یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی قه‌ڵادزێ كۆچی دوایی كرد   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/07/2010 : 14:44:29
قه‌باره‌ی فۆنت
چوار رێگا بۆ شاره‌زابون له‌ عه‌یب‌و كه‌م‌و كوڕیه‌كانی خۆت
1- مامۆستا یا كه‌سی دڵسۆزو شاره‌زا بۆ ئامۆژگاری (لێی وه‌رگرتن‌و كار له‌سه‌ر كردنی) هه‌ڵبژێره‌.

2- هه‌ڵبژاردنی هاوه‌ڵی دڵسۆزو راستگۆ بۆ پێ وتنه‌وه‌ی هه‌موو عه‌یب‌و كه‌م‌و كوڕیه‌ك كه‌ له‌ره‌وشت‌و هه‌ڵسو كه‌وتی ئاشكراو په‌نهانیت داهه‌بیت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆتی راستكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها گوێشی بۆ بگریت، پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێت به‌رده‌وام ده‌یفه‌رموو: (خوا ره‌حم كات به‌و به‌نده‌یه‌ی هه‌ڵه‌كانم وه‌كو دیاریه‌ك پێ راده‌گه‌یه‌نێته‌وه‌) وه‌ به‌رده‌وامیش (ده‌رباره‌ی عه‌یب‌و هه‌ڵكانی) پرسیاری له‌سه‌لمانی فارسی ده‌كرد خوا لێی رازی بێت، تاوه‌كو ئه‌و ئه‌ندازه‌ی هه‌موو جارێك به‌رۆكی حوزه‌یفه‌ی نوسه‌ری نهێنیه‌كانی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم ده‌گرت‌و پێی ده‌وت: تۆ نهێنی پارێزی پێغه‌مبه‌ری خوای‌و ناوی دووڕوه‌كانیشت له‌لایه‌ به‌خوات سوند ده‌ده‌م ناوی منیشی تیانیه‌؟ (یا شوێنه‌واری ره‌وشتێك له‌ نیفاق له‌من به‌دی ناكرێت)؟ دوای وه‌ڵام وه‌رگرتن به‌ نه‌خێر، ئینجا دڵی داده‌كه‌وت، (پاك‌و بێ‌ گه‌ردی بۆ خودا) ئه‌وه‌ (پێشه‌وا عومه‌ر) له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رزی شوێنی‌و ئه‌و هه‌مو ته‌قواو خوا په‌رستیه‌ی ئینجا به‌و جۆره‌ له‌خۆی ده‌پێچایه‌وه‌، ئینجا رات چۆنه‌ به‌رامبه‌ر به‌خۆمان! هه‌ر كه‌سێك له‌و په‌ڕی ئه‌قڵه‌وه‌ بێت ئه‌وا بێگومان زۆر ئاره‌زوی خۆ هه‌ڵكێشان‌و مه‌دح كردن نابێت به‌ڵكو به‌دوای كه‌م‌وكوڕیه‌كانی وێڵه‌ تاوه‌كو چاكیان بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حیساب له‌گه‌ڵ خۆی بكات پێشی ئه‌وه‌ی حیسابی له‌گه‌ڵ بكرێت، له‌ به‌سه‌ر داهه‌ڵشاخانی كه‌سێك بۆی پێی له‌ خشته‌ ناچێت.

3- عه‌یب‌و كه‌م‌و كوڕیه‌كانی خۆی بزانێ‌ له‌ ده‌می دوژمنه‌كانی، چونكه‌ جاری وایه‌، باس كردنی هه‌ندێك عه‌یب له‌لایان دوژمنه‌وه‌ بۆت زۆر باشتر بێت له‌ مه‌دحی هه‌ندێك له‌ دۆسته‌كانت كه‌ به‌سه‌رت داهه‌ربڵێ‌‌و مه‌دحت بكات‌و كه‌چی عه‌یب‌و كه‌م‌و كوڕیه‌كانیشت لێ‌ بشارته‌وه‌و پێت نه‌ڵێت.

4- رێگایه‌كی كاریگه‌ری تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بچیته‌ ناو خه‌ڵك‌و تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌یت، هه‌رچی شتێك ببینیت له‌لاته‌وه‌ ناشیرینه‌و پێت ناخۆشه‌ ئه‌وا تۆ مه‌یكه‌و خۆتی لێ‌ ببوێره‌، سوێند به‌خوا: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هه‌ركه‌سه‌و له‌لای خۆیه‌وه‌ ئه‌م خاڵه‌ له‌خۆی جێ‌ به‌جێ‌ بكات‌و هه‌رچی له‌ خه‌ڵكێك پێی ناشیرین‌و ناڕێكه‌ به‌خۆی نه‌یكات ئه‌وا ئه‌وكاته‌ خه‌ڵكی هیچ پێویستیان به‌ مامۆستاو ئامۆژگاریكار نابێت.