یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی قه‌ڵادزێ كۆچی دوایی كرد   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/06/2010 : 19:07:41
قه‌باره‌ی فۆنت
وه‌فاداری
وه‌فاداری و پێزانین و به‌ئه‌مه‌كی ڕه‌وشتێكی زێده‌ شیرین و جوان و خۆشه‌ویسته‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می بێوه‌فاییدا، له‌به‌رانبه‌ردا سپڵه‌یی و بێ وه‌فایی گه‌لێ ناخۆش و له‌سه‌ردڵان گرانه‌، به‌تایبه‌ت له‌م ڕۆژگاره‌دا بێ به‌ندوباری و بێوه‌فایی گه‌لێ‌ زۆربووه‌ و متمانه‌ زۆركه‌م بووه‌، له‌ خزمایه‌تی وكه‌سایه‌تی، ده‌بێ سه‌ره‌تا بزانین كه‌سه‌رچاوه‌ی بێوه‌فایی لاوازی ئیمانه‌ یان له‌ بێ بڕواییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ‌، بۆیه‌ ئه‌وسیفه‌ته‌ له‌هه‌مووكه‌س ناشیرینه‌ و له‌موسڵمان ناشیرینتره‌، چونكه‌ خه‌ڵكانی دنیایی و بێباوه‌ڕ ته‌نها بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ناوی سیاسه‌تی ڕۆژگار، به‌ڵام موسڵمان ده‌بێ پابه‌ندبێت به‌ بیروباوه‌ڕییه‌وه‌ و سنوره‌كانی حه‌ڵاڵ و حه‌رام بپارێزێ‌، هه‌ر ئه‌ولادانه‌یه‌ كه‌ بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك تانه‌و ته‌شه‌ر له‌دینه‌كه‌مان بده‌ن، سه‌ره‌تا و بنه‌مای وه‌فاداری بیروباوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستیه‌.

بۆیه‌ ده‌بێ سه‌ره‌تا وه‌فاداربین به‌رانبه‌ر به‌لێنه‌كانی په‌روه‌ردگار، چون كه‌سێ‌ له‌گه‌ڵ خواڕاست نه‌بێ‌ بێگومان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خواڕاست نابێ، دواتر وه‌فاداربین به‌رانبه‌ر به‌ڵێنه‌كانمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خوا، كوا له‌كوێن به‌ڵێن و دروشمه‌كانی كاتی هه‌ڵبژاردن له‌كوێن به‌ڵێنه‌كانی ڕۆژئاوابۆ كورد، له‌كوێن به‌ڵێنه‌كانی تری سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی ... ، پاشان وه‌فادار بین به‌رانبه‌رخێزانه‌كانمان، كه‌ نزیكترین كه‌سن بۆمان، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (ص)دوای مردنی خه‌دیجه‌ش ڕێزی هاورێكانی ده‌گرت وخێری بۆ ده‌ناردن، جارێكیان زۆر له‌گه‌ڵ پیره‌ژنێ‌ وه‌ستا تاكو عائیشه‌ فه‌رمووی ئه‌وه‌چی بووئه‌وه‌نده‌ له‌گه‌ڵی وه‌ستای فه‌رمووی چونكه‌ هاورێی خه‌دیجه‌بوو! وه‌فادربین به‌رانبه‌ر دایك وباوكمان، ته‌نانه‌ت دوای مردنیشیان وه‌ك له‌فه‌رموده‌ی پێشه‌واكه‌ماندا هاتووه‌:{ان من ابر البر بر اصدقا‌و ابويهِ} وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(ص) زۆر ڕێزی له‌ حلیمه‌ی سعدییه‌ ده‌گرت و كه‌ده‌هات عه‌بای خۆی بۆ ڕاده‌خست و به‌دیاری زۆره‌وه‌ ده‌ینارده‌وه‌، وه‌هه‌روه‌ها (ابن عمر) ڕۆژێ‌ له‌رێگا ده‌شته‌كیه‌كی بینی ئه‌وه‌نده‌ڕێزی گرت له‌ گوێدرێژه‌كه‌ی دابه‌زی، وتیان قوربان ئه‌وه‌بۆ؟ فه‌رمووی ئه‌وه‌دۆست و خۆشه‌ویستی باوكم بووكاتی خۆی! كوا وه‌فاداری به‌رانبه‌ر مزگه‌وته‌كان، كه‌ ڕۆژگارێك شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كوڕانی شۆرش بون و ئێستاش به‌لایاندا ناڕۆن، كوانێ‌ وه‌فای خزمایه‌تی و كه‌سایه‌تی و جیرانه‌تی وهاڕێیه‌تی ؟! جابه‌راستی دینداری له‌ كردارو گوفتارو مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ‌ و به‌ر جه‌سته‌ ده‌بێ وه‌ك وتراوه‌:(الدین المعامله‌)،پێشه‌وا حه‌سه‌نی به‌صری فه‌رمویه‌تی: موسڵمان وه‌ك هه‌نگ وایه‌ شتی چاك وپاك ده‌خوات و كه‌له‌سه‌ر چڵه‌كه‌ نیشت نایشكێنێ‌ و نایشه‌ مژینێ‌ وبه‌روبومیشی شیرینه‌، جاوه‌فاداری وخۆشه‌ویستی سیفه‌تی موسڵمانه‌وسپڵه‌یی و بێوه‌فایی سیفه‌تی بێ بڕوایانه‌.
a_qamishi@yahoo.com