یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی دەڤەرەکە دەکات    *****    *****   تا ئێستا 30 زانای ئایینی تووشی کۆرۆنا بوونەو چواریشیان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای دهوک دەکات    *****    *****   خێرخوازێک بەرهەمی تەماتەی جووتیاران دەکڕێت و بەسەر کەمپەکان و خەڵکی هەژار دابەشی دەکات    *****    *****   سۆران: گه‌نجێكى نابینا لە‌ ماوه‌ى ٦ ساڵ تەواوی قورئانی پیرۆز و ٢٥٠ فەرموودە لەبەر دەکات ‎    *****    *****   قایمقامی قەزای شێخان سەردانی لقس شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود فقێ محمد شەمێرانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان پیرۆمەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: سوتاندنی گیانداران بە زیندوویی بە هیچ شێوەیەک دروست نیە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ حوسێن بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حەسەن باوەمردەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مه‌لا محمود محمد مجید
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/07/2010 : 20:43:59
قه‌باره‌ی فۆنت
مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ند هه‌لوه‌سته‌یه‌ك
بسم الله الرحمن الرحيم
إنَ الحمدَ لِله نحمدهُ ونستعينه, ونستغفره, ونعوذ باللهِ من شرورِ أنفسنا, ومن سيَئاتِ أعمالِنا, منْ يَهدهِ اللهُ فلا مُضلَ لـهُ, ومنْ يُضلل فلا هاديَ لـه. وأشهدُ أنَ لا إله إلا اللهُ وحدهُ لا شريكَ لـه, وأشهدُ أنَ محمداً عبدهُ ورسوله وأُصلي وأسلمُ علي الرحمةِ المهداة, والنعمةَ المسداة, وعلي يَ‌لهِ وأصحابه والتابعين.

" يا أيها الذين آمنوا إنما الخمر والميسر والَانصاب والَازلام رجس من عمل الشيطان فاجتنبوه لعلكم تفلحون".

خۆشه‌ویستان: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بۆته‌ یه‌كێك له‌و چه‌كه‌ ترسناكانه‌،كه‌ دوژمنان له‌ دژی ولاته‌كه‌مان ولاوه‌كانمان خه‌ریكه‌ بیخه‌نه‌ گه‌ر ،بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین ئه‌م نامیلكه‌یه‌ بخه‌ینه‌ به‌رده‌ستی هاولاتیه‌ خۆشه‌ویسته‌كان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ زیانه‌كانی ئه‌م سه‌ره‌تانه‌ی سه‌رده‌م، وه‌به‌شداریكردنی هه‌موولایه‌ك له‌و هه‌لمه‌ته‌ پیرۆزه‌ی كه‌ هه‌موو چین وتوێژه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان له‌دژی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رپایان كردووه‌ (داواكارین خودا به‌گه‌وره‌یی خۆی كوردستانمان بپارێزێ ومیلله‌تمان سه‌رفرازبكات وئالای كوردستان هه‌رده‌م شكاوه‌ بێت له‌سه‌ر هه‌موو بسته‌ خاكێكی كوردستان،وه‌ودوژمنانمان هه‌رده‌م سه‌رشۆرو ریسوابن 00 امین )

ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان..یان سركه‌ره‌كان ووشه‌یه‌كی ساده‌ و سوكه‌ له‌سه‌ر زار به‌لام ماناكه‌ی وه‌ك چه‌كه‌ ترسناك و كۆ كوژه‌كان، وه‌ك شه‌وێكی تاریكی پر له‌ نه‌هامه‌تی، وه‌ك وێنه‌ی گه‌له‌ گورگێكی برسی دێته‌ به‌ر چاوی خاوه‌ن ویژدان و خه‌م خۆرانی خه‌لك ولات 0

چونكه‌ چه‌كێكی كوشنده‌ی روخێنه‌ره‌ به‌ده‌ست كه‌سانێكه‌وه‌ كه‌ هیچ ویژدان و عه‌قل و مه‌نتقیان نی یه‌، ته‌نها پاره‌ و پول پیرۆز ترین شته‌ به‌لایان0
به‌ڵی گه‌رده‌لولێكه‌، تسۆنامیه‌كه‌، پاشماوه‌كه‌ی ته‌نها شێتبوون و به‌ندیخانه‌ و مردنه‌...هه‌وێنی هه‌موو ئاژاوه‌ و تاوان و وێرانكاریه‌كانه‌.

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامی پیرۆز خۆی به‌خاوه‌نی مرۆڤ ده‌زانێ‌ و ئایینی چاكسازی و ده‌ست گرتنی خه‌لكه‌ له‌ ده‌ریای خنكێنه‌ر و شه‌پۆلاوی بۆ كه‌ناری به‌خته‌وه‌ری و حه‌سانه‌وه‌، وه‌پاراستنی مافی بوونی مرۆڤ ،له‌ ئه‌ركه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانه‌ كه‌ داكۆكی له‌سه‌ر بكات، منیش وه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینی و مامۆستایه‌كی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن به‌ ئه‌ركێكی ئایینی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی ده‌زانم ،كه‌ به‌شداری له‌ هه‌لمه‌تێك بكه‌م كه‌ حه‌سانه‌وه‌و نه‌هێشتنی تاوان و تێروری تێدابێت، هه‌رچه‌نده‌ زۆر له‌ خوتبه‌ و وتاره‌كانی هه‌ینی باس كراوه‌ به‌ڵام نوسینیش كاریگه‌ری خۆی ده‌بینێت و زۆر پێویسته‌...

