یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/08/2010 : 13:08:45
قه‌باره‌ی فۆنت
خێری دروستكردن‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت‌و تاوانی قه‌ده‌غه‌كردن‌و روخاندنی مزگه‌وت
1- مزگه‌وت‌و خێری به‌شداری كردن له‌ دروستكردنی‌و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی به‌ جومعه‌و جه‌ماعات‌و كۆڕو مه‌جلیسی عیلم‌و زیكرو..هتد.

2- گوناهی ئه‌وانه‌ی مزگه‌وت قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن‌و ده‌یڕوخێنن‌و بێ‌ رێزی به‌رامبه‌ر به‌ مزگه‌وت ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و به‌یانیش ده‌یهێننه‌وه‌ مزگه‌وت بۆ شۆردن‌و كفن كردنی‌و نوێژ له‌سه‌ر كردنی‌و به‌ڕێكردنی بۆ دوا مه‌نزڵگه‌ی كه‌ گۆڕستانه‌،
ئینجا جگه‌ له‌ گوناه مه‌نع كردنی مزگه‌وت نه‌ك هه‌رته‌نها گوناه‌و به‌ئایه‌ت‌و فه‌رموده‌ سه‌رزه‌نشت‌و قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، به‌ڵكو: له‌هه‌مان كاتیشدا كاره‌ساتی جۆراو جۆری كۆمه‌ڵایه‌تیشی به‌ دواوه‌یه‌!

هه‌ركات ده‌رگای مزگه‌وت له‌ ڕووی هه‌رزه‌كاران‌و گه‌نجان داخرا ئیتر به‌دیلی خراپ‌و رێگه‌ی نه‌شیاوو ده‌گرنه‌به‌ر! بۆ نمونه‌: ده‌كه‌ونه‌ سه‌رجادده‌، سه‌ره‌كۆڵانان، سه‌ربان‌و كۆتر فڕان‌و، گازینۆو..هتد! كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی سه‌ر ئێشه‌ بۆ خۆیان‌و خانه‌واده‌و كۆمه‌ڵگاو وڵاتیش به‌ تێكڕا، وه‌ ره‌نگه‌ سه‌ره‌نجامی سه‌ره‌ڕۆیی‌و براده‌ری خه‌راب‌و بێ‌ كاری‌و بێ‌ شوێنی ئیتر به‌ره‌و هه‌ڵدێری نادیاری به‌رێت‌و فێری خواردنه‌وه‌ی مادده‌ كحولیه‌كان بن‌و پاشانیش سه‌ر هه‌ڵ ئه‌كێشێت بۆ به‌كار هێنانی تریاك‌و حه‌شیش‌و..هتد.

وه‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ كاری سیخوڕی ده‌كه‌ن له‌ هه‌موو شوێنێك‌و به‌تایبه‌ت ئێستا كه‌ وادیاره‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ زیاتر سه‌نگه‌ر گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ مزگه‌وته‌كان!، من به‌وانه‌ ده‌ڵێم كه‌ كاری سیخوڕی ده‌كه‌ن: به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كان‌و نوێژخوێنانه‌وه‌: پێویسته‌ به‌خۆ داچونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن‌و زو ته‌وبه‌ بكه‌ن به‌ر له‌وه‌ی رۆژه‌ك بێ‌و نه‌ كاربه‌ده‌سته‌كه‌یی‌و نه‌حیزب داڵده‌ی ناده‌ن‌و هیچیان بۆی پێ‌ ناكرێت، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((ولا تجسسوا)) واته‌: سیخوڕی مه‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌و جۆره‌ كه‌سه‌ پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ ده‌كات، ده‌زانی عاقیبه‌تی سه‌رپێچیكار له‌ فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم چیه‌و چۆنه‌؟ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((ؤمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُ)) واته‌: ئه‌وه‌ی له‌ سنوری خوا بترازێت ئه‌وا سته‌م له‌خۆی ده‌كات!.

