یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا زاهید باڵه‌كی ده‌كات    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم شارباژێری ده‌كات    *****    *****   به‌چاودێری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌فه‌رمی كرایه‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: حوكمی شه‌رعی بانگی رۆژی هه‌ینی پێش زه‌وال روون ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ده‌كات    *****    *****   كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان سیمینارێك بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ساز ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر؛ سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى يه‌كێتى مامۆستايان ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: ده‌مانه‌وێ‌ فه‌توا زیاتر رێكخه‌ین له‌ كوردستان    *****    *****   رادیۆی ده‌نگی زانایان وه‌رزی نوێی ده‌ست پێ‌ ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى يه‌كێتى زانايان؛ يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى مانگانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا    *****    *****   سلێمانی: یه‌كێتی زانایان به‌ژداری وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات   
مه‌لاعومه‌ری چنگنیانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/07/2010 : 19:36:44
قه‌باره‌ی فۆنت
سه‌رنجێك له‌سه‌ر فه‌توای لێژنه‌ی فه‌توا ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌كردن
ته‌نها به‌ناوی خوا

مامۆستایان و هاوڕێ وبرایانم له‌ یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، سڵاو وحورمه‌ت

به‌ڕێزان: دوای ئه‌وه‌ی به‌وردی ده‌قی ئه‌و فه‌توایه‌م خوێنده‌وه‌ كه‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای به‌رێز، ده‌ری كردبوو له‌ باره‌ی سوننه‌ت كردنی مێینه‌، به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌جه‌نابتان من له‌و باره‌وه‌ زۆر به‌رنامه‌م كردووه‌ و زۆرشتیشم له‌سه‌ر نووسیوه‌، واده‌زانم دوای فه‌زڵی خوا فه‌زڵی ئێوه‌ زۆرتره‌ به‌سه‌رتاكی كورده‌وه‌، چونكه‌ كاره‌ پیرۆزه‌كه‌ی ئێوه‌، ده‌سته‌ جه‌معییه‌.

لێره‌وه‌ داواده‌كه‌م له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان، له‌ لایه‌ك بایه‌خی ته‌واو به‌ فه‌تواكانتان بدرێت و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كار بۆئه‌وه‌ بكه‌ن هه‌ر هه‌نگاوێك كه‌ له‌ نێو كوردستان كه‌س و لایه‌نێك له‌ ژێر هه‌رپه‌رده‌یه‌كدا بینێت بۆ هه‌ڵ وه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌توای به‌ڕێزتان به‌گومانه‌وه‌ سه‌یربكرێت و ئیجرائاتی یاساییشی له‌گه‌ڵدا بكرێت. بگره‌ ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌ت نه‌درێت بۆ هیچ هاوبه‌شی كردنێكی هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی له‌ چالاكییه‌كدا كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌، یان له‌ ناوه‌وه‌ی كوردستان بێت به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆیه‌كێتییه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ تان، كه‌ ستافێكن ئێستا زۆر وورد و واقیع بینانه‌ هه‌نگاو ده‌نێن، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، داوامه‌ له‌ خوشك و برا هاوكاره‌كانم له‌ بواری راگه‌یاندن، ئاوڕێك له‌واقیعی ئێستای ئه‌و یه‌كێتییه‌ بده‌نه‌وه‌، كه‌ چۆن خۆی له‌ په‌راوێز خستن ده‌ربازكردووه‌ و له‌ زۆربه‌ی كێشه‌ و ئاریشه‌كاندا، دێنه‌پێش و ئێستا چۆن له‌ نێو ڕوو داوه‌كاندان، ده‌كرێ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئێستایان بكرێته‌ پێوه‌رێك بۆ داهاتوویان و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵدا بكرێت و به‌ووردی و زانستییانه‌ له‌ كاره‌كانیان بگه‌ین، هه‌ربۆیه‌كا له‌ زنجیره‌ نووسینه‌كه‌ی خۆمدا له‌ رۆژنامه‌ی خه‌بات به‌ناونیشانی (سوننه‌ته‌ سرووشتیه‌كان)له‌ نێوان شه‌رع و غه‌ریزه‌ ورووژاندندا!) كه‌ پێش ده‌ركردنی ئه‌و فه‌توایه‌یش ده‌ستم پێكردووه‌، به‌ڕێزه‌وه‌ له‌ به‌شی دووه‌میدا(10/7/2010) ده‌قی فه‌تواكه‌یانم بڵاو كرده‌وه‌.

من جارێكی دیكه‌ روو به‌ومامۆستا به‌ڕێزانه‌ده‌ڵێم: ده‌ستتان ده‌گوشم و ده‌ستی مامۆستایان ماچ ده‌كه‌م و پشتیوان به‌خوا یه‌كێتی زانایان به‌ره‌و ئه‌و لوتكه‌ و ئامانجانه‌ی ده‌ڕواته‌وه‌، كه‌ جه‌نابی (مه‌لاموسته‌فابارزانی) ره‌چاوی كردن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و یه‌كێتیه‌، كه‌ ئه‌و كات به‌ڕێزیان پێش بینی ئه‌وه‌یان كردبوو، كه‌ دوور نییه‌ به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌ چه‌ندین كۆلكه‌ مه‌لا و خوێنده‌وار بێنه‌ پێش و چه‌واشه‌كاری بكه‌ن بۆ ئایینی خه‌ڵكی كوردستان، له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ به‌ بیری خۆم و ئێوه‌ی مامۆستا و هاوڕێ و برای خۆشه‌ویستم دینمه‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وقل اعملوا فسيري الله عملكم ورسوله والمؤمنون)105التوبه‌).