بۆیه‌ به‌پشتیوانی خودا له‌م نامیلكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كورت و پوخت گه‌شتێك له‌و گۆره‌پانه‌ ده‌كه‌م و خاڵ له‌سه‌ر پیته‌كان داده‌نێم به‌ ئومێدی ره‌زامه‌ندی خوداو سوود به‌خشی بۆ لاو و گه‌نجه‌ به‌رێز و خۆشه‌ویسته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌م...بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دۆزه‌خی مادده‌ سڕكه‌ره‌كان دووربن و نه‌كه‌ونه‌ داوی ماڵ وێرانی و خه‌سارمه‌ندی هه‌ردوو جیهان.....

مانای (مخدرات) چی یه‌؟
له‌راستی ئه‌م وشه‌یه‌ كۆیه‌ تاكه‌كه‌ی (مخدر) ه‌ وه‌ له‌ كاری (خدر) وه‌رگیراوه‌ و له‌ قاموسه‌كانی زمانی عه‌ره‌بی به‌چه‌ند مانایه‌كی سه‌یر هاتووه‌ كه‌ به‌راستی جێگای سه‌رسورمانه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌ندێ‌ له‌ ماناكانن:
1-داپۆشین 2-تاریكی زۆر 3 –ته‌مبه‌لی و خاوبوونه‌وه‌ 4-هه‌وری ره‌ش و باران
5-چاو تاریك بون و گران بوون 6-سه‌ر لێشێوان 7-دابرانی ئاژه‌ڵ له‌ كۆمه‌لی ئاژه‌ڵه‌كانی تر.

به‌ڵێ‌ به‌راستی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئه‌م شتانه‌ به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی دێنێ‌...عه‌قلی داده‌پۆشێ‌ و هه‌موو زیره‌كی و كارامه‌یی له‌ كیس ده‌دات ، هه‌مووكاتێك به‌ره‌شی و تاریكی ده‌روانێته‌ ژیان، و دوارۆژ،و له‌ خزم و دۆست و براده‌ر و كۆمه‌لگا داده‌برێ‌،و به‌ گۆشه‌گیری ده‌ژیت و هه‌مووكاتێك بێ‌ هێزو داته‌پێو و هه‌ست به‌بێ‌ هێزی و نائارامی و دۆراوی ده‌كات....

پێناسه‌ی مادده‌ سركه‌ره‌كان له‌زاراوه‌ی سه‌رده‌م...
له‌ئه‌نجامی گه‌ڕان به‌دوای پێناسه‌یه‌كی ورد، زۆر پێناسه‌ كراوه‌ به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن یاساناسه‌نیُو ده‌وله‌تی یه‌كان و رێكخراوه‌كانی پزیشكی و مرۆیی...پوخته‌ی هه‌مووان ده‌توانین له‌م چه‌ند وشه‌یه‌ كۆبكه‌ینه‌وه‌:
( بریتی یه‌ له‌ مادده‌ی خاو، یان ئاماده‌كراو، یان دروست كراو، به‌كار هێنانیان ده‌بێته‌ هۆی كاریگه‌ری خراپ و ناڕێك له‌سه‌ر ده‌زگاكانی كۆده‌مار و میُُشك، جا به‌دابه‌زین بێت، یان چالاك بوون، یان هه‌لوه‌سه‌ دێنێ‌ شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ و مه‌ست بوون،..یان: هه‌رشتێك كاری گه‌ری خراپی له‌سه‌ر عه‌قل و هه‌سته‌كان هه‌بێت و ببێته‌ هۆی ئالووده‌ بوون. )0

جۆره‌كانی مادده‌ سركه‌ره‌كان:
به‌ گوێره‌ی پێناسه‌كه‌مان سێ‌ جۆرن له‌م خشته‌یه‌ هه‌ندێكیان باس ده‌كه‌ین
ز سروشتی یه‌كان-ئه‌مانه‌ گیایین ئاماده‌كراو -نیمچه‌ دروستكراوه‌كانله‌ گیا دروست ده‌كرێن دروستكراو- له‌بواری پیشه‌سازی-له‌ مادده‌ كیمیاویه‌كان دروست ده‌كرێن له‌ بواری ده‌رمانسازی به‌كار ده‌برێن
1 ئه‌فیون -خشخاش مۆرفین به‌دیله‌كانی مۆرفین
2 حه‌شیشه‌ كۆدایین خه‌وهێنه‌ره‌كان
3 كۆكا هیرۆیین ئارامكه‌ره‌وه‌كان
4 قات كۆكایین ئه‌مفیتامینات
5 صبار المسكالین ده‌رمانی L.s.d P.c.pده‌رمان
6 فطر عش الغراب
7 جوزة الطيب




كار یگه‌ری مادده‌سركه‌ره‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ:
سێ حاڵه‌تی هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك له‌ پێناسه‌كه‌ دیاركه‌وت :
1- دابه‌زێنه‌رو خاوكه‌ره‌وه‌.....ئه‌م ماددانه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مارو مێشك ده‌كه‌ن به‌ خاوكردنه‌وه‌ خه‌و لێخستن و راگرتن ( مسكن )وه‌ك: راگره‌كان : باربیتورات (باربیتون ، فینوباربیتون ، بوتوباربیتونن ، أمیلوباربیتون ، بنتوباربیتون .
هێوركه‌ره‌كان : أكوانیل ، فالیوم ، لیبریوم ، فالنیل ، ترانكیلان ، لارجاكتیل .
خه‌وهێنه‌ره‌كان : لومینال ، كلورال ،دوریدین ، بارالدیهاید .
كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی له‌سه‌ر خۆیی و كه‌م كردنه‌وه‌ی كارو ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش..وه‌ك خاوبونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ و دابه‌زینی په‌ستانی خوێن.

