یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/10/2010 : 01:25:33
قه‌باره‌ی فۆنت
ساڵ یادی رۆژی جیهانی به‌ساڵاچوان
پ/ وه‌ك مامۆستایه‌كی ئاینی له‌ وتاری رۆژی هه‌ینی 1-10-2010 كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی ساڵ یادی به‌ ساڵاچوان به‌ ته‌مای باسی به‌ساڵاچوان بكه‌یت؟

*سه‌ره‌تا به‌ناوی(خوا) له‌پاشان به‌خێرهاتنان ده‌كه‌م‌و سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ت ره‌خساندنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی به‌ڕێزتانه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌وه‌رێكی گرنگ بدوێین كه‌ ئه‌میش له‌سه‌ر ساڵ رۆژی به‌ساڵاچوانه‌ كه‌ ده‌توانین ناوزه‌دی بكه‌ین به‌ (وه‌فایه‌ك بۆ به‌ساڵاچوانمان)، من له‌لای خۆمه‌وه‌ به‌رده‌وام تیشكێك ده‌خه‌مه‌ سه‌ر رێزگرتن له‌ (دایك‌و باوك) به‌گشتی‌و كاتێك كه‌ به‌ناوساڵانیش كه‌وتن‌و پیر بون به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها باسی رێز گرتن‌و یارمه‌تی دان‌و به‌هاناچونی به‌ساڵاچوان ته‌وه‌رێكی گرنگی زۆربه‌ی وتاره‌كانمه‌، چونكه‌ له‌و دونیا بێ به‌به‌زه‌ییه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رنج ده‌ده‌ین بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر به‌گه‌وره‌ ده‌كرێت! دایك یا باوك هه‌یه‌ كه‌ به‌ناو ساڵان كه‌وتن له‌لایه‌ن مناڵه‌كانیانه‌وه‌ فڕێ ده‌درێن! یانیش ژیانێكی كۆڵه‌مه‌رگییان له‌گه‌ڵ ده‌باته‌ سه‌ر له‌به‌ر ئیهمال كردنی‌و گوێ‌ پێ نه‌دانی كه‌ هیچ حیسابێكی بۆ ناكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئابڕوی خۆیان‌و شه‌رمكردن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ له‌پێش چاوی خه‌ڵكی شتێكی تێدا ده‌هێلنه‌وه‌، من ده‌ڵێم: باشتره‌ ئه‌و ریایی‌و دوو ڕووییه‌ نه‌كرێت كه‌ له‌پێش چاوی خه‌ڵكی خۆیان باش كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوه‌كانیان‌و كه‌چی له‌ كاته‌كانی تریش وانه‌بن! به‌ڵكو با له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی(خوا) رێزیان لێ‌ بگرن‌و دڵیان راگرن‌و خزمه‌تیان بكه‌ن.

پ/ له‌ ئیسلام چۆن ته‌ماشای به‌ساڵاچوان ده‌كرێت، ئایا هه‌ر ته‌نها رۆژێكیان بۆ دانراوه‌؟
* ته‌نها رۆژێك: ئه‌وه‌ هه‌روه‌كو یادخستنه‌وه‌یه‌ك به‌م دواییانه‌ دانراوه‌، چونكه‌ ئاگا لێ نه‌بون له‌ دایك‌و باوك‌و به‌ساڵاچوان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مادده‌ په‌رستی گه‌یشتۆته‌ لوتكه‌!
ده‌نا ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بده‌ین هه‌موو ڕۆژێك‌و كات‌و ساتێكی داناوه‌ بۆ رێز لێ‌ گرتن له‌ به‌ساڵاچوان، هه‌روه‌ك ماف‌و رێزی لۆ هه‌موو توێژێكی تری كۆمه‌ڵگه‌ داناوه‌، به‌ڵكو ئیسلامه‌تی ماف‌و رێزی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی داناوه‌ به‌ ده‌قی ئایه‌تی:[ ۆڵقَدْ كَرَّمْنَا بَنِی ێ‌دَمَ]ألاسرا‌و:70 رێزمان گرتووه‌ له‌ ئه‌ولادو نه‌وه‌ی ئاده‌م (علیه‌السلام)، ئه‌و مافانه‌ش به‌ گوفتارو ره‌فتار پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلی الله علیه‌وسلم) رێكی خستوه‌، بۆنمونه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (لیس منا من لم یرحم صغیرنا ویوقر كبیرنا) له‌ ئێمه‌ هه‌ژمار ناكرێت هه‌ركه‌سێك به‌ زه‌یی‌و سۆزی به‌سه‌ر بچوك دا نه‌یه‌ته‌وه‌و (هه‌ر كه‌سێكیش) رێز له‌ گه‌وره‌ نه‌گرێت، هه‌روه‌ها باری قوڕسی بۆ به‌ساڵاچوو هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تادا هه‌ر باوه‌ڕیشی پێ ی نه‌بوو، ئینجا له‌كاتی پێویستی به‌ساڵاچوێك ئه‌م باوه‌ڕ نه‌بونه‌ی به‌ساڵاچوه‌كه‌ نه‌بوه‌ رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كه‌ چاكه‌ی له‌گه‌ڵ دا بكات.

پ/ په‌یامت بۆ مامۆستایانی ئاینی چی یه‌ بۆ ئه‌م رۆژه‌، كه‌ هاوكاتیشه‌ له‌گه‌ڵ رۆژی هه‌ینی؟
• په‌یامی من بۆ مامۆستایانی ئاینی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه‌ (كه‌ هه‌موو مامۆستایه‌كی ئاینی غه‌مخۆر بۆ دین‌و خاك‌و گه‌له‌كه‌ی خۆی) به‌ مامۆستاو براگه‌وره‌ی خۆمیان ده‌زانم، به‌ڵام داواكاریشم لێ یان له‌ وتاره‌كانیان به‌ گشتی گرنگی بده‌نه‌ سه‌ر لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌موو روێكه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سه‌ به‌ مافی خۆی زانی‌و هه‌روه‌ها مافی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی پێشێل نه‌كرد ئه‌وكاته‌ ژیانێكی ئاسوده‌و خۆش بۆ هه‌موو لا فه‌راهه‌م ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سه‌و بانگه‌شه‌ بۆ مافی خۆمان بكه‌ین‌و مافی به‌رامبه‌ر پێ شێل بكه‌ین ئیتر ژیان ئاڵۆز ده‌بێت‌و كه‌س گوێ‌ به‌ زام‌و ژان‌و كێشه‌و گیروگرفتی به‌رامبه‌ر نادات‌و هیچ ماناو وه‌زنێكیش لۆ بانگه‌شه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان‌و ئه‌م جۆره‌ یادانه‌ نامینێت.


مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
پێش نوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی مه‌لاصالح كه‌سنه‌زان
دیمانه‌: م.محمد شائۆمه‌ری