*ئینجا لێره‌دا ده‌مه‌وێت به‌ چوار خاڵ: رێنمویی نوسینه‌كه‌م ئاراسته‌ی خوێنه‌ران‌و موسڵمانان بكه‌م:
1- خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: { ؤأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَداً }ألجن18 ، كه‌وابی داوا ده‌كه‌م له‌هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ شه‌خص‌و به‌ حیزبایه‌تی هه‌یه‌ بیبه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت، له‌ غه‌یری ئه‌و جۆره‌ په‌رستشانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ مزگه‌وت ئیتر قسه‌ی دونیا ببه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.
2- پێویسته‌ له‌سه‌ر موسڵمانان(هه‌بوان‌و خوا پێدراوان‌وخێرخوازان) ئاگایان له‌ مزگه‌وت بی، نه‌هێڵن له‌ هیچ شتێ په‌كی بكه‌وێت،

یارمه‌تی مزگه‌وت بده‌ن خۆ ئه‌گه‌ر ماددیش نه‌توانن مه‌عنه‌وی ده‌توانن، ئه‌ی بۆچی له‌ناو ئه‌و هه‌موو نوێژخوێن‌و ره‌شه‌ خه‌ڵكه‌دا كه‌س به‌لای كاری مزگه‌وته‌وه‌ نێت‌و خه‌ڵكانێكیش ته‌نها بۆ موهه‌ندیسی سه‌قه‌ت بێنه‌ دیار ئیش‌و پڕۆژه‌كانی مزگه‌وت؟ ئه‌وانه‌ی ته‌نها قسه‌یان هه‌یه‌و عه‌مه‌لیان نیه‌، یا كاروباری مزگه‌وت به‌ ئه‌ركی خۆی نازانێت، به‌یانی جه‌نازه‌ت ده‌كه‌وێته‌ ناو مزگه‌وت، ئه‌ی بۆچی پێشینه‌یه‌ك بۆخۆت به‌ده‌ست‌و قامكی خۆت ئه‌نجامناده‌ی بۆ ناو گۆڕی تاریكت؟ مستێك خۆڵ فڕێدان له‌ مزگه‌وت پاداشتت له‌سه‌ر میزانی چاكه‌كانت له‌لای خوا له‌ رۆژی دوایی به‌ ئه‌ندازه‌ی قورسایی چیای ئوحوده‌، وه‌ك له‌ فه‌رموده‌ ئه‌مه‌ هاتووه‌، ئایا پێویستت به‌و خێرو پاداشته‌ نیه‌؟، ئایا به‌یانی كه‌ ته‌عزیه‌ی كه‌سێكتان هاته‌ مزگه‌وت خۆت ناكه‌یته‌ ساحێب مزگه‌وت به‌ كه‌یفی خۆت پانكه‌و موبه‌ریده‌و سبڵیت‌و گڵۆپان پێ‌ ده‌كه‌یت؟ ئایا كه‌س پێت ده‌ڵێ‌: حه‌قی ئه‌و چه‌ند سه‌عاته‌و چه‌ند رۆژه‌ی كرێمان ده‌وێت؟ ئایا له‌كاتی مردنت گه‌یشتێ‌ حه‌مامه‌ به‌ مواسه‌فاتی ماڵه‌كه‌ت ده‌تشوات؟ یا به‌خۆیه‌وه‌ت ده‌گرێت؟ یانیش له‌ حه‌مامی مزگه‌وت موسڵمانان ده‌تشۆن؟ پێم بڵێ توخودا: تۆ چیت بۆ مزگه‌وت كردوه‌؟ چیت بۆ كڕیوه‌؟ چ كارێكت له‌بۆ خوا له‌ماڵی خوا بۆ ئه‌م رۆژه‌ت ئه‌نجامداوه‌، كه‌ی‌و چ رۆژێك دیفاعیشت له‌ماڵی خوا كردووه‌؟!

بۆیه‌: تكام وایه‌ فریای خۆمان كه‌وین، فریای قه‌برو قیامه‌تمان كه‌وین،هه‌ركات مزگه‌وت پێویستی به‌ ئێمه‌ بوو پێویستی به‌ پاره‌و پول‌و ماڵ‌و گیانمان بوو مونافه‌سه‌ بكه‌ین له‌ به‌ده‌ست هێنانی خێره‌كه‌ بۆ خۆمان، سوێند به‌خوا له‌رۆژی حیساب كه‌س ئاماده‌ نیه‌ چاكه‌ی خۆی بدات به‌كه‌س!.