2-چالاك كه‌رو وریاكه‌ره‌وه‌..( المنشطات) ...ئه‌مه‌ش واده‌كات كۆئه‌ندامی ده‌مار زیاد له‌ پێویست وریا ببێته‌وه‌ ماسولكه‌كانی له‌ش توندو تۆل بن و زیاد جوله‌ بكات و تاقه‌تی شه‌ونخونی و نه‌خه‌وتنی هه‌بێت و هه‌ست به‌ ماندو بوون نه‌كات، په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كات و ژماره‌ی هه‌ناسه‌دان زیاد ده‌كات وه‌ك:كۆكایین وئه‌مفیتامینات ،أمفیتامین، میتامفیتامین ، دیكسامفیتامین .ئه‌وشه‌رابانه‌ی كحولیان تێدایه‌.

3- المهلوسه‌..تێك چوون و مه‌ست بوون و چوونه‌ جیهانی خه‌یال...ئه‌ویش ئه‌و ماددانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌ كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌كه‌ن و ئاڵۆزی ده‌كه‌ن و گوێ و چاو ده‌باته‌ باریُكی سه‌یر هه‌سته‌كانی تێك ده‌چێ‌ وه‌ك خۆیان كار ناكه‌ن ئاگای له‌ خۆیی نامێنێت جۆره‌ها هه‌لچوونی سه‌یر ئه‌نجام ده‌دات له‌ شه‌ر، له‌ گۆرانی له‌ قسه‌ی سه‌یرو نا به‌جێ‌ وه‌ك :میسكالین ، ل.س.د.......

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش رونكردنه‌وه‌یه‌كی پوخته‌ به‌ خشته‌یه‌ك كه‌ هه‌ر سێ‌ جۆره‌كه‌ روون ده‌كاته‌وه‌:-

المنشطات..چالاك كه‌ره‌كان المهلوسه‌.. مه‌ست كه‌ره‌كان
قات
كوكا
كوكایین
امفیتامین
كبتاجون حشیش
المسكالین
عش الغراب
جوزه‌ الطیب
ده‌رمانی P.c.p
L.s.d

دابه‌زێنه‌ره‌كان:

افیون و جۆره‌كانی به‌دیله‌كانی مۆرفین خه‌و هێنه‌ره‌كان هێوركه‌ره‌وه‌كان
افیون بتێدین سیكوناڵ ئه‌میتاڵ ڤالیۆم
مۆرفین مۆگادۆن میپاكواڵان _ گلۆتیپیمید لیبریۆم
كۆدایین ئه‌تیڤان
هیرۆیین لومینال ، كلورال ،دوریدین ، بارالدیهاید أكوانیل ، فالنیل ، ترانكیلان ، لارجاكتیل باربیتورات (باربیتون ، فینوباربیتون ، بوتوباربیتونن ، أمیلوباربیتون ، بنتوباربیتون0



مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و شه‌ریعه‌تی ئیسلام
1-قورئانی پیرۆز هه‌رشتێك پیس و زیان به‌خش بێت و مرۆڤ دوچاری سه‌رگه‌ردانی و ژیان ئاڵۆزی بكات حه‌رامی كردووه‌ و به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه‌....
2- مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ هه‌موو چه‌شنێك له‌ ئایینی ئیسلام حه‌رام كراوه‌ ،جا به‌هه‌رناوێك ،یان جۆرێك بێت شله‌ بێت ،گاز بێت ،تۆزبێت 00 هتد جیاوازی نییه‌.

3-قورئانی پیرۆز ئاره‌ق ومادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی به‌كرده‌وه‌ی شه‌یتان و هۆی سه‌ره‌كی ئاژاوه‌ ناوزه‌ند كردووه‌ : "يا أيها الذين آ‌منوا إنما الخمر والميسر والَانصاب والَازلام رجس من عمل الشيطان فاجتنبوه لعلكم تفلحون" ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌رتان هێناوه‌ به‌راستی بێگومان ئاره‌ق و یانسیب وبت په‌رستی له‌كرده‌وه‌ی شه‌یتانن زۆر لێی دوور كه‌ونه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی رزگارتانبێت له‌ شه‌یتان و سزای خودا.

4-بلاوبوونه‌وه‌ی ئاره‌ق وهۆشبه‌ره‌كان نیشانه‌ی تێكچوونی ژیان ونزیكبوونی قیامه‌ته‌ إِنَ مِنْ أَشْرَاطِ السَاعَةِ : " أَنْ يُرْفَعَ الْعِلْمُ ، ؤيَثْبُتَ الْجَهْلُ ، ؤيُشْرَبَ الْخَمْرُ ، ؤيَظْهَرَ الزَنَا" [ متفق علیه ].
له‌نیشانه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی قیامه‌ت ،نه‌مانی زانست ،وبلاوبوونه‌وه‌ی نه‌فامی وجه‌هل ،ئاره‌ق بخورێته‌وه‌،زینا به‌ئاشكراییبێت.

5-ئه‌وه‌ی ئالووده‌ی هۆشبه‌ره‌كانه‌ ،به‌هه‌شتی لێ حه‌رامه‌و له‌ ریزی ملپانه‌كانه‌ ،: "ثَلَاثَةَ قَدْ حَرَمَ اللَهُ عَلَيْهِمُ الْجَنَةَ : مُدْمِنُ الْخَمْرِ ، ؤالْعَاقَ ، ؤالدَيَوثُ الَذِي يُقِرَ فِي أَهْلِهِ الْخَبَثَ" [ أخرجه أحمد وغیره واللفڤ له وهو حدیپ حسن لغیره . صحیح الترغیب والترهیب 2 / 600 ] سێكه‌س خودا به‌هه‌شتی لێ حه‌رام كردوونه‌ ،ئالووده‌بووبه‌ ئاره‌ق ،خراپه‌كار له‌گه‌ل دایك و باوك ،ملپان ئه‌وه‌ی به‌شه‌روال پیسی خێزانه‌كه‌ی رازییه.

