یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بيرى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه    *****    *****   باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لێبووردنی گشتی بكوژانی زانایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌    *****    *****   مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد    *****    *****   بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   نووسینگەی وەزیری ئەوقاف؛ ئاگاداريه‌ك بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ده‌زگا ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: شاندێكى باڵاى لقى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودى مزگه‌وتى نوێى گوندى زه‌ڵم ده‌كات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/07/2010 : 19:33:06
قه‌باره‌ی فۆنت
وا ره‌جه‌ب خه‌ڵاس بوو شه‌عبان هات چه‌ند رۆژیت تیاداگرت‌و ده‌یگریت؟
ره‌نگه‌ زۆر جار هه‌یه‌ بڵێین: ئه‌وه‌ بیدعه‌یه‌و...هتد. به‌ڵام كه‌م جار هه‌یه‌ سوننه‌ت جێبه‌جێ كه‌ین، وه‌ك به‌ڕۆژو بوونی دووشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌و...هتد. له‌بیرمه‌ پێشان خه‌ڵكی خۆمان 3 سێ مانگه‌ به‌ڕۆژو ده‌بوون، به‌ڵام كه‌ ئێستا 3 سێ ڕۆژه‌شیان پێناگیرێ ده‌گوترێ‌ بیدعه‌یه‌و شتی وا نه‌بووه‌و نیه‌، بێگومان راسته‌ شتێكی وا وارید نه‌بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم كه‌ جگه‌ له‌ ره‌مه‌زان مانگێكی تری به‌ته‌واوی گرتبێتن‌و ئێمه‌ش ده‌بێ ئیقتیدا به‌ خۆشه‌ویست بكه‌ین، به‌ڵام خۆ دووشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌و یا له‌ مانگ 3 رۆژو یا رۆژێك ناڕۆژێك به‌ رۆژووبون له‌ فه‌رمووده‌دا واریده‌، وه‌ له‌فه‌رموده‌ی به‌هێزیش دا هاتووه‌: كه‌ نه‌بینراوه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم له‌ هیچ مانگێك ئه‌وه‌نده‌ به‌رۆژو بێت جگه‌له‌ره‌مه‌زان نه‌بێت (كه‌ هه‌مو مانگه‌كه‌ واجبه‌) به‌ئه‌ندازه‌ی شه‌عبان، ئوسامه‌ی كوڕی زه‌یدیش ده‌ڵێ: گوتم یارسول الله تۆ ده‌بینم له‌مانگی شه‌عبان رۆژو ده‌گریت كه‌ ئه‌م ڕۆژوه‌ زۆره‌ له‌مانگێك له‌مانگه‌كانی تر نایگریت مه‌گه‌ر ته‌نها له‌ ره‌مه‌زان نه‌بێت؟ له‌وه‌ڵامی ئوسامه‌ی كوڕی زه‌ید دا ده‌یفه‌رموو: ((ذلك شهر يغفل عنه الناس بين رجب ورمضان وترفع فيه أعمال الناس فأحب أن يرفع عملي وأنا صائم)) له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ (شه‌عبان) مانگێكه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوانی ره‌جه‌ب‌و ره‌مه‌زان وه‌ كرده‌وه‌ی خه‌ڵكی تیادا به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ جا من حه‌زده‌كه‌م كرده‌وه‌كانم به‌رزبێته‌وه‌ كاتی كه‌ من به‌رۆژوم، خۆی له‌و فه‌رمووده‌ش كه‌ هاتووه‌((كان یصوم شعبان كله)) رواه‌مسلم: فه‌رمووده‌ی 1156، ئه‌و ((كله)) به‌مانای (ألغالب) زۆرینه‌یه‌، چونكه‌ له‌ 15 رۆژی كۆتاییدا وا هاتووه‌ كه‌ به‌ رۆژو نه‌بیت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر خۆ ئاماده‌كردن بۆ ره‌مه‌زان، مه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی عاده‌تێكی هه‌بێت وه‌كو به‌ڕۆژو بوونی هه‌موو دووشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌یه‌ك، دایكمان عائیشه‌ خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: ((كان رسول الله صلي الله عليه وسلم يصوم حتي نقول لايفطر، ويفطر حتي نقول لايصوم، وما رأيت رسول الله صلي الله عليه وسلم إستكمل صيام شهر إلا رمضان، وما رأيته أكثر صياما منه في شعبان)) پێشه‌وا بوخاری فه‌رمووده‌ی 1969 و پێشه‌وا مسلم فه‌رمووده‌ی 1156، وه‌ده‌رباره‌ی (لیله‌البرائه‌) شه‌وبه‌رات كه‌ ده‌كه‌وێته‌ 15ی شه‌عبان: فه‌رمووده‌یه‌كی موڕسه‌ل هه‌یه‌ كه‌ده‌فه‌رموێ‌: ((تقطع الاجال من شعبان إلي شعبان))، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزانه‌یه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت:[ إنا أنزلناه في ليلة مباركة إنا كنا منذرين - فيها يفرق كل أمر حكيم - أمرا من عندنا إنا كنا مرسلين]ألدخان:3-5، ئینجا پێشان‌و ئێستاش 3[یس] ده‌خوێندرێت له‌ڕۆژی 15ی شه‌عبان له‌ دوای نوێژی مه‌غریب، یه‌كه‌میان: به‌ناوی (ئیستیغفار كردن‌و عومر درێژ بوون)، دووه‌میان: به‌ناوی (لادانی به‌ڵاو موسیبه‌ت)و سێیه‌میشیان: به‌ناوی (به‌ره‌كه‌ت له‌رزق‌و رۆزی)، ئیتر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی خۆمان‌و باب‌و باپیرانمان ئیتقاتی باشیان به‌خوای خۆیان هه‌بووه‌و به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر كه‌میشیان زانیبایه‌ به‌ڵام زۆریان ئه‌نجامده‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌ی خاوه‌ن قسه‌ ئه‌گه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ خه‌ڵكی زۆری ده‌زانن به‌ڵام له‌ كردار پێكردن به‌ زانیاریه‌كانیان كۆله‌وارن مه‌گه‌ر (خودا) خۆی ڕه‌حم كات.