وه‌ی داوامان كرد (له‌ خوا به‌زیادبێ‌) بۆمانكرا یارمه‌تیه‌كان با بگوازنه‌وه‌ بۆ مزگه‌وتی ترو یا هه‌ر شوێن‌و شت‌و جێگایه‌ك كه‌ خۆیان مه‌به‌ستیانه‌و به‌باشی ده‌زانن.