6- ئاره‌ق خۆرو هۆشبه‌ره‌كان له‌ حیسابی خودا له‌ریزی بت په‌رستانن: "مُدْمِنُ الْخَمْرِ إِنْ مَاتَ لَقِيَ اللَهَ كَعَابِدِ ؤثَن" [ أخرجه أحمد واللفڤ له ، وابن ماجه‌ وابن حبان ، وقال اڵالبانی رحمه الله : صحیح لغیره . صحیح الترغیب والترهیب 2 / 600 ]ئالوده‌بووی ئاره‌ق وهۆشبه‌ره‌كان كه‌مرد وه‌ك بت په‌رست ده‌چێته‌ خزمه‌ت خودا ، وقال صلی الله علیه وسلم : " من شرب الخمر صباحاً كان كالمشرك بالله حتی یمسی ، وكذلك إن شربها لیلاً حتی یصبح . . . " [ مصنف عبد الرزاق 9 / 239 ]هه‌ركه‌سێ به‌یانی ئاره‌ق بخواته‌وه‌ وه‌ك موشریكه‌ تا ئێواره‌،وهه‌ركه‌سێكیش شه‌و بیخواته‌وه‌ وه‌ك موشریكه‌ تا به‌یانی 0هه‌روه‌ها ئه‌بو موسی ئه‌شعه‌ری ده‌یگوت: "مَا أُبَالِي شَرِبْتُ الْخَمْرَ ، أَوْ عَبَدْتُ هَذِهِ السَارِيَةَ مِنْ دُونِ اللَهِ عَزَ ؤجَلَ" [ صحیح الترغیب والترهیب 2 / 600] به‌لامه‌وه‌ گرنگ نیی چ ئه‌م كۆله‌گه‌یه‌ بپه‌رستم ،یان ئاره‌ق بخۆمه‌وه‌.

7-ئه‌وانه‌ی به‌شداری له‌كرین و فرۆشتن و بلاوكردنه‌وه‌و خواردنه‌وه‌و 000هتد مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان وئاره‌ق ده‌كه‌ن هه‌موویان له‌لایه‌ن خواوه‌ له‌عنه‌تیان لێكراوه‌" لَعَنَ اللَهُ الْخَمْرَ ؤشَارِبَهَا ؤسَاقِيَهَا ؤبَائِعَهَا ؤمُبْتَاعَهَا ؤعَاصِرَهَا ؤمُعْتَصِرَهَا ؤحَامِلَهَا ؤالْمَحْمُولَةَ إِلَيْهِ ويَ‌كل ثمنها" [ أخرجه أبو داود والترمژی وأحمد وابن ماجه‌ ، وصححه اڵالبانی فی صحیح الجامع برقم 5091]. خوداله‌عنه‌تی كردووه‌ له‌ئاره‌ق وئه‌وه‌ی ده‌یخواته‌وه‌ ،ئه‌وه‌ی درخوارده‌دات،ئه‌وانه‌ی ده‌یكرن وده‌یفرۆشن ودروستی ده‌كه‌ن و باری ده‌كه‌ن وده‌یگوازنه‌وه‌و00هتد.

8-ئاره‌ق خۆرتا چل رۆژ نوێژی قه‌بوول نابێت ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م چل رۆژه‌ش به‌بێ تۆبه‌مرد به‌كافری ده‌مرێت "ما من أحد يشربها فتقبل له صلاة أربعين ليلة ، ولا يموت وفي مثانيه منه شي‌و إلا حُرمت عليه الجنة ، فإن مات في أربعين ليلة ، مات ميتة جاهلية " [ أخرجه الطبراني بإسناد صحيح وصححه الَالباني في الصحيحة برقم 2695 ]. هه‌ركه‌سێك بیخواته‌وه‌ تا چل رۆژان نۆیژی قه‌بول نابێت،هه‌كه‌سێك بمرێ شتێكی له‌جه‌سته‌وهه‌ناوی مابێت به‌هه‌شتی لێ حه‌رام ده‌كرێت ،وه‌ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م چل رۆژه‌ش مرد، ئه‌وا مردنێكی جاهیلانه‌ی دوور له‌ئیسلامه‌.

9-هه‌موو مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ،ئاره‌ق و خه‌مرن ،وه‌ ئاره‌ق و خه‌مر حه‌رامه‌ ،ناوگۆرین ،بۆناوی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ هیچ له‌ حوكمی شه‌رعی ناگۆری هه‌ر شتێك مرۆڤ مه‌ست و سه‌رخۆش بكات ،كه‌م یان زۆر ،هه‌مووی له‌حوكمی ئاره‌قدایه‌ " كُلَ مُسْكِرٍ خَمْرَ ، ؤكُلَ خَمْرٍ حَرَامَ" [ أخرجه مسلم ]هه‌موو مه‌ست كه‌رێك ئاره‌قه‌ وئاره‌قیش حه‌رامه‌0: "لَيَسْتَحِلَنَ طَائِفَةَ مِنْ أُمَتِي الْخَمْرَ بِاسْمٍ يُسَمَونَهَا إِيَاهُ " [ أخرجه أحمد وابن ماجة وصححه الَالباني في صحيح الجامع برقم 4945]. بێگومان خه‌لكانێك له‌ئوممه‌تی من ئاره‌ق حه‌لال ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ناوێكی تری لێده‌نێن.