3- هه‌روه‌ها هه‌ركات شتێكی نامۆ به‌سه‌ر مزگه‌وت‌و مه‌لاو نوێژخوێنانی دا هات پێویسته‌ موسڵمانان مه‌وقیفیان هه‌بێت،
زانیاری هه‌ڵه‌ ده‌رباره‌ی مزگه‌وته‌كان ده‌درێت هه‌ڵه‌كوتنه‌ سه‌ر مزگه‌وت!، كه‌چی زانیاری دروست ده‌رباره‌ی زیانی باڕ‌و مه‌یخانه‌كان ده‌درێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چاوپۆشی لێ‌ ده‌كه‌ن‌و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو: پاسه‌وانیشی بۆ دابین ده‌كه‌ن‌و ئێشكگری بۆ ده‌كه‌ن!.
4- ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ‌ روبه‌ڕوی دیارده‌ی ترسناكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌و كحولیه‌كانیش ببینه‌وه‌ پێویسته‌:

أ- ده‌رگای مه‌یخانه‌كان دابخرێن‌و ئاوها به‌ ئاشكرا له‌ روی رۆڵه‌كانمان نه‌كرێنه‌وه‌، به‌مجۆره‌ ئاسانكاری نه‌كرێت، تا سه‌ره‌نجام سه‌رنجیان بۆ شتی خرابتر نه‌چێت.

ب- هه‌روه‌ها ده‌رگای مزگه‌وته‌كان واڵابكرێن، مامۆستایان خۆیان سه‌رپه‌رشتیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵه‌ی خۆفرۆش‌و خاك فرۆش‌و دۆڕاو له‌ناومان فه‌راهه‌م نه‌بن! به‌ڵكو رۆڵه‌ی باش‌و پاك‌و به‌ئه‌مه‌ك‌و ده‌ست به‌ ده‌ستنوێژمان له‌ناو زۆربن‌و ته‌شه‌نه‌ بكات‌و وڵاته‌كه‌مان پێیانه‌وه‌ ئاسوده‌و ڕه‌نگین بێت.

له‌كۆتاییشدا: سته‌مكارترین كه‌س ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پڕكێشی بكات بۆ مزگه‌وت قه‌ده‌غكردن‌و مزگه‌وت تێكدان! كه‌ پێویسته‌ له‌مه‌ڕ هه‌ر بێ ئه‌ده‌بیه‌ك به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر مزگه‌وتێك له‌ هه‌رشوێنێكی وڵات گه‌ر بكرێت! موسڵمانان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌ك وتراوه‌: (هه‌موو شتێ‌ له‌ موسڵمانا مردووه‌ ته‌نها شه‌هه‌وات نه‌بێت)!، ئاره‌زووی زگ‌و ئاره‌زوه‌كه‌ی تر!، (فلاحول ولاقوه‌ إلا باالله)، خه‌ڵكی بۆ هه‌موو شتێك دێنه‌ وه‌ڵام‌و ده‌پڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قام (وه‌ك: ئاوو كاره‌باو دامه‌زراندن‌و موچه‌ زیاد كردن‌و...هتد.) ته‌نها بۆ دین‌و پیرۆزیه‌كانی نه‌بێت، كه‌ ئیسلام وای لێ هاتووه‌ وه‌كو خۆشه‌ویست صلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ‌: (بدأ الإسلام غريبا وسيعود غريبا كما بدأ...)! ئینجا له‌وه‌ی غه‌ریب تر به‌ نوێژی نیوه‌ڕۆو له‌ناو وڵاتێكی موسڵمان نشیندا مزگه‌وت بڕوخێنرێن‌و بازرگانی به‌ زه‌ویه‌كانیان بكرێت‌و به‌ڵام هه‌ڵوێستێكی راسته‌قینه‌و دڵسۆزی‌و خه‌مخۆری نه‌بێت‌و جوڵه‌یه‌ك‌و پاڵنه‌رێك نه‌بێت بۆ پێ چاككردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌و یا به‌لایه‌نی كه‌م كردنه‌ (مصلی)، چونكه‌ زه‌وی مزگه‌وت گه‌ر بۆ مزگه‌وت‌و شوێنی نوێژ نه‌بێت بۆ هیچی تر ده‌ست نادات.