یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێم ستایشی رۆڵی زانایان دەکات    *****    *****   بەرێوەبەری ناحیەکانی خلیفان و دیانا و سیدەکان و بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دەکەن    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   شاندێكی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی دەڤەری ئاکرێ دەکات    *****    *****   لەسەر داوای یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف داواکاری گشتی سکاڵای سزایی لەسەر (لوقمان کەریم) دەجوڵێنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا مقداد محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و وەزیری تەندروستی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکەن    *****    *****   شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی لقی هەولێری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   قائيمقامی قەزای شێخان سەردانی لقی شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رشید محمد علی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەپێناو ئاشتی و بەرژەوەندی گشتی پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان دەکات   
مەلا دلشاد شمس الدین باڵه‌كی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/10/2010 : 15:06:05
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌و پیاوه‌ی چوار ملیۆن به‌نده‌ی ئازاد كرد
مرۆڤه‌سه‌ركه‌وتوه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه‌سود له‌هه‌له‌و سه‌ر نه‌كه‌وتوه‌كانیان وه‌رئه‌گرن، ئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌زۆر زیاترله‌سه‌ر كه‌وتنه‌كانیان سود له‌هه‌ڵه‌و كه‌م‌و كوڕیه‌كانیان وه‌رئه‌گرن، به‌ڵام مرۆڤه‌ بێهێزه‌كان ئه‌وانه‌ن كه‌دوای هه‌له‌كانیان سه‌ر نه‌كه‌وتنه‌كانیان بێ‌ هیواو ده‌سته‌وه‌سان ئه‌بن، وا ئه‌زانن ئیتر ته‌واو ناتوانن جارێكی تر سه‌ركه‌ون، به‌سه‌ر كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌كانی ژیان، كه‌واته‌ مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو كه‌سایه‌تی به‌هێز ئه‌وه‌یه‌ سارد نه‌بێته‌وه‌ به‌رده‌وام بێت، هه‌وڵبدات ماندوو نه‌بێت، نه‌ڵێت ناتوانم ئه‌ترسم زیانی بۆم هه‌یه‌، نه‌خێر وه‌ك زانایانی بواری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئه‌لێن 90% نه‌وه‌د له‌سه‌دای ئه‌و شتانه‌ی مرۆڤ بیری لێ ئه‌كاته‌وه‌‌و ترسی لێی هه‌یه‌ ته‌نها وه‌همه‌ خه‌یاله‌ له‌راستیدا بوونی نیه‌، ته‌نها تۆ بۆ خۆت له‌ناو دڵی خۆتدا كردوودته‌ واقیع، كه‌واته‌ ئه‌وانه‌ی توانیان داهێنان بكه‌ن توانیان ناویان له‌مێژوو تۆمار بكه‌ن، هه‌وڵیان داوه‌ به‌رده‌وام بوون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌تێشكان‌و زه‌ره‌ركردن نه‌ترساون، بۆنمونه‌ (ئیبراهام لینكولن) ئه‌م پیاوه‌ له‌ته‌مه‌نی سی‌و یه‌ك ساڵیدا ده‌ست ده‌كات به‌كاری بازرگانی به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت، له‌ته‌مه‌نی سی‌و دوو سالیدا وه‌ك پالێوراوێك ئه‌چێته‌مه‌یدانی هه‌لبژاردن، له‌ویشدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ركاری بازرگانی، به‌ڵام هه‌رتوشی زیان ده‌بێت، سه‌رناكه‌وێت، له‌ته‌مه‌نی سی‌و چوارساڵیدا جارێكی تر له‌ته‌مه‌نی سی‌و پێنج سالیدا ئه‌م پیاوه‌ خێزانه‌كه‌ی كۆچی دوایی ئه‌كات‌و توشی ژیانی ته‌نهایی ئه‌بێت، تا له‌ ته‌مه‌نی سی‌وشه‌ش سالی توشی تێك چونی باری ده‌رونی دێت، له‌سالی چل‌و سێیه‌مینی ته‌مه‌نیدا جارێكیتر خۆی بۆ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی كاندید ده‌كات، به‌ڵام هه‌رسه‌رناكه‌وێت، له‌ته‌مه‌نی چل‌و هه‌شت سالیدا جارێكی ترده‌بێته‌وه‌ كاندیدی كۆنگرێس به‌ڵام هه‌ر ده‌رناچێت.

ئه‌م پیاوه‌ له‌ته‌مه‌نی 55سالیدا خۆی بۆئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران (مجلس شیوخ) كاندید ده‌كات، به‌ڵام هه‌رسه‌رناكه‌وێت، كاتێك ده‌گاته‌ ته‌مه‌نی 56سالی هه‌ولی بوون به‌سه‌رۆك كۆمار ئه‌دات، به‌لام بێهوده‌ ده‌بێت، وه‌ك جارانی پێشوو له‌ته‌مه‌نی 58سالیدا جارێكی تر خۆی كاندید ده‌كات، بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران، به‌ڵام هه‌ر سه‌رناكه‌وێت توشی شكست ده‌بێت، دوای ئه‌م هه‌مو دۆڕاندنانه‌، دوای ئه‌م هه‌موو هه‌ولدانه‌ به‌ڵام ئه‌م پیاوه‌ هه‌ر ناوه‌ستێت وانازانێت كه‌ تازه‌ ژیان كۆتایی پێهاتوو ئه‌و ناتوانێت هیچ بكات، بێ‌ هیوا نابێت له‌ژیان، كه‌په‌نا باته‌ به‌ر خۆكوشتن‌و خۆ خنكاندن، چونكه‌ هیوای به‌ژیان هه‌یه‌، به‌رده‌وام ئه‌بێت، له‌تێكۆشانله‌كارێك زیانی پێ‌ بكات ئه‌چێته‌لای كارێكی تر.