10-ئه‌وانه‌ی رێخۆشكه‌رن،یان دلخۆشن به‌ بلاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ریزی ئاژاوه‌گێرو گه‌نده‌ل وبه‌دكاران هه‌ژمارده‌كرێن،چونكه‌ بلاوبوونه‌وه‌ی هۆشبه‌ره‌كان،واته‌ بلاوبوونه‌وه‌ی هه‌موو خراپه‌یه‌ك،كوشتن، زینا، نێربازی، دزی، خیانه‌ت،نه‌خۆشی كوشنده‌،هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی شیرازه‌ی خێزان و كۆمه‌لگا 00 هتد 0 خوای بالاده‌ستیش فه‌رموویه‌تی: { إن الذين يحبون أن تشيع الفاحشة في الذين يَ‌منوا لهم عذاب أليم في الدنيا والَاخرة والله يعلم وأنتم لا تعلمون } [ النور 19 ]به‌راستی ئه‌وانه‌ی حه‌زده‌كه‌ن خراپه‌وكاری ناشیرین له‌ناوموسلمانان بلاوبێته‌وه‌،سزایه‌كی سه‌ختیان هه‌یه‌ له‌ دونیاو قیامه‌ت خوا ده‌یزانێ،ئێوه‌ نایزانن.

11-ئه‌وانه‌ی ئالوده‌بوونه‌ به‌ هۆشبه‌ره‌كان،یابه‌كاری ده‌هێنن ده‌رگای میهره‌بانی خودا بۆ په‌شیمانبوونه‌وه‌،وته‌وبه‌ والایه‌و ده‌توانن بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر رێگای راست وببنه‌وه‌ موسلمانێكی باش هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رموویه‌تی: " من سره أن يسقيه الله الخمر في الَاخرة ، فليتركها في الدنيا ، ومن سره أن يكسوه الله الحرير في الَاخرة فليتركه في الدنيا " [ أخرجه الطبراني في الَاوسط وهو حديث حسن لغيره ، صحيح الترغيب والترهيب 2 / 604 ].
هه‌ركه‌سێك حه‌زده‌كات خودا له‌قیامه‌ت شه‌رابی به‌هه‌شتی بداتێ، با له‌دونیا له‌ شه‌رابه‌ حه‌رامه‌كان وازبهێنێ،وهه‌ركه‌سێك حه‌ز ده‌كات خوداله‌به‌هه‌شت جل وبه‌رگی ئاوریشمی له‌به‌ربكات ،باواز له‌ئاوریشمی دونیا بهێنی 0به‌لێوازهێنان سه‌ره‌تای تۆبه‌كردنه‌ ،وه‌ فه‌رمووده‌ی ئه‌و پیاوه‌ی سه‌دكه‌سی كوشتبوو،مه‌شهوره‌ كه‌ده‌ستی به‌ تۆبه‌ كردو به‌ره‌و شارێكی تر رۆیشت تا له‌ شاره‌ خراپه‌كه‌ی خۆی دوور كه‌وێته‌وه‌، خوا لێی خۆشبوو.

12-ئه‌وانه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌فرۆشن وبلاوده‌كه‌نه‌وه‌ وبازرگانی پێوه‌ده‌كه‌ن،مرۆڤی فاسدن،دوژمنی ئایین ومرۆڤن،شه‌رخوازو ئاژاوه‌گێرو تێكده‌رن،و دوژمنایه‌تی خواوپێغه‌مبه‌رو موسلمانان ده‌كه‌ن بۆیه‌ ده‌بێت ،به‌خراپترین شێوه‌ بكوژرێن و كه‌س به‌زه‌یی پێیاندا نه‌یه‌ته‌وه‌ هه‌روه‌ك خودای زانا فه‌رموویه‌تی: { إِنَمَا جَزَا‌وُ الَذِينَ يُحَارِبُونَ اللَهَ ؤرَسُولَهُ ؤيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَنْ يُقَتَلُوا أَوْ يُصَلَبُوا أَوْ تُقَطَعَ أَيْدِيهِمْ ؤأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلَافٍ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ } [ المائده‌ 33 ] .به‌راستی تاقه‌ سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌ر له‌گه‌ل خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن وگه‌نده‌لی فه‌سادیله‌سه‌ر زه‌وی بلاوده‌كه‌نه‌وه‌،ده‌بێت بكوژرێن ،یان له‌سێداره‌ بدرێن،یان ده‌ست و قاچیان به‌ پێچه‌وانه‌ ببرێت ،یان شاربه‌ده‌ربكرێن و نه‌هێلن بێنه‌وه‌ ولات.

13-وه‌ فه‌توای ره‌سمی له‌ ولاتی عه‌ره‌بستانی سعودی كه‌ده‌رچووه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی بالای زانایان به‌یه‌ك ده‌نگ ،كوشتنی ئه‌وكه‌سه‌ی كرین و فرۆشتن و قاچاغچیه‌تی به‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بكات،وه‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دادو ناوه‌خۆ كاری پێ ده‌كه‌ن له‌دادگا (بریاری ژماره‌ 138 له‌به‌رواری 20/6/1407هـ).

