یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/07/2010 : 16:27:18
قه‌باره‌ی فۆنت
تكایه‌ مامۆستایان خۆتان ئاماده‌كه‌ن بۆ ره‌مه‌زان
بۆ وتاره‌كانی هه‌ینی‌و بۆ وه‌عزه‌كانی دوای نوێژی عه‌صران‌و بۆ شه‌وانی ته‌ڕاویح‌و بۆ شه‌وانی قه‌درو...هتد. بۆ هه‌موو چالاكیه‌كانی ره‌مه‌زان (بۆ مزگه‌وت‌و بۆ ناو خه‌ڵك‌و بۆ راگه‌یاندنه‌كان): به‌وپه‌ڕی چالاكی‌و خۆ ئاماده‌كردنه‌وه‌، به‌ گه‌رم‌و گوڕی‌و زه‌وقه‌وه‌: پێشوازی بكه‌ن له‌ مانگی پیرۆزی(ره‌مه‌زان)‌و هه‌روه‌ها به‌ڕێشی بكه‌ن (إن شا‌ءالله).

(وه‌ك برابچوكێك‌و دڵسۆزێك به‌)مامۆستایانی ئاینی خۆشه‌ویست‌و رێزدار ده‌ڵێم:
ئێوه‌ په‌یامتان پێ یه‌، په‌یامه‌كه‌ی ئێوه‌ كۆن نابێت: ئه‌ی بۆچی به‌وپه‌ڕی خۆ ئاماده‌كردنه‌وه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی (بابه‌تی هه‌نوكه‌یی‌و گه‌رم‌و گوڕ) ناپرژێنه‌ ناو جه‌ماوه‌ر، بۆ به‌هه‌مان له‌هجی پارو پێراروو چه‌ندین ساڵ له‌ته‌مه‌نمان بمانه‌وێ‌ په‌یامی خۆمان بگه‌یه‌نین؟ بۆچی گۆڕانكاریه‌ك به‌سه‌ر قسه‌كانمان‌و چۆنیه‌تی ئه‌داكردنی نه‌هێنین؟ تاكه‌ی شتی دووباره‌و به‌هه‌مان له‌هجه‌ی كۆن؟ خه‌ڵكی هه‌مووی له‌به‌ریان كردو شتی زۆر دووباره‌ ئاماده‌بووان‌و گوێ گران توشی مه‌له‌ل ده‌كات، كه‌س له‌مه‌ دوو دڵ نیه‌ كه‌ (قورئان)ی پیرۆز خۆی موجه‌ددیده‌ بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك ده‌گونجێت، ئه‌ی بۆچی شی كردنه‌وه‌و ته‌فسیرو ئیعجازی زانستی سه‌رده‌می‌و...هتد. له‌ وتاره‌كانمان ره‌نگ نه‌داته‌وه‌؟ چۆن ده‌بێت ته‌نها به‌ ئه‌داكردنی ئه‌رك‌و وه‌زیفه‌یه‌ك بێت‌و ته‌واو، گرنگی‌و بایه‌خی ئه‌وتۆ نه‌ده‌ین به‌ میراتگریه‌كه‌، خه‌ڵكی زیره‌ك‌و وریایه‌ تكایه‌ به‌پێی خه‌ڵكی سه‌رده‌م قسه‌ بكه‌ن، خه‌ڵكی له‌ په‌یامه‌كه‌مان په‌ست‌و نیگه‌ران‌و بێزارنین، به‌ڵكو له‌ ئه‌داكردن‌و شێوازی گه‌یاندنی ئێمه‌ نیگه‌رانن!.