ئه‌زانن دوایی ئه‌م پیاوه‌ چی به‌سه‌رهات ئایا گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵی خۆی‌و لێی پاڵ دایه‌وه‌؟ ئایا خۆی كوشت؟ ئایا وازی له‌هه‌موو شتێك هێنا؟ نه‌خێر! ئه‌م پیاوه‌به‌رزه‌ له‌ته‌مه‌نی60سالیدا جارێكی تر به‌هیوایه‌كی گه‌شه‌وه‌ به‌و په‌رٍی بڕوا به‌خۆبون‌و ماندوو نه‌بوون خۆی كاندید كرده‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان سه‌ركه‌وتوبو بوو به‌یه‌كێك له‌هه‌ره‌ سه‌ركرده‌ به‌هێزه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ش له‌سالی 1860ز دابوو ئه‌م پیاوه‌ كاتێك كه‌ به‌ره‌و واشنتۆن به‌ڕێ كه‌وتوو شاره‌كه‌ی خۆی به‌جێ‌ هێشت روی له‌هاوڕێوو خزم‌و كه‌سه‌كانی كردوو به‌چاوی پڕله‌فرمێسكه‌وه‌ خواحافیزی لێئه‌كردن‌وئه‌ی وت ( ( إنى مدين لهذ المكان وأهله الله سيكون معى هناك فى واشنطن وسيكون معكم أيضا فى نفس الوقت فثقوا فى الله كما أثق فيه )). واته‌: من قه‌رداری ئه‌و شوین‌و خه‌ڵكه‌م، خوا له‌گه‌ڵم ده‌بێت‌و له‌گه‌ڵ ئێوه‌ش ده‌بێت، ئومێدتان به‌ خوا بێ‌ هه‌ر وه‌ك من ئومێدم پێی هه‌یه‌.

ئه‌م پیاوه‌ ئه‌ركێكی زۆر گه‌وره‌ی كه‌وته‌ سه‌رشان، به‌تایبه‌تی بڕیاره‌كانی به‌رامبه‌ر به‌شه‌ڕیی نێوان (جنوب‌و شیمال) ئه‌وه‌ بوو بڕیاری ئازاد كردنی به‌نده‌كانی مۆر كرد، كه‌ بوه‌ مایه‌ی ئازاد كردنی(4) ملیۆن به‌نده‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌یر نیه‌ كه‌جارێكیتر ئه‌م پیاوه‌ متمانه‌ی پێ‌ ببه‌ خشرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌، كه‌له‌سالی 1864 بۆجاری دووم وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌لبژێردرایه‌وه‌.

بۆی هه‌یه‌ زۆر كه‌س بلێت ئه‌م پیاوه‌ ئاسانكاری بۆكراوه‌، پێداویستیه‌ كانی ژیانی له‌به‌ر ده‌ست بوه‌، نه‌خێر ئه‌م پیاوه‌ سه‌ره‌تای ژیانی له‌(كۆخێك) له‌ناو دارستانێكدا ده‌ست پێ كردوه‌.

كاتێك كه‌ باوكێك سێ‌ كوڕی ئه‌بن رۆژێكیان به‌هۆی ته‌قه‌ی (هیندیه‌) سوره‌كان كه‌له‌م دارستانه‌دا هه‌ن باوكه‌كه‌ ئه‌كوژرێت، یه‌كێك له‌سێ‌ منداله‌كه‌ رائه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاگاداربكاته‌وه‌‌و به‌هانایانه‌وه‌ بێن، دووه‌ مه‌كه‌یان رائه‌كا بۆ كۆخه‌كه‌یان، چه‌كه‌كه‌ی بێنێت كوڕه‌ سێهه‌مه‌كه‌یان كه‌ته‌مه‌نی 5- ساڵانه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست (هینده‌ سوره‌كان) ‌وئه‌یبه‌ن، به‌ڵام كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ ته‌قه‌ی لێ ئه‌كات‌و ئه‌ی كوژێت، برا بچوكه‌كه‌ی رزگار ئه‌كات.

ئه‌م منداڵه‌ بچوكه‌ ناوی (توماس لینكولن) ده‌بێت‌و ده‌بێته‌ باوكی ئه‌م سه‌رۆكه‌ی كه‌باسمان كرد.

ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ واته‌ (ئیبراهام) رۆژێكیان په‌رتوكێك به‌قه‌رز له‌دراوسێكه‌یان وه‌رئه‌گرێت، به‌ناو نیشانی (حیاه‌ جۆرج واشنتۆن) یه‌كه‌م سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كاتێك كه‌ ئه‌ی خوێنێته‌وه‌ زۆر پێی سه‌رسام ئه‌بێت، به‌به‌رده‌وامی سودی لێوه‌رئه‌رئه‌گرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌شه‌وێكی باراناویدا په‌رتوكه‌كه‌ی ته‌ڕ ئه‌بێت‌و سودی خوێندنه‌وه‌ی نامێنێت، به‌ڵام ئه‌م پیاوه‌ كۆل نادات كاتێ كه‌ ده‌گاته‌ ته‌مه‌نی گه‌نجایه‌تی ماوه‌ی (55)كم ده‌بڕێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی گوێبیستی وتاری زانایه‌ك بێت، كه‌وتاری هه‌بووه‌ بۆیه‌ توانی گه‌وره‌ترین كار بكاتوو ناوی بچێته‌ ناو كه‌سایه‌تیه‌به‌رزه‌كانی مێژوو.

سه‌رچاوه‌-الگریق الی الرقم (1) الموالیف محمدفتحی