هۆیه‌كانی به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان
1-لاواز بوونی رۆشه‌نبیری ئایینی: و لاوازر بیروباوه‌ر لای ئه‌و كه‌سانه‌...چونكه‌ ئه‌وه‌ی ته‌نها حیساب بۆ یاسا ده‌كات ده‌بێ‌ چاوی پۆلیس به‌سه‌ریه‌وه‌ بێت به‌ڵام هه‌ركاتێ‌ كه‌س دیار نه‌بوو چی بكه‌ن ده‌یكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بیروباوه‌ریان به‌ خوداو حه‌لال و حه‌رام هه‌یه‌، ئیمان له‌ ناخیانه‌وه‌ و ترسان له‌ خودا هه‌موو كاتێك هانده‌ر و پاڵ نه‌ریانه‌، له‌ خراپه‌ دوور كه‌ونه‌وه‌.
بۆ نمونه‌: كه‌سێك بلێ‌ موسلمانم و باوه‌ری به‌م فه‌رمودانه‌ی پێشوو هه‌بێت ناتوانێ‌ هه‌رگیز ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار بهێنێ‌ یان بازرگانی پێوه‌بكات.

2-ده‌ست به‌ تاڵی و بێ‌ كاری:
به‌داخه‌وه‌ له‌ كۆمه‌لگا هه‌ژار و بێ‌ كاره‌كان، یان ئه‌و كۆمه‌لگایانه‌ی حكومه‌ت به‌رنامه‌ی باشی بۆ گه‌نجان دانانێت ده‌بێته‌ هۆی فه‌شه‌ل هێنانی كۆمه‌لێك گه‌نجی زۆر له‌ ژیان..وه‌ به‌تایبه‌تی زۆر له‌ خێزانه‌كان و قوتابخانه‌كان و كۆمه‌لگاكان ئه‌مرۆ نه‌یان توانیوه‌ گه‌نجان له‌ باوه‌ش بگرن، و هێز و تواناكانیان به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن،..كه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی به‌ره‌للا بوونیان به‌ كۆلان وشه‌قامه‌كانه‌وه‌ ، گه‌نجی به‌سته‌زمان هه‌موو كار و هیواو ئاواتی كوشتنی كات بێت، به‌ فیرۆدانی ته‌مه‌نی لاوی له‌ شتی پرو پوچ كه‌ له‌ كۆتایی زۆر له‌وانه‌ تووشی لادان و تاوان ده‌بن و له‌به‌ر بێكاری و ئیفلاسی خۆیان ده‌دۆرێنن ،وه‌ هه‌مووكاتێك راوچیه‌ زیره‌كه‌كانی بواری تیرۆر و مخدرات به‌دوای ئه‌م گه‌نجه‌ ساده‌ و ساكار و بێ كار و موفلیسانه‌ ده‌گه‌رێن تا له‌كۆتای دوارۆژیان ره‌ش ده‌كه‌ن....

3-لاسایی كردنه‌وه‌:زۆر جار هه‌ندێ‌ له‌ هه‌رزه‌كاران ده‌یانه‌وێ‌ كه‌سایه‌تی خۆیان بسه‌لمێنن كه‌ ئه‌وانیش پیاون و بونیان هه‌یه‌ به‌لاسایی ئه‌م كه‌سانه‌ هه‌تا له‌ جگه‌ره‌كێشان هه‌مان شت ده‌كرێ‌..

-تاقی كردنه‌وه‌: زۆر جار هه‌ندێ‌ گه‌نجی ساده‌ و ساكار و دڵ ساف كه‌ده‌بینی خه‌ڵك و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسی شتێك ده‌كه‌ن حه‌ز ده‌كات بزانی ئه‌مه‌ چی یه‌ و واتای چی یه‌ هه‌ڵده‌ستێ‌ به‌ تاقی كردنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش زیاتر هه‌رزه‌كاران تووشی دێن..

5-بۆ به‌هێز بوون و خۆراگری:ئه‌مه‌ش له‌م كه‌سانه‌ دێته‌ دی كه‌به‌راستی زۆر كارێكی نا جۆر و نا شایسته‌یه‌ كه‌ ئه‌م توێژه‌ به‌كاری ببه‌ن:

ا-له‌ پێش بركێ‌ یه‌كانی وه‌رزشی به‌تایبه‌تی گۆره‌پان و مه‌یدان0
ب-قوتابی هه‌ندێ‌ قۆناغی خوێندن كه‌ ده‌یانه‌وێ‌ نه‌خه‌ون بخوێنن بۆ نمره‌ی باش0
ج-ئه‌و شوفێرانه‌ی له‌ رێگا دووره‌كان كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێ‌ هێز نه‌بن و خه‌و نه‌یان گرێ‌.

6-كاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی خێزان...زۆر جاران ئه‌و خێزانانه‌ی یان دایك و باوكانه‌ی له‌ په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان هه‌ره‌س دێنن ئه‌مه‌ش هۆیه‌كه‌ بۆ لادانی (انحراف) منداله‌كانیان به‌تایبه‌تی:

ا-گوێ‌ نه‌دانی دایك و باوك له‌ په‌روه‌رده‌ی دروست و ئاگادار نه‌بوون له‌ هه‌لس و كه‌وتیان له‌ده‌ره‌وه‌ و هاورێیه‌تی كێ‌ ده‌كه‌ن0
ب-نه‌مانی دین و بیرو باوه‌ر لای دایك و باوك0
ج-هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان به‌هۆی ته‌لاق و كێشه‌ی ژن و مێرد0
د-خراپ مامه‌ڵه‌كردن: وه‌ك سه‌ربه‌ستی و به‌ره‌لا كردنی ته‌واو ،یان ئه‌وپه‌ری توندو تیژی.

7-براده‌ری خراپ.:..له‌هه‌موو كه‌سێك زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر براده‌ری خۆی هه‌یه‌ و توشی هه‌ڵه‌كانی ده‌كات بۆیه‌ پێغه‌مبه‌رمان (ص) ئه‌فه‌رمووێت (المر‌وعلی دین خلیله‌ فلینڤراحد كم من یخالل) رواه الترمژیوأبو داود.

مرۆڤ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ئایین وئاكاری دۆسته‌ نزیك و خۆشه‌ویسته‌كانیه‌تی،بۆیه‌ با هه‌ركسێك له‌ ئێوه‌ برونی َكێ ده‌كات به‌ دۆستی خۆشه‌ویستی.

-هۆیه‌كانی راگه‌یاندن.:..رۆلێكی كارای هه‌یه‌ بۆ پاراستنی میلله‌ت و كۆمه‌ڵگاو گه‌نجان له‌ شته‌ خراپ و ترسناكه‌كان به‌لام هه‌ندێ‌ جار و هه‌ندێ‌ ده‌زگا به‌ مه‌به‌ست یان بێ‌ مه‌به‌ست كارێگه‌ری خراپیان ه‌بێت له‌م بواره‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌رنامه‌و فلیمی واپیشان ده‌ده‌ن و ئه‌كته‌ره‌كانی كه‌ رۆلی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ و ئه‌ستێره‌ی فیلمه‌كانن ئه‌م شتانه‌ به‌ كارده‌به‌ن هه‌رزه‌كارو گه‌نجه‌ ساده‌كان ده‌یانه‌وێ‌ لاسایی بكه‌نه‌وه‌ به‌خه‌ونی هه‌مان ده‌ور و رۆڵ ده‌ژین تا سه‌رئه‌نجام خۆیان له‌ زه‌ڵكاوی نه‌هامه‌تی ده‌بیننه‌وه‌.

9-هه‌ژاری و قه‌رزداری و بێ‌ كاری.:...قه‌یرانی ئابووری و قه‌رزداری وهه‌ژاری زۆر جاران خه‌لك ناچار ده‌كه‌ن یان هه‌لده‌خه‌له‌تێنن له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانی ئه‌م بواره‌ كه‌ كاریان بۆ بكات ،وه‌ له‌گه‌ڵیان بێت زۆر به‌ ئاسانی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بیت به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌بیته‌ خاوه‌نی هه‌موو شتێك و ده‌حه‌سێیته‌وه‌.

10-ده‌وڵه‌مه‌ندی........
زۆر جار ژیانی خۆش و ده‌وله‌مه‌ندی و حه‌سانه‌وه‌ وا له‌ مرۆڤی بێ‌ ئیمان و باوه‌ر ده‌كه‌ن له‌جیاتی كار و مه‌شاریع و خزمه‌ت،بیر له‌شتی زۆر كه‌م بكاته‌وه‌ وه‌ك مخدرات ،نێر بازی و ،زینا.....هتد.

11-نه‌خۆشی....
زۆرجار هه‌ندێك نه‌خۆش دكتۆر ده‌رمانی وایان ده‌ده‌نێ‌، كه‌ رێژه‌یه‌ك مادده‌ی هۆشبه‌ری تێدایه‌، به‌لام له‌ئه‌نجامی زۆر به‌كارهێنان، یان نه‌خۆشه‌كان خۆیان له‌كاتی ئازاری زۆر رێژه‌یه‌كی زیاتر به‌كارده‌به‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌ هۆیه‌كانی توشبوونه‌،بۆیه‌ پێویسته‌ دكتۆره‌كان له‌ خوا بترسن ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانانه‌ نه‌ده‌نه‌ خه‌ڵك.

یان كه‌سانێك هه‌ر خۆیان ئه‌م ده‌رمانانه‌ به‌بێ‌ ده‌ستوری پزیشك به‌كارده‌به‌ن، و له‌لای هه‌ندێك ده‌رمانخانه‌ی كه‌ هه‌ست به‌ مه‌سئولیه‌ت ناكات ،یان خه‌ڵكێك كه‌ قاچاخچیاتی به‌ده‌رمان ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ش به‌ره‌به‌ر و ئاڵوده‌ ده‌بن.

12-هۆی سیاسی....
ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌ شه‌ره‌ ترسناكه‌كانه‌ كه‌هه‌ندێ‌ ولات له‌ دژی ولاتانی دراوسێ‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ره‌س به‌ كۆمه‌ڵگاكه‌یان بهێنی و له‌ بواری پێشكه‌وتنی و رایان بگرن و لاوانیان بێ انتماْ بكه‌ن ،له‌رێگای مخابه‌راتی خۆیان مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌و ولاتانه‌ ده‌كه‌ن..

ئه‌مرۆ عێراق و بگره‌ كوردستانی خۆمان به‌ هه‌موو پارچه‌كانی خه‌ریكه‌ ئه‌گه‌ر دڵسۆزانی خاك و نه‌ته‌وه‌ وریایان نه‌بن، ده‌كه‌ونه‌ به‌ر هێرشێكی توند،و زۆر له‌م گه‌نجانه‌ توشی ئه‌م سه‌ره‌تانه‌ ده‌كه‌ن.،جاران دوژمن مینی له‌ خاكمان ده‌چاند ،به‌لام ئه‌مرۆ مینی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌مێشك ودلی لاوه‌كان ده‌چێنن......

زیانه‌كانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان
زیانه‌كانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ هه‌ر لایه‌نێك نوسینێكی تێرو ته‌سه‌لی ده‌وێ،سیاسی ،ئابوری ،كۆمه‌لایه‌تی، ته‌ندروستی ،000 هتد ،ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی باسی لێوه‌ بكه‌ین ،به‌ڵام له‌م نامیلكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زۆر درێژ نه‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ خاڵ هه‌ندێ له‌ زیانه‌كان ده‌نوسین بۆ خوێنه‌ری خۆشه‌ویست....

1-له‌ده‌ست دانی بیر و باوه‌ر و ئیمان: چوونه‌ جیهانی كوفر و ئیلحاده‌وه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زیانه‌ چونكه‌ مرۆڤ تووشی رووره‌شی دونیاو قیامه‌ت ده‌كات, ئاگای له‌ هیچ به‌ها به‌رزه‌كان نامینێ‌ هه‌موو زكر و ویردی ده‌بێته‌ بیركردنه‌وه‌ له‌وه‌ هه‌ندێك مادده‌ به‌ده‌ست بهێنێ‌ و بیخوا.

2-نه‌مانی ئابرو و شه‌رم.:....ده‌بینین ئه‌وانه‌ی تووشی ئاڵوده‌بوون هاتونه‌ شه‌رم و ئابر و له‌ جیهانی ئه‌وان سفره‌ بۆیه‌ زۆر جار تاوانی قێزه‌وه‌ر و دزی و كوشتن و كاری سێكس له‌گه‌ڵ كه‌سانی نزیكی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن یان له‌كاتی ئاره‌زوو چونه‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن هه‌موو ته‌نازولێك ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی زیانه‌كانی بواری كۆمه‌لایه‌تی.....

1-رووخان و هه‌ره‌س هێنانی خێزان ئه‌م ژه‌هره‌ كوشنده‌یه‌ كه‌وته‌ ناو هه‌ر خێزانێك دوارۆژی وێرانی و گیرو گرفت و ته‌لاق و به‌ندیخانه‌ یه‌ ....

2-لادانی تاكه‌كانی خێزان.....
زۆر جاران كه‌ باوك تووشی ئاڵوده‌ بوون دێت كار و پیشه‌ و ژن و مناڵه‌كانی ئیهمال ده‌كات و له‌په‌روه‌رده‌ و مه‌سره‌ف و به‌رێوه‌بردنیان خه‌م ناخوات یان تووشی گرتو خانه‌دێت..

ئه‌و كاته‌ ئافره‌ته‌ به‌سته‌زمانه‌كه‌ی تووشی سواڵكه‌ری ده‌بێت یان كاركردن و زۆر جار ئه‌گه‌ر گه‌نج و جوان بێت له‌وانه‌یه‌ تووشی له‌ش فرۆشی و به‌دره‌وشتی بكه‌ن و منداڵه‌كانی له‌ جیهانێكی ونی تاریك ده‌ژین و به‌ سه‌رگه‌ردانی و هه‌موو ئاوازه‌ خۆشه‌كانی گوێچكه‌یان ده‌بێته‌ قسه‌و قسه‌ڵۆكی خه‌لك له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یان بۆیه‌ به‌ كه‌سایه‌تیێكی لاواز گه‌وره‌ ده‌بن و ئه‌وانیش له‌م ژیانه‌ تووشی فه‌شه‌ل و لادان دێن...

3-زۆر بوونی ته‌لاق.....
ئه‌مه‌ش زۆر جار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ ژیان و مافی ژن و مناڵه‌كانی دابین ناكات, یان دروست بونی كێشه‌ له‌ نێوان ژن و مێرد به‌هۆی ئه‌و گرفت و زه‌ره‌رانه‌ی له‌ ئاڵوده‌ بوون تووشی خێزان ده‌بن......

4-زیانی ئابوری:مال وسامانێكی زۆر له‌م بواره‌وه‌ ده‌روات، و واده‌كات خه‌لكێكی ته‌مبه‌لی بێكار زۆربێت، داهات وبه‌رهه‌مهێنان له‌كورتی بدات، وه‌ رێژه‌ی تووشبوو به‌نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌و درێژخایه‌نه‌كان زۆر بێت،وه‌ك چۆن ئه‌مرۆ ئایدزو ریبا ومادده‌ هۆشبه‌ره‌كان،ئابوری زۆر ولاتی جیهانیان،به‌ره‌و كه‌ناری مه‌رگ بردووه‌.

5-دروستكردنی كێشه‌ بۆ به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت و ناچاركردنی به‌ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ،و به‌ندیخانه‌، وسه‌نته‌ری چاكسازی تایبه‌ت ،ئه‌مه‌ش پسپۆرو بودجه‌ی باشی ده‌وێ.

6-ناشیرین كردنی ناو وده‌نگی ولات و نه‌ته‌وه‌، له‌ ئاستی مینبه‌ره‌ نێو ده‌وله‌تیه‌كان،هه‌روه‌ك ئه‌فغانستان وكولۆمبیاو مه‌كسیك وئێران 00 چۆن ناوبه‌د بوونه.

7-توشبوون به‌نه‌خۆشی یه‌ سامناك ودریژخایه‌نه‌كان وه‌ك: ئایدز،وشێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌و مێشك، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره‌ ،شێت بوو، نه‌مانی توانای سێكسی ،ونه‌مانی ئاره‌زووی خواردن، و تێكچوونی ره‌نگ و روخسار000هتد.

خۆشه‌ویستان به‌م پوخته‌ كوتایی به‌م نامیلكه‌ دێنین چونكه‌ ئه‌م باسانه‌ له‌هه‌ر بوارێك توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌وێ، ئومێده‌وارم به‌م نووسینه‌‌ خزمه‌تێكمان پێشكه‌ش كردبێت.
وآخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمين.

* مزگه‌وتی كۆمه‌ڵگای گه‌لاله‌ ـ سۆران